کاک نه‌وشێروان ڵه‌گه‌ڵتاین بۆ لیستی گۆران، به‌ڵام ...
Tuesday, 14/04/2009, 12:00
دیاره لیستی گۆران و که‌سایه‌تی کاک نه‌وشیروان بۆ گۆڕان خه‌ریکی کارن، ئێمه دڵنیان که ئه‌و ئه‌رکه و ئه‌و په‌یامه‌یان زۆر جوان و به‌نرخه، به‌ڵام ده‌بێ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و به‌هاو نرخه‌ی که ئه‌و په‌یامه له‌خۆی گرتووه به به‌رزی بمێنێته‌وه، هه‌روه‌ها ئێمه‌ش ناچار بکا ده‌نگ بۆ لیسته‌که‌ی بده‌ین تا له‌و جه‌نگه چاره‌نووسه‌سازه سه‌رکه‌وێ، ئه‌وه پێویسته به‌ر له هه‌مووشتێ هه‌ندێ له‌و شتانه دڵنیامان بکاته‌وه و به‌لێنی ته‌واومان پێ‌بدا:
1- به‌پێی چاوپێکه‌وتنه‌که‌ی له گوڵان و له شه‌رق ئه‌لئه‌وسه‌ت کردوویه‌تی، ئه‌وا کاک نه‌وشیروان به ناچاری له کاتی دۆڕاندنی له هه‌ڵبژاردنه‌کانی ناوخۆی یه‌کێتی ده‌ستی له جێگری سکرتێری یه‌کێتی کێشاوه‌ته‌وه، نه‌ک له یه‌کێتی بوون، که‌واته کاک نه‌وشیروان هێشتا یه‌کێتیه، بۆیه پێویست ده‌کا دڵنیامان بکاته‌وه له پشت په‌رده چیتر خۆمان لێناشارێته‌وه، خۆی دێته مه‌یدان و خۆی به فعلی ده‌بێ ته‌حه‌مولی هه‌ڵه و کاری دروستی ئه‌و لیسته بکا وه‌ک له چاوپێکه‌وتنه‌کان پاکانه‌ی بۆ ده‌کا دووباره‌ی نه‌کاته‌وه، واته ده‌بێ ئه‌ویش بێته ناوحکومه‌ت و په‌رله‌مان.
2- به‌ڵینمان پێ‌بدا که پرنسیپی(عه‌فاڵا و عه‌ما سه‌لفی) جه‌لال تاڵه‌نبانیمان له کارکردن بۆ دووباره نا‌کاته‌وه، به‌ڵکو به ڕاشکاوانه به‌ڵێن ده‌دا له کاتی سه‌رکه‌وتن هه‌موو که‌سێکی گه‌نده‌ڵ و دز و پیاوکوژ و خائین به‌گه‌ل ونیشتمان به‌سزای ره‌وا ده‌گه‌ینێ یان ناچاریان ده‌کا سه‌روه‌ت و سامانی دزراوی خه‌ڵک ئاشکرا بکه‌ن. به‌دلنیایه‌وه ئێمه ده‌نگی خۆمان بۆیه ده‌خه‌ینه پاڵ ده‌نگته‌وه تا ئه‌وه‌مان بۆبکه‌ی، تا چیتر تاوانبار وه‌ک به‌رزه‌کی بانه بێ سزا ڕزگاریان نه‌بێ، ئه‌وه‌مان به‌به‌لێن و دڵنیاکه‌ریه‌وه لێت ده‌وێ، که له چاوپێکه‌تنه‌که‌ی شه‌رق ئه‌لئه‌وسه‌ت تۆ گومانت خستۆته سه‌ر توانی لێپرسینه‌وه و ئاشکراکردنی سه‌روه‌ت و سامانی ئه‌م دزانه.
3- کاک نه‌وشیروان باری لاسه‌نگی خۆت که به ئه‌قه‌لیه‌ت له ناو حیزب ناوزه‌دکراوه نه‌یه‌ت به تێزی ( سیاسه‌تی ئیتجاه و تیاری سیاسی) بکه‌یته زۆرینه، نه‌یه‌یت ده‌نگه‌مان پێ بده‌یت و پاشان بڕۆیته‌وه بۆ ناو یه‌کێتی و به ده‌نگی ئێمه خه‌ریکی مساوه‌مه بیت له‌گه‌ڵ یه‌کێتی. ئێمه نامانه‌وێ ده‌نگت پێبده‌ین بۆ مساوه‌مه‌کردن له‌گه‌ڵ جه‌لال تاڵه‌بانی و حه‌سم کردنی کێشه ناوخۆیه‌کانت له ناو یه‌کێتی.
ئێمه به‌ڵین و وه‌فای ته‌واومان له تۆ و له لیتسه‌که‌ت ده‌وێ که به ره‌سمی و به‌نووسین که‌ئه‌وه‌مان بۆ بکه‌ی، ئه‌گه‌ر نا ئێمه ئاماده‌نین ده‌نگی خۆمان بۆ تۆ به‌خاسار بده‌ین، ئه‌گه‌ر وایه ئێمه ناچار ده‌بین له لیستی تری غه‌یره یه‌کێتی و پارتی و نه‌وشیروان بگه‌ڕێین.
به‌هیواین ئه‌مجاره‌یان له کاتی شکه‌ست یان به‌قسه‌نه‌کردن گۆره‌پانه‌که چۆل نه‌که‌ی و به‌رده‌وام بیت له‌گه‌ڵمان.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست