کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆ کۆنگره‌ی داهاتوو، یه‌کێتیی له ‌32/13/2250 کۆنگره‌ ده‌به‌ستێ

Sunday, 01/11/2009, 12:00


ئه‌وه‌ سێ ڕۆژه‌یه‌کێتیی خه‌ریکی به‌ستنی پلینۆمه ‌(29،30 و31ی 10/2009). له‌وه‌ته‌ی یه‌کێتیی هه‌یه‌(1/6/1975) تا ئێستا ته‌نها دوو کۆنگره‌ی به‌ستووه‌.
یه‌که‌میان:27/01/1992 که‌ به‌کۆنگره‌ی گشتیی ناسراوه‌ چونکه ‌هه‌موو باڵه‌کانی یه‌کێتیی (کۆمه‌ڵه‌،شۆڕشگێڕان و بێ لایه‌نه‌کان) ی تێدا به‌شدار بوون.
دوه‌میان: به‌کۆنگره‌ی (چه‌پڵه) ناسراوه‌ چونکه‌ فایلچیی و ئه‌نفالچیی وماستاوچی ...(هه‌موو چییه‌کانی تر ) بۆ هه‌موو شتێك هه‌ر چه‌پڵه‌یان لێ ده‌دا.
له‌دوای ڕوخانی به‌عسه‌وه‌(2003) ده‌ڵێن کۆنگره‌ده‌به‌سترێ، هاوین ده‌ڵێن گه‌رمه‌، زستان ده‌یبه‌ستین ، زستان دێ ده‌ڵێن زستانه‌که‌ی شوومه ‌به‌هار ده‌یبه‌ستین ، به‌هار دێ ده‌ڵێن: بۆنه‌و یاد و جه‌ژنمان زۆره‌ پایز ده‌یبه‌ستین ، پایز ده‌ڵێن ڕه‌شه‌بای سلێمانیی ناخۆشه‌.
وه‌کو ئیمامی عه‌لیی وتویه‌تی:

یا اهل الاتحاد * یا اهل النفاق
دینکم دینارکم
لقد طلبت منکم تحاربون في الصیف تقولوا الصیف حار
و طلبت منکم تحاربون في الشتاء تقولوا الشتاء بارد....

وه‌کو ده‌گێڕنه‌وه‌کاتی خۆی ئیمامی عه‌لیی داوای له‌خه‌ڵکی به‌سڕه‌کردووه‌به‌شداریی شه‌ڕی له‌گه‌ڵدا بکه‌ن ئه‌وانیش هه‌ر جاره‌ی به‌بیانوویێکی پووچه‌وه‌خۆیان دزیوه‌ته‌وه‌بۆیه‌ئه‌م قسانه‌ی پێ وتون. خۆی زۆر دوور و درێژه‌هیچ سه‌رچاوه‌یێکم ده‌ست نه‌که‌وت هه‌موو ده‌قه‌کانی بنووسمه‌وه‌.
بۆیه ‌دوا ڕۆژی کۆنگره سه‌رکرده‌ بنچینه‌ییی و هه‌ر قاره‌مانه‌کانی یه‌کێتیی:
عومه‌ر فه‌تاح (ئه‌ندازیاری دزیی )
فوئاد نا مه‌عسوم (دکتۆرا له‌درۆ و ماستاو)
به‌رهه‌م ساڵح (دکتۆرا له‌نه‌فسنزمیی و دووڕوویی)
مه‌لا به‌ختیار(مارکسی کورد دکتۆرا له‌فیتنه‌یی و کوتله‌چێتیی و....)
فوئاد که‌مال (دکتۆرا له‌خواردن و خواردنه‌وه‌دابه‌سته‌که‌ی م.س)
وتیان چیتر نابێ هه‌موو شتێك به‌قسه‌ی مام جه‌لال بێ، بیه‌وێ نه‌یه‌وێ ئێمه‌له‌32/13/2250 کۆنگره‌ی خۆمان ده‌به‌ستین، به‌دڵیه‌تی باشه ‌ئه‌گه‌ر نا با بفه‌رموێ ئه‌وه‌ گرده‌که‌ ئه‌وه‌ سه‌ری ڕه‌ش ئه‌وه‌ له‌نده‌ن کوێی پێ باشه‌با بڕوا بۆ ئه‌وێ.

*وشه ‌ڕه‌سه‌نه‌که ‌العراق-ه ‌نه‌ك الاتحاد.‌

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە