کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


خانەقین ناوی گەورەو دێ یەكی وێرانی بێناز كەوتوو

Wednesday, 25/07/2012, 12:00




لە هەر كۆرو كۆبونەوەیەكدا، كە باس دێتە سەر شاری خانەقی و وەزع و بەسەرهات و گۆڕانكاری و مێژوەكەی و حاڵی ئێستای، لە هەموو لایەكەوە هەڵایەك دەنرێتەوە دەنگ بەرز دەبێتەوە و بە شارێكی خودا پێداو لەقەڵەم دەدرێت؛ گوایە شارێكی بە قەبارە بچوكی ئاوها ئەو هەموو پلەو پایەیەیان لە دەسەڵاتی هەرێم و حزبەكاندا هەیە و ، هەموو كەسێك لەو بروایەدایە كە بەقازانج بۆ وەزعی گشتی شارەكە دەگەرێتەوە. بەڵام ئەو خەڵكە نازانن كەر لە كوێ كەتووە و كونە لە كوێ دراوە ، شارێكی خاوەن مێژوویەكی دێرین و دەوڵەمەندی ئاوها كە لە باس نایەت و ئەو هەموو بارگرانی و سەختی و ماڵوێرانیەی شایانی ئەوەیە كە ئێستا لە پێشەوەی شارەكانی ترەوە بێت، بەڵام داخەكەم بە قەد شارەدێیەكی ئەم كوردستانەش خزمەتی نەكراوە و، ئەو پلە حكومیانەش بەدەست كەسانێكەوەن كە جكە لە بەرژەوەندی شەخسی و قازانجی تایبەتی هیچ خێریكیان بۆ شارەكە نیە . هەر كەسێك بەسەرو سیمای ئەم شارەدا بروانێت دەزانێت كە چەند كز و مەلولە وبێهیوایی بالی بەسەردا كێشاوە . باری یاسایی وەك ناوچە كێشەلەسەرەكان و زیاتر لە شارەكانی تر زەرەری بینیوە جگە بە قوربانی بونی لە شەری ئیران و عیراق بە پێی پێگە جوگرافیاكەی كە تا ئێستا ئاسەوار و پاشماوە هەمەجۆرەكانی ئەو جەنگە و زوڵم و زۆرەكانی بەعس لەسەر رەفتار و كەسایەتی خەڵكەكەی و باری شارستانی شارە رەنگی داوەتەوە . گۆشەگیر كردنی ئەم شارە لەلایەن حكومەتی فیدراڵی و دەسەلاتی هەرێمیشەوە خەڵكەكەی یەكجار بێهیوا و نامۆ بە شار و نەتەوە كردووە . دوا هاواری خەڵكی شاری خانەقینیش كە لە بێ دەرامەتیدا دەڵێن؛ خزمەتی گشتی شارەكەمان دەوێت نەك پلە و پایەی حكومی بۆ تاكە كەس كە تەنها پاراستنی بەرژەوەندی شەخسی نەبێت هیچ قازانجێكی بۆ خەڵك و شارەكە نەبێت . خزمەتی گشتی شارەكەیان مەبەستە نەك ناو ناتۆرە .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە