ئێمه سه‌نته‌ری دژی له سێداره‌دانمان بۆچی پێکهێنا ؟
Sunday, 08/08/2010, 12:00
سزای له‌سێداره‌دان له عێراقدا مێژوویه‌کی دوور و درێژی هه‌یه ، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتی (35) ساڵه‌ی به‌عس توانی ئه‌م سزایه له‌ئاستی جێبه‌جێکردندا بگه‌یه‌نێته لوتکه،به‌عس به کۆمه‌ڵێک چه‌مکی جیاواز و کاریگه‌ری جیاواز کاری له‌سه‌ر ڕه‌وابوونی له‌سێداره‌دان ده‌کرد ، ئامانجی به‌عس له‌م کرده‌وه‌یه‌ی پاراستنی ده‌سه‌ڵات و پایه‌کانی چه‌وساندنه‌وه‌بوو له عێراقدا.
ڕژێمی به‌عس که به‌یه‌کێک له ڕژێمه سه‌رکوتگه‌ر و چه‌وسێنه‌ره‌کانی ناوچه‌که و جیهان ناسرابوو توانیبووی به شێوه‌یه‌کی زۆر سایکۆلۆژیانه ئه‌م سزا دژی ئینسانی و سه‌رکه‌کوتگه‌رانه به‌رێته ناو ژیان و فه‌رهه‌نگ و کلتوری خه‌ڵکی عێراقه‌وه،سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌م سزایه له‌ناو یاسا و ده‌ستوری وڵات‌دا جێخرابوو به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتی به‌عس توانیبووی زهنیه‌تی کۆمه‌لگاش بۆ قبوڵکردنی ئه‌م سزایه ئاماده بکات .
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌عس ته‌واوی ئه‌و له‌سێداره‌دانانه‌ی له ژێر ناوی (خه‌وه‌نه ، عملاو ، جاسوس) ئه‌نجام ده‌دا، په‌رچه‌کرداری کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی له‌م باره‌وه زۆر که‌م ڕه‌نگبووه له ئاستی کۆمه‌ڵگای عێراق و ته‌نانه‌ت کوردستانیشدا، کۆمه‌ڵگای عێراق و کوردستان شاهیدی پێکهێنانی سه‌دان ڕێکخراو ده‌زگاو ناوه‌ندی جیاواز جیاوازه سه‌باره‌ت به پرسه دیاریکراوه‌کان، به‌ڵام له‌سێداره‌دان وه‌ک کرده‌وه‌یه‌کی دژی ئینسانی و وه‌ک یاسایه‌کی پێچه‌وانه به بنه‌ماکانی مافه‌کانی مرۆڤ نه‌یتوانیوه کاره‌کته‌ری ئه‌م دۆخه ترسناکه دیاری بکات و کاری ڕێکخراو به‌به‌رنامه‌ی بۆ ئه‌نجامبدات .
ئێستاش نزیک به (7)ساڵ تێده‌په‌ڕێت به‌سه‌ر ڕوخانی ئه‌و ڕژێمه سه‌رکوتگه‌ره‌دا که به له‌سێداره‌دان توانیبووی درێژه به ته‌مه‌نی ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی بدات ، به‌ڵام هه‌مان یاسا‌و هه‌مان بڕیاری ده‌ستوری له‌هه‌ناوی ده‌سه‌ڵاته تازه له‌دایکبووه‌که‌ی دوای به‌عس ڕه‌گی له‌سێداره‌دانی داچه‌قاندۆته‌وه.
ئه‌و ئامارانه‌ی ده‌زگا فه‌رمیه‌کان له‌سه‌ر له‌سێداره‌دان له عێراقدا ده‌ریده‌خه‌ن به‌جۆرێک ترسناکه هه‌رگیز قابیلی قبوڵ نیه، ده‌سه‌ڵاتێک ته‌واوی ژیانی خه‌ڵکی فه‌رامۆشکردوه‌و له‌سێداره‌دانی کردۆته باشترین چه‌تری پاوانخوازی ده‌سه‌ڵات و هیشتنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا له ژێر کاریگه‌ری ترس و دڵه‌ڕاوکێیه‌کی گه‌وره‌دا.
به‌پێی ڕاپۆرتێک که نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حکومه‌تی عێراقدا ئاماده‌ی کردوه ، یه‌ک له‌سه‌ر چواری عێراقیه‌کان له‌خوار هێڵی هه‌ژاریدا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن و داهاتی ڕۆژانه‌یان ناگاته زایاتر له (2)دۆلار و هه‌روه‌ها ڕێژه‌ی بێ‌کاری له‌ناو گه‌نجاندا گه‌شتۆته 30% ئه‌مه هه‌ڵوێستی ده‌سه‌ڵاته به‌رانبه‌ر ژیانی خه‌ڵک .
به‌ڵام هه‌ر به‌په‌نا ئه‌م ڕاپۆرتانه‌ی که گوزارشت له ژیانێکی مه‌مره‌و مه‌ژی خه‌ڵکی عێراق ده‌کات ، ڕۆژانه بینه‌ر و بیسه‌ر و خوێنه‌ری چه‌ندین هه‌واڵده‌بین له‌سه‌ر له‌سێداره‌دان که ویژدانی هه‌موو ئینسانێکی ئینساندۆست و ئازادیخواز ده‌هه‌ژێنێت و ئاڕاسته‌ی ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی له به‌رانبه‌ر ئه‌م کاره قیزه‌ونه‌دا که ده‌رهه‌ق به کۆمه‌ڵگا ده‌کرێت به‌رپرسیاریه‌تیه‌ک له خۆی نیشانبدات،دووباره‌بوونه‌وه‌ی سیناریۆی ده‌سه‌ڵاتی به‌عس باجه‌که‌ی گه‌وره‌یه . به‌پێی دوا ڕاپۆتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان (له رۆژی 8 ته‌موزی 2010، له راگه‌یاندنێکی رۆژنامه‌گه‌ریدا ریکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان تازه‌ترین راپۆرتی سه‌باره‌ت به ره‌وشی مافی مرۆڤ له عێراقدا، که له لایه‌ن نێردراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان بۆ یارمه‌تیدانی عیراق(یۆنامی) و کۆمیسیاری نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان بۆ مافی مرۆڤ ئاماده‌کرابوو، بڵاوکردوه. له به‌شێکی راگه‌یاندنه رۆژنامه‌گه‌ریه‌که و راپۆرته‌که‌دا سه‌باره‌ت به سزای له سێداره‌دان باس له‌وه ده‌کات که تا به‌رواری 31/12/2009 له کۆی 37681 زیندانی زیاتر له 12 هه‌زار زیندانی له گرتوخانه‌کانی عێراق و هه‌رێمی کوردستان له لایه‌ن حکومه‌تی عیراقی و هه‌رێمه‌وه سزای له سێداره‌دانیان به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه.
ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ی که (7) ساڵه له‌سه‌ر له سێداره‌دان ده‌درێت به گوێی خه‌ڵکی عێراق و کوردستاندا ئه‌و بارودۆخه سیاسی و ئینسانی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ڕێکخراوبونه‌ی هێنایه پێشه‌وه که ده‌ست ببرێت بۆ پێکهێنانی ئۆرگان و میکانیزمێک بۆ وه‌ستانه‌وه له‌دژی به‌ربه‌ریه‌تی ئینسان کوشتن و یاسای کردنه‌وه‌ی ئه‌م تاوانه دژی ئینسانیه له‌ژێر ناوی وه‌ستانه‌وه له دژی تیرۆر و تیرۆریستان .
سه‌ره‌تا کۆمیته‌ی دژی له سێداره‌دان و دواتر سه‌نته‌ری دژی له‌سێداره‌دان هاته له‌دایکبوون ، ئه‌م سه‌نته‌ره له‌سه‌ره‌تای کاره‌کانیدایه ، ئه‌م سه‌نته‌ره زه‌نگێکه بۆ ده‌ست پێکردن و کۆبونه‌وه‌ی ژماره‌یه‌کی زیاتر له هه‌ڵسوڕاوانی دژی له‌سێداره‌دان، ئه‌م سه‌نته‌ره موڵکی هیچ که‌سێک نیه و هه‌موو که‌سێک که دژی به‌یاسای کردنه‌وه‌ی کوشتنی ئینسانه واته دژی له سێداره‌دانه ده‌توانێت خاوه‌نی ئه‌م سه‌نته‌ره‌بێت ، ئه‌م سه‌نته‌ره کاتێک مانا په‌یدا ده‌کات که ببێته میکانیزمی خه‌باتکارانه‌ی ده‌ستی ئازادیخوازان بۆ به‌رهه‌نگاربوونه‌وه‌ی یاساکانی سه‌ده تاریکه‌کان، ئه‌م سه‌نته‌ره ناتوانێت کاره‌کانی به‌ئه‌نجام بگه‌یه‌نێت ئه‌گه‌ر نه‌بێته گۆڕه‌پانێکی چالاکی بۆ بردنه پێشه‌وه‌ی ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی که ده‌توانێت کاریگه‌ری له‌سه‌ر سزای شوومی له‌سێداره‌دان دابنێت، ئه‌م سه‌نته‌ره ساوایه به‌ڵام ده‌توانێت به هیمه‌تی ئینساندۆستان و ئازادیخوازان ببێته سه‌نگه‌ری به‌رگری کردن له ئازادی و سڕینه‌وه‌ی ئاساواری یاسا دژی ئینسانیه‌کان .
سه‌نته‌ری دژی له سێداره‌دان ده‌یه‌وێت له‌سه‌ر دوو ئاست کاربکات بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ ئه‌رکه‌کانی خۆی به‌رێته پێشه‌وه ، بردنه پێشه‌وه‌ی ئه‌رکه‌کانی سه‌نته‌ری دژی له سێداردان ته‌نها به‌و که‌سانه نابرێته پێشه‌وه که پێکیانهێناوه، ئه‌و که‌سانه‌ی که سه‌نته‌ری دژی له سێداره‌دانیان پێکهێناوه سۆپرماننین و ناتوانن موعجیزه بخوڵقێنن ، هه‌موو ئه‌و کارانه‌ی که سه‌نته‌ری دژی له‌سێداره‌دان خسوته‌تیه به‌رنامه‌ی کاری خۆیه‌وه پێویستی به ڕیزێک له ئینسانی هه‌ڵسوڕاو له‌خۆبوردوه که بتوانێت سه‌رنجی کۆمه‌ڵگا بۆ ترسناکی سزای له سێداره‌دان ڕابکێشێت .
ئه‌و دوو ئاسته‌ی سه‌نته‌ری دژی له سێداره‌دان کاری له‌سه‌ر ده‌کات
یه‌که‌م : ئاستی هوشیاری کۆمه‌ڵایه‌تی و گێڕانه‌وه‌ی تێگه‌شتنی کۆمه‌ڵگا له‌م سزایه له ڕووی کلتوری و سایکۆلۆژی و ئینسانیه‌وه ، سه‌نته‌ری دژی له‌سێداره‌دان هه‌وڵده‌دات که ئاستی تێگه‌شتن و فه‌رهه‌نگی کۆمه‌ڵگا به‌رێته سه‌ره‌وه سه‌باره‌ت به‌م سزایه ، سه‌نته‌ری دژی له‌سێداره‌دان هه‌وڵده‌دات که کۆمه‌ڵگا له‌سێداره‌دان وه‌ک ڕێگاچاره‌یه‌ک بۆ کێشه‌کان قبوڵ نه‌کات وه‌ک چۆن ده‌سه‌ڵاتداران بانگه‌وازی بۆ ده‌که‌ن، سه‌نته‌ری دژی له سێداره‌دان هه‌وڵده‌دات که کۆمه‌ڵگا هه‌ستیار بێت به‌رانبه‌ر ئه‌م سزایه وه‌ک چۆن به‌رانبه‌ر زۆر دیارده و ڕوداویتر هه‌ستیارن ، که به‌داخه‌وه هه‌تا ئێستا ئه‌م هه‌ستیاریه له‌ئاستی پێویستدا نیه‌و زۆر ده‌نگێکی کزه ، بۆ نموونه ته‌نها له‌سه‌ر ده‌رکه‌وتنی گه‌نده‌ڵی له ده‌زگایه‌کی تایبه‌تدا ده‌یان نوسه‌ر و ڕۆشنبیر ئاماده‌ن سه‌دان ڕاگه‌یاندن و وتار و بابه‌ت بنوسن و ئاماده‌ن ده‌یان کاتژمێر بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی یه‌کتری دابین بکه‌ن (دیاره من مه‌به‌ستم ئه‌وه نیه له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی قسه نه‌کرێت) به‌ڵام هه‌مان کات له‌سه‌ر ڕاپۆرتێک که نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان ئامادی کردوه‌و (12000) هه‌زار ئینسان بڕیاری له‌سێداره‌دانیان ده‌رچووه ، چه‌ند ده‌نگێکی که‌م ده‌بیسرێت و کۆمه‌ڵگا به‌م ڕاپۆرته‌و ئه‌گه‌ره‌کانی کاریگه‌ری جێبه‌جێ کردنی ئه‌م بڕیارانه ڕاچڵه‌کیوو نیه ، له‌مباره‌وه وتاری (تایه‌ری حاجی حه‌سه‌ن) جێگای ده‌ست خۆشیه و هیوادارم که خوێنه‌ران بتوانن بیخوێننه‌وه .
http://hawpshti.com/kurdi/babeti_gshti/3978.html
دووه‌م : ئاستی کارکردن بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌و له‌کار خستنی سزای له سێداره‌دان له‌ناو یاسا‌و ده‌ستور و سیسته‌می وڵات‌دا ، سه‌نته‌ری دژی له سێداره‌دان هه‌وڵده‌دات که سزای له‌سێداره‌دان له‌ناو یاسا‌و ده‌ستور و سیسته‌می دادوه‌ری وڵات‌دا له‌کاربخرێت ، بۆ ئه‌م هه‌وڵه سه‌نته‌ری دژی له‌سێداره‌دان ده‌یه‌وێت له‌ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یدا ده‌زگا نێوده‌وڵه‌تیه‌کان ئاگادار بکاته‌وه له‌و ئاماره‌ترسناکانه‌ی که له‌عێراق و کوردستاندا سه‌باره‌ت به له‌سێداره‌دان نمایش ده‌کرێن و ئاستی ترسناکی جێبه‌جێ کردنی ئه‌م سزایه ئاشکرا بکات ، سه‌نته‌ری دژی له‌سێداره‌دان هه‌وڵده‌دات که پشتیوانی جیهانی ڕێکخراوه ئینسانی و سیاسی و ناوه‌ند و نه‌قابه کرێکاریه‌کان ڕابکێشیت بۆ گوشار دانان له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق و کوردستان بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌م سزایه ، سه‌نته‌ری دژی له‌سێداره‌دان هه‌وڵده‌دات که په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م ئه‌و ڕێکخراوانه‌دا دروست بکات که هه‌مان ئامانجیان هه‌یه و کاری هاوبه‌شیان له‌گه‌ڵدا بکات، سه‌نته‌ری دژی له‌سێداره‌دان هه‌وڵده‌دات که بزوتنه‌وه‌یه‌کی ناڕه‌زایه‌تی له‌سه‌رانسه‌ری جیهان و له عێراق و له کوردستان له‌دژی ئه‌م سزایه به‌ڕێبخات و به‌پێی توانا پێشڕه‌وی ئاڕاسته‌ی کاری کۆمه‌ڵگا له‌دژی له‌سێداره‌دان بکات .
بانگه‌وازێکی کورت و گرنگ
من بانگه‌وازی سه‌رجه‌م ئینسانه ئازادیخواز و ئینساندۆسته‌کان ده‌که‌م هه‌موو ئه‌و ئینسانانه‌ی که دژی له‌سێداره‌دانن ، که بێن و هه‌موومان پێکه‌وه له‌دژی ئه‌م سزا دژی ئینسانیه کاره‌کانمان هاوئاهه‌نگ بکه‌ین و کار و هه‌ڵسوڕانی به‌به‌رنامه ئه‌نجام بده‌ین، به‌هه‌وڵ و تێکۆشانی هه‌موومان ده‌توانین گرنگی و کاریگه‌ری ئه‌م سه‌نته‌ره هه‌ست پێبکه‌ین ، کاره‌که‌مان زه‌حمه‌ت و هیلاکی زۆری ده‌وێت به‌ڵام ئه‌رکێکی مێژووی و پڕله‌شانازی ده‌خاته سه‌رشانمان، به‌وهیوایه‌ی که بتوانین له ئاستی ئه‌م به‌رپرسیاریه‌تیه گه‌وره‌و ئینسانیه‌دابین.
[email protected] http://www.ahewar.org/m.asp?i=2697
http://www.emrro.com/teweridijisedare.htm
http://www.youtube.com/user/AntiExecution
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست