رێنماييه‌كاني كاك مه‌سعود بۆوه‌زاره‌تي پێشمه‌رگه ئامانجه‌كاني پێكا !
Thursday, 01/01/2015, 12:00
هه‌موو لايه‌ك ئاگاداره له‌وه‌ي كه له رۆژي پێكهێناني وه‌زاره‌تي پێشمه‌رگه‌وه، داواكاري هه‌موان ئه‌وه‌بووه كه هێزي پێشمه‌رگه يه‌كبخرێت، ته‌نانه‌ت له سالَي 1993 له په‌رله‌ماني كوردستان ياساي تايبه‌تي خۆي له‌وباره‌وه دره‌چووه و، زۆر له‌و خاڵانه‌ي رێنماييه‌كه‌ي كاك مه‌سعود زياتري تيدايه، خه‌لَكي زۆر پرۆژه‌ي رێك‌وپێك و قابيلي جێبه‌جێ كردني پێشكه‌ش كردووه و، رێوشوێني گونجاوي دياريكردوه بۆ گه‌يشتن به ئامانجي پێكهێناني هێزي نيشتماني كوردستان . به‌ڵام هه‌ردوو حزب، له‌ده‌رئه‌نجامي بێ متمانه‌يي و مێژووي پرِ له شه‌ر و شۆر و ململانێي توندوتيژ و هه‌ولَدان بۆ يه‌كتر سرينه‌وه واي لێ كردون كه هه‌ميشه لايه‌نه سه‌لبيه‌كه‌ي هه‌ولَي يه‌كخستني هێزي پێشمه‌رگه بخوێننه‌وه .
پاش شه‌ري داعش و هاتني چه‌ك و ته‌قه‌مه‌ني تازه بۆ كوردستان، ئه‌و خالَه سه‌لبيانه زياتر ده‌ركه‌وتن و سيماي حزبايه‌تي به‌سه‌رو چاوي هێزي پێشمه‌رگه‌وه بۆ هه‌موان زه‌قتر بووه‌وه و، واي لێهات كه به‌ره‌كاني شه‌رِ به‌سه‌ر هێزي هه‌ردوو لايه‌ندا دابه‌شكرا . بۆيه ئۆبالَي ئه‌م وه‌زعه‌ي كه له زه‌قكردنه‌وه‌ي حزبيبوني پێشمه‌رگه ده‌رده‌كه‌وێت بێ جياوازيه‌كي ئه‌وتۆ ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆي هه‌ردوو حزب و فه‌رمانده‌ي گشتي هێزي پێشمه‌رگه‌ي كوردستان كه سه‌رۆكي حزبێكه و، به به‌شداري خۆي و به‌رپرساني حزبه‌كه‌ي ره‌نگي حزبي ده‌به‌خشێت به شه‌ره‌كان، وه‌ك شه‌ره‌كه‌ي شه‌نگال و دورخستنه‌وه‌ي وه‌زاره‌تي پێشمه‌رگه و لايه‌نه‌كاني تر، كه له‌و به‌ره‌يه ده‌ركه‌وت .
بێگومان رێنماييه‌كاني به‌رێز مه‌سعود به‌رزاني له‌كاتێدا ده‌ركه‌وتن كه ره‌خنه‌يه‌كي زۆر ئاراسته‌ي خۆي و حزبه‌كه‌ي كرا له‌و شه‌ره‌ي دواييه‌دا و، ته‌نانه‌ت خه‌لَك له رۆلَي وه‌زيري پێشمه‌رگه و جێگه‌و رێگه‌ي ده‌پرسي كه له‌به‌رچاو نه‌مابوو بۆ ماوه‌يه‌ك به تايبه‌تي له‌و شه‌ره‌دا، كه‌چي له‌ولاوه لێدوانه‌كاني شه‌ر له لايه‌ن به‌رپرسه حزبيه‌كانه‌وه بڵاوده‌كرانه‌وه .
بۆيه پاش چه‌ندين پرۆژه و هه‌ولَ و رێنمايي خه‌لَك . دياريكردني كاتێكي هه‌ستياري ئاوها له‌م قۆناغه و پاش شه‌ره‌كه‌ي شه‌نگال، كاك مه‌سعود رێنماييه‌كي كرچوكالَي پێنج خالَي سه‌رپێيانه ده‌رده‌كات كه ناگاته نيوه‌ي هيچ پرۆژه‌يه‌كي پێشوو . ئه‌مه‌ش خه‌لَك به شێوه‌يه‌كي تر ده‌يخوێننه‌وه و واي له‌قه‌لَه‌م ده‌ده‌ن كه هۆكاري تري له پشته‌وه بێت نه‌ك جێبه‌جێ كردني خودي ئه‌و خاڵانه، به‌لَكو خودي كاك مه‌سعود خۆيشي ده‌زانێت له‌م كاته‌دا ئه‌و خاڵانه جێبه‌جێ نابێت و، هه‌موان له‌وباوه‌ره‌دان كه بۆ دورخستنه‌وه‌ي ره‌خنه و قسه وباس له‌سه‌ر به‌حزبيكردني جه‌بهه‌كان له‌لايه‌ن خودي به‌رزاني و حزبه‌كه‌يه‌وه ده‌ركراوه، ئه‌مه‌ش وا ده‌بينرێت كه بۆ كالَكردنه‌وه‌ي ره‌خنه‌كان له سه‌ر چۆنێتي به‌رێوه‌چوني شه‌ري شه‌نگال به‌كار هێنرابێت . بۆيه ره‌خنه‌يه‌كي زۆر له حزبه‌كه‌ي كاك مه‌سعود و خودي خۆيشي گيرا له‌وباره‌وه، ئه‌م رێنماييانه‌ش ئامانجي خۆي پێكا كه له‌وه ده‌رده‌كه‌وێت، رووي خه‌لَك وه‌رگێرا و قسه‌و ره‌خنه‌كان نه‌مان، ئێستا راگه‌ياندنه‌كان و خه‌لَكيش باسي رێنامييه‌كان ده‌كه‌ن نه‌ك به حزبي ره‌نگرێژ كردني شه‌رِه‌كه‌ي شه‌نگال َو شه‌ره‌كاني تريش . له‌وباره‌وه، دورخستنه‌وه‌ي رۆشنايي له‌سه‌ر روداوه‌كاني شه‌نگال به‌سه‌ر زۆرێك له چاودێران و رۆژنامه‌نوسانيشدا تێپه‌ري و له‌بير برايه‌وه، باسي رێنمايه‌ه‌كان گه‌رمه له‌م كاته‌دا .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست