چەند نهێنیەکی ئەنجیلینا جولی کە باشترە لای هەموان ئاشکرا بێت!
Tuesday, 23/07/2013, 12:00
مەمکی ئەنجیلینا جولی خۆش بێت کوردستان چی لێ دێت با لێی بێت!
دیارە هەندێک لە میدیا کوردیەکان باوەڕیان بەم قسەیەی سەرەوە هەیە ئەگینا ڕۆژانە موتابەعەکردنی مەمکی ئەو خانمە بۆچی؟
http://www.lvinpress.com/newdesign/Dreje.aspx?jimare=18774لە پێگەی ئێن ئاڕ تی ٢ دا ئەم هەواڵەم بەرچاو کەوت :
چهند نهێنیهكی ئهنجێلا جولی كه تا ئێستا ئاشكرا نهبووه!
http://nrttv.com/nrt2/Direje.aspx?Jimare=1894لەوانەیە ئامادەکردن و سازکردنی ئەو هەواڵە هونەرەییە لە لایەن برادەرانی کەناڵەکەوە تەنها بۆ پڕکردنەوەی بۆشاییەک بێت، هەروەک هەر هەواڵێکی سادە و ئاسایی بەسەر کەناڵەکە و بینەرانیدا تێپەڕێت، بەڵام من وەک بینەرێک ئەو هەواڵە بە ناتەواو دەبینم، چونکە نهێنی زۆر لەوە گرنگتر و کاریگەرتر لە ژیانی ئەم کەسەدا هەیە. ئومێد دەکەم برادەرانی ئێن ئاڕ تی ٢ لە داهاتوودا باس لەو لایەنانەی ژیانیشی بکەن:
- لە تەمەنی هەرزەکاریدا تاوەکو ٢٠ ساڵی هەمو جۆرە دەرمانێکی بێهۆشی تاقی کردۆتەوە بە (هیرۆین) شەوە.
- لە تەمەنی هەرزەکاریدا توشی خەمۆکییەکی گران بوە و هەمیشە حەزی بە هەڵگرتنی چەقۆ و شتی تیژ کردوە تاوەکو ئازاری خۆی پێ بدات و لەو بارەیەوە دەڵێت: ئەو کارە چێژێکی زۆری پێگەیاندوە.
- تا ئێستا ڕوون نییە دایک و باوکی بە ڕەچەڵەک و نەژاد سەر بە خەڵکی کوێن، باوکی لە ئەڵمانیەک و سلۆڤاکیەک بوە و دایکیشی لە تێکەڵەیەکە لە فەرەنسی و ئەڵمانی و کەنەدی.
دیارە هەمو کەناڵێکی ڕاگەیاندن بەرنامە و دنیابینی خۆی هەیە بۆ چۆنێتی سەرنج ڕاکێشانی بینەران، بەڵام گواستنەوەی واقيع وەک خۆی یەکێکە لە بنەما سەرەکییەکانی میدیای ڕاستگۆ.
من لەو باوەڕەدام، ئەم کەسە ڕەنگە لە کۆمەڵگەی سەرمایەداریدا بە تایبەت کۆمەڵگەی ئەمریکی بشێت بکرێتە (ڕۆڵ مۆدێلێک) واتە نمونەیەک کە کچان و ژنانی ئەو وڵاتە لێی بڕوانن، بەڵام هەرگیز شایانی ئەوە نییە نە میدیای کوردی لێمان بکاتە پاڵەوان، نە ئەو پایەیەشی بدرێتی، کە کچانی کورد ئیلهامی لێوە وەربگرن.
ئەگەر بە ڕاست میدیای کوردی بە دوای Role Model ڕۆڵ مۆدێلێک نمونەیەکدا دەگەڕێ، کە ژنان و کچانی کورد چاوی لێ بکەن!! ئەی بۆ لە ناو خودی کۆمەڵگەی کوردییدا ئەو ژنە دەست ناکەوێت؟
تۆ بڵێی لە ناو کورددا ژنێک، خوشکێک، خانمێک، کچێک، پەریزادەیەک، پاکیزەیەک، ئافرەتێک دەست نەکەوێت، کە میدیای کوردی ئەو شانازییەی پێ ببەخشێت؟!
من گومانم هەیە! ئەی تۆ؟!
بڕوانە ئەم لینکە بۆ خوێندنەوەی بایۆگرافی ئەنجیلینا جۆلی:
http://en.wikipedia.org/wiki/Angelina_Jolie
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست