له نێوان جوامێریی مه‌لا مسته‌فا و ناجوامێریی جه‌لال تاڵه‌بانی-دا (مووچه‌بڕین وه‌کو نموونه‌یێك)
Thursday, 11/06/2009, 12:00
سه‌رباری ئه‌و هه‌موو دژایه‌تییه‌ی جه‌لال و ئیبراهیم ئه‌حمه‌دی خه‌زووری بۆ مه‌لا مسته‌فا ، تا ڕاده‌ی خیانه‌ت وچه‌ك هه‌ڵگرتن و جاشایه‌تیی...سه‌یری هه‌ڵوێستی مه‌لا مسته‌فای (عه‌شایه‌ر) و جه‌لالی (مۆدێرن) بکه‌ن.
دوای به‌یاننامه‌ی 11ی ئازاری 1970 مه‌لا مسته‌فا له هه‌موویان خۆش‌بوو به تایبه‌تیی له جه‌لال و ئیبراهیم ئه‌حمه‌د...تاڵه‌بانیی له چاوپێکه‌وتنێکدا که له ژماره 355ی ڕۆژی 16/11/1998 ی گۆڤاری (الوسگ)دا بڵاو بۆته‌وه ، باس له‌وه ده‌کا که چۆن چوونه‌ته‌وه بۆ لای مه‌لا مسته‌فا و لێیان بووراوه، پاشان تاڵه‌بانیی داوای ئیجازه‌ی کردووه‌و چووه بۆ به‌یرووت و له‌وێوه نامه‌یێکی بۆ مه‌لا ناردووه (ناوه‌ڕۆکی نامه‌که نازانین چییه)به‌ڵام تاڵه‌بانیی ده‌ڵێ:
(و مع ژلك لم یقگع ملا مێگفی راتبی الشهری و یبلغ 200 دینار...)(سه‌رباری ئه‌وه مه‌لا مسته‌فا مووچه‌که‌ی نه‌بڕیم که مانگی 200 دینار بوو) واتا سه‌رباری ئه‌و هه‌موو دژایه‌تییه‌ی کردمان و چی خراپ بوو درێغیمان نه‌کرد ، به‌ڵام مه‌لا مسته‌فا ئه‌وه‌نده ناپیاو نه‌بوو مووچه‌که‌م ببڕێ وه‌کو ئه‌وه‌ی ئێستا من ده‌یکه‌م.
دیاره هه‌موومان ده‌زانین 200 دیناری ئه‌وسای عیراق چه‌ند به‌نرخ بووه.
خوێنه‌رانی به‌ڕێزی سایتی (سه‌کۆی ئازادیی کوردستان=کوردستانپۆست)به‌راوردی جوامێریی مه‌لا مسته‌فا و غه‌دری جه‌لال بکه‌ن ، خۆ ئه‌وانه‌ی ئێستا جه‌لال مووچه‌که‌یانی بڕیوه نه‌ك دژی یه‌کێتیی نین به‌ڵکو دڵسۆزی یه‌کێتیی و داوا ده‌که‌ن یه‌کێتیی بچێته‌وه سه‌ر شاڕێی خۆی و وه‌کو یه‌کێتییه‌که‌ی 80کانی لێ بێته‌وه که هێزێکی جه‌ماوه‌ریی به‌هێز و خۆشه‌ویستی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵك بوو.
مووچه‌بڕین له سه‌ر بیروباوه‌ڕ لوتکه‌ی ڕه‌فتاری فاشیانه‌یه ، ئه‌م ڕه‌فتاره قێزه‌وه‌نه‌ی "سۆشیال-دیموکرات"ه‌کانی کوردستان نه هیتله‌ر نه مۆسۆلینی نه فرانکۆ نه‌یان کردووه ، له سه‌رده‌می (محاکم التفتیش)دا شتی وا نه‌کراوه.
لێره‌دا بۆت ده‌رده‌که‌وێ که چه‌ند که‌سێکی ناو سه‌رکردایه‌تیی یه‌کێتیی وه‌کو به‌رهه‌م ساڵح،سه‌عدی پیره و دابه‌سته‌که‌ی م.س که‌مال فوئاد که ده‌یان ساڵ له ئه‌وروپا ژیاون چه‌ند بێ ڕه‌وشت و بێ که‌رامه‌تن ...ئه‌وه‌نده ساڵ چی له‌و وڵاته پێشکه‌وتووانه فێر بوونه ؟ ئه‌رێ ئه‌مانه له جه‌لال تاوانبارتر نین ؟ ئه‌رێ ئه‌مانه ئاماده نین له پێناوی پله‌و پایه‌و پاره مساوه‌مه ته‌نانه‌ت له سه‌ر ژنه‌کانیشیان بکه‌ن ؟؟؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست