بوختان و بێویژدانی
Saturday, 22/08/2009, 12:00
به‌ڕێزان له سایتی کوردستان پۆست ، پاش سڵاو
به‌ڕێزان من یه‌کێکم له خوێنه‌ره به‌رده‌وامه‌کانی سایته بوێرهکهتان ، به‌ڵام ماوه‌یه‌که هه‌ست ده‌که‌م هه‌ندێ که‌س له‌وه ئه‌چێت به ده‌ستی ئه‌نقه‌ست هه‌ندێ شت بنێرن بۆ سایته به‌ڕێزه‌که‌تان ، وه‌ک هه‌واڵه‌که‌ی کاک سه‌رکه‌وت که زۆر بێ بنه‌ما بو ، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه زوو لاتان برد‌و پۆزشتان هێنایه‌وه ، ئه‌مڕۆش که‌سێک به ناوی موکریانی چه‌ند شتێکی بێ بنه‌مای نوسیوه ، به‌حوکمی ئه‌وه‌ی که‌زۆر له‌نزیکه‌وه کاک نه‌جمه‌دین ئه‌ناسم حه‌ز ئه‌که‌م چه‌ند رونکردنهوهیهکتان بۆ بنوسم بۆ ئه‌وه‌ی چیتر خه‌ڵکانێک بێ ویژدانانه شت نه‌نوسن ، که‌سوکاری کاک نه‌جمه‌دین رۆژێک له رۆژان هیچ که‌س کارێکی خراپی لێ نه‌بینیون هه‌ر له براگهورهکهیانهوه که مامۆستا حهمهزهکی که مامۆستا بوه له گوندی گوێزه ره‌ش بۆ ساڵانێکی زۆر ، تاکو برا بچوکه‌کانی رۆژێک له رۆژان کارێکی خراپیان نه‌کردووه ، به‌ڵکو خه‌ڵکانی نیشتمان په‌روه‌ر بون و جێی رێزی خه‌ڵکی سلێمانی بون .
نامه‌وێت زۆر له‌سه‌ر که‌سوکاره‌که‌ی بنوسم ، ته‌نیا باسی خۆی ئه‌که‌م ، کاک نه‌جمه‌دین دوای ئه‌وه‌ی به پۆلیس دائه‌مه‌زرێت ئێوارانیش درێژه‌ی به خوێندن ئه‌دا ، ناوه‌ندی و دواناوه‌ندی و دواتر زانکۆش ته‌واو ئه‌کات که ته‌نها به‌هه‌وڵ و ماندوبونی خۆی بووه ، ئه‌و کاکه به‌ڕێزه له‌ساڵانی 1976 ماڵ به ماڵی شه‌هیده‌کانی یه‌کێتی ئه‌گه‌ڕا و سه‌ردانی ئه‌کردن و ئه‌وه‌ی پێویستیه‌کی هه‌بوایه بۆی دابین ئه‌کردن ، رۆژانێک بو که‌م که‌س هه‌بو بوێرێت بۆ کارێکی شۆڕش وپێویستیهک بچیته لای ده‌ست بهڕتهوه نه‌نێ ، به‌ڵام کاکه نه‌جمه‌دین رۆژانێک بو که شه‌هیدان شوانی ره‌ئوف نوری و ئاسۆی ده‌لاک له ماڵی شه‌هید عوسمان کاژاوی بون سه‌ردانمان کرد له‌گه‌ڵ براده‌رێکی رێکخستنی کۆمه‌ڵه ، داوای فیشه‌کی ده‌مانچه‌یان لێ‌کردین ، ته‌نها که‌سێک که جێگه‌ی باوه‌ڕمان بو کاکه نه‌جمه‌دین بو داوای فیشه‌کمان لێکرد رۆژی دوایی بڕێکی زۆر فیشه‌کی بۆ هێنام بۆ ماڵه‌وه ، که ئه‌یزانی بۆچیمانهوه بۆ چی به‌کاردێت ، ئایا ئه‌مه به خیانه‌ت دائه‌نرێت ؟ کاتێکیش له‌ساڵانی 1979 له هه‌رێمی 4 پێشمه‌رگه بوم لای شه‌هید جه‌مالی عه‌لی باپیر چه‌ندین جار شه‌هید جه‌مال باسی پیاوه‌تی و قاره‌مانێتی ناوبراوی بۆ کردوم ، هه‌رچی پێویستیه‌کمان هه‌بوایه هه‌واڵمان بۆ ئه‌نارد بێ سڵه‌مینه‌وه بۆی دابین ئه‌کردین و به یه‌کێک له ئه‌ندامانی خێزانه‌که‌ماندا بۆی ره‌وانه ئه‌کردین ، ئایا ئه‌بێت ئه‌مه پیاوخراپی بێت ؟ خه‌ڵکی سلێمانی زۆر باش عه‌مید نه‌جمه‌دین ئه‌ناسن هه‌رگیز گوێ له‌و قسه پڕوپوچانه‌ی که‌سانی وه‌کو موکریانی ناگرن ، دیاره موکریانی که‌سێکی داخ له‌دڵ ونه‌خۆشه ، یاخود ته‌ماعی له‌و پۆسته‌دا هه‌یه ، ئه‌گینا کێ هه‌یه رۆژێک له رۆژان ئه‌و برایه‌ی بینیوه کارێکی خراپی نواندبێت بێجگه له خزمه‌ت کردنی خه‌ڵکی سلێمانی نه‌بێت ، ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر کاره‌کانی بنوسم زۆری ئه‌وێت ، ئه‌گه‌ر موکریانی ئه‌وه بڵێت که زۆرێک له پێشمه‌رگه دێرینه‌کان غه‌دریان لێ ئه‌کرێت ئه‌وه مه‌سه‌له‌یه‌کی تره‌و ئه‌توانێت به شێوه‌یه‌کی تر باسی لێوه بکات ، کاتێکیش دێته سه‌ر باسی ماڵی عبدالله‌ی شاسوار منیش له‌گه‌ڵتام ئه‌و خانه‌واده‌یه ئه‌کێکه له خانه‌واده خه‌باتگێڕ و نیشتمانپه‌روه‌ره‌کانی سلێمانی ، ئه‌بوایه باسێکی کاک عدنان و کاکه سامانیشت بکردایه که چه‌ند غه‌دریان لێکراوه به تایبه‌تی کاکه عدنان له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی کورده‌وه له له‌نده‌ن ، له کۆتایشدا ئه‌ڵێـم عه‌مید نه‌جمه‌دین هه‌رگیز پیاوی که‌س نه‌بووه‌و پیاوی که‌سیش نابێت .
ئه‌ندامێکی دێرینی کۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی کوردستان
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست