کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هەوڵە ئاشتیخوازانەكانی رێبەری گەلی كورد و هەوڵە پاكتاوكاریەكانی دەوڵەتی توركیا

Thursday, 03/12/2009, 12:00


ڕێبەری گەلی كورد عەبدوڵڵا ئۆجەلان ماوەی 12 ساڵە، لە هەڵومەرجێكی دژواردا لە دورگەی ئیمرالی راگیراوە. ئۆجەلان نەك تەنها بە پێی یاسا لە زۆرێك لە مافەكانی وەك زیندانی بێبەش كراوە، وێرای ئەوەش ڕوبەڕوی گوشار و ئاستەنگی و برێنەوەی سزای ژوری تاكەسی و گۆشەگیری نامرۆڤانە دەبێتەوە. سەرەڕای ئەو دۆخە دژوارەش ئۆجەلان هەمیشە لە پیناوی ئاشتی و چارەسەری دا كۆڵی نەداو هەوڵەكانی چڕتر كردوە.
بەڵی ئێستا پیكەوە گوزەرێك بە تەنها بە ڕوداوەكانی ساڵی 2006دا بكەین كە ساڵی گوشار و ئەشكەنجە و ستەم بوو لە سەر ئۆجەلان و گەلی كورد. لە نێوو دەریایەكدا، دورگەیەك و لە دروگەكەدا زیندانێك و لە زیندانەكەش دا ژورێك هەیە و كە ئۆجەلان تێدا ڕاگیراوە. لە ژورە 12مەترە دووجایەدا پەرتووك و رۆژنامەكانیشیان لێ سەندوە، پەیوەندیان لە گەڵ جیهانی دەرەوەش بڕی، بێجگە دیوارە سپیكانی ژورەكەی، شتێكی دیكەی نەبوو.
وێرای ئەوەش‌ سزای ژووری تاكەكەسیان بۆ ڕێبەری گەلی كورد عەبدوڵڵا ئۆجەلان بڕیەوە. سزاكە لە ڕۆژی 11هەمینی دا بوو، نە بنەماڵەكەی و نە پارێزەرانی ئاگایان لە سزاكە نەبوو. ئەوە 4 هەفتە بوو هیچ زانیاریەك لە سەر ئۆجەلان نەهاتبون و هەمووان لە دۆخی بێ ئاگابوون. ڕاستی بابەتەكە پاشتر ئاشكرا بوو. سزاكان بە هۆی بانگەوازی ئۆجەلان بۆ سەفەربەری لە پێناوی زمانی كوردی و مافی كلتوری بۆ بڕابونەوە.
بەر لەوەی سزاكە بە ماوەیەكی كەم كۆتایی پێ بێت، شێوازی شكاندنی ئیرادەی ئۆجەلان بۆ جاری یەكەم دەستی پێكرد. كارمەندانی دەوڵەتی تورك لە گرتوخانەكەدا، وەك مندالێك مامەڵەیان لەگەڵ ئۆجەلان دەكردو تاوەكو زویرو توڕەی بكەن.
لە لایەك درێژە بە ئەشكەنجەی دەرونی درا لە لایەكی تر كێشە تەندروستیەكانی و هەڵومەرجی ژووركەی ئۆجەلان گەشتبوونە ئاستێك كە ئیتر مرۆڤ نەیدەتوانی خۆی لە بەرامبەریاندا ڕاگرێت. سیستەمی پەنجەرەی ژورەكە گۆڕدرابوو، كاتی هەواخۆری لە دەروەی ژورەكە كەم كرا بویەوە، هەموو ئەمانە كاریگەریان لە تەندروستی ئۆجەلان كرد. تەوای جەستەی ئۆجەلان دوچاری خروو بوو‌، بە زەحمەت هەناسە دەدا، كزانەوەی قوڕگی بەردەوامە، لە كۆتایی مانگی گولانیش دا، ساردی لە پێیەكانی دا دەستی پێ كرد. پارێزەرانی ئۆجەلان بۆئەوەی ئەو كێشانە چارەسەر بكرێن، سەریان لە حكومەتی ئاكەپەدا. بەڵام وەڵامی هەمیشیە و كورتی بەرپرسانی دەوڵەت وەها بوو: ئاستەنگی دیدارەكان ڕاست نییە، چارەسەری تەندروستی بۆ ئۆجەلان دەكرێت، هێچ كێشەیەك لە ئارا دا نییە. 7 مانگ بەسەر بڕینەوەی سزای ژوری تاكەكەسی دا، تێپەڕی بوون، جارێكی دیكە 20 رۆژ سزای ژوری تاكەكەسی بۆ ئۆجەلان برایەوە. هۆكاری ئەم جارەی بڕێنەوەی سزاكە، زۆرتر مرۆڤی دەبردە گێژاوی بیركردنەوەوە.
لە چاوپێكەوتنی رۆژی 12مانگی تەموزی ساڵی 2006 دا ئۆجەلان بە پارێزەرانی ڕایگەیاندبوو: لە پیناوی چارەسەری دا تەنها هێندە بەسە كە ڕێ لە بەردەم پەكەكەدا بكرێتەوە، تاوەكو سیاسەتی دیموكراتی بەرێوەبەرێت. نەك تەنها لە ئیمرالی، بەڵكو بە هۆی ئۆپەراسیۆنەكانی ئەرتەشی تورك و چالاكی وەڵامدانەوە،‌ لە كوردستان دۆخەكە ئاڵۆزتر بوو. لە مانگی ئادارای ساڵی 2006دا، لە شاری موشی باكوری كوردستان 14 گەریلای پەكەكە ژیانیان لە دەست دا و تەرمەكانیان بۆ بەخاك سپاردن برانە شاری ئامەد. بەدەیان هەزار كەس دەستیان بە چالاكی پرۆتستۆیی و خۆپیشاندان كرد.
بەهۆی دەستتێوەرادنی پۆلیسەوە، شارەكە وەرگەرایە مەیدانی شەڕ. پۆلیس و سەربازانی تورك دەستڕیژی گوللەیان لە خۆپیشاندەران كرد، كە دروشمی دڵسۆزیان بۆ ئۆجەلان و پەكەكە دەوتەوە. وێرای ئەوەش كوردستانیان لە چالاكیەكانیان بەردەوام بوون. لە سەروی هەموویانەوە خەڵكی ئامەد، شەڕی گەلی كورد لە زۆرێك لە شارو ناوچەكانی دیكە لەگەڵ پۆلیس و سەربازان دا، درێژەی هەبوو، لەو بارەیەوە سەرۆك وەزیر تورك ڕەجەب تەیب ئەردوگانیش لێدوانێكیداو ئەمجارەیان لە بنی هەمانەكەی دا و ڕایگەیاند: هێزە ئەمنیەكانمان، چ ژن، چ منداڵ ،كێ ببێتە مەقاشی دەستی ڕێكخراروی تیرۆر، چییان لە دەست دێت با بیكەن. یەكسەر پاش ئەو لێدوانەی ئەردوغان هێزە ئەمنیەكانی تورك دەست بەكار بوون و لە نێویاندا 7 منداڵ بەگشتی 15 كەسیان كردە قوربانی و جارێكیتر جەرگی دایكانیان سوتاندەوە.
هەروەها پاش لێداونەكانی سەرۆك وەزیر كە گەلی كرد بووە ئامانج، گوشار و هێرشەكان، لایەنە دیموكرات و مەدەنیەكانیشی گرتەوە. كوشتن، گرتن و دەستبەسەر كردن و دۆز بە دوای دۆزدا كردنەوە پەرەیان سەند.
هەوڵەكان بۆ داخستنی پارتی كۆمەلەگەی دیموكراتی دەتەپە دەستی پێكرد. وەزیری دادی ئەو كاتی حكومەتی تورك جەمیل چیچەكیش ڕایگەیاند: یاسای نوێ تێكۆشان گوایا لە دژی تیرۆ ئامادە دەكرێت. بەو یاسایە دەتوانن منداڵان بگرن و ئازادی ڕامان و بیر خەسێنرا.
لە لایەكی تر ‌ لە هەندیك شاری توركیادا، هێرشی نەژادپەرستی تورك دەستی پیكردو لە سەر دیوارەكانی دروشمی، با كورد بچنە باكوری ئێراق نوسران.
كاتێكیش یەشار بیوكانێت بووە سەرۆكی فەرمانداری گشتی ئەرتەشی تورك، لایەنگرانی كودەتای سەربازیش زیاد بوون. لە هەمان كاتدا، ئۆجەلان، ئەردوغانی وشیار كردەوە، كە تەنها بە دیموكراتی بوونی توركیا دەتوانێت،خۆی لە مەترسی كودەتایی سەربازی دەرباز بكات، ئاكەپە ناتوانێت لە بابەتەكەدا، دەستپێشخەری بەكار بێنێت. ئەگەر ئاكەپە بەڕاستی چارەسەری دیموكراسی دەوێت، با بەشیوەیەكی ڕوون و ئاشكرا دەری بڕێت. ئەو كات ئێمەش بۆ بێدەنگ كردنی چەكەكان، هەرچی لە دەستمان بێت دەیكەین، ئەگەر پرۆسەی دیموكراسی پێك بێت، چارەسەری پرسەكە بكەوێتە سەر ڕێی خۆی، ئەو كات چەكەكان بە تەواوەتی دادەنرێن و هەڵی ژیانێكی دیموكراتی دەڕەخسێ. لە مانگی ئیلولدا، توڕەیی و ئالۆزیەكانی، ڕۆڵی خۆیان بە هیواكانی ئاگر بەست و ئاشتی بەخشی. لە پاش كەجەكە، دەتەپە و زۆرێك لە چین و توێژەكانی كۆمەڵگە، ئاكەپەش ناڕاستەوخۆی داخوازی ئاگر بەستی دەربڕی. پەكەكەش لە رۆژی 1ی ئۆكتۆبەردا، بڕیاری شەڕنەكردنی دا. بەڵام دیسانەوە سەرۆك وەزیران ئەردوگان دەستەواژیەك كە رەوشەكەی ئالۆز دەكردەوە بەكارهێنا و ووتی: ئاگربەست هەڵەیە، با پەكەكە چەك دانێت.لە پاش ئەو لێدوانەش ئۆپەراسیۆنەكان بە جارێك پەرەیان سەند. لە رۆژی دوەمی ئاگربڕەكەدا ئەم جارەیان بیوكانێت سەرۆكی ئەرتەش ئاخاوت و بانگەشەی كرد، هەتا تیرۆست بمێنن ئەرتەش درێژبە بە ئۆپەراسیۆنەكان دەدات. كاتێك لە لێدوانەكانی بیوكانێتدا، ئەردوغان بێ دەنگ بوو، ئۆجەلان دیسانەوە لە گۆشەگیری دا، گۆشەگیر كرایەوە.
پاش 4 هەفتە لە ئاگر بڕ، ڕێگە نەدرا نە بە بنەماڵەكەی و نە بە پارێزەرەكانی چاویان بە ئۆجەلان بكەوێت. لە لایەن لایەنی كوردیشەوە روداوێكی مێژویی ڕووی دا.
لە چوارچێوەی هەڵمەتی 18 ئاب دا، 3 ملیۆن و 500 هەزار كەس ئۆجەلانیان وەك ئیرادەی سیاسی خۆیان دەستنیشان كرد. لەبەرامبەردا، هەڵوێست و وەڵامی دەوڵەتی تورك دیسانەوە بڕینەوەی 20 رۆژ سزای ژوری تاكەكەسی بوو، ئەم جارەشیان هۆكاری سزاكە بۆ لێدوانی ئۆجەلان گەڕێندرایەوە كە وتبووی: ئەگەر دۆخەكە بەم شێوەیە بڕوات، ئەوا ئێمە دەتوانین لە سیاسەتی ئاشتیانە كە لە سەردەمی تورگۆت ئۆزاڵەوە دەستی پیكردوە، پاشگەز بینەوە. لە ساڵی 2006دا ،دیداری ئۆجەلان،36 جار ئاستەنگ كرا بوو و تەنها 22 جار دیدار پیك هاتبوو،3 جار سزای ژوری تاكەكەسی لە ئاستێكی دژواردا بۆی برابویەوە.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە