شه‌قامی مه‌رگ
Saturday, 23/10/2010, 12:00
شه‌قامی (Istedgade) یه‌کێکه له شه‌قامه ناسراوه‌کانی کۆبنهاگنی پایته‌ختی وڵاتی دانیمارک، ئه‌م شه‌قامه نزیکی سه‌نته‌ری شاری کۆبنهاگنه‌و زۆر به‌ئاسانی هه‌موو که‌س ده‌توانی سه‌ردانی بکات، بۆ یه‌که‌م جار که ڕێم که‌وته ئه‌م شه‌قامه به‌هۆی ئه‌وه‌ی چه‌ند دۆستێکم دوکانیان هه‌یه و منیش سه‌ردانم ئه‌کردن، زۆر به‌خێرای که‌وتمه دنیایه‌کی تایبه‌ت و بیرکردنه‌وه‌یه‌کی ئاڵۆز، دیمه‌نه‌کانی سه‌ر ئه‌م شه‌قامه نمایشی تابلۆیه‌کی سه‌ختی ژیانی ئینسان ده‌کات له چوارچێوه‌ی سیستمه‌ی چینایه‌تی و سه‌رمایه‌داریدا.
ئه‌م شه‌قامه درێژیه‌که‌ی (1000)مه‌تره، به‌ڵام به‌درێژی ئه‌م (1000)مه‌تره ڕۆژانه سه‌دان چیرۆک و داستانی پڕ له‌تراژیدیای ژیانی ئینسانه‌کان ته‌نها به‌تیله‌ی چاوێک ده‌بینیت، ته‌نها چاوگێڕانێکی خێرا به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی تێبگه‌یت که کۆمه‌لگای ئینسانی چ هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی ترسناکی له‌سه‌ره و ئینسان چۆن بۆته دیلی ده‌ستی قازانج په‌رستی.
سه‌ره‌تای ئه‌م شه‌قامه به ڕاوه‌ستانی به‌لێشاوی ئه‌و ژنانه ده‌ست پێ ده‌کات که کاری له‌ش فرۆشی ده‌که‌ن، ڕاوه‌ستانی ده‌سته ده‌سته‌ی له‌ش فرۆشه‌کان و یه‌خه‌گرتنی ڕێبوارانی شه‌قامه‌که بۆ کاری سێکسی له‌به‌رانبه‌ر بڕێک پاره‌دا دیمه‌نێکه ئینسان ده‌تاسێنێت، له‌م شه‌قامه‌دا ئه‌وه‌ی وونه هه‌ست و سۆزی ئینسانیه، هه‌موو ئه‌و پێوه‌رانه له‌م شه‌قامه‌دا به‌کار ده‌برێت ده‌رهاویشته‌ی سیسته‌می چینایه‌تیه، به‌شێکی زۆری له‌ش فرۆشه‌کان که هه‌موو جۆره ته‌مه‌نێکی تێدایه خه‌ڵکی وڵاته هه‌ژار نشینه‌کانن، سه‌رو سیمایان هاوار ده‌کات که ئه‌م ئینسانانه سوته‌مه‌نی چ ژیان و چ سیسته‌مێکی کۆمه‌ڵایه‌تین.
من له‌م بابه‌ته‌دا نامه‌وێت بچمه سه‌ر باسی دیارده‌ی له‌ش فرۆشی و لێکدانه‌وه‌و شیکردنه‌وه‌ی بۆ بکه‌م، به‌ڵام هه‌ر به پێوویستم زانی وه‌ک سه‌ره‌تایه‌کی بابه‌ته‌که و وه‌ک سه‌ره‌تایه‌کی شه‌قامه‌که ئه‌م چه‌ند دێڕه بنووسم، ئه‌وه‌ی من مه‌به‌ستمه قسه‌ی له‌سه‌ر بکه‌م و بیبه‌ستمه‌وه به هه‌لومه‌رجی ئێستای کوردستانه‌وه به‌شی دووه‌می شه‌قامه‌که‌یه.
پاش ئه‌وه‌ی به‌شی سه‌ره‌تای شه‌قامه‌که به‌جێ ده‌هێڵیت دواتر به‌شی دووه‌می ده‌ست پێ ده‌کات، سه‌ره‌تاو کۆتایی شه‌قام جیاوازیه‌کیان نیه، ئه‌وه‌ی له به‌شی دووه‌می شه‌قامه‌که ده‌گوزه‌رێت و ده‌بینرێت هه‌مان سیناریۆ و هه‌مان کاره‌ساته که له‌سه‌ره‌تای شه‌قامه‌که‌دا بینراوه، به‌ڵام به‌دوو جۆری جیاواز و به‌یه‌ک ناوه‌ڕۆکه‌وه.
ئه‌گه‌ر له‌سه‌ره‌تای شه‌قامه‌که‌دا ده‌سته ده‌سته ژنانی له‌ش فرۆش ده‌بینیت، ئه‌وا له‌به‌شی دووه‌می شه‌قامه‌که‌دا ده‌سته ده‌سته ژنان و پیاوان و ئه‌و ئینسانانه ده‌بینیت که ئاگایه‌کیان له دنیا نیه، ئه‌و ئینسانانه ده‌بینیت که هه‌موو ژیان لای ئه‌وان ئه‌و کاته‌یه که ئاگایان له‌خۆیان نیه‌و، چوونه‌ته دنیای بێ هۆشی و بێ ئاگای له ژیانی واقیعی کۆمه‌ڵایه‌تی خۆیان.
له‌م شه‌قامه‌دا له‌چه‌ند خوله‌کێکدا سه‌دان که‌سی ئالوده‌بوو به ماده‌هۆشبه‌ره‌کان ده‌بینیت که له لێواری شه‌قام و ناو کابینه‌ی ته‌له‌فون و ناو ده‌رگای کڵێسایه‌کدا، یان ڕاوه‌ستاون یان ئاگایان له‌خۆیان نیه‌و ڕاکشاون، ته‌نها به‌بینینی دیمه‌نی هه‌ڵسوکه‌وت و هاتوچۆی ئه‌م ئینسانه تووشبوانه به ماده‌هۆشبه‌ره‌کان، ده‌یان چیرۆک و سه‌رگوزشته‌ی سه‌یر سه‌یر ده‌بینیت، ڕه‌نگی زه‌رد و سیمای ئاڵۆزکاو، سیفه‌تی ده‌م و چاوی هه‌موو ئینسانه ئالوده‌بوه‌کانه، توڕه‌بوون و هاوار و بێزاری بۆته سروشتی ژیانی ئه‌م که‌سانه، گرنگ نیه چی ده‌خوات!!!!! گرنگ نیه له‌کوێدا ده‌خه‌وێت!!!!!! گرنگ نیه چی له‌به‌ردایه!!!!! گرنگ ئه‌وه‌یه که پارچه‌یه‌کی له ماده هۆشبه‌ره‌کان ده‌ست بکه‌وێت و بچێته ئه‌و دنیایه که خۆی ده‌یه‌وێت، ئه‌و دنیایه‌ی که له واقیع دایده‌بڕێت، له بوونه‌وه‌رێکی چالاک و خاوه‌ن ئیراده ده‌یگۆڕێت به ئینسانێکی ده‌سته‌پاچه‌و بێ ئاگا له‌هه‌موو ئاڵوگۆڕه سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوریه‌کانی چوارده‌وری، پاشماوه‌ی جل و پێڵاوه به‌جێماوه‌کانیان پرسیارێکی زۆر گرنگ ده‌وروژێنێت، ئه‌و پرسیاره‌ش ئه‌وه‌یه، ئایا ناکرێ ئینسان به‌م شێوه‌یه نه‌ژی؟ ئایا ناکرێ داهات و سه‌روه‌ت و سامانی کۆمه‌ڵگا زه‌وت نه‌کرێت و ئینسانی مه‌رحروم و ئالووده به ماده‌هۆشبه‌ره‌کان به‌رهه‌م نه‌یه‌ت؟
هه‌ندێک جار له‌م شه‌قامه‌دا ئالوده‌بوه‌کانی ماده‌هۆشبه‌ره‌کان به‌شێوه‌یه‌ک ده‌بینرێن ئینسان ڕاده‌مێنێ ئه‌مه واقیعه یان خه‌یاڵ، کاتێک ئینسانێک به‌و زه‌لیلیه ده‌بینیت و گیرۆده‌بوه به‌ده‌ست هه‌ڵبژاردنێکی هه‌ڵه‌وه بۆ چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌کانی ژیانی، ئینسان له‌م شه‌قامه‌دا به‌نرخترین سه‌رمایه نیه، ئینسان له‌م شه‌قامه‌دا ئه‌و بوونه‌وه‌ره داهێنه‌ره نیه که پێشکه‌وتنه‌کانی دنیا له‌سه‌ر په‌نجه‌ی ئه‌و هه‌ڵده‌سوڕێت، ئینسان له‌م شه‌قامه‌دا ئه‌و بوونه‌وه‌رانه‌ن که ئالوده‌بوونی ئه‌وان به ماده‌هۆشبه‌ره‌کان، ده‌بێته قازانج و سه‌رمایه‌گوزاریه‌کی گه‌وره بۆ گیرفانی بازرگانه‌کان.
ڕۆژی 11/9/2010 له یه‌کێک له گۆڕه‌پانه‌کانی نزیکی ئه‌و شه‌قامه که‌سێکی ئالوده‌بوو به ماده‌هۆشبه‌ره‌کان، له‌ژێر لێزمه‌ی باران و سه‌رمادا به جۆرێک له‌ژێر قه‌مسه‌ڵه ته‌نکه‌که‌یدا خۆی لوولدابوو، بینه‌ر هه‌ستی ده‌کر که پارچه نایلۆنێکی فڕێدراوه، ئه‌م ئینسانه ئالووده‌بوانه به ماده هۆشبه‌ره‌کانه‌وه به جۆرێک له‌په‌راوێزی کۆمه‌ڵگادان ئه‌گه‌ر له شه‌و ڕۆژێکدا هه‌موویان بمرن هیچ کاریگه‌ریه‌ک له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگا دانانێت، ژیانێکی ڕاگوزه‌ر و هه‌ر کاته‌و له‌جێگایه‌ک بۆته سه‌رچاوه‌ی دابڕانێکی گه‌وره‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی بۆ ئه‌م ئینسانانه، له کۆتاییدا ئه‌مانه ئینسانن و ده‌بێت حورمه‌تیان بگیرێت، به‌ڵام ژیانیان بۆته به‌شێک له فه‌نابوون.
ئه‌م بابه‌ته بۆ ؟چ په‌یوه‌ندیه‌کی به کوردستانه‌وه هه‌یه؟ئێمه هه‌موومان ڕۆژانه گوێبیستی چه‌ندین ڕاگه‌یاندنی فه‌رمی ده‌زگا ته‌ندروستی و حکومیه‌کان ده‌بین، که‌باس له ده‌ستگیرکردن و چوونه سه‌ره‌وه‌ی ژماره‌ی ئالووده‌بوان به ماده هۆشبه‌ره‌کانه‌وه ده‌که‌ن له کوردستان، پاشان هه‌موومان ئاگادارین که ترسناکترین جۆری ماده‌ی هۆشبه‌ر له‌کوردستان به‌کارده‌هێنرێت که ئه‌ویش (هیرۆینه)، چه‌ندین ڕیپۆرتاژ و لێکۆڵینه‌وه ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن که ئه‌م حاڵه‌تانه به‌رده‌وام له ڕیزه‌کانی لاوانی کورستان‌دا له هه‌ڵکشاندایه، کوردستان سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که ئه‌م ماده‌هۆشبه‌رانه‌ی تێدا ساغ ده‌کرێته‌وه وه‌ک بازاڕێک، هه‌مان کات بۆته ڕێگایه‌کی کراوه‌ش بۆ گوێزانه‌وه‌ی ماده‌هۆشبه‌ره‌کان بۆ ناوچه و وڵاته جیاوازه‌کان، ئه‌م واقیعه‌ته کاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆی هه‌یه و ده‌بێت له‌سه‌ر گۆڕینی ئه‌م هه‌ڕه‌شه ترسناکه له حاڵه‌ته‌وه بۆ دیارده، له هه‌رجێگایه‌کی دنیادا که به‌کارهێنانی ماده‌هۆشبه‌ره‌کان بۆته دیارده، له‌و سه‌ره‌تایه‌وه ده‌ستی پێکردوه که ئێستا له کوردستان هه‌یه، بۆیه ئه‌رکی هه‌موومانه که خه‌ڵکی کورستان به‌گشتی و لاوان به‌تایبه‌تی که سامانێکی ئینسانی کۆمه‌ڵگای کوردستانن، له‌م کاره‌ساته هوشیار بکه‌ینه‌وه‌و بیانپارێزین و به‌ئاگایان بهێنینه‌وه.
ئاشکرایه له کوردستان ئه‌و زه‌مینه سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوریه له‌ئارادایه که تاکه‌کان به‌ره‌و ئالووده‌بوون به ماده‌هۆشبه‌ره‌کان به‌رێت، بێ‌کاری، سه‌لبی ئیراده، ئازادی، که‌بتی حه‌زوئاره‌زوه‌کان، ده‌ست ڕانه‌گه‌شتن به پێداویستیه‌کانی ژیان، په‌راوێزکه‌وتن، ناعه‌داله‌تی و زۆر دیارده‌ی تریش، به‌ڵام هه‌موو ئه‌مانه نابێت بکاته ئه‌وه‌ی ئینسان ته‌نها ببێته پارچه‌یه‌ک له گۆشت و خوێن و ئێسقان، هه‌رچی به‌های ژیری و بنیاتنه‌رانه‌ی خۆی هه‌یه وونی بکات، نابێت لاوانی کوردستان نائومێدبوون بیانگه‌یه‌نێته ترۆپکی دابڕان له پێگه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی خۆیان و مه‌جبووریان بکات، ڕێگا چاره‌ی نادروست هه‌ڵبژێرن بۆ دیاری کردنی چاره‌نووسی خۆیان، ئالووده‌بوون به ماده‌هۆشبه‌ره‌کان جۆرێکه له ناڕه‌زایه‌تی به هه‌لومه‌رجی ژیان و ده‌سه‌ڵات و دیارده‌باواکانی کۆمه‌ڵگا، به‌ڵام ناڕه‌زایه‌تیه‌کی پێچه‌وانه که ناتوانێت مانایه‌کی ئینسانی و گه‌شاوه به ئاواته‌کانیان ببه‌خشێت.
من له‌م بابه‌ته‌دا به تووشبوانی ماده‌هۆشبه‌ره‌کانی کوردستان ده‌ڵێم به‌م ڕێگایه‌دا مه‌ڕۆن، سه‌یری به‌شێک له‌م وێنانه بکه‌ن دواتر بۆتان ده‌رده‌که‌وێت داهاتووتان به‌کوێ ده‌گات، بۆچی ده‌تانه‌وێت چاره‌نووستان به‌م جۆره‌ی لێ بێت؟ ئه‌و کاره‌ساتانه‌ی که‌به‌هۆی ئالووده‌بوونتان به ماده‌هۆشبه‌ره‌کان دێته ڕێگاتان، زۆر له‌وه زیاتره که ئیراده‌ی ئینسانی و توانای خه‌لاقانه‌ی خۆتان بهێننه مه‌یدان و ژیانێکی شایسته‌و ئینسانی بۆ خۆتان و بۆ کۆمه‌ڵگا ده‌سته‌به‌ر بکه‌ن.
ئاماده‌کردنی : هیدایه‌ت مه‌لا عه‌لی
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست