خه‌ڵاتی ساڵانه‌ی (سه‌رده‌شت عوسمان) بۆ ئازادی بیروڕا
Saturday, 16/10/2010, 12:00
پێشنیارێک بۆ گفتوگۆ
ڕۆشنبیران و نوسه‌ران و ڕۆژنامه‌نووسانی ئازادیخواز
ڕۆژنامه‌و بڵاوکراوه ئازاده‌کان
ماڵپه‌ڕ و ڕادیۆ و ڕێکخراوه مه‌ده‌نیه‌کان
خێزان و پارێزه خۆبه‌خشه‌کانی دۆسییه‌ی (سه‌رده‌شت عوسمان)
سه‌رجه‌م که‌مپین و کۆمیته‌کانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات
سه‌رجه‌م لایه‌نگرانی ئازادی بیروڕاو ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری
دوای سڵاو ڕێز و خۆشه‌ویستیم بۆ هه‌مووتان
به‌ڕێزان ڕفاندن و تیرۆرکردنی خوێندکار و ڕۆژنامه‌نووس (سه‌رده‌شت عوسمان) ئه‌رکی به‌رگری کردنی هه‌موومانی له‌ئازادی بیروڕا و ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری قورس کرد، ڕاگه‌یاندنی لیژنه‌ی لێکۆڵینه‌وه له دۆسییه‌ی (سه‌رده‌شت عوسمان) ئه‌م ئه‌رکه‌ی چه‌ند جار قورس‌تر کرده‌وه، چونکه ڕفاندن و تیرۆرکردن و ڕاگه‌یاندنی لیژنه‌ی لێکۆڵینه‌وه ئه‌گه‌ر له شێوه‌دا کاره‌کانیان جیاوازبووبن، ئه‌وا له ناوه‌ڕۆکدا هه‌ڵگری یه‌ک په‌یامی هاوبه‌شن، ئه‌ویش سه‌رکوتکردنی ئازادی بیروڕاو شێواندنی که‌سایه‌تی ئازادیخواز و تۆمه‌ت دروستکردنه بۆ ده‌نگی ناره‌زایه‌تی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان.
ئه‌م قۆناغه هه‌ستیاره پێویستی به‌وه هه‌یه که ئازادیخوازان و به‌ره‌ی سه‌نگه‌ری به‌رگری له ئازادی و مافه مه‌ده‌نیه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان، چه‌ندین میکانیزم و شێوازی به‌رجه‌سته‌و کۆمه‌ڵایه‌تی بدۆزنه‌وه بۆ زیندوو ڕاگرتنی دۆسییه‌ی (سه‌رده‌شت عوسمان) که‌له کۆتاییدا ده‌کاته زیندوو ڕاگرتنی فه‌زای ئازادی له کۆمه‌ڵگادا.
من به‌م نامه‌یه پێشنیاری ئه‌وه ده‌که‌م که هه‌موومان بتوانین گفتوگۆ له‌سه‌ر پرۆژه‌یه‌ک بکه‌ین که ناوی خه‌ڵاتی ساڵانه‌ی (سه‌رده‌شت عوسمان)بێت بۆ ئازادی بیروڕا، واته هه‌موو ساڵێک له‌ڕۆژی 4/5 دا ئه‌م خه‌ڵاته ببخشرێته که‌سێک که‌به‌کاره‌کانی توانیبێتی مه‌وداکانی ئازادی بیروڕا و ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری له کوردستاندا بردبێته پێشه‌وه، ده‌کرێت ئه‌و که‌سه ڕۆژنامه‌نووس،نوسه‌ر،لێکۆڵه‌ره‌وه،که‌سایه‌تی سیاسی،شاعیر،چالاکی بواره‌کانی ژنان،لاوان،یان هه‌ر بوارێکیتر بێت.
ئه‌رکه سه‌ره‌تاییه‌کانی ئه‌م پرۆژه‌یه
یه‌که‌م: پێکهێنانی لیژنه‌یه‌ک بۆ سه‌رپه‌شتی ئه‌م کاره و دیاری کردنی ئه‌و که‌سه‌ی که ئه‌م خه‌ڵاته‌ی پێده‌به‌خشرێت، دیاره ده‌بێت لیژنه‌که که‌سانی شایسته‌و پسپۆڕبن و زۆر سه‌رڕاستانه ئه‌م ئه‌رکه ڕاپه‌ڕێنن.
دووه‌م: ده‌کرێت خه‌ڵاته‌که شێوازێکی شیاو ساده‌ی هه‌بێت که ته‌عبیر له ئازادی بیروڕا و ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری بکات، مه‌رج نیه خه‌ڵاته‌که له کانزایه‌کی گرانبه‌ها دروست بکرێت به‌وپێیه‌ی به‌ره‌ی به‌رگریکه‌ری ئازادی خاوه‌ن سه‌چاویه‌کی مالی دیاریکراو نیه.
سێیه‌م: ده‌کرێت له‌سه‌ره‌تادا خه‌ڵاته‌که له مه‌راسیمێکیدا له باخچه‌ی نالی له سلێمانی پێشکه‌ش بکرێت، وه‌ک ئه‌و کارانه‌ی که که‌مپینی بێده‌نگ نابین ئه‌نجامی ده‌دات، ئه‌گه‌ر ئه‌م پرۆژه‌یه سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا ده‌کرێت دواتر بیر له شیواز و جێگای باشتر بکرێته‌وه.
چواره‌م: بۆ سه‌رچاوی مالی ئه‌م پرۆژه‌یه ده‌کرێت سود وه‌ربگیریت له کۆمه‌ک، سپانسۆر، دانانی سندوقی هاوپشتی له‌ڕۆژی دابه‌شکردنی خه‌ڵاته‌که‌دا، دابینکردنی بڕیک هاوکاری له‌لایه‌ن هه‌ر ده‌زگایه‌که‌وه که به‌شداری ئه‌م پرۆژه‌یه ده‌کات و به‌لایه‌وه گرنگه، دیاره به‌پێی توانا.
ئه‌م هانگاوانه سه‌ره‌تان، ده‌کرێت به‌هاوبه‌شی و هاوکاری ئازادیخوازان ئه‌م پرۆژه‌یه تۆکمه‌تر و فراوانتر بکرێته‌وه و ڕێگای باشتر بدۆزرێته‌وه بۆ به‌ئه‌نجام گه‌یاندنی، ئه‌م نامه‌یه‌ی من ته‌نها پێشنیاره و لێدانی زه‌نگێکه بۆ کردنه‌وه‌ی ده‌رگایه‌ک، به‌وهیوایه‌ی بتوانین هه‌موومان بیروڕای له‌باره‌وه بگۆڕینه‌وه.
ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان ڕێگری دروست ده‌که‌ن بۆ دانانی په‌یکه‌ری (سه‌رده‌شت عوسمان) ئه‌وا پرۆژه‌ی خه‌ڵاتی ساڵانه‌ی (سه‌رده‌شت عوسمان) بۆ ئازادی بیروڕا ده‌توانێت ئه‌م بۆشاییه پڕبکاته‌وه، من بڕوام وایه ئه‌م کاره له‌توانادا هه‌یه‌و ده‌ستی ده‌سه‌ڵات بۆ ڕێگری له‌م پرۆژه‌یه بڕێک کورتره.
له‌گه‌ڵ سڵاوی دووباره‌م
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست