تاڵه‌بانی و ڕیفۆرم له‌ڕوانگه‌ی چاوپێکه‌وتنه‌که‌ی ده‌رباز کۆسره‌ت ڕه‌سووڵ-ه‌وه
Thursday, 05/02/2009, 12:00
ژماره42 ی حه‌فته‌نامه‌ی ڕووداو ده‌ربازی کاك کۆسره‌تی دوواندووه، چه‌ندین بابه‌تی جۆراوجۆر ورووژێنراوه، (بڕوانه ئه‌م لینکه:
http://rudaw.net).
ئه‌وه‌ی به‌لای ئێمه‌وه‌گرنگه‌داواکارییه‌که‌ی تاڵه‌بانییه‌له‌ده‌رباز که‌ببێته‌ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تیی ی.ن.ك. (شازی سۆشیال دیموکرات)، ئه‌م بابه‌ته‌زۆر هه‌ڵده‌گرێ ، به‌ڵام زۆر به‌کورتی تیشك ده‌خه‌مه‌سه‌ر ئه‌م خاڵانه:
1/ باشترین به‌ڵگه‌ی گه‌نده‌ڵیی سیاسیی تاڵه‌بانییه، که‌چۆن پێڕه‌وی ناوخۆ (که‌ماوه‌یه‌که‌بۆته‌سه‌ر وێردی زمانیان) پێشێل ده‌کا .
2/ مه‌به‌ستی سه‌ره‌کیی تاڵه‌بانیی شکاندنی ته‌وقه‌که‌یه‌به‌ماڵی کاك کۆسره‌ت و هێنانه‌پێشه‌وه‌ی هێرۆ یا قوباد یا هه‌ردوکیان پێکه‌وه‌یه‌بۆ ناو مه‌کته‌بی سیاسیی (مه‌کته‌بی مه‌ڕ) ئه‌گه‌ر هه‌ر نه‌کرا بۆ کۆمیته‌ی سه‌رکردایه‌تیی (وه‌کو هه‌نگاوی یه‌که‌م) . گه‌رچی ده‌رباز نکوڵی له‌وه‌کردووه که‌بۆ ئه‌وه‌بێت و نه‌ختێکیش به‌شانوباڵی قوباددا هه‌ڵی داوه‌که‌هه‌ر پێویستی به‌وه‌نه‌ده‌کرد.
3/ ئیتر تاڵه‌بانیی " پڕۆژه" ی چیی پێشکه‌ش ده‌کا که‌ئه‌و خۆی مایه‌ی کێشه‌کان و گه‌نده‌ڵییه‌که‌یه؟.
ڕۆژانه ده‌یان وتار و بابه‌ت له‌ڕۆژنامه،گۆڤار و وێبسایته‌کاندا بڵاو ده‌کرێنه‌وه....له‌هه‌موو کۆڕ و کۆبوونه‌وه‌ته‌نانه‌ت له‌چایخانه‌و پرسه‌و سه‌یرانیشدا باس هه‌ر باسی گه‌نده‌ڵییه، گه‌نده‌ڵه‌کانی کوردستان (دژه‌به‌رگریی = مناعه) یان په‌یدا کردووه... تاڵه‌بانیی گه‌رچی خۆی پتر له50 ساڵه‌به‌ئاره‌زووی خۆی قسه‌به‌خه‌ڵك ده‌کا و ڕه‌خنه‌له‌خه‌ڵك ده‌گرێ ، ئێستا ڕه‌خنه‌گره‌کانی له‌خۆی به‌سه‌گ وه‌سف ده‌کا.
چار چییه؟
وه‌کو له‌ڕۆژانی ڕابردوودا له‌میدیاکانه‌وه‌ڕاگه‌یاندرا که19/05/2009 هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان ده‌کرێ ، ده‌بێ کۆمه‌ڵانی خه‌ڵك به‌هه‌موو شێوه‌یێك به‌شداریی هه‌ڵبژاردنه‌که‌بکه‌ن و ده‌نگ به‌یه‌کێتیی و پارتیی نه‌ده‌ن (که له 100% به‌یه‌ك لیست داده‌به‌زن) .
ده‌نگوباسی ئه‌وه‌هه‌یه‌که4 حزبه‌که(سۆسیالیست،زه‌حمه‌تکێشان،کۆمه‌ڵ و یه‌کگرتوو) به‌یه‌ك لیست دابه‌زن.... هه‌روه‌ها میدیاکان بڵاویان کرده‌وه‌که‌نه‌وشیروان مسته‌فا و چه‌ند که‌سێکی تر وه‌کو لیستێکی سه‌ربه‌خۆ داده‌به‌زن .
زۆر گرنگه‌ڕۆڵه‌کانی گه‌له‌که‌مان به‌وپه‌ڕی هۆشیارییه‌وه‌هه‌ڵسوکه‌وت له‌گه‌ڵ بارودۆخه‌که‌بکه‌ن و شتێکی وا بکه‌ن که‌کوردستان له‌ده‌ست ئه‌و دزو جه‌ردانه‌ڕزگار بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی کوردستان له‌وه‌کاولتر و کورد له‌وه‌به‌دناوتر نه‌بێ .
ئه‌گه‌ر بکرێ ده‌نگ به‌سه‌ربه‌خۆکان بدرێ باشتره‌له4 حزبه‌که‌ئه‌گه‌رنا با 4 حزبه‌که‌ده‌ربچن له‌یه‌کێتیی و پارتی باشترن.... لانی که‌م بۆ مانه‌وه‌یان و هه‌ڵبژاردنه‌وه‌یان جارێکی دیکه(پاش 4 ساڵی تر) ناچار کۆمه‌ڵێك کاری باش و خزمه‌ت به‌خه‌ڵك ده‌که‌ن..
با به‌شێوه‌یه‌کی یاسایی و له‌ڕێی ده‌نگدانه‌وه‌ئه‌و دوو لایه‌نه‌ی که‌بوونه‌ته‌مۆته‌که‌به‌سه‌ر خه‌ڵکی کوردستانه‌وه‌لا بنرێن و بخرێنه‌زبڵدانی مێژووه‌وه، ڕه‌نگه‌ئه‌مه‌وا ئاسان نه‌بێ ...به‌ڵام دڵنیا بن ئه‌گه‌ر هه‌ر لایه‌نێك زۆربه‌ی ده‌نگه‌کانی به‌ده‌ست هێنا ئه‌وها ئه‌و ده‌بێته‌نوێنه‌ری ڕه‌وا و ڕاسته‌قینه‌ی کوردستان و به‌غدا و واشینتۆن و ئه‌وانی تر له‌گه‌ڵ ئه‌ودا مامه‌ڵه‌ده‌که‌ن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست