من ئه‌م ئازادیه‌م ناوێت
Thursday, 20/09/2012, 12:00
ئینگه رۆگ
له ئه‌ڵمانییه‌وه: ره‌وه‌ز ئه‌حمه‌د
ن: / شاری عه‌فرینی رۆژئاوای کوردستان
((تێبینیه‌کی پێویست: ئه‌م راپۆرته له لایه‌ن ئینگه رۆگگ، که ژنێکی دۆستی کورده و تا ئێستا چه‌ندان راپۆرت و وتاری له‌سه‌ر کورد به گشتی و هه‌رێمی کوردستان به‌تایبه‌تی بۆ رۆژنامه ئه‌ڵمانیه‌کان نوسیوه. سڵی نه‌کردۆته‌وه له باس له گه‌نده‌ڵیه‌کانی لێپرسراوانی هه‌رێمی کوردستان و مه‌سه‌له‌ی دزینی نه‌وت و ...هتد. مه‌به‌ست له وه‌رگێرانی ئه‌م وتاره‌ش بۆ کوردی بۆ وریاکردنه‌وه‌ی په‌یه‌ده و پارتی کرێکارانی کوردستانه، که ئه‌و هه‌ڵانه‌ی له‌و پارچه‌یه‌ی کوردستاندا کردویانه و ده‌یکه‌ن واز لێبهێنن. تا چی زوتره دوور که‌ونه‌وه له به‌کارهێنانی توندوتیژی و نواندنی سه‌رکوت و زه‌بروزه‌نگ دژ به لایه‌ن و که‌سه ره‌خنه‌گره‌کان و ئه‌وانه‌ی وه‌ک ئه‌وان بیر ناکه‌نه‌وه، به‌و هیوایه‌ی بۆ له‌مه‌ودوا پارتی ناوبراو سیاسه‌ت و هه‌ڵسوکه‌وتی له‌م جۆرانه واز لێبهێنێت و رێگا به ئازادی بیر‌ورا و بۆچوونی سیاسی جیاواز بدات، ئه‌گینا زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌که‌م له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی و ناوخۆی کوردستان خودی ئه‌و پارته ده‌بێت، که به ده‌یان هه‌زار شه‌هیدی له پێناو ئازدیدا به‌خشیوه. هه‌روه‌ها پارتی ناوبراویش وه‌ک یه‌کێتی و پارتی ده‌بێته حزبێکی سه‌رکوتکه‌ر و جێگای ناره‌زایه‌تی خه‌ڵکی کوردستان، گه‌ر واز له‌م ره‌فتارانه‌ی نه‌هێنێت))
خانوه‌کان پالیانداوه به یه‌که‌وه به قه‌د گرده‌که‌وه، جوتیاران به تهرهکتۆرهوه به‌رێگاوه‌ن، له نێو باخه زه‌یتونه‌کاندا هه‌نار و میوه‌ی زه‌رد و سور ده‌دره‌وشێته‌وه. له نێو کێڵگه‌یه‌کی نزیکدا ژنان پیاز ده‌ردێنن. له لاکه‌ی تره‌وه پیاوان هه‌گبه وشهڵتهکان پر ده‌که‌ن له گه‌ڵای توتن و ده‌یخه‌نه سه‌ر پشتی گوێدرێژه‌کان. عه‌فرین ناوچه‌یه‌که له باکوری پارێزگای ئه‌لیپۆ، زۆرینه‌ی دانیشتوانه‌که‌ی کوردن. له‌م مانگانه‌ی رابردودا رژێمی ئه‌سه‌د لێره‌ش وه‌ک زۆربه‌ی ناوچه کوردنشینه‌کانی به درێژانیی سنوری تورکیا هێز و خه‌ڵکانی خۆی لێ کێشاوه‌ته‌وه. له‌م ناوچه‌یه و چه‌ند کیلۆمه‌ترێک دوور له شێری (عه‌فرین)ه‌وه، که هه‌ر به ناوی ناوچه‌که‌وه ناونراوه و نزیکه‌ی چل وچوار هه‌زار دانیشتوانێتی، مه‌ڵبه‌ندی ناوچه‌که‌یه، سه‌ربازگه‌یه‌کی لێیه، که ده‌ڵێن ٤٠٠ سه‌ربازێکی تێدا جێگیر بووه. خه‌ڵکه‌که له ئێستادا له هێرشی ئه‌وان ناترسن، بۆ یه‌که‌مجاریشه له مێژووی کورده‌کاندا، ئه‌و ئاواته له مێژینه‌ی هه‌یانبوو، که خۆیان حوکمی خۆیان بکه‌ن، هاتۆته‌دی. به‌ڵام پێناچێت ئه‌وه بێت که‌وا ده‌بینرا...
هه‌مئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ رژێمدا؟
جوامێرد حه‌مدوش یه‌کێک له که‌سه چالاکه‌کانی سه‌عاتی یه‌كه‌مه. پێش ساڵێک ئه‌و یه‌که‌م رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردی دروست کرد له عه‌فرین. کاتێک به‌ر له ساڵێک شۆرش و راپه‌رین ده‌ستی پێ کرد ئه‌و له‌وێ خۆپیشێندانهکانی رێکده‌خست، که‌وه‌ک خۆی ده‌لێت به هه‌زاران که‌س به‌شدارییان تێدا ده‌کرد، ئه‌و راوه‌دوو نرا و خۆی شارده‌وه. حهمدوشی ته‌مه‌ن ٢٢ ساڵ ناسڵه‌مێته‌وه له‌وه‌ی بڵێت، (به‌ڵام ئێستا پاش ساڵ و نیوێک ترسم له هیچ که‌س نیه، له پارتی کرێکارانی کوردستان نه‌بێت).
پی که‌ی که‌ی، پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا به ره‌سمی له عه‌فرین نییه، ئه‌مه پارتی یه‌کێتی دیموکراتی (په‌یه‌ده) ده‌ڵێت. له‌وه‌تی هێزه‌کانی رژێم پاشه‌کشه‌یان کردوه، کۆمیته‌یه‌کی باڵا ناوچه‌که به‌رێوه ده‌بات، که پارتی ناوبراو و ١٦ گروپ و حزبی تری کوردی پێکیان هێناوه، که ئه‌مان له حکومه‌ته‌که‌ی هه‌رێمی کوردستانی باکوری عێراقه‌وه نزیکن. لای که‌می له عه‌فریندا راستیه‌کی حاشێ هه‌ڵنه‌گره، که ئاڵای سه‌وز و سور و زه‌ردی پی که‌ی که‌ی له‌سه‌ر بیناکان ده‌شه‌کێته‌وه. هه‌رچه‌نده په‌یه‌ده جه‌خت له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی خۆی ده‌کاته‌وه، به‌ڵام نزیکایه‌تی ئه‌وان له پارتی کرێکارانه‌وه شتێکی شاراوه نییه.
(سه‌رکه‌وتنی رۆژاوای کوردستان سه‌رکه‌وتنێکی سیاسییه بۆ رێگای رابه‌رمان سه‌رۆک ئاپۆ) ئه‌مه ئاسیا عه‌بدوڵلای هاوسه‌رۆکی ئه‌وان به ده‌نگێکی زوڵال له بڵندگۆوه گوتی. ئه‌و هاتوه بۆ عه‌فرین، تا سیاسه‌تی پارته‌که‌یان بۆ خه‌ڵک رونبکاته‌وه، نزیکه‌ی ٥٠٠ که‌س له‌سه‌ر کورسی پلاستێکی له شه‌قامێکدا دانیشتون و گوێیان بۆی گرتوه، ئاسیا ئه‌و ژنه‌ی چاکه‌تێکی خه‌تدار و پانتۆڵێکی ره‌شی له‌به‌ردایه و قژی له‌پشته‌وه به‌ستوه. له پشتی ناوبراوه‌وه وێنه‌ی سه‌رۆکی زیندانیکراوی پارتی کرێکاران ئاپۆ هه‌ڵواسراوه. تا ساڵی ١٩٨٨ رژێمی سوریا هاوکاری پارتی کرێکارانی ده‌کرد دژ به تورکیا. له لایه‌ن تورکیاوه ره‌وشه‌که والێکده‌درێته‌وه، که وه‌ک تۆڵه‌یه‌ک له تورکیا، رژێمی ئه‌سه‌د ناوچه‌که‌ی بۆ هێزه‌کانی په‌یه‌ده جێهێشتوه. مانای وایه ده‌کرێت رێکه‌وتنێکی نهێنی له نێوان پارتی په‌یه‌ده و ئه‌سه‌ددا هه‌بێت. به‌ڵام ئاسیا عه‌بدوڵڵا ده‌ڵێت (هیچ رێککه‌وتنێک له‌گه‌ڵ رژێمدا نییه). ئه‌و سه‌رکرده‌یه له وته‌که‌یدا ده‌ڵێت (نه رژێم و نه ئۆپۆزسیۆن دانیان به مافه‌کانی کورددا نه‌ناوه. بۆیه ئێمه لایه‌نی هیچیان ناگرین و سیاسه‌تێکی سه‌ربه‌خۆ پیاده ده‌که‌ین وه‌ک رێگه‌ی سێیه‌م).
پارته‌که‌ی ئه‌و دژی رژێم خه‌باتی کردوه و له ساڵ و نیوێکه‌وه، هه‌موو هه‌وڵێکیان داوه، که وابکه‌ن خوێن له‌م ناوچه‌یه‌دا نه‌رژێت، وه‌ک ده‌ڵێت.
ئیجرائات دژ به ره‌خنه‌گران
له راستیدا ده‌کرێت هۆکاری تر له پشت کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی رژێمه‌وه بوونی هه‌بێت. ئه‌سه‌د پێویستی به‌و هێزانه هه‌یه له ناوچه‌کانی تر، هه‌روه‌ها ده‌یه‌وێت پردێک له‌گه‌ڵ کورده‌کان بهێڵێته‌وه و نهیروخێنێت، که نزیکه‌ی ده ده‌رسه‌دی دانیشتوانی وڵاته‌که‌ن. به‌مه‌ش ئه‌و دووبهشکرنی کورده‌کانی له‌ده‌ستتدایه. په‌یه‌ده له ئێستادا هه‌موو کارێک ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سته‌ڵاتی خۆی له‌و ناوچانه‌دا جێگیر و کۆنکریت بکات. له‌مه‌شدا سود له‌وه ده‌بینێت، هه‌زاران کوردی سوریا له ریزه‌کانی پارتی کرێکارانا خه‌باتیان کردوه. ئه‌مرۆ ئه‌و پارته چه‌ندان رێگای سه‌رکوتکاری (تۆتالیتاری) گرتۆته به‌ر بۆ جێگیرکردنی ده‌سته‌ڵاتی.
(ئێمه ناتوانین بیرورای خۆمان به ئازادی ده‌ربڕین)، ئه‌مه خوێندکار سیپان ئه‌حمه‌د وا ده‌ڵێت. که خۆی دژ به رژێم به‌شداری خۆپیشاندانی کردوه. ئه‌مرۆ خۆپیشانده‌ران جورئه‌ت ناکه‌ن بچنه سه‌ر شه‌قام. زۆر جاران هێزه‌کانی په‌یه‌ده هێرشیان کردۆته سه‌ر چالاکه‌کانی خۆپیشانده‌رانی دژ به رژێمی ئه‌سه‌د، وه‌ک له نوێنه‌رانی پارته‌کانی تری ئه‌وێم بیست و جه‌ختی لێده‌که‌نه‌وه.
پێش دوو مانگ لاشه‌ی ئه‌شکه‌نجه‌دراوی سێ له ره‌خنه‌گره ناسراوه‌کانی په‌یه‌ده له خه‌سته‌خانه دۆزرانه‌وه، که پێشتر له شهرهتهقهی هێزه‌کانی ئه‌و لایه‌نه‌دا ده‌سگیر کرابوون. کاتێک ئێمه ویستمان پرسیار له که‌سوکار و خێزانی ئه‌وانه بکه‌ین، یه‌کسه‌ر کۆمه‌ڵێک له پیاوان هاتنه ئه‌وێ که له عه‌فریندا به چالاکوانانی هێزه‌کانی دۆستی په‌یه‌ده ناسراون.
گه‌نجێکی چالاک یه‌که‌م که‌س بووه، که رۆژنامه‌ی به کوردی له عه‌فرین ده‌رکردوه، به پێی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ک هه‌ڕه‌شه‌ی لێکراوه، به‌ڵام ئه‌و له به‌ر ترسی خێزانه‌که‌ی بێده‌نگ بووه. ئه‌و (کامه‌ران حه‌سه‌ن) ترسی هه‌یه له پارته کوردییه پێشکه‌وتوه‌که، وه‌ک خۆی ده‌ڵێت.
سه‌رجه‌م کورده‌کانی عه‌فرین له‌سه‌ر ئه‌وه کۆکن و داواده‌که‌ن، به‌فه‌رمی ناسینی کورد وانه‌گوتنه‌وه به زمانی خۆیان وه گه‌ر ئیمکان بێت ئۆتۆنۆمییه‌کی راسته‌قینه‌یه. ئێستا ئه‌وان له‌بری ئه‌و بیرکردنه‌وه‌یه له‌وه ده‌ترسن که شه‌ری ناوخۆی کورد به کورد رووبدات. (به لای په‌یه‌ده‌وه مه‌وزوع هه‌ر سه‌رۆک ئاپۆیه) ئه‌مه جوامێرد حه‌مدوش گوتی، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت (گه‌ر ئه‌مه‌ش هه‌موو ئازادییه‌که بێت، ئه‌وا من ئه‌م ئازادییه‌م ناوێت).
سه‌رچاوه:
http://www.nzz.ch/aktuell/international/diese-freiheit-will-ich-nicht-1.17561892
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست