کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هەڵەبجە

Thursday, 21/03/2013, 12:00





‌ئەی هەڵەبجە خوێناوی یەکەم
‌ئەی شاگوڵ و نێرگزی بەهارەکەم
‌تۆبووی یەکەم گزنگی خۆری ئازادی
‌تۆبووی یەکەم بێشکەی لەدایک
‌بوونی مناڵان ..مناڵانی وەئاگانەهاتو
‌خەواڵوی بەرەبەیانی ئەو ڕۆژە
‌مناڵانت چیان لێ هات و بۆ کوێ
‌چوون ؟ئەی کوا پیاوانی دنیا دیدەت؟
‌کوانێ لاوانی بەوەفاو ژیرت ؟
‌کواکچۆڵانی عاشق و سەربەستت ؟

‌ئەی هەڵەبجە تۆ بووی دەنگت نەگەیشتە جیهان .. بەو هەموو وێرانیەتەوە ..بەوهەموو وەرینەی گەڵای زەردی پاییزتەوە .. بەوەرینی ئەوهەموو گوڵ و خونچانەتەوە .. بەوەرینی هەموو پەڕەی گوڵە ژاکاوەکانتەوە ..ئەی هەڵەبجە خۆتۆ کەشتی تایتانیک نەبووی ..
‌تۆ تەقینەوەی پینتاگۆن نەبووی ..
‌تۆ لافاوو باو بارانی باشوری ئەمریکا هەریکان کاترینا نەبووی ..
‌تۆ بوومەلەرزەی باشوری ئاسیا پاکستان نەبووی ..ئەی هەڵەبچە برینی تۆ لەهەموو ئەوبرینانە قووڵترو گەورەتر بوو..خوێناوی و دڵبزوێن و کاریگەرتر بوو..لەبەر ئەوە تۆ دەستە خوشک و برای هێرۆشیماو ناکازاکی و گەلی ڤێتنام بووی .

‌ سەعید سەدیق 2-3-2013
‌بەریتانیا
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە