کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


16/3بۆبكرێت بەپشوو پەراوێزێك بۆبابەتى باحكومەت 16/3غائیبم بدات

Sunday, 15/03/2009, 12:00


هەڵەبجە كارەساتێكى هێندە گەورەیە ئەوانەى كەدیویانە بەخەون ورۆژى حەشردێتە بەرچاویان بەرلەو ئەمشەو كوردستان پۆست بكەم لەگەڵ یەكێك لەوپێشمەرگەدێرینە كەلەكاتى كیمیا بارانى شارى هەڵەبجە لەریزى پێشمەرگە بەشداربوە لەوساتەوەختەدا كەمەگەرئەوئەوانەى ئەوكارەساتەیان ببینبێ بتوانن ناخۆشى ومەئەساتەكانى ئەورۆژە بگێرنەوە كەرژێمى فاشى بەعس بۆتۆڵەى خەبات وقوربانیدان وسەرهەڵدانى شارى هەڵەبجەى لانكەى رۆشنبیرى و ئودەب بەئەنجامى گەیاند ئەوكەسانەشى لەوكارەساتە دەرچون تائێستاش ئاسارى ئەرۆژە لەسەریان ماوە ئەوەى سەیرە زۆرجار ئەبینین ئەخوێنینەوە ئەبیستین داوادەكرێت 16/3بكرێتە پشووى رەسمى !ئەوەى بەلاى منەوە سەیربێت ئەوداواكاریە ،بۆرۆژى 16/3بكرێتە پشوو بەرپرسانى گەندەڵ لەورۆژەدا روو لەسەیرانگاكان بكەن بەزم ئاهەنگ بگێرن ،دەرگاى خوێندنگاكان لەقوتابیانمان داخرێت نەهێڵرێت مامۆستایەكى دلسۆز بەخاك وگەل ونیشتمان ئەورۆژە رەشە بۆقوتابیەكانی باس بكات ئەورۆژە سەرجەم فەرمانگەكان دابخرێت وكاروبارى هاوڵاتیان بەرێوەنەچێت ،یاخودلەورۆژەدا ئەگەربۆچەندساتێكیش بێت لەناوئاپۆرەى گردبوەوەى فەرمانبەراندا چەندساتێكیش بێت ئەومەرگەساتە بەبیر یەكتربهێنرێتەوە وكاروبارى بەسەدان هاوڵاتى لەورۆژەدا رابپەرێنرێت چونكە وڵاتەكەى ئێمە هێندەكاولەیە پێویستى نەك بەدانانى پشوو هەیە هەررۆژێك بەرپرسێك ئارەزووى لێبە بكرێت بەپشوو بەڵكو پێویستمان بەوە هەیە بەچەند شەفت كاربكرێت
سەیرم لێدێت كاك پێشرەو دەلێت [بە پشوكردنى ڕۆژى (16/3) واتە یاد خستنەوەى ڕۆژى قركردن و جینۆسایدكردنى نەتەوەیەك و بیرخستنەوەى بەردەوامى ئەوڕۆژە بەنەوە نەوەى گەلى كورد و تەواوى جیهان ]
بەپێچەوانەوە بەپشووكردنى ئەورۆژە مانایى لەبیر بردنەوە پشگۆخستنى ئەورۆژەیە بەوەى یادەكە بەروكەشى لەراگەیاندنەكانەوە باسدەكرێت نەك ئەوەى بەفیعلى گرنگى پێبدرێت باسى لێبكرێت بەڵام كاپێشرەو ئەگەربریارە هەموان لەورۆژەدا بۆئازیەت بارى هەڵەبجە روو لەوشارەبكەین منیش لەگەڵتام با 16/3 پشووى رەسمى بێت بەڵام ئایاوایە؟



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە