كێ بوون ئەوانەى ناوى بەڕێوەبەرایەتى گشتى تەندروستى ڕانیەیان ناشرینكرد ؟. بەشى دووەم
Tuesday, 07/08/2012, 12:00
بۆئەوەى كارمەندانى تەندروستى سنوورى بەڕێوەبەرایەتى گشتى تەندروستى ڕانیە و ڕۆژنامە نووسان و خەڵكى ناوچەكە بەباشى بیان ناسن و چاودێرى لێپرسراوان و دام و دەزگاكانى حكومەت بن و ڕێگا نەدەن ماڵى گشتى بەهەدەر بدرێت ،بەبەڵگەوە چەند كەسێكیان دەناسێنین .1-(ج.ع.خ) كاتێك لێپرسراوى بەشى ئەندازەو چاككردنەوە بوو لەكاتى دروست كردنى بیناى بەڕێوەبەرایەتى خاوەنى كۆمپانیاى جێبەجێكار بیرێكى ئاوى بۆئیش و كارەكانى خۆى لێدابوو لەگەڵ تەواوبوونى بیناكە بیرەكەى كرد بەهەدییە بۆئەو بەڕێوەبەرایەتییە ،بەڵام (ج.ع.خ) ئەوەى بەدەرفەت زانى و بڕى (10)دە ملیۆن دینارى لەوەزارەتى تەندروستى وەرگرت وبۆخۆى خواردى بەناوى لێدانى بیرەوە ، هەر ئەم (ج.ع.خ)یە بەبەر چاوى دەستەى خەمخۆران و كارمەندانى بەڕێوەبەرایەتییەوە بایى دوو دەفتەر دۆلار ى ئەمریكى قابلۆى كارەباى بەڕێوەبەرایەتى بردو فرۆشتى بۆ خۆى ، هەر ئەم (ج.ع.خ) یە لەكاتێكدا لیژنەى وەرگرتنى قەرەوێڵە بوو لەنەخۆشخانەى چوارقوڕنە ویستى قەرەوێڵەى (ئیتاڵى) بگۆڕێت بە (ێینى) بەڵام كارمەندێكى دڵسۆز كەلەگەڵ ئەو لەلیژنەكەدا بوو بەناوى (م.ف) ئەو هەوڵەى (ج.ع.خ)ى پوچەڵ كردەوە بۆ زانیارى زیاتر ئێستاش قەرەوێڵە (ێینییەكان) هەر لەنەخۆشخانەى چوارقوڕنە كەوتوون .
2- (ك.ع.أ) لەكاتێكدا لێپرسراوى میلاكات و پلاندانان بوو بە ئاشكرا لەبرى دامەزراندنى خەڵك پارەى وەردەگرت و هەرچى خزم و كەسوو كارى خۆى هەیە دایمەزراندن ، سەرەڕاى چەندین گەندەڵى تر كەلەبەشەكانى داهاتوودا ئەیان خەینە ڕوو .
3-(ز.ع.أ) لەكاتێكدا ناوبراو بە بڕوا نامەى ناوەندى دامەزرابوو بەڵام هەرزوو بڕوانامەكەى تەزویر كرد و خۆى كرد بەجێگرى بەڕێوەبەرى گشتى و سەرپەرشتى هەموو لیژنەكانى كڕینى دەكرد و لەگەڵیان شەریك بوو بەتایبەتى لیژنەكانى كڕینى سووتەمەنى ،كەهەموو هەفتەیەك سەیارەیەكى مۆدیل بەرزى دەگۆڕى ،لە ئێستادا كە ئەو شتانەى لەبەر دەستدا نەماوە تەنانەت لەوەزارەتى تەندروستیش دەركرا هەر خەریكى هەڵبەستنى بوختان و قسەى ناشرینە بۆ خەڵك لە پەیجەكاندا .
4- (س،أ،أ) ئەم سێ كەسەش لە كاتێكدا بەردەوام سەرۆكى لیژنەى كڕینى سووتەمەنى بەڕێوەبەرایەتى بوون هەر خەریكى تەخشان و پەخشان كردنى پارەى ئەم بەڕێوەبەرایەتییە و كڕین و فرۆشتنى سەیارەى مۆدیل بەرز بوون ، لەئێستادا هەر سەیارەشیان نەماوە .
كارمەندانى تەندروستى بەڕێز تكایە خۆتان حەكەم بن و بەراوردێك بكەن لەنێوان ئەوكردەوانەى ئەمانە ئەنجامیان داوە ،لەگەڵ كردەوەكانى بە بەڕێزان (مەزهەر فازڵ و مەلا ئومێد و سەید محمد) كە لە ئێستادا شەوو ڕۆژیان خستۆتە سەر یەك بۆجوانكردنەوەى ڕووى ئەم بەڕێوەبەرایەتییە . جا بۆیە ئێمەى كارمەندان حەقى خۆمانە پرسیار لەو نووسەرانە بكەین وەك (كارمەندێكى تەندروستى چوار قوڕنە ،چرۆئەحمد ,پشدەر پشدەرى , هەڵۆى كێوەڕەش) كەبەراوردێك بكەن لەنێوان چاك و خراپدا ئایا ئەوانەى ئێستا باشترن یان ستافەكەى پێشوو كەیەك وشەش لەسەر ئەوان نانووسن ،بۆیە حەقى خۆمانە دڵنیا بین هەر ئەوانەن شتى ناڕەوا لەسەر (د.محمد و مەلا ئومێد و مەزهەرو سەید محمد)دەنووسن .
تێبینى / (ك.ع) ، (ز.ع) ، (ج.ع) ئەوانە برانین لەخوێندا تەنها برابوون لەكۆكردنەوەى پارەو گیرفان پڕكردندا، ئێستاش كە ئەو شتانەیان لەدەستدا نەماوە خۆیان لێكردووین بەبەرگریكارى كارمەندان و خەڵكى هەژار.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست