کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دەستەى نەزاهە دەبێ بێتە ئاكرێ ؟

Tuesday, 08/09/2009, 12:00


لە رۆژى 24/7/2009 فازل میرانى ووتى سەرۆكى هەرێم بریارى دا دەستەى نەزاهە دابمەزرێنێت بۆ لێپێچینەوە لەگەڵ لێپسراوە گەندەڵەكان وە هەروەها لە رۆژى 2 / 9 / 2009 لە كۆبونەوەى سەرۆكى هەرێم لەگەل ئەندامانى كۆمیتەى ناوەندى جەختان كردەوە لەسەر گۆرانكارى بەلام تا ئیستا هیچ كارێك نەكراوە بۆ خاوێن كردنەوەى حكومەت .
ئەگەر دەستەى نەزاهە دامەزرا و دەست بەكار بوو با لە وەزارەتى خۆیندنى بالاوە دەست پێ بكات تاكید لە شهادەى ئەو دكتور و ماستەرانە بكاتەوە كە گومانیان لێ دەكرێ, وە یەكەم جار با بفەرموونە لاى ئێمە ئەویش پەیمانگای تەكنیكى ئاكرێ یە كە بۆتە جێگاى پارە كۆكردنەوەو وەرگرتن لە حكومەت جا بە هەر جۆریك بیت , لێرەدا كەمێك لە گەندەڵیەكانتان بۆ دیار دەكەین .
1 - راگرى پەیمانگا ناوى (سردار بحرى عبدالجبار)ە لە ساڵى 1992 وە و كوردستانى جێ هێشت و رۆشتە ئوسترالیا لە ساڵى 2006 گەرایەوە بە جنسیەى ئوسترالى و شهادەیەكى تزویر. بە نوسراوى سەرۆكایەتى ئەنجومەنى وەزیران ژمارە 901 لە 2 / 4 / 2006 وە فەرمانى وەزارى ژمارە 533 لە 5 / 4 /2006 بە توقیعى عبدالعزبز تیب كە ئەو كات وەزیرى خوێندنى بالا بوو بە وەكالەت كرا بە راگر كە گوایە ماستەرى هەیە لە ئەدەبى ئینكلیزى. كە چى پێش دامەزراندنى وەزارەتى خوێندنى بالا دكتور شێرزاد نجار لێپسراوى فێركردنى بالا بوو لە ئەنجومەنى وەزیران زیاتر لە دوو مانگ بوو رازى نەدەبوو بە دامەزراندنى مامۆستا سردار لەبەر ئەوەى گومانى لە شهادەكەى هەبوو وە هەروەها نسخەى اسلى نەبوو تەنها فۆتۆكۆپى بوو و جگە لەوەش نامەى ماستەرى نەبوو . بەلام پاشان بۆى پینە كرا (چونكە زاوایەكى زێبارە) , دوا بە دواى ئاشكرا بوونى بێ شهادەى مامۆستا سردار لەلایەن كارمەندانى پەیمانگا جەنابیان پاكانەى ئەوە دەكات كە گوایە لە كاتى گەرانەوەیان لە ئوسترالیا بو كوردستان لەناو تەیارە شهادە ئەسلیەكەى بزر بووە و تەنها فۆتۆكۆپیەكەى ماوە ؟؟ وە جەنابیان وا دەزانن ساڵى حەفتاكانە ئینتەرنیت نیە بۆ پەیوەندى كردن لەگەل هەموو دونیا و تاكید كردن لە شهادەكەى زۆر زەحمەتە تەنها دەبێ بە سوارى دەوار بچین بۆ ئەو زانكۆیەى كە جەنابیان لێ دەرچووە ؟؟؟ ئەویش زانكۆى Western of Sydney ە ؟؟؟
مامۆستا سردار لە رۆژى 26 / 7 / 2009 وە سەفەرى بۆ ئوسترالیا كرد . بە نوسراوى پەیمانگاى تەكنیكى ئاكرێ ژمارە 1139 لە 23 / 7 / 2009 كە تێدا داواى مۆلەت دەكات بۆ ماوەى 20 رۆژ واتە لە 1 / 8 تا 20 / 8 / 2009 ((بە مەبەستى تەواو كردنى ئیش و كاری تایبەت بە تەواو كردنى خۆێندنى دكتوراە) , لە روژى سەفەر كردنى مامۆستا تا رۆژى 5 / 9/2009 گەرایەوە واتە زیاتر لە 15 پانزە رۆژ تێپەریوە لەسەر مۆلەتەكەى نەگەراوەتەوە بۆ پەیمانگا . ئایا دەبێ مامۆستا لە كوردستان بێت و مەنسەبى هەبێت (راكر بێت ) و لە ئوسترالیا خویندكارى دكتورا بێت؟؟ وە یان لەم هەموو دواكەتنە لە دەوام هیچ لێپیچینەوەیەك نەبێت .؟؟ . وە لە پەیمانگا باسى ئەوە هەیە كە مامۆستا سردار لەبەر ئەوە تاخیر بووە لە سەفەرەكى چونكە خەریكە شهادەیەكى ماستەر ترتیب بكات بۆ ئەوەى خۆى لە ئاریشەى تزویر زگار بكات .
ئەگەر راگر ویژدانى هەبێت و دڵى بە پارەى میللەت بسوتێت چۆن قبیل دەكات كە سكرتێرەكەى خۆى كە ناوى ( ندى اوراها)یە لە 1/ 3 / 2009 وە مۆلەتى شوو كردنى وەرگرتوە وە تا ئێستا نەگەراوەتەوە دەوام و ە مووچەى تەواویش وەردەگرێ و هەروەها سائیقەكەى كە ناوى (ئازاد) ە هەمووساڵێك مانگى 4 و 5 مۆڵەتى بە مووچە وەردەگریت چونكە دوكانى ماست و پەنیرى هەیە لەبەر ئەوەى ئەو مانگانە كاتى موسمى ئیش كردنە , وەیان مانگانە 14 ملیون نسریە وەرگرێت (لە كاتى دەوام و لە كاتى پشوو ) وە كەس نازانێت ئەو پارەیە چى لێدێت وە زیاتر لە 3 ساڵە كەس نازانێت كێ لیژنەى مشتریاتى پەیمانگایە تو خوا برۆن تەمەشا بكەن بزانن چى پێ دەكرێ بەو پارەیە (بەشى زۆرى نسریەكە بەكار دەهێنێت بۆ دیارى بردن بۆ دكتۆرە كەوسەر عزیز گەلالى كە سەرۆكى دەستەى خویندنى تەكنیكیە لە هەولێر بۆ مەبەستى مانەوەى خۆى, چونكە راگرى پێشو (جهور عزیز) یش خەریكى دیارى بردن بۆ دكتۆرە كەوسەر عزیز وەك هەنجیرى ئاكرێ و سماق و پەنیر و سوبا و شتى تر بۆ هەمان مەبەست) .
لە پەیمانگای تەكنیكى ئاكرێ مامۆستامان هەیە بروانامەیان زۆر بەرز تر و ئەسلى ترە لە بروانامەى مامۆستا سردار بگرە دوو لەوان هەلگرى بروانامەى دكتورا بوون (كە یەكیكیان ناوى دكتور لەتیف محمد) , بەلام قائیم قامى ئاكرێ (جهور على عزبز) و جێگرى لێپسراوى لقى 9 پارتى (ێباح بیت اللە ئێستا بوو بە ئەندامى پەرلەمانى كوردستان) دەلێن راگریكى ئاكرەیى با گەندەڵ و بێ شهادە ش بێت باشترە لە یەكێكى بیانى (دەرەوەى ئاكرێ) وە دەڵین مادام هەر چۆنێك بێت پەیمانگاى بەریوە دەچێت با راگرەكەى لە خۆمان بێت باشترە . بۆیە هەردووكیان ئەمریان لەسەر دكتورە كوسر عزیز گەلالى دەبێ ئەوانە نقل بكەیت چونكە ئەگەر دكتورا هەبێت لە پەیمانگا رەنگە ئەو بكریتە راگر , دكتورە كوسر یش َ ئەمرەكەیان جێ بەجێ كرد چونكە لە سالى 2005 كە جهور على عزیز بوو بە قائیم قامى ئاكرێ پارچە زەویەكى لە گەرەكى ئازادى لە شارۆچكەى ئاكرێ بەخشى بە دكتورە كوسر وەلەگەل چەند كەسێكى تر وەك سایەقەكەى ناوى مستەفایە وە فەراشەكەى كە ناوى حلیمە یە كە لە كاتى دەوام لە ماڵیان ئیش دەكات وە لەگەل ئالان فازل ئەویش مسول حساباتە لە پەیمانگا ,وە كە بوون بە قائیم قامى ئاكرێ لەگەل خوێ بردى بە تنسیب بۆ ماوەیەك بۆ ترتیب كردنى ئەو پارانەى كە لە قایم قامیە مابونەوەى, وە هەروەها لەگەل شمال عبدالخالق كە مدیر ادارەى پەیمانگایە ئەویش پسپۆرە لە وسل تزویر كردن و تمویل و دورات ((ئەو كات زەوى دابەش كردن لە دەسەلاتى قائمقام بوو)) بەلام دەبێ ئەمرى (ێباح بیت اللە )ش دەبێ جێ بەجێ بكات چونكە دكتورە كوسر فایل دارە لەوە دەترسێ نەوەك تقریرى لەسەر بنوسن و لە سەرۆكى دەستە لاى بەرن .
مامۆستا سردار رۆژى 10 / 8 / 2009 لە ئوسترالیاوە بە تلفون دەڵیت با سەرۆك بەشەكان بچن مامۆستا بهێنن لە هەولێر بۆپر كردنەوەى كەمو كورتیەكان ؟؟ باشە ئەگەر ماموستات كەمن بۆ زیاتر لە پێنج مامۆستاى دكتور و ماستەرت نقل كرد؟, یان ئەوەیە ئەمانەى خۆت شارەزات بوون و ئیتر بە كەلك نایەن وتا نەبن بە رێگرى لە گەندەلیەكانت ؟؟؟؟؟
داواكارین ئەگەر ئەو لێژنەیەى نەزاهە هات بۆ لیپێچینەوە تكا دەكەین با تاكید لەم نوسراوانەى سەرەوە بكەن ولەگەل فەرمان زانكۆیى كە شهادەى ماستەرەكەى تێدا نوسراوە و لەگەل مێژووى سەفەر كردن و گەرانەوەى راكرى پەیمانگا كە لە جواز سفرە ئوسترالیەكەى تۆماركراوە . هەر چەندە ئێمەى لەو باوەرەداین كە حكومەتیش ناتوانێ سزاى مامۆستا سردار بدات چونكە هاوڵاتیەكى ئوسترالیە و دووەمیش خەزوورەى زێباریە دەسەڵاتدارەكانە .
مامۆستا و كارمەندانى پەیمانگا زۆر دەترسن لەوەى ئەگەر لێژنەیەك بێت بۆ لیپێچینەوە لەگەل راگر پاشان مامۆستا سردار بكرێت بە قائیم قامى ئاكرێ , لەبەر ئەوەى لە مانگى پێنجى 5 / 2003 لێژنەیەك لە دیوانى چاودێرى داریى هەولێر بە سەرۆكایەتى بەرێز( فریق سلێمان هەرنى) هات بۆ ئاشكرا كردنى گەندەلى دارایى لە پەیمانگاى تەكنیكى ئاكرێ وە دواى مانەوەى لێژنەكە بۆ ماوەى حەوت 7 رۆژ لە پەیمانگا توانیان زۆر گەندەلى دارایى لە سەر راگرى ى پەیمانگاى ئەو كات بگرن ( كە جهور على عزیز بوو ) وە پاشان لێژنەكە راپۆرتێكى تێرو تەسەلیان لەسەر گەندەلیەكانى پەیمانگاى ئاكرێ بەرز كردەوە بۆ سەروى خۆیان , كەچى پاش ساڵێك راگرى پەیمانگا كرا بە قائیم قامى ئاكرێ تا ئەمرۆ.
جا داوا لە هەموو بەرێزیك دەكەین با شوێنە زانستیەكان وەكو زانكۆ و پەیمانگاكان پاك بكرێنەوە لەو بێ شهادانە وە چیتر یارى بە ئاستى زانستى نەوەكانى دوا رۆژ نەكریت . چونكە سدام حسین بەو دكتاتوریەتى و زوڵمەكانى هەرگیز رۆژێك لە رۆژان بێ شهادەیەكى دانەمەزراند بە راگر.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە