کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بورهان رەشید پرۆژە یاساى لێبوردنى گشتى دەداتە سەرۆكەیاتى پەرلەمان

Wednesday, 12/10/2011, 12:00


ئەندامێكى پەرلەمانى كوردستان پرۆژە یاساى لێبوردنى گشتى ئامادە دەكات و رێژەى یاساى پەرلەمانتاران لە فراكسیۆنە جیاوازەكان واژۆى لەسەر دەكەن و دەخە بەردەم سەرۆكەیاتى پەرلەمانى كوردستان بە مەبەستى بە یاسایى كردنى.
بورهان رەشید گوڵە ئەندامى پەرلەمانى كوردستان لە لێدوانێكى رۆژنامەوانى راى گەیاند: پرۆژە یاسایەكە تایبەت بە لێبوردنى گشتى و مەبەست لەم پرۆژەیە ئاشنابوونى گیراوان و حكوم دراوانە بە خێزانەكانیانەوە، كە بە پێى پرۆژە یاساكە لێبوردن ئەوانە دەگرێتەوە كە پێكهاتن(ێولح) لە نێوان لایەنەكان كراوە و ئەوانەشى پێكهاتن لە نێوان لایەنەكان نەكراوە یەك لەسەر سێ دەیان گرێتەوە سەرەڕاى تاوانەكانى تیرۆر و كوشتنى بێ ئاگا و كوشتن لە پێناو پارەدا و ئەوانەشى زیاد لە تاوانێكیان ئەنجامداوە ئەوانەى بۆ تاوان گەراونەتەوە و ئەوانەى زیانیان بۆ ئەمنى ناوخۆ و دەرەوە گەیاندو ەو كوشتن لەسەر شەرەف و بازرگانى بە مادەى هۆشبەر و ساختە كردنى درا و نوسراوى فەرمى ئەوانە ناگرێتەوە.
هەروەها بەرتیل بە رێژەى % 30 و تاوانى دەست پیسى بە رێژەى %50 و بەو مەرجەى پارەى دزراو بگێرێتەوە بۆ دەوڵەت پرۆژە كە دەیان گرێتەوە.
ئەندامەكەى پەرلەمان باسى لەوەشكرد پرۆژە یاساكە 16 پەرلەمانتار واژۆیان كردوە كە لە فراكسیۆنى گۆڕان و كوردستانى (یەكێتى و پارتى) و یەكگرتو و كۆمەڵ ئەمەش لە پێناو هاماهەنگى دروست كردن لە كارى پەرلەمانى بێگوێدانە ئایدۆلۆژیاو لایەنى جیاواز و تەنها بۆ سەرخستنى پرۆژە یاساكە.
بورهان ئەوەشى رون كردەوە كە بە جدى كار لەسەر پرۆژە یاساگە دەكەن بۆ ئەوەى لە پێش جەژنى قوربانەوە پرۆژە یاساكە پەسند بكرێت بۆ ئەوەى لە جەژنى قوربان ئەوانەى پرۆژە یاساكە دەیان گرێتەوە بە خێزانەكانیان ئاشت ببنەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە