ارحل یا وزیر تدمیر العالى
Sunday, 16/10/2011, 12:00
سڵاو لە گشت جەماوەرى خەڵكى كوردستان
سڵاو لە گشت خوێندكاران و قوتابیان و مامۆستایانى كوردستان
لەم چەند ڕۆژەدا وەزیرە سەقەتەكەى یەكێتى لێدوانى داوەو گوایە ئەگەر حكوومەتیش بگۆڕێت ئەوا ئەو هەر ئەمێنێتەوەو دەست بەردارى پۆستەكەى نابێت.
ناحەقى ناگرم ئەوەى بۆ ئەم لواوە بۆ كەس نەلواوە, ئەو پارەیەى دەست ئەم بەڕێزە ئەكەوێت دەست كەسى تر ناكەوێت.
كاتى ئەوە هاتووە كە هەموومان بە یەك دەنگ داواى دەست لە كاركێشانەوەى وەزیرى خوێندنى باڵا بكەین كە وەك عەنتەرێكى لێهاتوەو هەر ڕۆژە بڕیارێكى سەیر دەردەكات و سەرى لە فێرخواز و مامۆستا تێك داوە, كاتى ئەوە هاتووە بەم وەزیرە (كە تەنها لرفلێدانی پارەیە لە ڕێى بەرنامە سەقەتەكەى تواناسازى و ناوهندی خوێنکارانی سهقهت کردووه) , ئایا ئەزانن لە ناردنى هەر خوێندكارێك پشكى هەیە!) . بۆیە كاتى ئەوە هاتووە ئیتر لەمە زیاتر قبولى نەكەین و هەموومان بڵەین (ارحل یا وزیر تدمیر العالى) هیوادارم تەنها بۆ یەك جار ئەم میللەتە بتوانێت كەسێك لە پۆستەكى دەربكات, داواكارم لە 18 -10-2011 مانگرتن لە گشت زانكۆ و پەیمانگاكان دەست پێ بكات و بە یەك دەنگ بڵێین بگەڕێرەوە بۆ بەریتانیا (چونكە تۆزقاڵێك خۆشەویستى ئەم ووڵاتەت لە دڵا نیە كە لێرە بمێنێتەوە)
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست