کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پاكیزه‌ ئه‌نفالكراوه‌كان له‌ سعودیه‌ش هه‌ن

Sunday, 11/08/2013, 12:00






ئه‌و كاته‌ی سه‌رنوسه‌ری روژنامه‌ی (رایه‌ الحریه‌)ه‌ی عه‌ره‌بی بووم، له‌ ژماره‌ 48 ی رۆژی 10\11\2003، هه‌واڵێكم له‌لاپه‌ره‌ یه‌كدا به‌به‌ڵگه‌وه‌ له‌سه‌ر كچه‌ ئه‌نفالكراوێكی كوردی گه‌رمیان بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ تا ئه‌وكاته‌ له‌ مه‌ككه‌ی موكه‌ڕه‌مه‌ی سعودیه‌دا ده‌ژیا و، شووی به‌ پیاوێكی عه‌ره‌بی ئه‌و شاره‌ی كردبوو، ئیستا نازانم له‌ كوێیه‌.

بۆ زانیاری زیاتر به‌خۆم سه‌ردانی شاری خانه‌قینم كردو له‌گه‌ڵ خوالێخۆشبو حاجی شه‌وكه‌ت ره‌فعه‌ت ئیمام و پێشنوێَژی مزگه‌وتی شوعله‌ی شاری خانه‌قین و دایكیدا دانیشتم، كه‌ له‌ كاتی حه‌جدا له‌ ساڵی 2002 ئه‌م به‌سه‌رهاته‌یان بینیبوو له‌وكاته‌دا به‌عس حوكمرانی ده‌كردو ئێمه‌ش كه‌ گه‌راینه‌وه‌ نه‌مانوێرا قسه‌ و باسی له‌سه‌ر بكه‌ین. به‌ دورودرێژی باسی بۆ كردم و وتی؛ له‌ شاری مه‌ككه‌ له‌ كاتێكدا من‌و دایكم خه‌ریكی شت كرین بووین پیاوێكی عه‌ره‌بی ئه‌وێ كه‌ زانی من و دایكم به‌ كوردی قسه‌ئه‌كه‌ین، پرسیاری لێكردین و دوایی وتی من خێزانه‌كه‌م كورده‌ و بردینی بۆ ماڵه‌وه‌ و له‌وێ پاش رێزێكی زۆر به‌ ژنه‌كه‌ی وت په‌چه‌كه‌ت لاده‌و به‌ كوردیه‌كه‌ی خۆتان له‌گه‌ڵ ئه‌م میوانانه‌دا قسه‌ بكه‌، ئه‌ویش به‌ دورودرێژی باسی خۆی و به‌سه‌رهاتی ئه‌نفالكردنه‌كه‌ی بۆكردین و دواتر وتی له‌و رۆژه‌وه‌ شوم به‌م پیاوه‌ عه‌ره‌به‌ كردوه‌ له‌ میحنه‌ت رزگاربووم و منداڵێكم لێی هه‌یه‌و ته‌نها بیری كه‌سوكار نه‌بێت هیچ كه‌موكورتیه‌كم نیه‌ و قه‌ت ئه‌م منداڵه‌م به‌جێناهێڵم و له‌و باره‌وه‌ زانیاریه‌كی زۆری پێداین .

هه‌ر ئه‌وكات هه‌وڵێكی زۆرمدا له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات و رێكخراوه‌ هه‌مه‌جۆره‌ مه‌ده‌نیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌ڵام داخه‌كه‌م هیچ لایه‌ك به‌ده‌نگمه‌وه‌ نه‌هات و لای خۆشیانه‌وه‌ هیچ به‌دواداچونێكیان بۆ دۆزینه‌وه‌ و ساغكردنه‌وه‌ی پرسی ئه‌و پاكیزانه‌ و ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ به‌گشتی نه‌كرد . ئێستاش پاش بڵاوبونه‌وه‌ی هه‌واڵی پاكیزه‌كانی میسر به‌ هۆی روخانی سیستمی سیاسی میسره‌وه‌، نه‌مبینیوه‌ كه‌س باسی ئه‌وانه‌ی سعودیه‌ش بكات، بۆ؟
بۆیه‌ زۆر پێویسته‌ له‌م كاته‌دا كه‌ ده‌نگ بۆ پاكیزه‌كانی میسر به‌رزده‌بێته‌وه‌ باسیش له‌وانه‌ی سعودیه‌ بكرێت و سوراغی هه‌مویان بخورێت و، له‌وه‌ش ده‌چێت له‌وانه‌ی میسریش گه‌یشتبنه‌ سعودیه‌ و ئێستا له‌وێ نیشته‌جێبن .

ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ له‌ زۆر لاوه‌ ئیعتبار بۆ گه‌لی كورد ده‌گه‌رێنیته‌وه‌ و به‌ ساغكردنه‌وه‌ی كه‌رامه‌ت وبه‌ها پیرۆزه‌كانی گه‌له‌كه‌مان پارێزراو ده‌بێت و له‌ رووی سیاسی و ئه‌خلاقیشه‌وه‌ جێگای شایسته‌ی خۆی ده‌گرێت له‌ به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی گه‌ل و له‌ پێناو پاراستنی هه‌یبه‌ت و زامنكردنی سه‌نگی راسته‌قینه‌ی خۆی له‌ناوچه‌كه‌و جیهادا .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە