له یادی 39 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی (کۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌رانی کوردستان)دا
Wednesday, 10/06/2009, 12:00
39 ساڵ پێش ئێستا له به‌شێکی بچووکی نیشتیمانه‌که‌ماندا ڕێکخراوێکی سیاسیی بچووك به قه‌باره به‌ڵام زه‌به‌لاح به بیروباوه‌ڕ و وره به ناوی (کۆمه‌ڵه‌ی مارکسی-لینینیی کوردستان) دامه‌زرێنرا، ئه‌و کۆمه‌ڵه تێکۆشه‌ره‌ی ئه‌و ڕێکخراوه‌یان خوڵقاند به داخ وکه‌سه‌رێکی زۆره‌وه زۆربه‌یان نه‌ماون، جا چ له قه‌سابخانه‌کانی ڕژێمی گۆڕبه‌گۆڕی به‌عسدا ئیعدام کراون یا له سه‌نگه‌ره‌کانی خه‌باتی شاخدا شه‌هید بوونه.
ئه‌وسا کۆمه‌ڵه ته‌نها ڕێکخراوی چینی چه‌وساوه‌ی کوردستان بوو ، گه‌رچی لایه‌نی تر هه‌بوون لافی مارکسیی بوون و خۆیان به داکۆکیکه‌ری چینه چه‌وساوه‌کان داده‌نا به‌ڵام (ڕیمۆت کۆنترۆڵ) ه‌کانیان به ده‌ستی خه‌ڵکی دیکه‌وه بوون ، هه‌ر بۆیه‌ش ئێستا به‌شێکی به‌رچاوی ئه‌و ڕێکخراوه سیاسییه 180 پله گۆڕاون و له‌و سه‌ری چه‌په‌وه (وه‌کو خۆیان لافیان لێ ده‌دا) چوونه‌ته ئه‌و سه‌ری ڕاست (که به ڕاستی شوێنی شیاوی خۆیانه).
کۆمه‌ڵه له هه‌ناوی خه‌ڵکه چهوساوهکهوه سه‌ری هه‌ڵهێنا ،ده‌ربڕی ئازار و ئێش و مهینهتیههکانیان بوو.
کۆمه‌ڵه یه‌که‌م ڕێکخراوی سیاسیی بوو که بتوانێ له لایێکه‌وه هه‌ردو خه‌باتی چینایه‌تیی و نهتهواتیی پێکه‌وه گرێ بدا و له لایێکی تره‌وه خه‌باتی کرێکارانی شار و جووتیارانی لادێ یه‌ك بخا.
پاش 5 ساڵ له ڕاگه‌یاندنی کۆمه‌ڵه، سه‌رکردایه‌تیی سیاسیی کورد، ئاشبه‌تاڵی به شۆڕشێکی ته‌مه‌ن 14 ساڵیی کرد، کۆمه‌ڵه هه‌وڵێکی زۆری دا که شۆڕش به‌رده‌وام بێ و کورد تووشی ئه‌و کاره‌ساته نه‌ته‌وه‌ییه نه‌بێ، به‌ڵام سه‌رکردایه‌تیی بنه‌ماڵه‌ی به‌رزانیی له به‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه تایبه‌تییه‌کانیان ئه‌و سهرشۆڕییهیان هه‌ڵبژارد.
هه‌ر له‌گه‌ڵ زه‌نگی یه‌که‌می شۆڕشی نوێی گه‌له‌که‌مان به سه‌رکردایه‌تیی ی.ن.ك. کۆمه‌ڵه‌ی موقه‌دده‌س بووه هه‌ناوی شۆڕشه‌که و به لێشاو خه‌ڵکی له شاره‌کانه‌وه نارده ده‌ره‌وه سه‌رباری هه‌موو ئاسته‌نگییه‌کان ...نه‌بوونی پاره‌و چه‌ك ، کۆششی هاوبه‌شی هه‌ردو ڕژێمی گۆڕبه‌گۆڕی حه‌مه ڕه‌زا شا و به‌عسی عیراقی.
له‌و کاته ناسکه‌دا کۆمه‌ڵه ئه‌رکی مێژووییی خۆی بینی و به دۆست و دوژمنی ڕاگه‌یاند :
ئاشبه‌تاڵ ، ئاشبه‌تاڵی بنه‌ماڵه‌یێکی ڕووخاو،خائین وخۆفرۆشه ...هی کورد و ڕۆڵه تێکۆشه‌ره‌کانی نییه ...که کۆمه‌ڵه که‌وته هه‌نگاو هه‌ڵهێنان سه‌رانی بنه‌ماڵه خه‌ریکی پێچانه‌وه‌ی پاره‌و پوول و سه‌روه‌ته‌که‌یان بوون و بارزانی (کاری تمام شد).
ئێستایش پاش 39 ساڵ له دامه‌زراندنی کۆمه‌ڵه به‌شێکی ده‌گمه‌نی کۆمه‌ڵه کۆنه‌کان نه‌بێ که ژماره‌یان له په‌نجه‌ی ده‌ستێك تێ ناپه‌ڕێ بوونه‌ته زوڕناژه‌نی سه‌رکردایه‌تیی گه‌نده‌ڵی جه‌لالیزم و تازه به تازه هه‌وڵی سه‌رکه‌وتنی مه‌سعود ده‌ده‌ن بۆ سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمێك که 16 ساڵی ڕێك 1975-1991 شازده ڕه‌بایه‌ی به‌عسیان تێدا نه‌گرتووه ، به‌ڵکو که کوردستان به خوێن و فرمێسك و ئاره‌قه‌ی خه‌ڵکی که ڕزگاری بوو ...دووباره له 31ی ئابدا هێزه تێکۆشه‌ره‌کانی الامە العربیە المجیدە ه.
سه‌ری ڕێز و نه‌وازش بۆ هه‌موو شه‌هیدانی ڕێی ڕزگاریی کوردستان به گشتیی و ئه‌وانه‌ی کۆمه‌ڵه به تایبه‌تیی داده‌نه‌وێنین...
سه‌رکه‌وتن هه‌ر بۆ کۆمه‌ڵانی خه‌ڵك و تێکۆشهرهکانێتی
نه‌فره‌ت له‌وانه‌ی بوونه‌ته سپهری پاراستنی جه‌للادانی گه‌له‌که‌مان
یان هێنایه‌وه بۆ "ڕزگار کردن"ی هه‌ولێری پایته‌خت له ده‌ستی کێ ؟
ئای چه‌ند شه‌رمه بۆ یه‌کێك خۆی به یه‌کێتیی بزانێ و ده‌نگ بۆ مه‌سعود بدا بۆ سه‌رۆکایه‌تیی به‌ڵام .......
مارکس له‌خۆڕا نه‌یوتووه : مه‌رج نییه شۆڕشگێڕ تا سه‌ر به شۆڕشگێڕیی بمێنێته‌وه ...هه‌روه‌کو ده‌بینین به‌شێکی زۆر که‌می کۆمه‌ڵه کۆنه‌کان، ئێستا له بۆرژوا بۆرژواتر له ئاغا ئاغاتر له سه‌رمایه‌دار زۆرتر خه‌ڵکی ده‌چه‌وسێننه‌وه..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست