ئایا دوای ته ڵه که ی سامه ڕائی سه رکردایه تی سیاسی کورد ته ڵه ی کێ ی تر ده‌ته‌قێنن؟
Thursday, 24/09/2009, 12:00
ماوه یه کی زۆر ئه نجوومه نی نوێنه رانی ئێراق بێ سه رۆک بوو، وه هۆیه که شی ئه وه بوو که ئه ره به کان له نێوان خۆیاندا پێک نه ده هاتن له سه ر ئه وه ی که کێ ببێته سه رۆک. سووننیه کان چه ندین که سیان پاڵاوتبوو تا ببێته سه رۆک، ئه مه ش وای کردبوو ده نگی سووننیه کان په رش و بڵاو بێ. بۆ قۆستنه وه ی ئه و هه له ش شیعه کانیش خه ریکی ئه وه بوون که سه رۆکی په ڕله مانیش بۆ خۆیان به رن، له کاتێکدا ئه و پۆسته به پێی ته وافووقی سیاسی نێوان کورد و شیعه و سووننه بۆ سووننیه کانه، یا خود گه ر هه ر نه بێ سیعه کان ده یانویست که په ڕله مان بێ سه رۆک بێ تا نووری مالیکه که ی شیعه بێ هیچ سانسۆرێک هه موو بڕیاره فێڵاویه کانی به خشکه یی و به بێ ناڕه زایی و هیچ گرفتێک بۆ بچێته سه ر.
له کاتێکدا ئێمه ده بینین که شیعه و سووننه چۆن هه وڵی لاواز کردن و بنکۆڵ کردنی یه کتر ده ده ن، بۆ به ده ست هێنانی هه رچی پۆستی زیاتر بۆ خۆیان، وه یان بێ به ش کردنی ئه وی تریان، به ڵام شۆڤێنی و یه گگرتوون دژی کورد، که چی سه رکردایه تی سیاسی کورد به هیچ جۆرێ ده رس و په ند و عیبره ت له هه و هه موو ته ڵانه وه رناگرێ که ئه ره به کان پێیان ته قاندن. په ڕله مانی ئێراق ئه گه رچی 58 ئه ندامی کورده، به ڵام به به راورد به ڕێژه ی ئه ندامێتی ئه ره به کان ڕێژه یه کی که مه. هه ر بۆیه ده بینین که ئه ره به کان سڵ له هیچ ناکه نه وه بۆ کار کردن دژی کورد له پاڕله مان، چوونکه هه رچه نده سووننه و سیعه زۆر دژی یه کن له نێوخۆیاندا، که چی له به رامبه ر دژایه تی کردنی کورددا پێکه وه تاڵه موویه ک به نێوانیاندا ناچێ.
به داخه وه ئه وانه هه مووی بۆته ئاسایی بۆ ئێمه ی کورد، که هیچ ئوومێدێک له ئه ره ب و تورک و فارس ناکرێ، به وه ی که له لایه نی مرۆڤایه تی و یاساییه وه هه ڵسو که وت بکه ن، چوونکه ئه وان به تایبه تی ئه ره به کان خاوه نی به ناو یاسایی خودایی و قودره تی ئیلاهین که هیچ فڕی به سه ر مافی مرۆڤ و یاسا ی گونجاوی پێکه وه ژیان و ڕێز له به رامبه ره وه نی یه. به ڵام ئه وه ی که ئاسایی نی یه ئه وه یه، که پێچه وانه ی زۆرینه ی میلله تی کورد، سه رکردایه تی سیاسی کورد به جارێک و دووان و بگره سه دان جاریش ده رس و په ند له و هه موو فرت و فێڵ و ته ڵانه وه رناگرن، که ئه ره به کان به شیعه و سووننییه وه پێیان ته قاندن.
ئه و پاڕله مانه ی ئێراقی که به ناو جێگرێکی سه رۆکه که ی کورده، 58 ئه ندامی کورده. وه ده وڵه ته که ی نووری مالیکی چه ندین وه زیری کورده، له وانه وه زیری ده ره وه هۆشیار زێباری، که به قه ولی ئه ره ب و موسڵمان ده ڵێن ماشه ڵڵای لێ بێ، وه به قه ولی به ڕێز د. مه حمود عوسمان ووتی له به ر جامیعه ی ئه ره بی و ئووممه ی ئه ره بی هه ر ئاگای له کورد نه ماوه. د. به رهه م به قه ول جێگری نووری مالیکی بوو، که چی یه کێتی له به ر ململانێی نێو خۆیان نه یانتوانی ساغ ببنه وه که کێ بچێته جێگایه که ی. ئه وه ش هه ر لێ گه ڕێین که پارتی گڕنه ی له جێگای د. به رهه میش داگرتووه . مه سعود بارزانی چه ندین جار ده یگووت که ده بێ له که که رکوک کوردایه تی بکه ین نه ک حیزبایه تی، که چی وا ده زانێ میلله ت گێله و تێناگا، که ئه وان ئه وه تا حیزبایه تییان له به غداش پێش کوردایه تی خستووه، چ جای له که رکوک.
ئه و ئه یاد سامه ڕائیه ی که نزیکه ی هه ر 58 ئه ندامه کورده که ی کورد ده نگیان بۆ دا تا ببێته سه رۆکی په ڕله مان و وه ئه گه ر کورد ده نگیان بۆ نه دابا، ئه وا تائێستا دوور نه بوو پاڕله مانی ئێراق بێ سه رۆک بێ، چوونکه سووننه له نێو خۆیاندا له لایه که وه و سووننه و شیعه ش له لایه کی تره وه سه خت بوو بگه ن به ڕێککه وتنێک. به ڵێ دوای فرت‌و فێڵه شۆڤێنیه کانی مه حموود مه شهه دانی سه رۆکی پێشووی په ڕله مان، ئه‌یاد سامه‌ڕایی به ناو دۆستی سه رکردایه تی سیاسی کورد پێش بوونی به سه رۆکی پاڕله مان سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئێراق و دووژمنی ئێستای کورد، له سه ره تای مانگی سێپته مبه ردا له‌دانیشتنێكی له‌گه‌ڵ نێردراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌عێراق (ئاد میلكێرت)، رایگه‌یاند، كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌دیاریكردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌كه‌ركوك مافی ده‌نگدانیان ههیهدووچاری گرفت ده‌بێته‌وه‌و گووتیشی زانیارییه‌كانی ناسنامه‌ی باری كه‌سایه‌تی پارێزگاكه، ئاماژهبهزۆربوونی ژماره‌ی دانیشتووانی پارێزگاكهدهكات، كهلهرێژهی نیشتمانی ناسنامه‌ی ده‌نگده‌ری تۆمار كرا‌و زیاتره. هه‌روه‌ها هاوكاری عێراق بكه‌ن له‌یاسایی هه‌ڵبژاردن له‌پارێزگای كه‌ركوك، جگه‌له‌وه‌ش داوایكردوهپێشنیازی به‌دیل بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كه‌ركوك دراسهبكرێت، به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی بۆچوونێكی نێوده‌وڵه‌تی* ههیهبهوهی ژماره‌ی دانیشتووانی كه‌ركوك به‌جۆرێك زیادیكردوهكهلهههموو پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق زیاتره. سه رباری ئه وه ی ئه نجوومه نی وه زیرانی ئێراق بڕیاری سه رژمێری کردنی ئێراقی دواخست ، ته نها بۆ ئه وه ی زۆرینه ی کورد بوونی که رکوک ئاشکرا نه بێ، وه ک ناوچه کانی کوردنشینی موسڵ و دیاله و سه لاحه دین. به ڵام ئه و ئه ره به شۆڤێنییانه باسی ده رکردنی سه دان هه زار کورد ناکه ن له سه ر ده ستی سه ددام حوسێن له ناوچه کانی که رکو ک و موسڵ و دیاله و سه لاحه دین و میسان و...هتد.
ئه وبڕیاره ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق یهكلایهنانهپرۆسهی سه رژمێری کردنی دانیشتوانی ئێراقی دواخست بۆ کاتێکی نادیار که دواتر لهبڕیارێكدا ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق مانگی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی 2010 ی دیاریكرد بۆ ئه‌نجامدانی سه‌رژمێری گشتی، که هیچ گه ره نتییه کیش نی یه که وه ک هه موو کێشه کانی تری کورد دووباره ئه وه ش له 2010 دواناخرێته وه.
باشه ئه گه ر ئه و پاڕله مانه ی ئه ره بان (به قه ولی سه رکرده کورده کان، به و هه موو قوڕساییه ی کورد هه یه تی تێیدا) بێ سه رۆک بێ، یان باشتره بڵێین که بێ سه رۆک با باشتر نه بوو؟ باشه گه ر پیلان و بڕیاره کان و پێشنیاره کان هه مووی هه ر دژی کورد بێ، کاره کانی به بێ سه رۆک په کی بکه وێ باشتر نی یه؟ سه یره ئه و ده وڵه تۆکه و په ڕله مانه ی ئێراقی ئه ره به کان هه میشه کار بۆ لاوا ز کردن و خۆدزینه وه له و بڕیارانه ده کا، که له به رژه وه ندی کوردن، که چی جه لال تاڵه بانی به ناو سه رۆکی ئێراق له زانکۆی کامبریج و ی‌و ئێن و جامیعه ی ئه ره بی و زۆر جێگای تریش هه ر به شان و باڵای ئه و ده وڵه ته ئه ره بییه هه ڵا ده ڵێ!؟ خۆ به ڕاستییش هه ر ده بێ وابکا، ئه گه ر نا له وانه یه سیستانییه ک به کولفه یه کونێک سه رو گوێلاگی تێک وه رپێچێ و ئامریکا و به ڕیتانیاو ووڵاتانی تری به ناو ماف په روه ریش، ڕێزێکی زۆر له هه موو فتوایه کانی ئه و پیاوه ی ئاخری زه مان گرتووه و ده یگرن. ئه ی مه گه ر فتوای ئه و نه بوو بۆ ی‌و ئێن ووشه ی فیدڕاڵی له ئێراق کرده وه و، نزیکه ی 200 ده وڵه تی دوونیاش ملکه چی فتوایه که ی بوون!؟ حه قه له کۆتاییدا بپرسین که به ڕاستی دوای ئیبڕاهیم جه عفه ری و مه شهه دانی و مالیکی و سامه ڕائی و ...هتد سه رکردایه تی سیاسی کورد ته ڵه ی کێ ی تر ده ته قێنن؟
* ئه و بۆچوونه نێوده وڵه تی یه ی سامه ڕائی باسی ده کا، له ڕاستیدا تورکیا و سوریا و ئێران و وڵاته ئه ره بییه کانی ترن که مێژوویه کی دووروو درێژی خوێناوییان هه یه له دژی کورد.
24.09.2009
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست