لەئاسایش و زیندانەنهێنیەكان پارتى بەم شێوازانە ئەشكەنجەو ئازارى دەداین
Sunday, 08/05/2011, 12:00
زیندانیەك ووتی: وێنەى مسعود و مەلامستەفایان لەبەردەم دانام تا سوجدەى بۆبەرم...زۆرهەوڵمدا سوجدەنەبەم بەڵام ویستیان كارێكى دڕندانەترم لەگەڵ بكەن بۆیە بەناچارى ڕازى بووم...
پەندێكى ڕوسى هەیە دەڵێ: ڕووداوێك هەزارجار بۆتى بگێڕنەوە ناكاتە ئەوەى كەیەكجار خۆت بیبینى.ئێمەى زیندانى ژێر دەسەڵاتى پارتى گەلێ جۆر و شێوازى ئەشكەنجەو ئازارمان بینیوە،لێرە ئەو ئەشكەنجەو ئازارانە دەخەمە ڕوو كە پاراستن و ئاسایش لەگەڵى كردووین...
- لێدان و كوتانێكى زۆر بەشاپ و مست و قۆنداغى سیلاح لەكاتى گیران و بەر لەتەحقیق.
- لە ڕۆژەكانى سەرەتادا لەنێو ئاسایش و زیندانە نهێنیەكانیان تەنها بەلێدان دەستیان بەئەشكەنجەو ئازاردانمان دەكرد بەشەوو ڕۆژ.بەڕادەیەك وەكو پارچە پەڕۆیەكمان لێدەهات.
- پەرداغێك ئاویان دەداینێ كە حەبى سكچونى تێدابوو تاوەكو خۆمان پیسكەین.
- بەستانەوەى هەردوو دەست لەدوواوەو دانانى (ئیتفۆن) لەگوێ و پێكردنى سەوتێكى ناخۆش كە هەستت دەكرد مێشكت دەتەقێ.
- پێداكردنى ئاوێكى زۆر سارد كەلەئاوى بەفردەچوو لەگەڵ پێداكردنیدا هەناسەى دەگرتى.
- بەستانى (ئەندامى نێرینە) بۆماوەیەكى درێژ،هەرلەبەر ئەم جۆرە ئەشكەنجەش بەشێكى زۆرى زیندانیەكانى نێو ئاسایش توشى نەخۆشى گورچیلە بوونە.
- هەڵواسین بە پێچەوانەوە بۆماوەیەكى درێژ بەسەقفەوە.
- لێدانى كامە بۆن و مەعەتەرى تیژە لەچاوەكانمان كە ئێستا بۆتە هۆى تێكچونى چاوى زۆربەى زیندانیان.
- لەدانانى ژورێكى تاكەكەسى (أنفرادی) كە پانى و درێژى (40)سم، بوو.وەژوورێكى ترى كەدرێژیەكەى (2)م،بوو پانیەكەشى (40)سم،بوو كەبۆماوەى دە تابیست و چوار سەعات لەوێیان بەند دەكرد.
- دروست كردنى برین لەلەش و پێدا كردنى خوێ و شتى ترش بەشوێنى برینەكە.
- هەڵواسینى بەردوو ئاسنى قورس بە(ئەندامى نێرینەمان).
- لێدان بەچەندین كەس لەیەك زیندانى تاوەكو ماندوو دەبوون.
- ئەو ئەشكانجانەى كەزۆر ناخۆش بوو،ئەشكەنجە دەرونیەكان بوو.وەكو جوندان بەخوداو پێغەمبەرو دایك و باوك و خوشك و....هتد.
- زیندانیەك وتى وێنەى مسعود و مەلامستەفایان لەبەردەم دانام تاسوجدەى بۆبەببەم...ئەمەش یەكێك بوو لەو ئەشكەنجە دەروونیانەى كەپارتى لەگەڵ زیندانیەكانى دەكرد.
- بەكارهێنانى بتڵى شووشەبۆ....
- تف كردنە ڕووت بەچەندان كەس بۆ تێك شكاندنى كەسایەتیت.
- ماچكردنى پێڵاوەكانیان بەزەبرى كێبڵ.
- بەچەندان جۆرى ترلەئەشكەنجەو ئازاردان كە مرۆڤ ڕووى نایەت باسى كات بەڵام پارتى لەنێو ئاسایش بەرامبەر زیندانیەكان ئەنجامى دەدا.
بەدەیان جۆرى ترى ئەشكەنجەو ئازاردان كە بەرامبەر زیندانیان دەكرا لەئاسایش...خوێنەرانى خاوەن ویژدان ئەم ئەشكەنجەو ئازاردانانە رێزبەندكردن و ژماردنیان زۆر ئاسانە بەڵام جێبەجێكردنى دووژمن نەیبینێ.ئەم دەسەڵاتە ئەوەندە دڕەندەیە بەرامبەر ئەو مرۆڤانەى وەكو ئەو بیرناكەنەوە ئامادەیە هەمووكارێكى دڕندانەو نامرۆڤانەبكات بەرامبەریان...
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست