گه‌نده‌ڵیه‌كانی سه‌رۆكی شاره‌وانی سه‌ید سادق هیچی كه‌مترنیه له‌وه‌ی زانای سلێمانی
Friday, 01/06/2012, 12:00
له‌دروست بوونی ئاده‌میزاده‌وه زۆربه‌ی كێشه‌كان له‌سه‌ر زه‌وی زاربووه ، دوێنێ زه‌وی كشتوكاڵی ده‌یان كه‌سی به‌كوشت داوه له‌ناو خێڵه‌كاندا ئه‌مرۆش له‌سه‌ر زه‌وی نیشته‌جێ بوون هه‌مان كوشتار دروست ده‌بێته‌وه ،به‌جۆرێكی شارستانیانه ئه‌وه‌تا قائیم قامێك سه‌رنگوم ئه‌كرێت ئاخۆ سه‌رۆكی شاره‌وانی سه‌ید سادقیش به‌و ده‌رده ئه‌چیت یان ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌كه‌ی سه‌ر ده‌گرێت . له‌هه‌مووی ناڕه‌واتر بۆ سه‌رۆك شاره‌وانیه‌كی حیزبێكی ئیسلامی كه‌یه‌كگرتووه ئه‌وكاره گه‌نده‌ڵ و ناشایسته‌یه ئه‌نجام ئه‌دات كه‌زه‌وی هه‌ژاران به‌تاڵان بفرۆشیت یان هه‌دیه‌ی چه‌ند به‌رپرسیكی تری بكات ، ئاخۆ له‌هه‌بگه‌ی یه‌كگرتووشدا گه‌نده‌ڵی له‌و شێوه‌یه بوونی هه‌یه ، كه‌واته هه‌مووان گه‌نده‌ڵن نه‌ك ته‌نها ده‌سه‌ڵات ، جێگه‌ی شه‌رمه‌زاریه بۆ ئه‌و حیزبه بانگوسه‌ڵای چاره‌سه‌ر دزی و خیانه‌ت ئه‌كات ، ئه‌مه‌ش شێوه‌ی ئه‌و به‌تاڵان فرۆشتنی سه‌یدسادقه به‌ڵكو هیمه‌ت و به‌ره‌كه‌تی ئه‌و سه‌یده شه‌رمه‌زاریان بكات ، یه‌كێ له حیمایه‌كانی ئه‌كره‌می ئه‌حۆلێ به‌مشێوه‌یه باسی له‌و كاره‌ساته بۆ كردین ووتی فریا كه‌ون با ئه‌م هه‌وڵه‌ش دیزه به‌ده‌رخونه نه‌كرێت ، سه‌رۆكی شاره‌وانی جه‌مالی حاجی ئه‌حمه‌د كه‌جێگری مه‌ڵبه‌ندی سه‌ید سادقی یه‌كگرتووشه پێش ماوه‌یه‌ك 150 پارچه‌زه‌وی دوای ئیفراز كردنی ئه‌خاته موزایده‌وه گوایه با هه‌ندێ هاوڵاتی لێی سودمه‌ند بێت كاتی خۆی ئه‌و زه‌ویان دراوێكی باشی نه‌ئه‌كرد ئێسته هه‌رپارچه‌یه‌كی دوو ده‌فه‌ته‌ر تا سێ ده‌فته‌ر دۆلار ئه‌كات ، به‌مه‌رجێ بۆ هه‌رپارچه‌یه‌ك وه‌ك زه‌مز بری 150 هه‌زار دیناری چاپیان وه‌رگرتوه ، ئه‌وی كه‌زانراوه چه‌ند پارچه‌یه‌كیان دراوه به‌م به‌رپرسانه 3 پارچه‌یان دراوه به (شه‌فیع كارگێڕی مه‌ڵبه‌ندی 9ی شاره‌زوور) ، دانه‌یه‌كیش وه‌ك خێر دراوه به جه‌زای حاجی قادرئه‌ندامی كۆمه‌لایه‌تی یه‌كیه‌تی ، پارچه‌یه‌كی تر دراوه به مامۆستا سه‌لام به‌ریوبه‌ری قوتابخانه‌ی سه‌ركه‌وتن ، عوسمان كانی پانكه‌ی كه‌به‌رێوبه‌ری قوتابخانه‌ی كوردستانی نوێ یه به‌خت یاوه‌ری ئه‌بێت پارچه‌یه‌كی به‌رده‌كه‌وێت ، له‌هه‌مووی سه‌یرتر سه‌رۆكی شاره‌وانی یه‌ژێ بادانیشتوانی سه‌ید سادق پارچه‌ی گوله تۆپه‌كانی سه‌دامیان به‌ركه‌وێت ، له‌پاش كه‌شف كردنی ئه‌و دابه‌ش كردنه سه‌رۆكی شاره‌وانی ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه پێش كه‌ش به‌حكومه‌ت ئه‌كات بۆ ئه‌وه‌ی خۆی قوتاركات له‌م كاره‌ساته ، حكومه‌تی سلێمانی له‌م سه‌رو به‌ینه‌دا له‌ڕیگه‌ی حاكم قادره‌وه له‌بری سزادانی سه‌رۆكی شاره‌وانی و ئازاد سه‌راوی به‌رپرسی ته‌جاوزات و به‌كری حاجی عه‌لی لێپرسراوی به‌شی موڵكایه‌تی كه یه‌كگرتووه بدات ئاگاداری ئه‌كره‌می ئه‌حۆلێ ئه‌كات ئه‌م مه‌وزوعه سه‌ركوت كه‌ن كاتی ئه‌وه نیه له‌گه‌ڵ یه‌كگرتوو كێشه دروست كه‌ین باكاره‌سات دروست نه‌بێت ناتوانین ئه‌م شه‌ڕه‌ش بكه‌ین ،به‌پرسی ئاسایشه گه‌نده‌ڵه‌كه‌ش چه‌ند هاوڵاتیه‌كی ئه‌وشاره بانگ ئه‌كات ئاگاداریان ئه‌كات هه‌ركه‌س ئه‌م كاره باس بكات خۆیان چاره‌ی ئه‌كه‌ن ، جاوه‌ره ئه‌مه یاسای حكومه‌ت و ئاسایش بێت چۆن دانیشتوانی سه‌ید ساد ده‌ژین ، قۆربه‌سه‌ریان ئه‌بێت له‌ژێر چاودێری ئه‌ویاسایه‌ی كه‌خۆپیشانده‌رانیا ئه‌كوشت بژین ، خوێنه‌رانی به‌ڕێز ئاگادار ئه‌كه‌ینه‌وه له‌ورده‌كاریه‌كانی تری ئه‌م كاره‌ساته بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی شاره‌وانی دادگای بكرێت نه‌ك وه‌ك سندوقه ڕه‌شه‌كه‌ی سلێمانی وون بكرێت " ئه‌گه‌ر حكومه‌ت به‌م كاره‌ی نه‌زانیوه لێره‌وه دوایان بكه‌وێت تابزانێ خه‌ریكی چی ترن له سه‌ید سادق .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست