راگه‌یاندنی کۆمه‌ڵه‌ی هاوبیرانی کوردایه‌تی(کۆهاک) سه‌باره‌ت پرسی نه‌وت
Sunday, 16/03/2014, 12:00
وته‌یه‌کی به‌جێیه، نه‌وتی کوردستان و به‌رهه‌مه‌کانی، هه‌ر له‌ساڵی 1927ه‌وه، ئه‌و مریشکه دۆڕاوه‌یه که هێلکه‌که‌ی بۆ بێگانه‌و پاشه‌رۆکه‌ی بۆ کوردبوه! نه‌وت هۆکاری سه‌ره‌کیی به‌ستنه‌وه‌ی باشووری کوردستانبوو به‌عێراقی عه‌ره‌بییه‌وه، سه‌رباری به‌عه‌ره‌بکردنی ناوچه نه‌وتییه‌کان. نه‌ک هه‌ر ئه‌وه، به‌ڵکو ئه‌وه داهاتی نه‌وتبوو کهئهدرا به فڕۆکه‌و تۆپ و ئهکێشرایهوه به‌سه‌ر گه‌لی کوردستاندا له رۆژانی شۆڕش و راپهڕینهکانمانهوه تائهنفال و کیمیایی و بهگورگانخواردنی کۆماری کوردستان لهمهابادو له‌سێداره‌دانی به‌کۆمه‌ڵی لاوه‌کانمان له‌ڕۆژهه‌ڵات و هێرشی تیرۆرسته‌کان بۆسه‌ر رۆژئاوای وڵاتمان له‌ئێستادا که‌ئه‌گه‌ر بێت‌و چاره‌سه‌رێکی ریشه‌یی بۆ ئه‌م خوێنبهربوونهمان نه‌کرێ، ئه‌وا چه‌ندین مه‌رگه‌ساتی سه‌ختتر لهچاوهڕوانیماندا ئه‌بن!
چاره‌سه‌رییه‌کانی رابوردووی وه‌ک به‌رنامه‌ی نه‌وت بهرامبهرخۆراک، یا83% هێلکه‌کانی که‌رکوک بۆئه‌وان و 17%ی بۆ ئێمه، چاره‌سه‌ری ریشهیینین. هه‌رکات بیانه‌وێ ئه‌وه‌ش ئه‌بڕن. ئه‌وه‌تا به نه‌وته‌که‌ی که‌رکوک داناکه‌ون! چاویان بڕیوه‌ته 83%ی نه‌وتی هه‌رێمیش که مڵکی سرفی کوردی ئێستا‌و نه‌وه‌کانی داهاتوومانن! جائه‌گه‌ر وابێ، ئه‌م نه‌وته‌ی هه‌رێم هه‌ر دهرنههێنرێ باشترنیه؟ ئه‌وان به 83%که‌ی نه‌وتی که‌رکوک، کۆپته‌ری ئه‌پاچی هێرشبه‌ری ئه‌ی ئێچ64و فڕۆکه‌ی ئێف16ی فره‌ڕه‌هه‌ندی پێئهکڕن بۆ ئهنفالێکیتری ئێمه! ئه‌ی ئه‌گه‌ر 83%ی نه‌وتی هه‌رێمیشی چوه‌سه‌ر گه‌ره‌نتی چیه بۆئه‌وه‌ی بۆمبای ئهتۆمـیشی پێ به‌رهه‌م ناهێنن وه‌ک ئه‌وه‌ی ئێران؟!
کورتبینیی هه‌ندێ لایه‌ن و که‌سی ترسنۆک و هیچلهبارانهبوو، له‌وه‌دایه، که‌کێشه‌ی نه‌وت به کێشه‌ی بووجه‌و مووچه‌وه ئه‌به‌ستنه‌وه! نه‌خێر ، کێشه‌که زۆرله‌وه گه‌وره‌تره! کێشه‌که کێشه‌ی مان و نه‌مانی نه‌ته‌وه‌ی کورده. چارهسهریهکهش، به‌ڕای ئێمه، له‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه‌دا چڕئهبێتهوه:
1-ئه‌گه‌ر له‌ئێستادا، به‌هۆی په‌تای کوشنده‌ی حیزبایه‌تی و گه‌نده‌ڵییه‌کانیانه‌وه له‌م هه‌رێمه‌دا، نه‌توانرێ ناوچه داگیرکراوه‌کانی باشوور بخرێنه‌وه سه‌ر قه‌واره‌که‌ی هه‌رێم، ئه‌وا به لایه‌نی که‌مه‌وه، ئه‌بێ هیچ داهاتێکی نه‌وتی هه‌رێم نه‌درێ به به‌غداد.
2-له‌ئه‌گه‌ری بڕینی بووجه‌و مووچه له‌هه‌رێم، ئه‌بێ، به‌بێ راڕایی و دوودڵی، په‌نا ببرێ بۆ گرتنه‌وه‌ی ئاوی به‌نداوه‌کان و گرتنه‌وه‌ی بۆرییه نه‌وته‌کانی که‌رکوک- جه‌یهان و فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێم. کاتێکیش بۆرییه‌کانی که‌رکوک بکرێنه‌وه، که به‌غداد باجی تێپه‌ڕبوونیان به‌کوردستاندا، بدات به هه‌رێم وه‌ک ئه‌وه‌ی ئه‌یدا به تورکیا.
3-له‌ئاستی ناوخۆدا، حکومه‌تی هه‌رێم، بووجه‌ی حیزبه کوردییه‌کان هه‌مووی ببڕێ. داهاته ناوخۆییه‌کانی گومرگ و باج و ره‌سم، وڵاتی پێئهبرێ به‌ڕێوه. له‌هیچ وڵاتێکی یاساسه‌روه‌ردا حیزب پاره له‌حکومه‌ت وه‌رناگرێ. ئه‌وه ئه‌گه‌ر نه‌وته‌که‌ی هه‌رێمیش نه‌فرۆشرێ. خۆئه‌گه‌ر فرۆشرا، ئه‌وا هه‌رێمیش ئه‌بێته یه‌کێک له ده‌وڵه‌مه‌ندترین قه‌واره‌کانی ناوچه‌که‌و هه‌موو وڵاتانی نزیک و دوور له پێشبڕکێدا ئه‌بن بۆ داننان به سه‌به‌خۆیی کوردستاندا به‌ئه‌وروپاو ئه‌مریکاشه‌وه. کلیلی سه‌ربه‌خۆیی ته‌نیا لایخۆمانهو پێویست به‌وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندیی هیچ ده‌وڵه‌تێکی دوور یانزیک یا یوئێن ناکات .
4-له‌ئه‌گه‌ری گرتنه‌به‌ری ئه‌و هه‌نگاوانه‌دا، ئه‌شێ هیچ شه‌ڕێک روونه‌دا. له‌وانه‌شه شه‌ڕی نێوان به‌غدادو هه‌رێم رووبدات، ئه‌و شه‌ڕه ئه‌مڕۆش نه‌بێ، له‌ئاینده‌دا هه‌ر رووئه‌دات. ئه‌مڕۆ باشتره له‌سبه‌ی. ئێستا به‌غدا به‌ده‌ست شارۆچکه‌یه‌کی وه‌ک فه‌لوجه‌وه داماوه، له‌شه‌ڕی ئێمه‌شدا سه‌رکه‌وتوو نابێ، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر رۆیشتنی نه‌وته‌که‌ی که‌رکوک و ئاوی به‌نداوه‌کان راگیران، عێراق ئه‌بێته پۆڕی خوراو و نووزه‌ی لهبهرئهبڕێ و ئه‌وسا ناوچه داگیرکراوه‌کانیش به ئاسانی ئهسهندرێنهوهو ئه‌خرێنه‌وه سه‌ر هه‌رێم. له‌هه‌موو بارێک‌دا پێدانی نرخی یه‌ک لیتر نه‌وتی کوردستان به پایته‌ختی داگیرکه‌ران، ناپاکییه‌کی نیشتمانییه.
5-وه‌ک دادپه‌روه‌رییه‌ک،که‌مترین مووچه400هه‌زارو زیاترینی2 ملیۆن دینار تێپهڕنهکا بهوهزیران و پهرلهمانکارانیشهوه. به‌وه، ئیتر ئه‌وه‌نده روولهوهزیفه ناکرێ و که‌رتی کشتوکاڵ و پیشه‌سازیش ئه‌بووژێته‌وه.
6-به‌بێ نه‌هێشتنی سیستمی حیزبایه‌تیی ستالینی و قه‌لاچۆی گه‌نده‌ڵی و به‌بێ پێکهێنانی سوپایه‌کی فه‌رمی پڕچه‌ک له‌جیاتی میلیشیای حیزبه‌کان و به‌بێ یه‌کخستنی هێزه‌کانی ئاسایش و پۆلیس و نه‌هێشتنی پاراستن و زانیاری و دژه‌تیرۆر، هه‌رێم نهئهبێته ده‌وڵه‌ت و نهئهبێته حکومه‌ت و ئه‌نجام هه‌ره‌س ئه‌بێ.
به‌ڵێ ئێستا قه‌واره‌که‌ی هه‌رێمی کوردستان له‌به‌ده‌م به‌رپرسیارێتییه‌کی مێژووییدایه. ههرچیزووتره با کابینه‌ی ته‌کنۆکراتی هه‌شته‌م بۆئه‌و مه‌به‌ستانه پێکبهێنرێ و ببێته خاوه‌نی بریار دوور له کێشمه‌کێشی حیزبایه‌تی و درۆی دیموکراسی!. کۆهاک: 12/3/2014
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست