کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ڕاستى نێو زیندانەكانى دەسەڵاتى پارتى - به‌شی دووهه‌م

Thursday, 10/02/2011, 12:00





فەرمانى دادگاو دەسەڵاتى ئاسایش


((من فەرمانم پێكراوە لەژێردەسەڵاتى من دانەبوو)).ئەمە ووتەى دادوەر إسماعیل و ئەو داد وەرە حزبیانەیە كاتێك كەبڕیارى دادبینى(حكم) بەسەر ئەوبەندكراوانە دەسەپێنێ كەسەر بەئاسایشن.
دادگا هیچ دەسەڵاتێكى نیە بۆلێپێچینەوە كەئاخۆ بەچ بڕیارێك ئەو بەندیە دەستگیر كراوەو لەسەر چى و لە چ بەروارێك .كەئەمەش پێچەوانەى یاساوبنەماكانى مافى مرۆڤ و دەزگاى ئاسایش و دادگایە...
بەپێ ى یاساو بنەماكانى مافى مرۆڤ ئەوكەسە ى كەدەستگیر دەكرێ دەبى بەفەرمانى داد گابێ و بەروارى دەستگیركردنەكەشى دیاربێ.یاخود ئەگەر دەستگیریش كرا ئەوا دەبێ دادگا ئاگاداربكاتەوە بۆئەوەى دادوەر ئیمزاى لەسەربكات.بەڵام ئەوەى لەهەرێمى كوردستان دەبیندرێ،بەتایبەتى لەهەولیرَ دەزگاى ئاسایش سەربەئاژانسى پارستنى ئاسایشى هەرێمى كوردستانەو لەژێردەسەڵاتى پارتى بەڕێوە دەچێ.دەسەڵاتى ڕەهاى هەیەو سەربەخۆیە هیچ لایەنێكى حكومى بۆى نیە تەداخولى بكات یان تەنانەت قسەشى لەبارەیەوە بكات،دەزگاى ئاسیشى گشتى یان هەولێر هەركەسێ مەبەستى بێ دەستگیرى دەكات جاچ بەئاشكرایاخود بەنهێنى بەبێ ئاگادارى دادگاو وەزارەتى داد و پشتگوێ خستنى تعلیماتى وەزارەتى مافى مرۆڤ .
ئەوبەندكراوانەى كەدادگاكەیسەكانى یەك لایى كردونەتەوە بەفەرمانى ئاسایش بووە نەوەكو دادگا.ئەمەسەرەڕاى نەبوونى پارێزەرى تایبەت و ئەژمارنەكردنى ماوەى ڕاگیران و تەنانەت ئاماژەپێنەكردنى كاتى دەستگیركردن وڕاگیرانى بەندكراو.ئەم جۆرە دەستگیركردنانەش تەنهالەلایەن باندە مافیایە كانەوە ئەنجام دەدرێ نەك دەزگایەك كەسەر بەحكومەتە و بانگەوازى دیموكراتیەت دەكا.لەم هەرێمە نەحكمومەت و نەهیچ لایەنێكى پەیوەندى دار ناتوانێ بەرامبەر كارەكانى ئاسیش و دەزگای پاراستن قسە بكات چونكە ئەوەندە بێ جورئەتن.ئەمە لەكاتێكدا دەزگاى ئاسایش سەر بەوەزارەتى ناوەخۆیەو وەزارەتى ناوەخۆش سەربەحكومەت.بەڵام حكومەت تواناودەسەڵاتى بەسەر ئاسایشەوە نیە چونكە ڕاستەو خۆ لەژیر دەسەڵاتى حزبەوە مامەڵەدەكات.ئەوەى ئێمەى بەندكراو لەئاسایشى پارتى بینیومان باوڕكەن هیچ كەم ترنەبووە لەوسزاو ئەشكەنجانەى كە لە زیندانیەكانى بەعس ڕویداوە بگرە زۆر خراپتریش بووە.حوكمى بەعس بەئاشكرا دكتاتۆرى پێوە دیاربوو.بەڵام ئێستالەهەرێمى كوردستان شەوو ڕۆژ بانگەشەى دیموكراسى و مافى مرۆڤ دەكرێ كەچى دەبێ سەد خۆزگە بەڕژێمى بەعس بخوازین.بۆیە چەند كابینەى ترى حكومەت دابنرێ و گۆڕانكارى تێدا بكرێ ڕەوشى مافى مرۆڤ هەروادەبێ تاكودەزگاكانى ئاسایش سەربەحزب بن و حكومەت دەسەڵاتى بەرامبەر مبەریان نەبێ....
دادوەر إسماعیل خلیل شكیب،لەدادگاى تمییز دەوام دەكات.یەكێكە لەو دادوەرە گەندەڵانەى كە ڕۆژانەخزمەتێكى زۆر بە دەزگا جاسوسیەكانى پارتى و بنەماڵەى مسعود بارزانى دەكات.لە ڕێ ى بڕیاردان بەسەر ئەو كەسە بێتاوانانەى كەتەنها لەسەر گومانێك چەندین ساڵە لەنێو بەندینخانەكان توشى هەموجۆرە ئەشكەنجەو ئازاریكى جەستەیى و روحى بونەتەوە.
بۆ بینینی به‌شی یه‌که‌م
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=4fca9a68


ماویه‌تی.......

 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە