کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، کە بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


وەڵامێك لەڕێكخراوە (NGO)كانەوە بۆ حەمید حمید گەرمیانى

Saturday, 11/02/2012, 12:00


ڕێكخراوە ( NGO )
 

كاك حەمید حمید ئەوە بۆ دووەم جارە لەماڵپەڕى كوردستانپۆست لەسەر گروپى كۆمپانیاكانى قەیوان دەنوسیت و باسى ئەوە دەكەیت كۆمپانیاى قەیوان هیچى بۆسنورى گەرمیان و شارى كفرى نەكردووە و لەگەڵ كارە بازرگانیەكانیدا خزمەتى ئەو سنورەى نەكردووە ئێمە وەكو ڕێكخراوەكانى ( NGO ) ئەو ڕاپۆرتەى بڵاوى دەكەینەوە بۆڕایى گشتى و بەڕێز ماڵپەڕى كوردستانپۆست كەكۆمپانیاكانى قەیوان چیان بۆ گەرمیان كردووە و ئەوەى ئەوان كردویانە حكومەتیش لەوبوارەدا نەیكردووە وە بۆسەلماندنى زیاترى قسەكانمان ناوەندە ئیداریەكانى حكومەتیش چەندین سوپاس ونامە و پێزانینیان ئاراستەى كۆمپانیاى قەیوان كردووە و داوایان لێكردوون بەردەوام بێت لەكارە خێرخوازى و مرۆڤایەتیەكانى بۆپڕكردنەوەى ئەو بۆشایانەى كەلەسنورەكەدا دروست بووە خەڵكى هەژارو منداڵانى بێ باوك و خوێندكارانى هەژار پێویستیان پێیانە ئەمە جگەلەوەى هەركاتێك ئێمە پرۆژەى خێرخوازیمان خستبێتە پێش دەستى ئەم كۆمپانیا بەڕێزە بۆخزمەتى ناوچەكە بێ یەك و دوو جێ بەجێیكردون وە موچەى مانگانەیشى بڕیوەتەوە بۆیان بۆمنداڵە بێ باوكەكان كەپێویستیان بەهاوكارى و یارمەتى خێرخوازى هەبووە بدرێن ئێستایش دووپرۆژەى خێرخوازیمان خستۆتە پێش دەستى ئەم كۆمپانیا بەڕێزە بۆشارى هەولێرو سنورى گەرمیان كەبریتى یە لە (200) منداڵى بێ باوك و كەمدەرامەتى شارى هەولێر و (130) خێزانى هەژار و كەمدەرامەتى سنورى گەرمیان وەكو مژدەیەكیش بۆئەومنداڵانە و خێزانەكان كە گروپى كۆمپانیاكانى قیوان بەڵێنى جێ بەجێكردنى هەردوو پرۆژەكەى داوە كەلەم نزیكانەدا پێداویستیەكانى ئەم وەرزەى زستان بۆئەو خێزانانە ومنداڵە چاوگەشانە وەكوو لەپرۆژەى خێرخوازیەكەدا هاتووە دابین دەكرێت بۆیان وئێمەیش ئامادەكارى تەواوى بۆدەكەین و لەڕێو ڕەسمێكى شایستەدا . وەداواكاریشین لەكاك حەمیدحەمید ئەگەر ویستى ویژدانى خۆى مورتاح بكات باسەردانێكى ئۆفیسەكەى ئێمە بكات بەچاوى خۆى ڕاستیەكان ببینێت و وە دڵنیایشین كەئەوانەى بینى پەشیمان ئەبێتەوە و چیتر ئەو شێوە نوسین و زمانە بەرامبەر هیچ كەسێكى ترو لایەنێكى تر بەكارناهێنێت وە هەموو خەڵكى سنورى گەرمیان و كوردستان دڵنیا دەكەینەوە ساڵى 2011 چەند هاوكارى خەڵكى كردبێَ ئەم ساڵ زیاتر وزیاتر دەكات وە ئەمەش بەشێك لە كارو پرۆژە خێرخوازییەكانى بەشى خێرخوازى گروپى كۆمپانیاكانى قەیوان بۆسنورى گەرمیان

بەشێك لە كارو پرۆژە خێرخوازییەكانى گروپی كۆمپانیاكانى قەیوان كەلە سنورى ئیدارەى گەرمیان و پارێزگاى سلێمانى ئەنجامى داون

1-چوار پرۆژەى هاوسەرگیرى بەكۆمەڵى ئەنجامداوە لەسنورى ئیدارەى گەرمیان و پارێزگاى سلێمانى بەمەبەستى دەست گیرۆیى و هاوكارى كردنیان بۆجونە ناو ژیانى هاوسەرگیرییەوە بۆ (252)كوڕ وكچى كەمدەرامەت لەو بەروارانەى خوارەوە :.

*ئەنجامدانى یەكەم پرۆژەى هاوسەرگیرى بەكۆمەڵ بۆ (22)كوڕوكچى كەمدەرامەتى سنورى گەرمیان لە بەروارى(10-3-2010).
*ئەنجامدانى دووهەمین پرۆژەى هاوسەرگیرى بەكۆمەڵ بۆ (70)كوڕوكچى كەمدەرامەتى سنورى گەرمیان لەبەروارى(11-2-2011).
*ئەنجامدانى سێ هەمین پرۆژەى هاوسەرگیرى بەكۆمەڵ بۆ (110)كوڕوكچى كەمدەرامەتى سنورى گەرمیان لە بەروارى (6-5-2011).
*ئەنجامدانى چوارهەمین پرۆژەى هاوسەرگیرى بە كۆمەڵ بۆ(50)كوڕوكچى كەمدەرامەتى شارى سلێمانى لەبەروارى (5-7-2011).
2-موچەى مانگانەى بڕیوەتەوە بۆ(50)منداڵى بێ باوك وبێ سەرپەڕشتى سنورى گەرمیان بۆ ماوەى دوو ساڵ بەبڕى (50)پەنجا هەزار دینار لەبەروارى(1-3-2011) وە.
3-موچەى مانگانەى برێوەتەوە بۆ (56)كورتە باڵاى خوێندكارى كەمدەرامەتى سنورى ئیدارەى گەرمیان وپارێزگاى سلێمانى.
4-لە(1-6-2011) ڕۆژى جیهانى منداڵان هاوكارى و دیارى تایبەتى كۆمپانیایى دابەشكردووە بەسەر (410) منداڵى بێ باوك و كەمدەرامەتى سنورى ئیدارەى گەرمیان و پارێزگاى سلێمانى.
5-دابەش كردنى موبەریدە بەسەر خێزانە زۆر هەژارو كەمدەرامەتەكانى سنورى گەرمیان كەلەم هاوینەدا موبەریدەیان نەبووە و زۆر پێویستیان پێ هەبوە.
6-لەمانگى ڕەمەزانیشدا هاوكارى خێرخوازى دابەش كردووە بەسەر (650)خێزانى زۆر هەژار و كەمدەرامەتى شارەكانى
(سلێمانى135خێزان-هەڵەبجەى تاز 120 خێزان -چەمچەماڵ 100 خێزان -گەرمیان 295 خێزان).لەگەڵ دابەش كردنى یارمەتى خێرخوازى بەبۆنەى هاتنى جەژنى ڕەمەزانەوە بەسەر (530)منداڵى بێ باوك وكەمدەرامەتى شارەكانى (سلێمانى 195 منداڵ- سەید سادق 95 منداڵ- گەرمیان 240 منداڵ)بۆ كڕینى جل وبەرگ و پیڵاوو پێداویستى جەژنیان.
7-لەڕۆژى جەژنى ڕەمەزاندا جەژنانەى دابەش كردووە بەسەر (55) خێزانى زۆر هەژارو كەمدەرامەتى سنورى ئیدارەى گەرمیان بەبڕی (150) هەزار دینار بۆ هەر خێزانكیان.
8-هاوكارى خێرخوازى دابەش كردووە بەسەر(876)خوێندكارى بێ باوك و كەمدەرامەتى شارەكانى (سلێمانى 250 خوێندكار هەڵەبجەى تازە 120 خوێندكار چەمچەماڵ 130 خوێندكار گەرمیان 367 خوێندكار) بەبۆنەى كردنەوەى دەرگاى خوێندنگاكان و دەست پێ كردنەوەى ساڵى نوێى خوێندنەوە.
9-بەبۆنەى هاتنى جەژنى قوربانەوە هاوكارى خێرخوازى دابەش كردووە بەسەر (200) دووسەد خێزانى زۆر هەژارو كەمدەرامەتى سنورى گەرمیان لەگەڵ دابەش كردنى یارمەتى بەسەر(115)منداڵى بێ باوك وكەمدەرامەتى سنورى ئیدارەى گەرمیان بۆ كڕینى جل وبەرگ وپێداویستى جەژنیان.
10-بەبڕی نزیكەى (65) شەست وپێنج هەزار دۆلارى ئەمریكى (كۆمپیوتەر وسپلت وداتاشۆى)پێشكەش كردووە بە زانكۆى گەرمیان.




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە