کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سیناریۆی ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ی پیشمه‌رگه‌یه‌كی زامدار

Monday, 01/09/2014, 12:00




داعش به‌گولله‌ و تی ئێن تی پێشمه‌رگه‌كان ده‌كوژێ وحكومه‌تی كوردستان و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ش به پلان وته‌ڵه‌كه‌و ،ئه‌حمد رسول خۆی پێشمه‌رگه‌و باوكی پێشمه‌رگه‌ی ئه‌یلول ودایكی زیندانی سیاسی ، دوای ئه‌وه‌ی احمد كه‌ پێشمه‌رگه یه‌‌ له‌ فه‌رمانده‌ی هه‌ڵگورد هێزی باڵه‌كی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ 23ی حوزه‌یران ، له‌ره‌بیعه‌ به‌رته‌قینه‌وه‌ كه‌وت وگوێزرایه‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی زاخۆ ونه‌شته‌رگه‌ریه‌كی بۆ ئه‌نجامدا وپاشان هێنرایه‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ی رۆژئاوای هه‌ولێر به‌بیانووی ئه‌وه‌ی به‌بریارێكی سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌نێررێته‌ده‌ره‌وه‌ بۆ چاره‌سه‌ری ،به‌لام بۆ ماوه‌ی 24 رۆژ به‌پلان هێشتیانه‌وه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ چاره‌سه‌ری بۆ بكه‌ن له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه‌ ،نه‌یان هێشت بنه‌ماڵه‌كه‌مان هه‌ستن به‌گرتنه‌ ئه‌ستۆی بردنه‌ده‌ره‌وه‌ی ، وه‌زاره‌ت به‌پلانێكی گڵاو سیناریۆیه‌كیان داڕشت و كه‌سێكیان به‌ناونیشانی به‌ریوه‌به‌ری یه‌كێك له‌نه‌خۆشخانه‌كانی توركیا پێناساندین وبه‌لێنی چاره‌سه‌ری پی دان وگرتنه‌ به‌ری هه‌موو رێ وشوێنێكی تایبه‌ت بۆ گواستنه‌وه‌ی برینداره‌كه‌مان ، هه‌ر له‌ یه‌كه‌م هه‌نگاویاندا گه‌نده‌ڵیان دیاری دا و بیانووی په‌یدا نه‌بوونی فرۆكه‌ودوور كه‌وتنه‌وه‌ی ڕێگاكه‌یان هێنایه‌وه‌و به‌ ئیسعاف به‌ڕێیانكرد بۆ ماوه‌ی 14 سعات به‌ ئیسعاف له‌ نێو ئێش وئازارێكی زۆردا گه‌یه‌نرایه‌ نه‌خۆشخانه‌وو چه‌ند رۆژێك به‌ بیانووی چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی دكتۆری دیاریكراو ڕاگیركران ، دوای ئه‌وه‌ به‌ناو دكتۆره‌كه‌ سه‌یری برینه‌كه‌ی ده‌كات پێییان ڕاده‌گه‌یه‌نێ كه‌ ناتوانی چاره‌سه‌ری بكات ونه‌شته‌رگه‌ریه‌كه‌ی بۆ ئه‌نجام بدات ،،پاشان دووباره‌ ئه‌مرۆ هێنرایه‌وه‌ بۆ هه‌ولێر، مانگێك له‌ناو حه‌سره‌ت وئێش وئازاردا تلانه‌وه‌ ،شه‌رمه‌زاری بۆ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ،ڕووڕه‌ش بن مافیاكانی میلله‌ت ، ئه‌مانه‌ پێشمه‌رگه‌ به‌كارده‌هێنن وه‌ك ئامرازێك وه‌ك ئاژه‌لێك !! ئێوه‌ باوكی گه‌لن یان خوێن خۆرو خوێن مژ ! تف له‌ ئه‌خلاقی سستی هه‌موو میلله‌ت فرۆش وپێشمه‌رگه‌ فرۆشه‌كان ، باش بزانن پێلاوه‌ دڕاوه‌كان وگیرفانه‌ به‌تاڵه‌كانی پێشمه‌رگه‌ ده‌بنه‌ تاجی نه‌مری بۆیان نه‌ك دزی وپاره‌ ژه‌هر كردن وخواردنی خوێنی میلله‌ت ،، گه‌ر له دادگای دونیاش نۆبه‌تان نه‌یه‌ت دڵنیاتان ده‌كه‌مه‌وه‌ ناتوانن هه‌رگیز له‌ دادگای خوای تۆڵه‌ستێن ڕاكه‌ن .پیشمه‌رگه‌ له‌ ته‌نه‌كه‌یه‌وكوڕی مه‌سئول وسه‌ركرده‌كانیش له‌ زێر ؟؟؟ ئه‌مه‌یه‌ وه‌فا ودڵسۆزیتان بۆ پێشمه‌رگه


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە