له ساڵیادی شه‌هیدی نه‌مر مامه‌ند مه‌حمود ناسراو به (ئاشتی)
Tuesday, 03/01/2012, 12:00
ڕۆحی شاد‌و زیندوو بێ
له ناومێژووی پڕله سه‌روه‌ری و خوێناوی نه‌ته‌وه‌که‌مان زۆرن، ئه‌و که‌له مرۆڤه شۆڕشگێرو نه‌به‌زانه‌ی گیانی پڕله به‌هاو پیرۆزی خۆیان کردۆته قه‌لغان . بۆ به‌رگری کردن له نیشتمان و نه‌ته‌وه‌که‌یان . بوێرانه‌و شه‌ڕه‌فمه‌ندانه ده‌ره‌قه‌تی مه‌رگی خۆیان هاتوون ، تا گیان و دڵه بهخشندهکانیان بۆ ئازادی بکه‌نه دیاری و، به خوێن و ئاره‌قه‌و ماندوبونیان ڕێگا له ووشک نه‌بوونی ڕه‌گه‌کانی ئازادی بگرن.هۆش و بیریان، هه‌ست وهێزو توانای جه‌سته‌یان کردۆته شووره‌ی نهڕمان بۆ پارێزگاری کردن له پیرۆزی نیشتمان و ئازاد بوونی نه‌ته‌وه‌که‌یان . بۆیه مافی ڕه‌وای ئه‌وانه بوێرانه بڵێین، ڕۆژانی سه‌خت و سووری ڕابردوومان ، پڕن له هه‌وڵ وخه‌باتی ئه‌و مرۆڤه له‌خۆبردووانه. له پێش ئه‌وه‌ی نیشتمان ڕزگاربێ و ئازادییه‌کانیش مسۆگهربن . له دوای ئه‌وه‌ی که هه‌ڵۆکانیش مژده‌ی ئازادیان پێیه‌و، باڵه‌کانیان بۆ سه‌ندنی ئازادیه‌کان لێکده‌ده‌ن، نیشتمانیش له ژێرچه‌پۆکی داگیرکه‌ران ڕزگاری ده‌بێ .
شه‌هیده سهربهرزهکانن، ڕۆحه پیرۆز‌و نه‌مره‌کانیان، ده‌بێته‌خاوه‌نی به‌دیهێنانی ئه‌و ڕزگاریهو خوێنه ئاڵهکانیشیان ده‌بێته هه‌وێنی مسۆگه‌ربوونی گشت ئازادیه‌کان . بۆ سه‌روه‌ری نه‌ته‌وه‌که‌شیان ، وه‌ک سونبوڵێ به‌شی شێریان به‌رده‌که‌وێ .
شه‌هید ئاشتی وه‌ک ئه‌ندامێکی کۆمه‌ڵه‌و یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان ، پاش ئه‌وه‌ی له ساڵی 1982 بوێرانه شانبه‌شانی هاوڕێکانی له خۆپیشاندانه‌کانی ناو شاری هه‌ولێر دژی داموده‌زگای ڕژێمی به‌عسی ئه‌وکات به‌شدار ده‌بێ و وه‌ک ئه‌ندامێکی چاڵاک پابه‌ند به فه‌رمانی رێکخستنه‌کانی ناوشار ڕۆڵی گرنگ وکاریگه‌ری له‌و خۆپیشاندانانه ده‌بێت .
هه‌مان ساڵ که ته‌مه‌نی ته‌نیا 17 به‌هار بوو، له گه‌ڵ ده‌ستیه‌ک له هاوڕێ دڵسۆزه‌کانی گه‌ڕه‌که‌که‌ی، گه‌ڕه‌کی ته‌یراوه ، وه‌ک شه‌هید دڵشادو شه‌هید دیار‌و کاک محه‌مه‌د ئاژگه له تیپی (85 ) به‌ڕانه‌تی ده‌بنه پێشمه‌رگه‌و له پێش مفاوه‌زاتی ساڵی 1983 ی نێوان یه‌کێتی و ڕژێم ، تا دوای مفاوه‌زاتیش له شه‌ڕو چاڵاکیه‌کانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره به‌شدار ده‌بن .
ساڵی1986 ده‌گوازرێته‌وه بۆ تیپی 91 سه‌فین، دوای داستانی دابان و گرتنی ههموومۆلگهو ڕه‌بیه‌کانی ڕژێم له‌و ده‌ڤه‌ره، له‌به‌ر لێهاتوویی ده‌کرێته فه‌رمانده‌ی مه‌فره‌زه‌و پاشان ده‌بێته جێگری که‌رت .
مانگی 9-1987 خۆی وکهرتهکهی له سه‌رداوای سه‌رکردایه‌تی ڕه‌وانه‌ی سه‌رگه‌ڵو ده‌کرێن بۆپارێزگاری کردن له باره‌گاکانی ئه‌و سنوره ، له 5-1-1988 دوای ته‌واوبونی ئه‌رکه‌کانیان، له گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ مه‌ڵبه‌ندی سێ. چه‌ند ڕه‌بیه‌کی جاشه‌کان، له گوندی کانی خان ده‌گرن، دوای ئه‌وه‌ی یه‌کێک له هاوڕێ پێشمه‌رگه‌کانی ده‌سته‌ی خۆی به ناوی خه‌لیل به برینداری له ناو یه‌کێک له ڕه‌بایه گیراوه‌کان بهجێدهمینێ ، خۆی و چه‌ند هاوڕێیه‌کی تری بۆ ڕزگارکردنی هاوڕێ برینداربووهکهیان جارێکیتردهگهڕێنهوه ناو رهبیهکهو له کاتی رزگارکردنی کاکه خه‌لیل که دواتر ئه‌ویش له‌به‌ر سه‌ختی برینه‌که‌ی شه‌هید ده‌بێ ، چه‌ند گولله‌یه‌ک به سه‌ری ئاشتی ده‌که‌وێ و ده‌ستبه‌جێ شه‌هید ده‌کرێ و ته‌رمه‌که‌شی له شوێنی شه‌هیدبوونی بهجێدهمینێ. دوای شه‌هیدبوونی ته‌رمه‌که‌ی ده‌درێته شاره‌وانی سلێمانی، له گردی سه‌یوان، گردی شه‌هیدان به خاک ده‌سپێردرێ . پیرۆزبێ یادی شه‌هید ئاشتی و شه‌هید خه‌لیل وگشت شه‌هیده سه‌ربه‌رزه‌کانی ترمان .
پێشمه‌رگه‌ی دێرین
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست