کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


شاره‌وانی سلێمانی بناسه‌

Saturday, 02/10/2010, 12:00


په‌ندێكی جوان هه‌یه‌ ده‌ڵێ: (گا گێرەی پێ نەدەكرا دەیگووت جوتم پێ بكەن)
شاره‌وانی سلێمانی ده‌بێ له‌ كوێ یه‌وه‌ ده‌ست پێ بكه‌م و له‌ كوێدا كۆتایی پێ بهێنم، ئێوه‌ نه‌ ده‌ریایه‌ك، نا زریایه‌ك، نا ڕوبارێك، نا..هه‌تاد ئێوه‌ هێنده‌ی ئاسمان و زه‌وی، نا هێنده‌ی قوڵی ده‌ریاچه‌كان، نا هێنده‌ی دوری نێوان ئه‌ستێره‌كان...نا هه‌تاد. خه‌رقن له‌ ڕه‌وشتی پیسی و دزی و گه‌نده‌ڵی و به‌دڕه‌وشتی. هه‌ر سوچێكی په‌ڕه‌ی مێژوتان هه‌ڵ ده‌ده‌مه‌وه‌ خێرا هاوار ده‌كا لام به‌رن، ده‌چمه‌ سه‌ر په‌ڕه‌یه‌كی تر فرسمێك ڕژێن بو!! په‌ڕه‌یه‌كی ترم له‌ مێژوی شاره‌وانی سلێمانی هه‌ڵ ده‌دایه‌وه‌ هاواری ده‌كرد لام به‌ره‌!! ڕوم نی یه‌ بۆ سه‌یركردن!! هیچ یان ڕویان نه‌هات.

ئیتر شاره‌وانی سلێمانی
هه‌ر ئێوه‌ن، نه‌ شه‌رم، نه‌ ئابڕو، نه‌ ئه‌خلاق و ڕه‌وشت، نه‌ ده‌ست پاكی و نه‌ داوێن پاكی، نه‌ پرۆژه‌ی جوان و نه‌ ئیشی جوان، نه‌ ده‌زگای پاك و نه‌ دائیره‌ی گه‌نده‌ڵ و دز و درۆزن، نه‌ هه‌ڵپه‌ی ڕاو ڕوت و به‌رتیل و كاسه‌لێسی، نه‌ دزێك و نه‌ دوان و نه‌ 10 و نه‌ 50 و..هه‌تاد له‌ هیچیان بێ به‌ش نین، هه‌ر ئێوه‌ بون سه‌ره‌تای داهێنه‌ری ئه‌وانه‌، ئێوه‌ به‌رنامه‌و پلان و دیزاینه‌كانتان ئه‌وه‌ بو!! هه‌ر وه‌ك كه‌فی سه‌ر ده‌ریا شاره‌وانیتان ته‌نیوه‌و وه‌كو مانگاش شیره‌كه‌ی داده‌شۆن!! سوك و ڕیسوای خۆتان وای لێ هاتوه‌ كه‌س تان به‌وی ترتان ناڵێ به‌ری چاوت كلی پێوه‌یه‌ دزو پاره‌ خۆرو شه‌رواڵ پیس لای ئێوه‌ پیاو چاك و رێزدارو به‌ڕێزه‌و پله‌ یه‌كه‌ بۆ پۆسته‌كانی ده‌زگاكه‌تان. هه‌ر ئێوه‌ بون ئه‌و سلێمانیه‌ی كه‌ یه‌كه‌م شاری شۆڕش و یه‌كه‌م شاری مه‌لیك و یه‌كه‌م شاری ئه‌ده‌بی شۆڕشگێڕی و یه‌كه‌م شاری ئیداره‌ی پاك و..هه‌تاد ناشیرن و قێزه‌ون و ڕه‌ش پۆشتان كرد. هه‌ر ئێوه‌ بون شاره‌وانی سلێمانی یه‌كه‌م ده‌زگای بیری خه‌یانه‌ت، یه‌كه‌م ده‌زگای قه‌ڵه‌می خه‌یانه‌ت، یه‌كه‌م ده‌زگای ناعه‌دله‌تی زه‌وی دابه‌شكردن، یه‌كه‌م ده‌زگای ئه‌خلاق پیسی، یه‌كه‌م ده‌زگای گه‌نده‌ڵ و كورسی په‌رستی، یه‌كه‌م ده‌زگای به‌رتیل و دزی، یه‌كه‌م ئابڕوچونی ده‌زگا، یه‌كه‌م ده‌زگای فه‌سادی ئیداری ...هه‌تاد هه‌ر ئێوه‌ پێشه‌نگ و شۆڕشی بون له‌ناو هه‌مو ده‌زگاكانی سلێمانی.

شاره‌وانیه‌ك پڕ گه‌نده‌ڵستان
نه‌ بۆ مێژو، نه‌ بۆ ڕۆمان و چیرۆك، نه‌ بۆ نیگاری سه‌ر دیوار، نه‌ بۆ..هه‌تاد شیاونین و شایه‌نی ئه‌و پاكێتی و پڕ سه‌ره‌وریه‌ نین تابكرێنه‌ داستان یان بچنه‌ ناو مێژو یان بكرێنه‌ ڕۆمان. به‌ڵكو ده‌بێ بكرێنه‌ شانۆی په‌نی ئه‌م شاره‌ یا بخرێنه‌ زه‌بڵدانی مێژوه‌وه‌ یا بكرێنه‌ عه‌یبره‌ت و په‌نه‌ی زه‌مانه‌. بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وه‌كانیش ئه‌و ڕیسواوی و سوكی و گه‌نده‌ڵی و ئابڕوچونه‌تان بزانن. تا ناوتان بمێنێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وه‌كو له‌دوا ڕۆژدا بكرێنه‌ پیاو چاك لای خه‌ڵكی ئه‌م شاره‌. سه‌یره‌ شاره‌وانیه‌ك به‌رده‌وام له‌ خرق بوندایه‌ له‌ پیسی و دزی. ئیتر چۆن به‌رپرسه‌كانی شاره‌وانی له‌ ڕوتان دێ بڵێن ئێمه‌ خزمه‌تی شاری مه‌لیك و شه‌هیدان و رۆشنبیران و شۆڕشگێڕان ده‌كه‌ین. ئێوه‌ كه‌ بۆ خۆتان هه‌مو شتێكن له‌م شاره‌وانیه‌ كه‌س به‌كه‌س نیه‌. هه‌ر چۆن ده‌یخۆی له‌ لیژنه‌ی (ئیستبدال، ئیتفا، به‌كرێدان، زه‌وی دابه‌شكردن، مۆڵه‌تی بازرگانی، سه‌یاره‌ كڕین، بیانوی جۆراو جۆر بۆ كڕین، گه‌شتی سه‌یاره‌كانتان، ته‌جاوزاته‌كه‌تان، پرۆژه‌كانتان، كۆمپانیاكانتان، شه‌ریكه‌ كۆمپانیاكانتان، ..هه‌تاد) كێ هه‌یه‌ بڵێ وامه‌كه‌؟؟ كێ تان ده‌توان ئه‌وی ترتان لابه‌رێ و بڵێ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ بو؟؟ كێتان ده‌توانێ پاشڵه‌ی ئه‌ویترتان هه‌ڵبداته‌وه‌؟؟؟ كه‌س نی یه‌!! ئیتر ئه‌مه‌ شاره‌وانی پڕ له‌ گه‌نده‌ڵستان.
دانیشتویه‌كی كۆنی شاری سلێمانی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە