ڕێبەری گەلی كورد عەبدوڵڵا ئۆجەلان ماوەی 12 ساڵە، لە هەڵومەرجێكی دژواردا لە دورگەی ئیمرالی راگیراوە. ئۆجەلان نەك تەنها بە پێی یاسا لە زۆرێك لە مافەكانی وەك زیندانی بێبەش كراوە، وێرای ئەوەش ڕوبەڕوی گوشار و ئاستەنگی و برێنەوەی سزای ژوری تاكەسی و گۆشەگیری نامرۆڤانە دەبێتەوە. سەرەڕای ئەو دۆخە دژوارەش ئۆجەلان...