پرۆژه‌ی دابه‌شكردنه‌وه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و له‌دایكبوونی وڵاتانی نوێ
Tuesday, 23/08/2011, 12:00
رۆژئاوا لەسەر ئێسك و پروسكی گەلانی رۆژهەڵات و لەسەر شانی شارستانیەتی رۆژهەڵات ئەمڕۆی خۆی بونیاد نا، سەردەمانی زوو سەردەمی ئیمپریالیستی جیهانی وڵاتە زلهێزەكان رۆژهەڵات لەسەر بنەمای زاڵكردنی كەمینەی بەكرێگیراو بەسەر زۆرینەی مافخوار سەپێنران و بنەماڵە و عەشیرەت و خێڵ و مەزهەب و كەمینەی نادیار و ته‌واوی سیسته‌می فیوداڵ كۆمپرادۆر زیندووكرانەوە و بە ئاگر و ئاسن قەڵەمڕەوی ئەو وڵاتانەیان دەسپێكرد.
لە سەرەتاكانی سەدەی 19دا ئیمپیریالیستی بەریتانی كە زۆرینەی خاكەكانی چنگ كەوتبوو هەڵسا بە داڕشتنی ئەم بیرۆكەیەی كە لەسەرەوە ئاماژەمان پێیدا، دەر ئەنجامی ئەم نەخشەیەش مێژووێكی خوێناوی گەورەی لێ كەوتەوە كە تا ئەمڕۆ مرۆڤایەتی باجەكەی دەدات، خوێنڕشتن و دواكەوتوویی و نەخوێندەواری و برسێتی و تەواوی ئەو مەینەتیانەی دووچاری مرۆڤەكان بوونەوە لە رۆژهەڵات ئۆباڵەكەی لە ئەستۆی ئیمپیریالیزمی جیهانییە.
دوای ئەم هەموو مەرگەساتەی بەسەر رۆژهەڵاتدا هات ئەمڕۆ رۆژئاوا و وڵاتە زلهێزەكان دەیانەوێت جارێكی تر بە مێژووی رابردوویاندا بچنەوە و چونكە پڕیشكی ئەو مەینەتیانەی كە رۆژهەڵاتی تەنی بوو رۆژ لە دوای رۆژ رۆژئاواش دەگرێتەوە بە جۆرێك كە كاریگەری سیاسی و كۆمەڵایەتی و ئابووری و تەنانەت سەربازیشی دروست كردووە، بۆیە لە كۆمەڵێك بیرۆكە و نەخشە رێگە و بۆچوونی زانستی و ئەكادیمی داڕێژران، بەڵام هیچێ لەو بیرۆكانە بەقەد بیرۆكەی(بیرنارد لویس) نەیتوانی بێتە واری پركتیكیەوە و كاریگەری خۆی هەبێت بەسەر گۆڕانكارییە خێراكان.
له سه‌ره‌تای هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو له ده‌ستپێكی شه‌ڕی نێوان ئێراق و ئێران له كاتی سه‌رۆكایه‌تی (جیمی كارته‌ر) راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكی (بریجنسكی) له گووته‌یه‌كی به‌رامبه‌ر كۆنگرێسدا گووتی: ئه‌گه‌ر جارێكی تر سنوره‌كانی په‌یماننامه‌ی سایكس بیكۆ دانهڕێژینهوه ده‌كه‌وینه نێو هه‌ڵه‌یه‌كی مێژوویی گه‌وره‌وه.
* ئه‌م گووته‌یه‌ی بریجنسكی بووه بنه‌مایه‌ك بۆ داڕشتنی پرۆژه‌یه‌كی گه‌وره بۆ ئاینده به‌ناوی(پرۆژه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی تازه) كه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا(پنتاگۆن) مێژوونووسی گه‌وره و رۆژهه‌ڵاتناس(بیرنارد لویس)ی راسپارد" به‌ڵام هه‌ندێ له لێكۆڵه‌ره‌وان پێیان وایه بیرنارد لویس سه‌ربه‌خۆیانه ئه‌م پرۆژه‌ی خستۆته روو بۆ ئه‌وه‌ی جێ په‌نجه‌ی خۆی له مێژوودا بنه‌خشێنێ بۆ ئه‌وه‌ی چیتر رۆژئاوا باجی ئه‌و هه‌ڵانه نه‌دات كه سایكس بیكۆ به‌دوای خۆیدا هێنای. بیرنارد لویس له په‌رتووكه به‌ناوبانگه‌كه‌ی(نه‌خشه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی تازه) بیرۆكه‌ی لێكترازان و پارچه‌كردنی ئه‌م وڵاتانه‌ی خستۆته نێو پرۆژه‌كه‌یه‌وه و پێی وایه داڕشتنه‌وه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌تنی و ده‌وڵه‌تی كانتۆنی هه‌موو مافه‌كان بۆ نه‌ته‌وه و كه‌مه نه‌ته‌وه و ئایین و ئایینزاكان ده‌سته‌به‌ر ده‌كات و به‌م چه‌شنه‌ش ده‌توانرێ بازاڕێكی ئازاد و تۆكمه بێته ئاراوه كه هیچ زیانێكی(ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی و سه‌ربازی و ئه‌منی و....هتد) نه‌بێت بۆسه‌ر رۆژئاوا.
لویس پێی وابوو پێویسته وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی به‌گشتی و عراق و سوریا و لوبنان و ئیران و توركیا و میسر و ئه‌فغانستان و پاكستان و سعودیا و وڵاتانی كه‌نداو و باكوری ئه‌فه‌ریقا به تایبه‌تی هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه و جارێكی تر نه‌خشه‌ی ئه‌و وڵاتانه به‌شێوه‌ی تر دابڕێژرێته‌وه به‌شێوه‌ی وڵاتۆكه و كۆمه‌ڵه‌ی كانتۆنی.
* له ساڵی 1983 كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكی له دانیشتنێكی نهێنیدا ره‌زامه‌ندبوو له‌سه‌ر پرۆژه ته‌واوه‌كه‌ی دكتۆر(بیرنارد لویس)" ئه‌م پرۆژه ته‌واوه‌ش تیشك ده‌خاته چه‌ند خاڵێك كه گرنگترینیان ئه‌مانه‌ن:
1- هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و پارچه كردنی لیبیا و جه‌زائیر و مه‌غریب له پێناو دروستكردنی:
ا- ده‌وڵه‌تی به‌ربه‌ر: له‌سه‌ر پانتانی خاكی سودان و میسر
ب- وڵاتۆكهی پۆلیساریۆ
ج-ته‌واوی وڵاته‌كانی مه‌غریب و جه‌زائیر و لیبیا و تونس
د- له‌نێوان ئه‌م وڵاتانه‌ش وڵاتۆكهی(ئه‌مازیغ و سه‌حرا)ش بێته ئاراوه
2- نه‌خشه‌ی نیمچه دورگه‌ی عه‌ره‌بی و كه‌نداو
ا- سڕینه‌وه‌ی وڵاته‌كانی وه‌ك كوێت و قه‌ته‌ر و به‌حرێن و میرنشینی عه‌مان و ئیماراتی عه‌ره‌بی له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی نیشتمانی عه‌ره‌به‌كان و له‌شوێنی ئه‌مانه ته‌نها سێ وڵات بهێڵدرێته‌وه له قاڵبێكی تازه‌تر وه‌ك:
1-وڵاتۆكهی زۆرینه شیعه مه‌زهه‌ب له‌نێوان كوێت و ئیماراتی عه‌ره‌بی و قه‌ته‌ر و به‌حرێن و عمان.
2-وڵاتۆكهی نه‌جدی سووننه.
3-وڵاتۆكهی حیجازی سووننه.
3- سوریا
سه‌یری نه‌خشه‌ی پێشتری سوریا و عێراق بكه‌ن كه له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی باڵای عه‌ره‌بی دابه‌ش ببوو كه له سوریا كهمیهنهی عه‌له‌وی و له عێراقیش كه‌مینه‌ی سووننی عه‌ره‌بی زاڵ كرابوون كه له ماوه‌ی ئه‌م 35 تا 40 ساڵه‌ی رابردوو به ئاگر و ئاسن فه‌رمانڕه‌وایی ئه‌م دوو وڵاته‌یان كرد" له پرۆژه‌كه‌ی لویس بیرنارد ده‌رباره‌ی ئاسایی كردنه‌وه و یه‌كسانی نێوان كه‌مه نهتهونه و نه‌ته‌وه و ئایین و ئایین زاكان به‌م جۆره دابه‌شكراوه:
سوریا دابه‌شی سه‌ر 5 وڵاتۆكه ده‌كرێت
1- وڵاتۆكهی عه‌له‌وی شیعه كه له كه‌نار ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه‌یه.
2-وڵاتۆكهی سوونی له ناوچه‌ی حه‌له‌ب به‌ره‌و باشوور.
3- وڵاتۆكهی سوونی له دیمه‌شق و ده‌ورووبه‌ری.
4- وڵاتۆكهی دروز له جۆڵان و لوبنان و سوه‌یدا و باشووری سوریا و رۆژهه‌ڵاتی ئورده‌ن.
5-هه‌رێمی كوردستان شاره كوردنشینه‌كان له قامشلۆ تا رۆژهه‌ڵاتی حه‌له‌ب له‌وێوه تاوه‌كو ناوه‌ڕاستی شاری حه‌سه‌كه و ده‌ورووبه‌ری.
4- وڵاتۆكه له‌عێراقی تازه‌دا دێنه ئاراوه:
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی عێراق و دابه‌شكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر بنه‌مای ئاینی و مه‌زهه‌بی له‌سه‌ر هه‌مان رێچكه‌ی سوریا له‌سه‌رده‌می عوسمانلیه‌كان.
1-هه‌رێمی شیعه‌نشین له باشوور تا ده‌گاته به‌سره.
2-هه‌رێمی سووننی نشین له ناوه‌ڕاستی عێراقه‌وه تا به‌غدا.
3-له باكوریش هه‌رێمی كوردنشینی كوردستان" كه پێشتر به زۆره‌ملێ به عێراقی عه‌ره‌بیه‌وه لكێنرابوو" كوردستانیش به‌سه‌ر چوار وڵاتی ناوچه‌كه دابه‌شكراوه له‌گه‌ڵ پارچه‌یه‌كی بچووك له سۆڤیه‌تی پێشوو.
5- لوبنان:
وڵاتی لوبنانیش وه‌كو زۆرینه‌ی وڵاتانی ناوچه‌كه له ئینتیدبی فه‌ره‌نسیه‌وه رووبه‌ڕووی ئه‌و زوڵمه بوه‌وه كه ئه‌ویش زاڵ كردنی كه‌مینه‌ی شیعه‌بوو به‌سه‌ر وڵاته‌وه كه دواتر شه‌ڕی 35 ساڵه‌ی ناوه‌خۆی لێ كه‌وته‌وه و دواتریش ده‌ستێوه‌ردانه راستهوخۆكانی سوریا و ئیران له‌ڕێگای حزبوڵاوه به ناوی پارێزگاری له لوبنانی شیعه مه‌زهه‌ب و دوورخستنه‌وه‌ی شه‌ڕ و كێشه و ململانێ ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌كانی ئیران بۆ گۆڕه‌پانی شه‌ڕه‌كان له به‌یروت" كه تا ئه‌مڕۆش ئه‌م ململانێیه خوێناویه به‌ری هه‌ڵدانه‌وه‌ی دۆسیه‌ی تیرۆركردنی ره‌فیق حه‌ریری و لاوازبوونی جوڵانه‌وه‌ی سوریا و ئه‌ولایه‌نانه‌ی كه كۆنتڕۆڵهكهیان دیمه‌شقه كۆتایی به‌و ململانێیه بێت و لوبنانیش بارودۆخه‌كه‌ی به پارچه‌بوون كۆتایی پێ بێ" ئه‌زموونی نیو سه‌ده له لوبنان ئه‌وه‌ی ده‌رخست كه مه‌حاڵه پێكهاته ئایینیه‌كان بتوانن به ئاشتی به‌یه‌كه‌وه بژین" له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه بیرنارد لویس له پرۆژه‌كه‌یدا لوبنان به‌مجۆره دابه‌ش ده‌كاته سه‌ر 8 هه‌رێم و وڵاتۆكهی جیاجیا:
1- وڵاتۆكهی سووننه له باكور كه پایته‌خته‌كه‌ی ته‌رابلوسه.
2- وڵاتۆكهی مارۆنی له باكور كه پایته‌خته‌كه‌ی جونیه‌یه.
3- به‌یروت وڵاتۆكهی لوبنان دواى دا به‌شكردن.
4-وڵاتۆكهی ده‌شتی بیقاعی عه‌له‌وی كه پایته‌خته‌كه‌ی به‌عله‌به‌گ ده‌بێت كه زۆرینه‌ی نفوزی سوری تێدا زاڵه واتا رۆژهه‌ڵاتی لوبنان.
5-كانتۆنی فه‌له‌ستینی كه له ده‌وروبه‌ری سیدا ده‌ست پێده‌كات تا رووباری لیتانی كه تێیدا رێكخراوی ئازادیخوازی فه‌له‌ستینی(راف) تێیدا زاڵ ده‌بێت.
6- كانتۆن كتائبی له باشووری لوبنان كه كرستیانهكان و نیو ملیۆن شیعه مه‌زهه‌ب به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن.
7- وڵاتۆكهی دروز له هه‌رسێ وڵاتی سوریا و لوبنان و فه‌له‌ستین پێكدێت.
8-كانتۆنی سه‌ربه‌خۆی كریستیان له‌ژێر نفوزی ئیسرائیل.
6- ئێران
ئێرانیش وه‌كو زۆرینه‌ی وڵاته‌كانی ده‌وروبه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی ناڕه‌وا كرایه وڵاتێكی یه‌كگرتووی زۆره‌ملێ كه تێیدا كه‌مینه‌ی فارس بوونه فه‌رمانڕه‌وا و بنه‌ماڵه‌ی شاهه‌نشا وه‌كو كرێگرته‌یه‌كی ئینگلیزه‌كان حوكمیان گرته ده‌ست" كورد و به‌لوچ به رێژه‌یه‌كی سه‌ره‌كی قۆچی قوربانی:
دابەشكردنی ئیران و پاكستان و ئەفغانستان:
1- كوردستان
2- ئازربێجان
3- توركمانستان
4- عەرەبستان
5- ئیرانستان/ ئیران دوای دابەشكردن.
6- بوخونستان
7- ئەفغانستان/ ئەفغانستان دوای دابەشكردن.
8- پاكستان/ پاكستان دوای دابەشكردن.
9- كشمیر
7- توركیا:
توركیاش دەكرێت بە چەند بەشی سەرەكیەوە وەك:
1- كوردستان
2- بەشی باكوری رۆژئاوای دەگەڕێتەوە بۆ یۆنان.
3- بەشی باكوری تا نزیك شاری ئیدرنە دەگەڕێتەوە بۆ هەردوو وڵاتی یۆنان و بولگاریا.
4- بەشێ لە باشووری رۆژئاوای وەك(لیوا ئەنتاكیا ئەسكەندەرۆنە-) دە\ەڕێتەوە بۆ سوریای عەلەوی
5- توركیای نوێ/ توركیا دوای دابەشكردنی.
8- ئوردەن:
ئوردەنیش دابەشی سەر ئەم چەند بەشە دەكرێت:
1- بەشێكی گەورەی ئەو وڵاتە لەگەڵ بەشێك لە فەلەستینی كۆن دەبێت بە وڵاتێ بۆ فەلەستینییەكان.
2-بەشێكی تری دەگەڕێتەوە بۆ سەر پێكهاتەی دەوڵەتی ئیسرائیل.
9- یەمەن:
یەمەن دابەشی سەر سێ بەشی سەرەكی دەكرێت:
بەشێك بۆ حوسیەكان، بەشێك دەچێتە سەر دەوڵەتی حیجاز و بەشەكەی تر دەوڵەتی سەربەخۆی یەمەنە كە سەنعا پایتەختەكەیەتی.
بۆچوونى شيمۆن پێرز:
شيمۆن پيرێز له سه‌ره‌تاى نه‌وه‌ده‌كان پڕۆژه‌يه‌كى گرنگى خسته روو له باره‌ى راستكردنه‌وه‌ى هه‌ڵه‌كانى نه‌خشه‌ى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و پێى وايه كه هه‌تا ده‌وڵه‌تى سه‌ربه‌خۆيى ئيسرائيل نه‌خشه‌ى خۆي پڕ نه‌كاته‌وه(واتا له نيلهوه بۆ فورات) مه‌حاڵه رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ئارامى به‌خۆيه‌وه ببينێ، هاوكات به نه‌مانى ئه‌و حوكمه ئيستيبداديهى كه شه‌رعيه‌تى له خوداوه وه‌رگرتووه بۆ تيرۆر و تۆقاندن پێويسته هه‌ڵوه‌شێنرێته‌وه له‌لايه‌ك و له‌لايه‌كى تر پێويسته ئاين و سياسه‌ت له‌يه‌كتر جيا بكرێنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى شه‌ڕ و ناكۆكى شارستانيه‌كان نێنه ئاراوه، شيمۆن پيرێز پێى وايه به نه‌مانى ئه‌و حوكمه ديكتاتۆريانه ناوچه‌كه ئارامى به‌خۆوه ده‌گرێت و شه‌پۆڵى ديموكراسيش ناوچه‌كه ده‌گرێته‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر عه‌ره‌به‌كان بخوازن رۆژههڵاتێكى نوێ بێته ئاراوه له چه‌شنى ئه‌و وڵاته نموونهييانهى وه‌ك دوبه‌ى و قه‌ته‌ر و سعوديا و...هتد ئه‌وا پێويسته هه‌نگاو بنێن بۆ ئازادبوون و رزگاربوون له بن ده‌ستى ئه‌و حوكومه‌ته ديكتاتۆرانه.
بۆچوونی یۆشكا فیشەر
بۆچوونی یۆشكا فیشەر لە بارەی كاریگەری شەڕی عێراق لە سەر دووبارە كێشانەوەی نەخشەی رۆژهەڵاتی ناوین.
سیاسەتی سەركۆمار بوش لە رۆژهەڵاتی ناوین ئەنجامێكی هەبووە: ناوچەكە بە تەواوی ناسەقامگیر بووە. جگە لەوە ئاكامەكە بە هیچ شێوەیەك ئەوە نەبوە كە وڵاتە یەكگرتوەكان چاوەڕوانی دەكرد. رۆژهەڵاتی ناوینێكی دیموكراتیك و دۆستی رۆژئاوا بوونی نیە.
بەڵام حاڵەتیك خەریكی سەرهەڵدانە. ئەو شكستە مێژوویییەی كە بە شەڕی عێراق ناودێر دەكرێت، مەرگی ناسیۆنالیزمی سێكولاری عەرەبی و نرخی سەرسوڕهێنەری نەوت و گاز بۆتە هۆی ئاڵوگۆڕێكی قووڵ لە دیمەشق تا دوبەی، لە تەلئەبیبەوە تا تاران رۆژهەڵاتی ناوینێكی نوێ خەریكە دەردەكەوێ.
رۆژهەڵاتی ناوینی كۆن لەو سنوور و پێناسە سیاسیانە پێك هاتبوو كە زلهێزە ئەروپایییەكان لە دوای هەرەس هێنانی ئیمپراتۆری عوسمانی لە 1919 دروستیان كردبوو. هێزی ئایدیۆلۆژیكی هاندەر، ناسیۆنالیزمێكی سێكولار بوو كە هەوڵی نوێكردنەوەی سیاسی و كۆمەڵایەتی بە بڕیاراتی دەوڵەتیی لە لایەن لوتكەی دەسەڵاتەوە دەدا. ئەو شێوە ناسیۆنالیزمە، یا "سوسیالیزمی عەرەبی"، لە دەورانی شەری سارد دا لە لایەن یەكێتی سۆڤیەت پشتیوانی سەربازی، سیاسی و ئابووری لێدەكرا تا گەیشتە لووتكەی خۆی.
سوسیالیزمی عەرەبی لە گەڵ یەكێتی سۆڤیەت مرد. نەبوونی رەوایی (مەشروعییەت) جەماوەری بۆ دیكتاتۆرییە سەربازییە سەرەڕۆ، گەندەڵ و ناكاریگەرەكان بۆشایییەكی دەسەڵاتی دروست كرد كە ئێستا بە ئاكتەرە ناحكوومیەكان پڕ كراوەتەوە. ئیسلامی سیاسی جێگای سێكولاریزمی گرتۆتەوە و هاوكات بە شێوەیەكی لێزانانە ناسیۆنالیزمی شۆرشگێڕانەی دژە رۆژئاوای ئاوێتەی نارەزایی جەماوەری كردووە.
ئەمڕۆ رۆژهەڵاتی ناوینی كۆن لە سوریا، میسر، یەمەن، تونس، ئەلجەزائیر و فەلەستینی ژیر كۆنترۆڵی ئەلفەتح دا دەبینرێ. رۆژهەڵاتی ناوینی نوێ دوبەی، میرنشینەكانی كەنداوی فارس و ئیسرائیل هەر وەك حیزبوڵڵا، حەماس و جیهاد و تا رادەیەك ئێران و عەرەبستانی سعودی دەگرێتەوە. ئوردەن و مەراكێشیش خەریكن بە رۆژهەڵاتی ناوینی نوێ پەیوەست ببن.
هەڵبەت "نوێ" بە مانای باشتر نیە، بەڵكو جیاواز و مودێرنتر. راستیەكەی ئەوەیە كە نوێ كردنەوە بە مانای چارەسەر كردنی ئەو ناكۆكییانە نیە كە ناوچەكە ئازار دەدا. بەڵكوو بە پێچەوانەوە ناكۆكییەكان "نوێ دەبنەوە" كە دەتوانێ دۆخەكە مەترسیدارتر بكا.
ده‌رئه‌نجام:
هه‌ر له سه‌ره‌تاوه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست سنوره كان به ناهه‌ق و به پێی به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌م لا وئه‌ولا كێشراون وهیچ كات به‌رژه‌وه‌ندی وڕای دانیشتوانی ئه‌م ناوچه‌یه له ئارا دا نه‌بوه له كاتی دابه‌شبوون و جیا كردنه‌وه‌ی سنوره‌كان .هه‌ر له‌و كاته‌وه كه له‌سه‌ر بنه‌مای په‌یمانی( سایكس- پیكۆ ) كه سنوری ئه‌و وڵاتانه‌ی كه له ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئیمپڕاتۆری عوسمانی ڕزگاریان ببوو وه‌ك:(سوریه, ئۆردۆن,فه‌له‌ستین,لوبنان,عێراق)، دیاری كرا هه‌ڵه‌یه‌ك هه‌بوو كه له سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی ئينگليز وفه‌رانسا دابه‌ش بوون، ئه‌و دوو هێزه ئه‌وناوچه‌یان به‌سه‌ر خۆیاندا دابه‌ش كرد، له‌و نێوانه‌دا گه‌لی كوردیش بۆ جارێكی تر پارچه پارچه‌بوو,
ده‌بێ بڵێین زیانی گه‌وره به‌به‌ر نه‌ته‌وه‌ی زووڵم لێكراوی كورد كه‌وت له‌و پچڕ پچڕهشدا ئه‌م جاره‌ش ئه‌گه‌ر دابه‌ش بوونێكی تر له ئارادابێ بێ گومان ئه‌شێ له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكانی ئه‌وناوچه‌یه دا بێ، لانی كه‌م ئه‌و نه‌ته‌وه ژێرده‌ستانه‌ی كه زه‌ره‌رمه‌ند بوونه تا ئێستا له‌و دابه‌ش بوونه نابه‌جێیانه دووباره تووشی زیان نایه‌نه‌وه.به‌گشتی ده‌رچوونى ئاوا نه‌خشه‌یه‌ک زۆر هه‌ڵه‌ی تێدایه‌بۆ نموونه ئه‌وه دوور له مه‌نتقه هه‌رات له ئه‌فغانستان دابڕێ و ببێته به‌شێك له ئێران، یان شاره كانی باكووری ئێران كه توركمانی تێدا ببێته خاكی توركمانهستان و به ڵام له هه‌مان حاڵ‌دا خاڵی پۆزه‌تیڤیشی تێدایه وه‌ك: دیاریكردنی سنوری نه‌ته‌وه‌ی ژێرده‌ستی وه‌ك: كورد و به‌لوچ كه له نێوان چه‌ند وڵات‌دا ده‌خولێنه‌وه،، لانی كه‌م خه‌ڵكان و ده‌سه‌ڵاتى ئیستبدادی ناوچه هه‌ست به‌وه بكه‌ن كه ده‌بێ رۆژێك هه‌ر ده‌بێ ئه‌و مافانه بدرێنه‌وه به خاوه‌ن ماف.
نه‌ته‌وه‌كانی رۆژهه ڵات ناوه‌ڕاست تا ئیستا هیچ شتێكی ئهوتۆویان نه‌بوه كه به هاتنی ئه‌و پڕۆسه‌یه له ده‌ستی دهن، رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕا ست به‌رده‌وام جێگای زولم وسته‌م وحوكمی ئیستبداد بووه, خه‌ڵكانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌بێ ئه‌وه به هه‌لێكی زێڕین بزانن و به‌ره‌و پیلیه‌وه بچن و له ژێر فه‌رمانڕه‌واى ده‌سه‌ڵاتی كۆنه‌په‌ره‌ست وپاوانخواز ڕزگاریان بێ, پێویسته خه‌ڵكانی ئه‌و ناوچه‌یه به ڕۆشهنبیریهكی ته‌واو پیشوازی له و پڕۆسه‌یه بكه‌ن, چۆن به سه‌رگرتنی ئه‌و پڕۆسه‌یه ئه‌وه سه‌ره ڕۆكان و حكومه‌ته دیكتاتۆر وداخراوهكانن كه زیان ده‌بینن وسه‌ركه‌وتنی نه‌هایی به خه‌ڵكی ئازادی خوازه.
ئه‌مريكاش به خاتری من و تۆ نه هاتۆته ناوچه‌كه، ئه‌مريكا خۆ سكی به نه‌ته‌وه ژێر ده‌سته‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ناسووتێ و به‌ڵكو ته‌نیا به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و وڵاته‌یه كه وا پێويست ده‌كات كه له ناوچه‌دا ئاماده‌گى فیزیكی هه‌بێت، به تایبه‌ت كه ئێستا دنیای دوو جه‌مسه‌ریش نه‌ماوه و به ئیتمینانی خاتره‌وه پرۆژه‌كانی خۆی ده‌هێنێته قۆناغى پراكتیكی، ئه‌مريكا باش ده‌زانێ نزیك به 60 تا 70 له سه‌دی كانگاكانی ژێر زه‌وی جیهان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه ڕاستن وگه‌وره‌ترین چاڵاوه نه‌وتیه‌كانی جیهان له‌وناوچه‌یه‌دا هه‌ڵكه‌وتوون وده‌ست به سه‌ر داگرتن و مانه‌وه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پوئهنێكی پۆزتیڤ و حه‌یاتیه بۆ ئه‌مريكا، تا ڕاده‌یه‌كی زۆریش دۆستان و هاوپه‌یمانانی ئه‌مريكا هاوده‌نگن له به ڕێوه‌بردنی ئهوپڕۆسه له ناوچه‌دا، هه‌ر وه‌ك حه‌وت وڵاتی پیشه‌یی جیهانیش پێشوازیان له‌و پرۆسه‌یه كرد,به ڵام ئه‌مريكاو دۆستانی كه‌هه‌ڵگری ئاڵای ئازادی و ديموكراسين وێڕای ئه‌وه كه ئامانجه‌كانی خۆیان ده‌پێكن ده‌توانن شۆڕشێكی فه‌رهه‌نگی وڕامیاری ده‌ست پێبكه‌ن وئیسلاحات ورێفۆڕمێك وه ڕێخه‌ن كه ئاڵوگۆڕێكی مێژوویی له ناوچه‌دا بێته ئاراوه.
له پێناو مانه‌وه‌ى فه‌رمانڕه‌وا ديكتاتۆره‌كان ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی و ئیستبدادى كه‌بۆ پاراستنی كیانی(پان ئيسلاميزم) وه‌ك چه‌كێك كه‌ڵكی لێوه‌رده‌گرن بۆ هاندانی خه‌ڵكانی ناوچه، ئه‌وان ده‌یانه‌وێ كێشه‌كه به‌سه‌ر ئاین ساغ بكه‌نه‌وه و به ناوی پارێزگاری له دین وئاین خه‌ڵك به گژ به‌ره‌ی ديموكراسيدا بكه‌نه‌وه، ئه‌وه شتێكی نوێ نیه هه‌ر كاتێك ئه‌و وڵاته دیكتاتۆرانه بار‌و دۆخیان كه‌وتبێته مه‌ترسی له‌و شێوه تاكتیكانه كه‌ڵكیان وه‌رگرتوه, ئه‌وه شتێكی نوێ نیه و له واقیعدا ئاین گرفتی سه‌ره‌كی نیه, بۆ نموونه: ئه‌گه‌ر چاو لێكه‌ین پێش رێنسانس خۆ وڵاتانی ئه‌وروپایی ئیسلام نه‌بوون، كه بارودۆخ له هه‌موو بواره‌كاندا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی ئه‌مڕۆ خراپتر بوو، ئاین شتێكی تاكه‌كه‌سیه و له هیچ مه‌رجێكدا نابێ له ده‌سه‌ڵاتدا رۆڵی سه‌ره‌كی هه‌بێ، ده‌كرێ هاوشێوه‌ی ئاینی مه‌سیحیه‌ت له رۆژئاوا ده‌سه‌ڵاتی ئاینی به‌رته‌سك بكرێته‌وه وه‌كو ڤاتیكان، هه‌روه‌ك له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی نوێ‌دا ئاماژه‌ی پێ كراوه, ئه‌وه له به‌رژه‌وه‌ندی ئاینی ئیسلام دایه، چونكه ئێستا زۆر حوكم به ناوی ئیسلام ده‌كرێن كه بۆنیان له ئیسلام نه‌كردوه و ته‌نیا بۆ ده‌سه‌ڵات كردن به سه‌ر خه‌ڵكدا له‌ناوى ئیسلام سوود وه‌ر ده‌گرن, دوو وڵاتی سه‌ره‌كی كه بارودۆخی خۆیان زۆر له مه‌ترسیدا ده‌بینن له‌و راستایه‌دا( میسر وعهرهبهستانی سعودیه)ن كه‌به شێوه‌یه‌كی سوونهتگهرايى حوكم ده‌كه‌ن و مافه‌كان ژێر پێدهخهن، كه‌واته ئه‌وه ته‌نیا پڕوپاگه‌نده‌یه‌ك ئه‌ولاتر نیه بۆ مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته ئیستبدادیهكانى ناوچه‌كه، ئه‌وان به‌ناوی ئیسلام شه‌رعیه‌تیان بۆ خۆیان وه‌رگرته‌ی بۆ حوكم كردن به سه‌ر خه‌ڵك دا.
ده‌رباره‌ى ئێران كە له هه‌موو تاكتیكێك كه بۆی بلوێ كه‌ڵك وه‌رده‌گرێ بۆ به‌گژداچوونه‌وه‌ی ئه‌و پرۆسه‌یه، ئێران و زۆربه‌ی وڵاتانی ئیسلامی مانی خۆیان له نه‌بوونی زلهێزێكی وه‌ك ئه‌مريكا له ناوچه‌كه‌دا ده‌بینن و زۆریش كۆكن له سه‌ر ئه‌و سیاسه‌تانه‌ی كه ده‌توانن به‌ره‌نگاری به‌ره‌ی دیموكراسی و ئازادی خوازن، بۆ نموونه ئێران له‌و دوایانه له كاتی شه‌ڕی ئیسرائیل و حیزبوڵا به ئاشكرا ڕایگه‌یاند كه هه‌ڕه‌شه یان هێرش بۆ سه‌ر سووریه به هیچ شێوه‌یه‌ك قه‌بووڵ ناكه‌ین و وه‌ڵامی هه‌ر شێوه هێرشێك ده‌ده‌ینه‌وه, چونكه به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و وڵاته ئیستبدادی و كۆنه‌په‌ره‌ستانه‌ی تا راده‌یه‌كی زۆر به یه‌كه‌وه گرێدراوه، كه‌واته سروشتیه كه هاو هه‌ڵوێست بن له ئاوا حاڵه‌تێكدا.
وڵاتانی وه‌ك چین و روسیا یان یه‌كێتى ئه‌وروپاش پێیان خۆش نیه ئه‌مريكا له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستدا بوونى هه‌بێ, به‌ڵام سه‌رده‌مى دوو جه‌مسه‌ری نه‌ماوه، تا هێزه‌كان له به‌رامبه‌ر یه‌كتردا بوه‌ستنه‌وه، ئه‌مريكا ئێستا خۆی له چوارچێوه‌ی تاكه زلهێزدا ده‌بینێته‌وه و له لایه‌كی تریش زۆربه وڵاتان له سه‌ر هاوكاریكردنی ئه‌و پڕۆسه‌یه كۆكن، چونكه تا راده‌یه‌ك به‌رژه‌وه‌ندی دۆستانی هاوپه‌یمانی ئه‌مريكاش له سه‌ركه‌وتنی ئه‌و پرۆسه‌یه دایه و به‌ره‌نگاری ئه‌مريكا بوونه‌وه له به‌رژه‌وه‌ندی هیچ لایه‌نێكدا نیه, تا ئه‌وه‌ی كه به‌رژه‌وه‌ندی زۆر له‌وڵاتان له گه‌ڵ هی ئه‌مريكا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا رێك ده‌بێ .
زۆربه‌ى وڵاتانی ناوچه‌كه كه‌مینه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی تێدا ده‌بینری, گه‌وره‌ترین نموونه ئێرانه كه شه‌ش نه‌ته‌وه له ژێر ناوی ئێران‌دا هه‌ن كه جگه له نه‌ته‌وه‌ی فارس كه ده‌سه‌ڵاتداره نه‌ته‌وه‌كانی تر وه‌ك: كورد و به‌لوچ و عه‌ره‌ب و توركمان و ئازهریهكانن، ته‌نانه‌ت مافی خوێندن به زمانی زكمانگی خۆشیان نیه، كه‌واته تا ئێستا سته‌میان لێكراوه و بارودۆخ بۆ نه‌ته‌وه زوڵملێكراوه‌كان له‌وه ئاڵۆزتر نابێ، به‌هه‌رحاڵ له چوارچێوه‌ی ئه‌و پڕۆسه‌یه‌دا كه به ديموكراسیكردنی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته ده‌توانن به مافه‌كانی خۆیان بگه‌ن، به ديموكراسيكردنی ناوچه‌كه شه‌ڕی نه‌ته‌وه‌يى و مه‌زهه‌بى هه‌ڵناگیرسێنێ به‌ڵكو ئه‌وه داگیركه‌رانی دیكتاتۆرن كه نه‌ته‌وه‌كان به گژ یه‌كدا ده‌كه‌ن، له ناوچه‌یه‌كی ئازاد كه هه‌موو كه‌س به مافه‌كانی خۆی بگات و كه‌س مافی كه‌س نه‌خوات و موڵكی كه‌س داگیر نه‌كات، ئه‌و كات كێشه و ئاژاوه‌گێڕی دوور له مهنتيقه.
له رووكاردا ئه‌و پڕۆسه‌یه په‌یامهێنه‌ری ئازادی و ديموكراسییه, ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵگاكان ئه‌قڵانى پێشوازی لێ بكه‌ن ئه‌وه هه‌لێكی مێژوویه بۆ نه‌ته‌وه ژێر ده‌ست و چه‌وساوه‌كان، به تایبه‌ت گه‌لی به‌شخورا و زوڵم لێكراوی كورد، ئه‌و پڕۆسه‌یه ڕاسته‌وخۆ گه‌لی كورد ده‌گرێته‌وه، چونكه كورد به ناهه‌ق دابه‌ش كراوه به سه‌ر چوار وڵات دا، كه‌واته گۆڕینی سنووری وڵاتان گۆڕینی ئه‌وسنووره ده‌ستكردانه‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه، كورد به ناهه‌ق به‌وڵاتانی دراوسێوه لكاوه، كه سڕينه‌وه‌ى فه‌رهه‌نگی وئایینی و نه‌ته‌وه‌یی لێكه‌وتۆته‌وه و ئه‌و نه‌ته‌وه خۆی ده‌توانی خاوه‌نی كیان وده‌سه‌ڵاتی خۆی بێ، بۆ هه‌میشه سه‌ربه‌خۆیی خۆی وه‌ده‌ست بێنێ, به ده‌سه‌ڵاتانی داگیركه‌ری كوردستان بسه‌لمێنێ كه ده‌توانی ده‌وڵه‌تی هه‌بێ و ته‌نانه‌ت له بواری فه‌رهه‌نگی و ڕۆشه‌نبیری وپێشكهوتنیشهوه له وڵاتانی دراوسێ پێشكه‌وێ، ئه‌وه‌تا كورد حكومه‌تی هه‌یه، هه‌رچه‌نده ئه‌وه سه‌ركه‌وتنی یه‌كجاره‌كی نیه و تا سه‌ربه‌خۆیی ودامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردی ده‌بێ خه‌بات درێژه‌ی هه‌بێ, ئێستا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نموونه‌ی ديموكراسيه له ناوچه‌دا به هه‌موو كهموكوڕیهكانیشیهوه، سه‌لماندی كه گه‌لی كورد شایانی هه‌موو شتێكه، به خۆشیه‌وه تا ئێستا سیاسه‌تی سه‌ركردایه‌تی كورد باشی كار كردوه، هه‌ر ئه‌وه, كوردی كردۆته دۆستی نزیكی ئه‌مريكا كه ئه‌وه له مێژوو دا كه‌م وێنه‌یه, كورد له گه‌ڵ گه‌وره‌ترین هێزی جیهان دۆستایه‌تی ستراتژیان هه‌یه.
سه‌رچاوه‌كان:
*سـلام ينهي كل سـلام، تكوين الشرق الأوسط الجديد/ ديفيد فرومكين
*صدام الحضارات/ صامويل هنتنجتون
*شمعون بيريز - الشرق الاوسط الكبير - ترجمة محمد حلمي عبدالحافظ - الاهلية للنشر والتوزيع، الاردن، عمان، 1994م.
*نشر نص المشروع الامريكي بشأن الاصلاح في الشرق الاوسط الكبير باللغة العربية في صحيفة الحياة العدد الصادر في 13/2/2004م، كما نشرته صحيفة التجمع اليمنية في 22 مارس 2004م.
*ذرائع الارهاب الدولي وحروب الشرق الاوسط الجديد/ المؤلف:البروفسور خليل حسين/ الناشر: منشورات الحلبي الحقوقية / بيروت
*به‌ڕێوه‌به‌رى نووسينى گۆڤاری ئیسرائیل-کورد
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست