کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئاگاداری : ناوى ئەو ڕۆژنامەنووسانەى هەولێر ئاشكراكران كە سەندیكا زەوى پێبەخشیوون پێشتریش زەوى تریان وەرگرتووە

Wednesday, 24/03/2010, 12:00


ئەردەلان هەولێرى لەچەند ڕۆژى ڕابردوو سەندیكاى ڕۆژنامەنووسانى كوردستان 189 پارچە زەوى بە 189 ڕۆژنامەنووسى شارى هەولێر بەخشى ، ئەوەى جێگاى خەفەتە سەندیكاو شارەوانى و پارێزگاى هەولێر بەر لەدابەشكردنى هەڵنەستان بەپێداچوونەوە بەلیستى پێدانى زەوى لەم شارە بۆ ئەوەى بزانن ئایا ئەو ژمارە ڕۆژنامەنووسە پێشتر زەوى و خانوو شوقەیان وەرگرتووە یان نا ، سوودمەندبوونە یا تائێستا بێبەشن لەخانوو زەوى نیشتەجێبوون ، بۆ نمونە لیستێك لەناوى چەند ڕۆژنامەنووسێك كە ناویان بۆ زەوى هاتۆتەوەو لەناو ئەو 189 كەسەدان لەخوارەوە ئاشكراى دەكەین كە پێشتر لەهەولێرو سلێمانى و كۆیەو شەقلاوە زەویان وەرگرتووە لەگەڵ هەندێش ئێستا دوبارە زەوى بەناعەدالەتى وەردەگرن و هەزاران ڕۆژنامەنووسى ترى هەولێر ، خەڵكى هەولێر وتەنى (قوڕبەسەر و هەش وەسەر) بۆ سانتیمەترە زەویەك (دەچنە پەڕەگەى عاسمان) و تائێستا هیچ زەویەكیان وەرنەگرتووە كە یەكێك لەو 189 ڕۆژنامەنووسانەى كە وتمان دووبارە زەویان وەرگرتووە كاتى خۆى وەكو پاداشتى بەعسى بوونی لەسەردەمى (سید القائد حفیزەهوڵا) دوو زەوى ترى وەرگرتووە ، لێرەدا دەڵێین سەندیكاى ڕۆژنامەنووسان بەسە ئەو ناعەدالەتیە هیچ نەبێ ئەو كەسانەى كە لەو 189 كەسە پێشتر لەزەوى وەرگرتن سوودمەندبوونە ئەو زەویەیان پێمەدەن و لێیان بسەنن و بیدەن بەڕۆژنامەنووسێكى هەولێرى بێبەش لەزەوى چونكە ئەمانە ئەوەندە چاویان برسیە ئەگەر 10 زەوى تریشیان پێبدەن بڕواناكەم بلێن بەس و ئێمە نامانەوێت و بیدەن بەخەڵكى لەئێمە موستەحەقتر .

ئەوەش لیستەكەو بیبینن :

1- نازم دڵبەند لەساڵى هەشتاكان بەهۆى بەعسیبوونى زەوى لەحكومەتى عیراق لەهەولێر وەرگرتوەو لەنەوەدەكانیش یەكێتى زەویەكى ترى هەر لەهەولێر پێ بەخشیووەو ئێستاش زەوى سێیەمى هەر لەهەولێر وەرگرت .
2- هێمن كەریم مام ڕەش - لەدواى شەڕەكانى 31 ى ئاب لەكۆیە زەوى لەیەكێتى وەرگرتووەو ئێستاش زەویەكى ترى نۆش كرد .
3- هاوڕێ ڕەواندزى لەشارى كۆیەو لەدواى شەڕەكانى 31 ى ئاب زەوى لەیەكێـى وەرگرتووەو ئێستاش بەناهەق زەویەكى ترى لەهەولێر وەرگرت .
4- ئیبراهیم بالیسانى لەنەوەدەكان لەلایەن یەكێتیەوە زەوى لەهەولێر پێدرا كەچى لەكۆیەش زەویەكى تریان پێداو لە 2010 شدا زەویەكى تری پێشكەشكرا .
5- هەڵۆ حەسەن لەدوو هەزارەكان لەسلێمانى زەوى وەرگرت و ئێستاش زەوى ترى لەهەولێر وەرگرت.
6- ڕۆژنامەنووسێكى ترى پارتى - كە ناوەكەیمان نەزانیوە لەشەقلاوە زەوى وەرگرتووەو لەهەولێریش پێشتر پێیدراوە كەچى ئەمجارەش زەوى پێدرا .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە