بنەمالەی بارزانی لەسەر بەخێو نەکردنی سەگێک چەندین بنەماڵە دەربەدەر دەکەن

Wednesday, 17/08/2011, 12:00


رۆژانە روی راستەقینەی بنەمالەی بارزانی بۆ خەلکی کوردستان ئاشکرا دەبێت کەچ بنەمالەیەکی مەترسیدارن لەسەر ژیانی سیاسی و کۆمەلایەتیەکەیەوە . رۆژ نیە تاوان و تاڵانی بەرامبەر خەلکی کوردستان ئەنجام نەدەن . هەردوێنی لەمالپەری کوردستان پۆست بەڕێزێک بەناوی شیرزاد بەرزنجی لەپەروەندێکی تردا پەیوەندی نهێنی نێوان بنەمالەی بارزانی و بەعسیەکانی بەبەڵگەوە بۆ ئاشکرا کردین . ئەوا ئەمڕۆش لەگەل یەکەم سەیرکردنی مالپەرەکان تاوانێکی تری ئەم بنەمالەیەم خوێندەوەوە کە ئاغایه‌كی‌ زێباری‌ (پورزای بارزانیە) له‌گوندی‌ ئومه‌رسێنای‌ سه‌ر به‌قه‌زای‌ ئاكرێ‌، له‌سه‌ر ره‌تكردنه‌وه‌ی‌ به‌خێوكردنی‌ سه‌گه‌كه‌ی‌، هێرشده‌كاته‌ سه‌ر خێزانێك‌و له‌پیاوێكی‌ ته‌مه‌ن شه‌ست ساڵ ده‌دات، دواتر ژماره‌یه‌ك خێزانیكش له‌شوێنی‌ نیشته‌جێبوونی‌ خۆیان ده‌رده‌كات.
ئەم تاوانە بێ وینەیە بەعسیەکانیش نەیانکردوە لەسەر بەخێونەکردنی ئاژەلیک بەنیوەشەودا بچنە سەر مالان و ئەشکەنجە و ئازاری خەڵک بدەن و دواتر بەکۆمەڵ کۆچیان پێ بکەن .
بنەمالەی بارزانی بەزۆرینەی لق و پۆپەکانیانەوە ، دەیان ساڵە لەشاخ و شار تاکی کورد بە تایبەتی ئەوەی لەتیرەی ئەوان نەبێت وەک مرۆڤی پلە دوو وسێ سەیردەکەن ، بەرادەیەک سەگەکانی خۆیان لەمرۆڤەکان پێ گرنگترە ؟
لەکوێی جیهان رویداوە بەزۆرەملێ منال بەپارەیەکی کەم و بەئیجباری سەگی پێ بەخێوبکرێت و کاتێک بەخێویشی نەکەی ئەوا ئەشکەنجە وئازار بدرێی ؟ ئەم بنەمالەیە وەک فەرعونەکانی میسر خۆیان پێ لەنەوەیەکی تری مرۆڤە بۆیە ئامادەن لەپێناوی بەخێونەکردنی سەگێک بنەمالەیەک دەربەدەر و بکوژن ؟
بنەمالەی سەدام هاوشیوەی ئەم بنەمالەیە زۆر تاوانیان کرد ، بەلام مێژوو توانی رسوایان بکات و بەسزای خۆشیان بگەیەنێ ، ڕۆژگارێک دێت ئەوبنەماڵەیەش وەک بنەمالەی سەدام یەک لەدوای یەک لەزیندان و سێدارەدان و حەشارگەی نهینێ دەریان بهیێنین . چونکە کورد گوتەنی خوا لەسولتان مەحمود گەورەترە. ئیتر بائەمڕۆ ئەم بنەمالەیە بکەونە گیانی مرۆڤ و خاک و سروشتەکەیەوە ... لەکۆتایش دەلێین دوای ٢٠ سال لەتەمەنی ئەم بنەماڵەیە بەوهەموو تاوان و ناپاکی و داگیرکردنی سروشت و زەوی خاکی کوردستانەوە نەفرەت لەو کەسەی ئەوانەی خۆش دەوێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە