کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


یەكێتی حزبە پۆلیسی و ئەمنیەكە، نانی دوو كادری خۆی بڕی

Thursday, 01/07/2010, 12:00


دوای ئەوەی كەوا یەكێتی لە هەڵبژاردنی كۆنگرەكە كۆمەڵێك پیاوی عەسكری و ئەمنی و موخابەراتی كردەوە بەسەركردەو دەستڕۆیشتوو، ئێستاكە خەریكی ئەوەیە كە جەوێكی ترس و تۆقاندن و ئیرهابی فكری تازە دامەزرێنێ ئەمەیش بەوەی كەوا هەر كەسێك رەخنە بگرێت لە كۆنگرە نانبڕاوی ئەكات و مەعاشەكەی ئەبڕێت كە ئەم كارەیش وای كردوە ئێستاكە ناڕەزایەكی زۆری لەناو قاعیدەی حزبكە دروست كردووەو بەتایبەتی لەناو قەڵەم بەدەستەكانی، چونكە سەرەتای ئەم ئیرهابە فكریە بە نانبڕینی هەردوو كادر سلێمان عەبدڵا یوسف و شادمان مەلا حەسن دەست پێكرد و هەر ئەمرۆیش لە كۆبوونەوەی ئنجومەنی ناوەندی یەكێتی مەلا بەختیار و عومەر فەتاح هەڕەشەیان لە هەموو رۆشنبیرەكانی تر كردووە لەناو یەكێتی كە ئەگەر بێدەنگ نەبن مەعاشیان ئەبڕن بە گوێرەی ئەم هەرەشەیش بێ دەیان كادری یەكێتی دەردەكرێن، مەعلوماتی ئەوەیش هەیە كەوا بزووتنەوەی گۆڕان چاوەڕێ ئەكات یەكێتی ژمارەیكی زۆرتر لە كادرەكانی دەربكات و ئەوانیش پەیوەندیان پێوە بكەن و سەفینی مەلا قەرەیش رایگەیاندووە كە گۆڕان دەرگای كرایەوە بۆ ئەو كادرانەی یەكێتی ئەوەیشی بڵاو كردۆتەوە كە سەدان پەیوەندیان پێوە دەكات لەناو یەكێتییەوە دەبنە گۆڕان .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە