کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


په‌ڵه‌یه‌کی ڕه‌شی نێوچه‌وانی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان

Saturday, 17/07/2010, 12:00


14/7/2000

له‌یادی 10 ساڵه‌ی تیرۆرکردنی 5 ئینسانی دڵ پڕ له‌ هیوادا

جه‌لال تاڵه‌بانی : سکرتێری گشتی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان
نه‌وشیروان مسته‌فا : جێگری پێشووی جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆکی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان

دوای نه‌فره‌ت و بێزاری زۆرم له‌ ئێوه‌ و له‌ ده‌سه‌ڵات و ده‌زگا سه‌رکوتگه‌ره‌کانتان ، له‌یادی 10 ساڵه‌ی تیرۆرکردنی 5 هاوڕێی ئازیز و خۆشه‌ویستم هاوڕێیان (ئومێد ، هاوکار ، شێخ عه‌بدول ، که‌ریم ، هاورێ) ئه‌مه‌وێت ئه‌و ڕاستیه‌ بخه‌مه‌ به‌رده‌ستان که‌ ئێوه‌ هێزێکی تیرۆریست و ئینسانکوژن ، مێژووی ئێوه‌ لێوان لێوه‌ له‌ تاوان و له‌ کاره‌ساتی سه‌رسوڕهێنه‌ر که‌ مه‌گه‌ر هه‌ر له‌خۆتان له‌ هاوشێوه‌کانتان بوه‌شێته‌وه‌ .
10 ساڵ پێش ئێستا ده‌زگا سه‌رکوتگه‌ره‌کانتان به‌ سه‌رپه‌رشتی ئێوه‌ به‌ڕۆژی ڕوناک و له‌ناوه‌ڕاستی شاردا 5 کۆمۆنیست ، 5 ئه‌ندامی حیزبی کۆمۆنیستی کریکاری عێراقیان تیرۆر کرد ، 10 ساڵ پێش ئێستا له‌رێگای دادگا و هه‌ندێک ده‌زگای سه‌ربه‌ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی خۆتان کۆمه‌ڵێک بڕوبیانوی شه‌رمهێنه‌رتان بۆ ئه‌م سه‌رکوتکردن و تیرۆره‌ هێنایه‌وه‌ ، به‌ڵام نه‌ئێستاو نه‌ ئه‌وساش بڕوبیانوه‌کانتان بۆ هه‌ر ئینسانێک ئێوه‌ی بناسیایه‌ هیچ مانایه‌کی نه‌بوو ، بێجگه‌ هه‌وڵێک بۆ سه‌رکوت و زاڵکردنی که‌شی ترس و تۆقاندن له‌ کوردستان .
ئه‌م تاوانه‌ی ئێوه‌ ئه‌نجامتاندا ئه‌وه‌نده‌ مایه‌ی شه‌رمه‌زاریه‌ که‌ له‌ هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌کانی مێژووی ڕه‌شتان له‌کاتی ململانیه‌کانتان به‌تایبه‌ت له‌ نێوان (تاڵه‌بانی و نه‌وشیروان) ئه‌م تاوانه‌ به‌ گشتی و ڕۆژی 14/7/2000 به‌تایبه‌تی له‌ مێژووتان ده‌رهاتبوو ، جه‌لال تاڵه‌بانی به‌زه‌ڕه‌بینه‌وه‌ ده‌گه‌ڕا بۆ ئه‌وه‌ی ملوانکه‌ی کۆمه‌ڵێک تاوان بهۆنێته‌وه‌و بیکاته‌ ملی نه‌وشیروان ، به‌ڵام قسه‌یه‌ک له‌سه‌ر 14/7/2000 و ئه‌نجامده‌رانی دایارنه‌بوو ، نه‌وشیروان به‌دووربین ده‌گه‌ڕا بۆ ئه‌وه‌ی لیست و فایلی تاوانه‌کانی تاڵه‌بانی ڕیزبکات و وه‌ک سه‌رکرده‌یه‌کی دۆڕاو پێناسه‌ی بکات ، به‌ڵام نه‌وشیروان نه‌ک هه‌رباسی ئه‌م تاوانه‌ی نه‌کردوه‌و که‌سی پێ تاوانبار نه‌رکردوه‌ به‌ڵکو له‌ڕۆژمێری پڕ له‌تاوانه‌کانی خۆی و سکرتێره‌که‌ی و سه‌رکردایه‌تی حیزبه‌که‌ی ئه‌م ڕۆژه‌ی سڕیوه‌ته‌وه‌و له‌ دوای 13/7/2000 ڕاسته‌وخۆ 15/7/2000 دێت .
له‌م ڕۆژه‌دا من بۆ جاریکیتر و دوای 10 ساڵ له‌ ئه‌نجامدانی ئه‌م تاوانه‌ گه‌ره‌یه‌ ، ئه‌مه‌وێت ئه‌م پرسیاره‌ له‌ ئێوه‌ بکه‌مه‌وه‌ ، ئه‌گه‌ر به‌قه‌ده‌ر نوکی ده‌رزیه‌ک شه‌هامه‌تان هه‌یه‌ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ به‌ئاشکرا بده‌نه‌وه‌ و هه‌وڵ بده‌ن خه‌ڵکی کوردستان قانع بکه‌ن که‌ کارێکی باشتان کردوه‌ .
پرسیار (بۆچی 5 ئه‌ندامی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراق) تان یترۆر کرد ؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟


 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە