پاڵه‌وانه‌کارتۆنیه‌کانی بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازیی نه‌ته‌وه‌یی
Sunday, 25/09/2011, 12:00
ئیمپراتۆریه‌تی سۆڤێتی، زیاتر له‌نیو سه‌ده، ئه‌م ناوچه‌یه‌ی به‌پیرۆزیی بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازیه‌وه‌خه‌ریک کرد، ئه‌و بزووتنه‌وانه‌ی له‌واقیعی حاڵ‌دا، گوزارشتیان له‌هیچ نه‌ده‌کرد، ناکۆکیه‌کانی نێوان خۆرهه‌ڵات و خۆرئاوا نه‌بێت. پاڵه‌وانه کارتۆنیه‌کانی ئه‌و بزووتنه‌وانه‌یش، له‌باشترین حاڵ‌دا، جه‌مال عبدالناسرو عبدالکریم قاسم و بارزانی و تاڵه‌بانی و یاسر عه‌ره‌فات بوون که هیچیان له‌پاش به‌جێ نه‌ما کۆمه‌ڵگایه‌کی پڕ له‌برسێتی و هه‌ژاری و بێ‌کاری نه‌بێت. ڕاپه‌ڕینه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیش، هه‌موو ئه‌و وه‌همانه‌ی بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازیی نه‌ته‌وه‌ییان سڕییه‌وه‌که‌پاڵه‌وانه‌کارتۆنیه‌کانی سۆڤیه‌ت - لینین و ستالین - له‌پشتیه‌وه‌بوون.
ئه‌و مێژووه‌به‌سه‌رچوو، نیو سه‌ده‌یش به‌س بوو بۆ ئاشکرا بوونی ناوه‌ڕۆکی ئه‌و بزووتنه‌وانه‌له‌هه‌ژارانی کۆمه‌ڵگاوه، ئه‌و بزووتنه‌وانه‌ی له‌باری مێژووییه‌وه، هیچی به‌دوای خۆیدا نه‌ده‌هێنا سه‌روه‌رێتی برجوازیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی نه‌بێت، سه‌روه‌رێتیه‌ک که‌له‌پیرۆزیدا، ته‌نانه‌ت مافی به‌تاڵان بردنی هه‌موو سامانی کۆمه‌ڵگای بۆ حوکمڕانه‌کان مسۆگه‌ر کرد. ئه‌وه‌تا به‌چاوی خۆمان ده‌بینین، سامانی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌م ناوچه‌یه، به‌رابه‌ر‌ی سامانی هه‌موو کۆمه‌ڵگایه. له‌کوردستانیش، حوکمڕانه‌کان، ده‌ست له‌ناوده‌ستی سه‌رمایه‌داره چاوچنۆکه‌هه‌ره‌گه‌وره‌کان، له‌ئێسک و پروسکی کۆمه‌ڵگا، له‌خوێن و عاره‌قی ناوچه‌وانی ڕه‌شوڕووته‌کان، بینا به‌رز ده‌که‌نه‌وه، سامان و سه‌رمایه‌هه‌ڵده‌چنن، ڕوونتر لێمان ئاشکرا ده‌که‌ن که‌ئه‌و سه‌رکرده‌نه‌ته‌وه‌ییانه‌که‌س نه‌بوون کۆمه‌ڵه‌پاڵه‌وانێکی کارتۆنی نه‌بێت. وه‌له‌کۆتاییدا کۆمه‌ڵگا هیچی وه‌ده‌ست نه‌هێنا دابه‌شبوونی یه‌کجاره‌کی نه‌بێت به‌سه‌ر دوو چینی ده‌سه‌ڵاتدارو هه‌ژاردا.
کێ له‌کوردستان حوکمڕانه؟
کۆمه‌ڵگای کوردی وه‌ک هه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌کی تری جیهان، دابه‌ش بووه‌به‌دوو چینی چه‌وساوه‌و چه‌وسێنه‌رو له‌برجوازیه‌کانه‌وه‌حوکم ده‌کرێت. چینی ده‌سه‌ڵاتداری کوردستان ئه‌و چینه‌یه‌که‌سه‌رمایه‌و سامان له‌ماندوێتی خه‌ڵکی و له‌لوقمه‌ی ژیانی هه‌ژاران پێکه‌وه‌ده‌نێت. ئه‌مڕۆ کوردستان له دوو چینی‌کۆمه‌ڵایه‌تی‌پێکدێت که‌زۆر ئاشکرا له‌سه‌ر شه‌قامه‌کاندا ده‌سته‌ویه‌خه‌ی یه‌کتر بوونه‌ته‌وه. برجوازیه‌کان که‌ده‌سه‌ڵاتداران به‌شی گه‌وره‌ی پێکدێنن، شه‌ڕی زیادکردنی قازانج ده‌که‌ن و هه‌ژارانیش شه‌ڕی به‌رزکردنه‌وه‌ی ده‌رامه‌ت و گوزه‌رانی ڕۆژانه. له‌و شه‌ڕه‌دا ده‌سه‌ڵات نوێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی سه‌رمایه‌یه. وه‌ئه‌وه‌ی دان به‌و واقیعه‌به‌رچاوه‌دا نانێت ئه‌وه‌هێزێکی سیاسی مه‌ڵاس خواردووه‌و ده‌یه‌وێت خۆی جێگای منافسه‌کانی بگرێته‌وه، ده‌یه‌وێت خۆی وه‌ک نوێنه‌ری بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی، به‌پشتوپه‌نای خۆرئاوا‌و ئه‌مریکا، درێژه‌به‌هه‌مان شانۆگه‌ری بدات که‌هیچ نیه‌مه‌هزه‌له‌ی پاڵه‌وانه‌کارتۆنیه‌کان خۆیان نه‌بێت.
کوردستان له‌دوو چینی چه‌وساوه‌و چه‌وسێنه‌ر پێکد‌ێت. بۆیه‌هه‌رگیز ده‌سه‌ڵات وه‌یان (حیزبی گۆڕان و ئیسلامیه‌کان) ناتوانن خه‌ڵکی به‌وه‌بخه‌ڵه‌تێنن که‌گوایه‌نوێنه‌ری هه‌موو چین و توێژه‌کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانن. ئه‌وه‌تا چینه‌جیاوازه‌کان پێکا هه‌ڵپژاون و له‌شه‌ڕێکی ئاشکرادان. نوێنه‌رایه‌تی ئه‌و دوو چینه‌هه‌ردووکیان له‌ده‌سه‌ڵاته‌وه‌وه‌یان له(حیزبی گۆڕان و حیزبه‌ئیسلامیه‌کانه‌وه)، هیچ نیه‌هه‌مان مه‌هزه‌له‌ی پاڵه‌وانه کارتۆنیه‌کان نه‌بێت. کوردستان له‌دوو چین پێکد‌ێت: چینی برجوازی که‌ده‌سه‌ڵات نوێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌یانه، وه‌چینی چه‌وساوه‌که‌کرێکاران و جووتیاران و فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان و خوێندکاران و بێکاران و کاسبکاره‌هه‌ژاره‌کان ده‌گریته‌وه، ئه‌وانه‌یش ئه‌و که‌مده‌رامه‌تانه‌ن که له‌سه‌ر سفره‌ی ئێواره‌بیر له‌نانی سبه‌ینێ ده‌که‌نه‌وه، وه‌یان کرێی خانووی ئه‌م مانگه‌یان نه‌داوه‌و شپرزه‌ی کرێی خانووی مانگی داهاتوون، جلی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانیان بۆ مناڵه‌کانیان نه‌کڕیوه‌و خه‌می جلی جه‌ژنی قوربانیانه. کێن ئه‌وانه‌ی نوێنه‌ری ئه‌م چینه‌جیاوازانه‌ن پاڵه‌وانه‌نه‌ته‌وه‌ییه‌کارتۆنیه‌کان نه‌بێت؟ کێن ئه‌وانه‌ی له‌یه‌ککاتدا خۆیان به‌نوێنه‌ری چه‌وساوه‌و چه‌وسێنه‌ر ده‌زانن، چه‌وسێنه‌ره هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌ره‌کان نه‌بێت؟
نه‌ته‌وه‌ی کورد یه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌و دوو چینی کۆمه‌ڵایه‌تی جیاواز، ئه‌و دوو چینه‌به‌یه‌ک زوبان قسه‌ده‌که‌ن و خاوه‌نی دوو به‌رژه‌وه‌ندیی ناکۆکن، یه‌ک مێژووی نه‌ته‌وه‌ییان هه‌یه‌و دوو جیگای مێژوویی جیاواز له‌کۆمه‌ڵگادا، له‌سه‌ر یه‌ک پارچه‌زه‌وی ده‌ژین و ته‌نها یه‌کێکیان له‌سامانه‌که‌ی سوودمه‌نده. هه‌میشه سه‌روه‌ره‌سیاسیه‌کان خۆیان به‌خاوه‌نی ئه‌و زه‌ویه‌ده‌زانن.
ده‌با له‌سه‌ر ئه‌و زه‌ویه، خه‌باتی چه‌وساوه‌کان بره‌و بسێنێت!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست