کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


"له‌ ئێران ئازادی‌ رۆژنامه‌نوسی‌ بۆ رۆژنامه‌نوسانی‌ كورد بوونی‌ نیه‌"

Thursday, 03/05/2012, 12:00


ه‌یاننامه‌:
ئه‌نجومه‌نی‌ رۆژنامه‌نووسانی‌ رۆژهه‌لاتی‌ كوردستان
 
"له‌ ئێران ئازادی‌ رۆژنامه‌نوسی‌ بۆ رۆژنامه‌نوسانی‌ كورد بوونی‌ نیه‌"

ئه‌مرۆ 3ی‌ مانگی‌ مای‌ رۆژی‌ جیهانیی‌ ئازادیی‌ راگه‌یاندنه‌. له‌ كاتێكدا كه‌ ئه‌مسال به‌ پێشوازی‌ رۆژی‌ جیهانی‌ راگه‌یاندنه‌وه‌ ده‌چین كه‌ به‌ پێی‌ راپۆرتی‌ "كومیته‌ی‌ پشتگیری‌ له‌ رۆژنامه‌نووسان" له‌ (179) رۆژنامه‌نوسی‌ زیندانی‌ له‌ جیهان زیاتر له‌ (42)رۆژنامه‌نووسیان له‌ ئێران زیندانی‌ كراون كه‌ له‌ ناوه‌دا رۆژنامه‌نوسی‌ زیندانی‌ كراوی‌ كورد (محه‌مه‌د سه‌دیق كه‌بودوه‌ند) ده‌بینرێت.
به‌ پێی‌ راپۆرتێكی‌ رێكخراوی‌ "هه‌واڵنێرانی‌ بێسنور" ئه‌مسال له‌ كاتێكدا یادی‌ رۆژی‌ جیهانی‌ راگه‌یاندن له‌ ئێران ده‌كرێته‌وه‌ كه‌ هه‌ر ئیستا (30) رۆژنامه‌نووس‌و(18) ویبلاگنووس له‌ زینداندان‌و (5) رۆژنامه‌نووسی‌ تر له‌ كاری‌ نوسین قه‌ده‌غه‌ كراون‌و(28)كه‌سی‌ تر ئێرانیان به‌ جێ‌ هێشتووه‌. به‌ پیی‌ ئاماره‌كان ئێران سێهه‌مین ولاته‌ كه‌ وه‌ك زیندانی‌ گه‌وره‌ی‌ رۆژنامه‌نووسان دوای‌ چین‌و ئیریته‌ره‌ ناوی‌ ده‌برێت.
ئه‌نجومه‌نی‌ رۆژنامه‌نوسانی‌ رۆژهه‌لاتی‌ كوردستان له‌ كاتێكدا ئه‌م یاده‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ هیچ چه‌شنه‌ ئازادییه‌كی‌ رۆژنامه‌نووسی‌‌و كاری‌ راگه‌یاندن بۆ رۆژنامه‌نووسانی‌ كورد له‌ ئێران بوونی‌ نیه‌. زۆربه‌ی‌ بلاوكراوه‌كان داخراون، مافی‌ چاپ‌و بلاوكردنه‌وه‌ی‌ رۆژنامه‌‌و گۆڤار به‌ رۆژنامه‌نوسانی‌ كورد نادرێت، ته‌شویش ده‌خریته‌ سه‌ر په‌خشی‌ ته‌له‌فزیۆنه‌ كوردییه‌كان‌و سایته‌ ئه‌نته‌رنیتیه‌كانی‌ فیلته‌ر كراون، ژماره‌یه‌ك له‌ رۆژنامه‌نوسانی‌ كورد له‌ چه‌ند ساڵی‌ رابردوودا ولاتیان به‌ جێ‌ هێشت. ئه‌م دۆخه‌ به‌ نیسبه‌ت رۆژنامه‌نووسانی‌ كورد كاره‌ساتبارتره‌‌و له‌ ئێران رۆژنامه‌نووسی‌ كوردی‌‌و هه‌موو كارێكی‌ میدیایی‌‌و سه‌ربه‌خۆ قه‌ده‌غه‌ كراوه‌.
ئه‌نجومه‌نی‌ رۆژنامه‌نووسانی‌ رۆژهه‌لاتی‌ كوردستان له‌ رۆژی‌ جیهانی‌ ئازادی‌ راگه‌یاندن سه‌ره‌رای‌ مه‌حكومكردنی‌ فشاره‌كان بۆ سه‌ر رۆژنامه‌نووسانی‌ كورد له‌ لایه‌ن حكومه‌تی‌ ئێرانه‌وه‌، هاوكات هه‌وڵه‌كانی‌ رۆژنامه‌نووسان‌و میدیای‌ كوردی‌ له‌ ئێران به‌رز ده‌نرخێنیت‌و پێی‌ وایه‌ ده‌بێت له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو سانسۆر‌و فشاره‌ی‌ كه‌ هه‌یه‌ هه‌ر چی‌ زیاتر په‌ره‌ به‌ كاركردی‌ هه‌مه‌ چه‌شنی‌ میدیای‌ كورد بۆ شكاندنی‌ ئه‌و فه‌زا به‌سته‌له‌كه‌ بدرێت كه‌ حكومه‌ت سه‌پاندوویه‌تی‌ به‌سه‌ر كاركردی‌ رۆژنامه‌وانی‌ له‌ ئێراندا.
ئه‌نجومه‌نی‌ رۆژنامه‌نووسانی‌ رۆژهه‌لاتی‌ كوردستان
3\5\2012
14\2\1391

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە