كێ بوون ئەوانەى ناوى بەڕێوەبەرایەتى گشتى تەندروستى ڕانیەیان ناشرینكرد ؟ بەشى سێیەم
Monday, 27/08/2012, 12:00
كارمەندانى دڵسۆز، خەمخۆرانى شارى ڕانیە ، ڕۆژنامە نووسان تكایە بەردەوام بن لەسەر چاودێریكردن و بەدواداچوون بۆئیش وو كارى دام و دەزگاكانى حكومەت لەدەڤەرەكەدا بۆئەوەى سیماى دام و دەزگا خزمەتگوزارییەكان لەبەرچاوى خەڵك ناشرین نەبێت، هەروەك چۆن كۆمەڵێك كارمەندى گەندەڵ و مشەخۆر بەڕێوەبەرایەتى گشتى تەندروستى ڕانیەیان ناشرین كرد هەر چەندە لەگەڵ گۆڕانى بەڕێوەبەرى گشتى تەندروستى دوورخرانەوە، بەڵام ئێمە بەبەڵگەوە بەش لەدواى بەش هەندێك لەكارە خراپەكانیان وەك نموونە دەخەینە بەر چاو بۆ ئەوەى بەباشى بیان ناسن و ئەو دیاریدانە دووبارە نەبێتەوە . 1-(ج.ع.خ) كاتێك لێپرسراوى بەشى ئەندازەو چاككردنەوە بوو لە بەڕێوەبەرایەتى گشتى تەندروستى ڕانیە لە ساڵێكدا (225) دووسەد و بیست و پێنج ڕۆژ ئیفادى بۆخۆى كردووە بەناوى ئیش و كارى بەڕێوەبەرایەتى سەردانى سلێمانى و هەولێرى كردووە ،بەڵام كاتێك بەڕێوەبەرى گشتى تازە بەدواداچوونى بۆئەو ئیفادانە كردووە دەركەوتووە كەناوبراو بەئیش و كارى تایبەتى خۆى رۆیشتووە تەنانەت دەركەوتووە هەندێك جار چووە بۆ سەفرە بۆ (ئەحمەد ئاوا) بەڵام ئیفادى بۆ خۆى كردووە ،وە ئەوەش ئاشكرا بووە كەهەر ناوبراو بووە لەگەڵ كۆمپانیاى بەختەوەرى رێككەوتووە بۆ گۆڕینى ئامێرەكانى نەخۆشخانەى ولادەى ڕانیە بە ئامێرى ێینى و خراپ نەك بەڕێز (سەید محمد) جێگرى بەڕێوەبەرى نەخۆشخانەى ناوبراو .
2- (أ،أ) یش كەپێشتر سەرۆكى لیژنەى سووتەمەنى و لێپرسراوى گەنجینەى بەڕێوەبەرایەتى بوو ن هەردووكیان خێزانەكانیان لەكاتێكدا خوێندكار بوون دایان مەزراندوون بەهاوكارى (ك.ع.أ) لێپرسراوى ئەوكاتەى میلاكات و پلاندانان بێ ئەوەى دەوام بكەن ، كەدواتر بەهەوڵى كاك (مەزهەر) و (دكتۆر محمد) پابەندكران بەدەوامەوە ،وەهەروەها ئەم دووكەسە بەهاوكارى (س.ح)دەستیان گرتبوو بەسەر بەشى ڕاگەیاندن ى بەڕێوەبەرایەتى و تەنانەت لەكاتى گواستنەوەیان بۆ (سەنتەرى گورچیلەى دەستكردى ڕانیە) هەموو كەل و پەلە گرانبەهاكانى ئەو بەشەیان بۆ خۆیان بردبوو وەك (كامێرا ،لاپتۆپ،داتاشۆ) كەدواتر بەڕێز (د.محمد) پێیهێنانەوە .
3-(ن.ع.أ)و (ز.ع.أ) ئەوانیش دووبرابوون یەكێكیان واتا(ز)جێگرى بەڕێوەبەرى گشتى (د.ئومێد) بوو هەموو ئیشوو كارەكانى بەڕێوەبەرایەتى لەدەستى ئەودا بوو سەرپەرشتى هەموولیژنەكانى دەكرد ،ئەوى تریان واتا(ن) كارمەندبوو لەنەخۆشخانەى گشتى ڕانیە و لەهەمان كاتدا نەقیبى سەندیكاى پزیشكانى ڕانیەش بوو ،وە چەندین دەرمانخانەى لەناو بازاڕى ڕانیەدا هەیە جگە لەدەرمانخانەى ناو عیادەكان و ناوبراویش سەردەمى (د.ئومێد) خێزانەكەى دەوامى نەدەكرد كە دواتر بەهەوڵى كاك (مەزهەر)ئەویش گەڕێندرایەوە سەر دەوام ،ئێستا ناوبراو سەرەڕاى ئەوهەموو گەندەڵییە ڕەخنە لەسەندیكاى كارمەندانى تەندروستى دەگرێت بەتایبەتى (خالید و مەزهەر) كە گوایە بازاڕیان قۆرغ كردووە بۆ خۆیان .
بەڕێزان كاك (پشدەر پشدەرى)،(چرۆخان) ،(هەڵۆى كێوەڕەش) ،(كارمەندێكى تەندروستى چوار قوڕنە) ئایا بەڕاى ئێوە كارى ئەوانەگەندەڵین یان كارەكانى بەڕێزان كاك (مەلا ئومێد) كەناهێڵێت یەك لیتر بەنزین بەهەدەر بڕوات و كاك (مەزهەر) هەموو ئەوانەى ئاشكرا كرد كەدەوامیان نەدەكرد و مووچەشیان وەردەگرت ،وە بەڕێز كاك(سەید محمد) نەخۆشخانەى ولادەى كردووە بەنەخۆشخانەیەكى نموونەیى ، كە ئێوە بەماستاوچى و دز و نەخوێندەوار ناویان دەبەن ئایا ئەوانە دزن یان ئەوانەى پێشتر ،كە بەهیچ شێوەیەك باسیان ناكەن لەكاتێدا هەر ئەوان بوون ناوى بەڕێوەبەرایەتى گشتى تەندروستى ڕانیەیان ناشرینكرد .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست