هه‌واڵیکی دڵته‌زێن ..مامۆستا شێخ جه‌لاله‌دین حسینی کۆچی دوایی کرد
Thursday, 22/07/2010, 12:00
هاووڵاتیانی خۆشه‌ویست!
جه‌ماوه‌ر و خه‌ڵکی به‌شه‌ره‌فی کوردستان!
هێزو لایه‌نه سیاسی و خه‌باتگێڕه‌کان!
ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی خۆڕاگری سازمانی خه‌بات،ی کوردستانی ئێران!
به‌داخ و که‌سه‌رێکی زۆره‌وه پێتان راده‌گه‌ێنین که مامۆستای خه‌بات کار و زانای شۆڕشگێری کورد ، دامه‌زرێنه‌ر و رێبه‌ری دڵسۆزی سازمانی خه‌بات،ی کوردستانی ئێران، مامۆستا شێخ جه‌لاله‌دین حسینی ئه‌م رۆ رێکه‌وتی ٢١ی جولای ٢٠١٠ له یه‌کێک له نه‌خۆشخانه‌کانی هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌ریمی کوردستان کۆچی دوایی کرد و ماڵئاویی یه‌کجاری لێ‌کردین. له ده‌ست دانی ئه‌م سه‌رکه‌رده زانا و شۆڕشگێره خه‌سارێکی گه‌وره بووکه له گه‌لی کورد و بزووتنه‌وه ره‌واکه‌ی که‌وت، ئێمه وێڕای سه‌رخۆشی له خۆمان و له هه‌مو ئێوه‌ی دڵسۆز و به‌وه‌فا و تازیه‌بار به‌م بۆنه‌وه راده‌گه‌ێن که له داهاتوودا له چۆنیه‌تی به‌ڕیوه چوونی رێ و ره‌سمی سه‌رخۆشی، له ناوه وه ده‌روه‌ی وڵات، ئاگادارتان ده‌که‌ینه‌وه.
سڵاو له‌گیانی پاک و به‌رزی مامۆستای زانا‌و رێبه‌ری گه‌وره‌ی گه‌له‌که‌مان، مامۆستا سه‌ید جه‌لاله‌دین حسینی.
سازمانی خه‌بات،ی کوردستانی ئێران
کومیته‌ی ناوه‌ندی
٣٠ى پووشپه‌رى ١٣٨٩
كات و شوێنى به خاك سپاردنى ته‌رمى جه‌نابی مامۆستا سه‌یید جه‌لال ا‌لدین حوسێنى
سه‌رجه‌م دۆستان و لایه‌نگران و حیزب و لایه‌نه سیاسی و خه‌ڵكى به‌شه‌ره‌فى كوردستان ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه كه رۆژى پێنج شه‌ممه‌٣١/٤/١٣٨٩ له‌ساعه‌ت ٥ ى به‌یانیه‌وه كاروانى هاورێى كردنى ته‌رمى مامۆستا سه‌یید جه‌لال الدینى حوسێنى له بنكه‌ى ...
هه‌ولێرى سازمانى خه‌بات ى كوردستانه‌وه به‌ره‌و شارى سلێمانى و دێى "واژه" شوێنى ئه‌سپه‌رده كردنى مامۆستاى گه‌ورمان ورێده‌كه‌وێ.
داوا له‌هه‌موو لایێك ده‌كه‌ین بۆ هاورێى كردنى كاروان و رێوره‌سمى به خاكسپاردنى ته‌رمى مامۆستا و شادكردنى روحى ئه‌و خه‌باتكاره كۆڵنه‌ده‌ره‌ى گه‌له‌كه‌مان له‌و رێوره‌سمه‌دا به‌شدارى بكه‌ن.
بۆ وه‌رگرتنى زانیارى زیاتر پێوه‌ندى بكه‌ن به‌و ژماره ته‌له‌فوونانه:
٠٧٥٠٤٦٨٧٢٠٩
٠٧٥٠٤٠٨٦١٧٥
هەواڵێك لەسەر كات و شوێنى رێورەسمى پرسە و سەرەخۆشی
لایەنگران و دۆستان و هاونیشتمانانى كوردستان ئاگادار دەكەین كە رێورەسمى پرسە وماتەمینى بە بۆنەى كۆچى دوایی مامۆستا سەیید جەلال ا‌لدین حوسێنى لە رێكەوتى 30/4/1389ى كۆچى خۆرى بۆ ماوەى 2 رۆژ لە رۆژەكانى پێنج شەممە31ى پووشپەر و هەینى 1ى گەلاوێژ لەشارى سلێمانى لە مزگەوتى حاجى جەلال، گەڕەكى مەجید بەگ بەرێوە دەچێ.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست