کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دواى مردنى سامى عەبدولرەحمان (مەلهە)! یەكیان بەناوى كرد !

Wednesday, 08/04/2009, 12:00


پاركى سامى عبدولرەحمانى ئێستا ئەو شوێنەى كە بەر لە خیانەتەكەى 31ى ئاب کۆسره‌ت له‌ رێگای شاره‌وانی هه‌ولێر که‌ عبدالقه‌هار سه‌رۆکی بوو قه‌ڵایه‌کی دورستکرد به‌ ناوی قه‌ڵای کۆسره‌ت ، كە دەیڕوانیە پەرلەمانە ناشەرعیەكەى كوردستان (بە قسەى هەردوو حزبە دكتاتۆرە داگیركەرەكەى كوردستان كە لە كاتى شەرى ناوخۆ بە نۆبە ئه‌و ناوه‌یان پێ دەفەرموو!) ،کۆسره‌ت بەو نیازەى كە ئیتر تا هەتایە هەولێر بۆ ئەوانە و كەس ناتوانێ لێیانى وەرگرێتەوە ، بەڵام نەیزانى هەرزوو لەبەر دەستیان هەڵدەگیرێت، من قەسدم ناوى پاركەكەیە كە چۆن پاركى هەولێر گۆڕدرا و بوو بە ناوى مرۆیە مەزنەك كە سامى عەبدولرەحمانە، سەرچاوەیەكى نزیك لە باسەكە بۆى گێڕامەوە كە پێش روودانى یەكى شوبات لەسەر داواكارى چەند چەلاوخۆرێكى پارتیەوەاواكرا كە ناوى ئەو پاركە بگۆڕن لە پاركى هەولێرەوە بۆ ناوى پاركى بارزانى نەمر كەچى مرۆیە مەزنەكە بەو شتە رازى نەبوو، وبەماستاوچیاتى خۆى قسەى هەموویانى بڕى بەو قسەیەى كە دەڵێت:(رۆژانە سەدان كچى لێ ماچ و هین دەكرێت چۆن دەبێ ناوى ئەو مەلهەیە بەو ناوە پیرۆزەوە بنرێت) قەسدى ناوى بارزانى یە ، دواتر قەدەر وایكرد كە یەكى شوباتى بەسەرداهات و مرۆیە مەزنەكە لەگەڵ خەڵكەكەى تر كوژرا لە تەقینەوەكە ئیتر پاش ماوەیەك بڕیاردرا كەهەر شتەو بەناوى كوژراوێكى ئەو ڕۆژەوە بنرێت (تەنها بەرپرسە گەورەكان خەڵكى تر كەیفى خۆیەتى) هەرچەندە لە ناو گەورەكانیش شەوكەت شێخ یزدین چونكە لە خۆیانە ئەمەش وادەكات ئەفزەڵتربێت، ئەو پاركەى هەولێر بەناوى كاكە سامى كرا ئینجا نازانم ئەمە بەرێكەوت بوو یان وەك شتەكانى تر دەستى ئەنقەس بوو.

* داواى لێبوردنتان لێدەكەم كە ووشەى (مەلهە)م بەكارهێناوە ، بەڵام ئەمە قسەى مرویە مەزنەكەیە خەتاى من نیە، كورد و كوردستان وهەولێر كە پاركەكە لە هەولێرە لەگەڵ شارەكانى ترى كوردستان زۆر لەوە گەورەترن كە ئەو وشەیەیان بەرانبەر بەكار بهێنرێت، جارێكى دى داواى لێبوردن دەكەم.






نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە