ڕاستیەكان دەبنە وەڵام بۆ پرسیارى خەڵكى
Saturday, 24/07/2010, 12:00
لەیەكێك لەسەردانەكانمدا وەكو ڕۆژنامە نوسێك بۆ شاروشارۆچكەكانى كوردستان سەردانى ناحیەى قەرەهەنجیرم كرد كە شوێنێكى زۆر دڵگیرە زیاتر لە 600 ماڵ لەو ناحیەدا جێگیرن ، لەپاش سەردانەكە و بینینى گەندەڵیەكى زۆر لەو ناحیەدا بڕیارمدا ئەم ڕاپۆرتە بڵاوبكەمەوە ، ئەوەى كەمنى سەرسامكرد ئەو شارۆشكەیە زیاتر لە 10 ئەنجومەنى هەبوو ؟!!!!!!!!!!!
ئەم ناحیەیە گەندەڵیەكى زۆر گرتێتێوە ، بۆ دەستكەوتنى وەڵام پرسیارم لە ئەنجومەنێك كرد بەڵام یەكەمین قسەى ئەوەبوو كە ناوى نەهێنم ، چونكە لەم كوردستانە ئازادەدا كەس ناتوانێ بە ئازادى قسە بكات ، چونكە پاش دوو كاتژمێر لە وتەكانى دەكوژرێ !!!!!!!!!!
لە وتەكانى ئەو ئەنجومەنەدا بەدیاركەوت كە ئەنجومەنەكانى ئەو ناحیەیە شەریكى دزن ، بۆ نمونە ڕۆژێك هاوڵاتیانى ئەو ناحیەیە چونە لاى (ڕزگار عەلى) بۆ قیرتاوكردنى كۆڵانەكان و هاوكارى خەڵكى كاك رزگار وتێتى : بەخوا پارە نیە ئەمە سەڕەڕاى ئەوەى هەریەك لە ئەنجومەنەكان دوو مەعاشیان هەیە ئەوەى كە لەمە سەیرترە ڕۆژێك كاك رزگار بڕى 25 ملیۆن دینارى داوەتە هەریەكە لە ئەنجومەنەكان ، ئەمە جگە لەوەى كە زۆربەى مامۆستایانى ئەو ناحیەیە سێ موچەیان هەیە بۆ نمونە (م . حمید رەشید ، م . لوقمان حكیم ، م . كامەران عزیز ، م . لوقمان عزیز ... هتد) ، باشە خۆ پارەنەبوو ، خۆ موچەى كاك رزگار ئەوەندە نیە كە خێری پیبكاو پارە بە ئەنجومەنەكان بدات ئایە ئەبێ ئەمە پارە خوراوەكانى هاوڵاتیان بێ ؟؟ كەواتە دزى ڕەنگى چۆنە و چیە ؟؟ بەڕاستى كاك ڕزگار چەند دزێكى باشی پەروەردە كردووە ، هەروەها لەسەر زارى هاوڵاتیانى ئەو ناحیەیە هاوڵاتیەك بەناوى (فاتیح) لەیەكەم رۆژی جەژندا نانى جەژنى نەبووە ، بەیانى جەژن فاتیح رۆحی سپاردە دزەكانى قەرهەنجیر بەتایبەت كاك رزگار چونكە ئەو سەركردەى دزەكانە . ئەگەر دەمیان بكەیتەوە ئەڵێن خەڵكى وەزعیان باشە ، ئەى چیتان ئەوێ ؟؟؟
بەڵام من ئامادەم ئەم قسانە بەرەو ڕووى دادگا بڵێم و بیسەلمێنم كە كاك رزگار و جەماعەتەكەى دەبێ لە كونجى زیندان بن نەك سەرپەرشتیارى پارەى خەڵك بن ، كاك رزگار لەدواى دوومانگ بەبوونى بە ئەنجومەن دەستى كرد بە دروستكردنى خانویەك لە سلێمانى پاشان لە دووز و پاشان لە كەركوك .
من پێم وایە هاوڵاتیانى ناحیەى قەرەهەنجیر پێویستیان بە ڕاپەڕینێك هەیە بۆ پاك كردنەوەى ناحیەكە لە دزەكان و خۆفرۆشەكان ، بەڵێ ئەبێ ببێ .........
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست