کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مشتێک له‌ تاوان و ناپاکییه‌کانی تاڵه‌بانی

Saturday, 06/03/2010, 12:00


کێ حه‌مه‌ صالح دیلانی شاعیری زیندانی کرد ؟
زۆربه‌مان ئه‌و به‌سه‌رهاته‌مان بیستوه‌ که ‌له‌ساڵی 1966 دا ئه‌و کاته‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی
سه‌رگه‌رمی جاشایه‌تی بوو بۆ حوکمه‌تی عیراقی خوێناوی ئه‌وسا ‌ڕاوی پێشمه‌رگه‌کانی بارزانی ئه‌کرد بۆیان، که‌ ئه‌مڕۆ ڕێکه‌وتنی له‌گه‌ڵ ساز کردوون بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌ گڵاوه‌کانی خۆی که‌ بنه‌ماڵه‌ی بارزانی یه‌.
شاعیر و ده‌نگ خۆشی به‌ناو بانگی کورد مامۆستای به‌ڕێز(حه‌مه‌صالح دیلان) ئه‌وکاته ‌واته‌1966 هۆنراوه‌ به‌ناوبانگه‌که‌ی (پایزی جاران) به‌سه‌ر جه‌لال تاڵه‌بانی جاشدا ووت که ‌شه‌رمه‌ و شوره‌یییه‌ جاشایه‌تی هۆنراوه‌که‌ش ئاوا ده‌ست پێ ده‌کات له‌سه‌ره‌تادا

ئه‌که‌وته‌ڕی هه‌وری په‌ڵه‌ی پاراوتێر
به‌فرمێسکی بای به‌په‌له‌ی لای گه‌رمه‌سێر

‌له‌کۆتایی هۆنراوه‌که‌دا دیلانی مه‌زن ده‌ڵێت
بیشۆره‌وه‌ با سه‌ر له‌ده‌ست دیاری بێ
با قوڕ خه‌ست بێ و بۆ سه‌ری جه‌لال تاڵه‌بانی بێ

به‌ڵام وه‌ک پیشه‌ی ئه‌وسایان و ئێستاشیان تاڵه‌بانی، شاعیری مه‌زنی زیندانی کرد 6 مانگ
له‌ته‌ویله‌که‌ی (به‌کره‌جۆ) هێشتیه‌وه‌.
پاش ئازاد بوونی دیلانی مه‌زن له‌ زیندان له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌و چاو سور کردنه‌وه‌ی تاڵه‌بانی و چه‌کداره‌کانی ناچار کرا که‌ کۆپله‌ی کۆتایی هۆنراوه‌بگۆڕێت بۆ

بیشۆره‌وه ‌با سه‌ر له‌ده‌ست دیاری بێت
با قوڕ خه‌ست بێ و بۆ سه‌ری شه‌رمه‌زاری بێت .

جه‌لال تاله‌بانی پیشه‌ی ئێستای نییه ‌50 ڕوویی و مامه‌حه‌یی کردن بۆ دوژمنانی کورد ،
هه‌ر جه‌لال تاڵه‌بانی نه‌بوو ساڵی 1984 که‌به‌فه‌رمانی به‌عس شه‌ری له‌گه‌ل (به‌ره‌ی جووت) ی ئه‌وسا کرد که‌به‌عس په‌یمانی دابوو به‌تاڵه‌بانی پاش شه‌ڕه‌که‌مفاوه‌زات له‌گه‌ڵ ئه‌واندا بکات هه‌ر که‌چوو بۆ لای (سه‌ددام حسین ) یه‌کسه‌ر خۆی پێ ڕانه‌گیرا وو تی (صدام‌ حسین حکم ولیس خصم ) واته‌ (سه‌ددام دادوه‌ره‌نه‌ک دووژمن ) .
هه‌ر هه‌مان کات 1984 کاتی مفاوه‌زات جه‌لال تاڵه‌بانی به‌سه‌ددام حسینی ووتبوو که ‌محافزی ئه‌وسای سلیمانی که ‌(( شێخ جه‌عفه‌ر عبدالکریم البرزنجی )) بوو بگۆڕێت و لای به‌رێت له‌ محافزی سلیمانی ، که‌ هه‌موو ئه‌زانین شێخ جه‌عفه‌ر چ پیاوێک و چ به‌عسییه‌ک بوو، ‌چه‌نده‌ها ڕۆڵه‌ی خه‌ڵکی سلیمانی گووله‌باران ئه‌کران ئه‌م فه‌رمان به‌ره‌کانی دام و ده‌زگاکانی سلیمانی کۆ ئه‌کرده‌وه‌ و له‌گه‌ڵ مه‌سئوله‌کانی به‌عسی ئه‌وسا وه‌ک ئاهه‌نگ سه‌یریان ئه‌کردن و چه‌پڵه‌یا ن لێ ئه‌دا و به‌شا نو باڵی قائدی عروبه‌دا .
پاشان (سه‌ددام حسین ) هه‌ر له‌ته‌له‌فیزیۆن که ‌خۆم گوێم لێبوو ووتی جه‌لال تاڵه‌بانی وای پێ ووتم ، ووتی منیش پێم ووتووه: ‌(جعفر یبقی یعنی یبقی ) واته‌ جه‌عفه‌ر ئه‌مێنێته‌وه‌ئه‌مێنێته‌وه‌.
لێره‌دا ئه‌پرسم ئه‌ی بۆ پاش روو خاندنی به‌عس که شێخ جه‌عفه‌ر هاته‌وه‌ کوردستان شارتانه‌وه‌ له‌ میلله‌ت به‌ڵام که‌ زانیتان بۆتان نه‌چووه‌سه‌ر له‌سیناریۆیه‌کی گاڵته‌جاریدا چه‌ند که‌سێکتان هێنایه‌ سه‌ر ته‌له‌فیزیۆن که‌ گوایه ‌له‌ دادگا شکات له ‌شێخ جه‌عفه‌ر بکه‌ن، بێگومان ئه‌و که‌سانه‌ به‌ڕاستی شکاتیان هه‌بوو له‌و خائینه‌، که‌ یه‌کێکیان برای شه‌هید (هیوا) بوو که‌شێخ جه‌عفه‌ر ئاماده‌ببو له‌کاتی گووله‌بارن کردنه‌که‌یدا.

کوا (دکتۆر ئومێد مدحت مباره‌ک) ؟
ئه‌ی بۆ که‌س باسی ئه‌و ڕووداوه‌ ناکات که ‌کاتێک مه‌فره‌زه‌یه‌کی پیشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌کانی ئه‌وسا دێنه‌خواره‌وه‌ بۆ چالاکی یه‌کێکیان لێ بریندار ئه‌بێت، پاشان ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌ ئه‌به‌نه ‌ماڵێکه‌وه‌ بۆ تیمارکردن له‌ناو سلیمانی ئه‌چن به‌داوی دکتۆر ئومیدا بۆ چاره‌سه‌ر پاش ئه‌وه‌ی د. ئه‌گاته‌ شوێنه‌که ‌تیماری ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌ ئه‌کات، به‌ڵام پاش ڕۆیشتنی د. ئومێد به‌ماوه‌یه‌کی که‌متر له‌30 خوله‌ک (طواری الامن) ئه‌گه‌نه‌ شوێنه‌که‌ و ئه‌و پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌ ده‌ستگیر ئه‌که‌ن و پاشان له ‌سێداره‌ ده‌درێت، ‌له تۆڵه‌ی ئه‌م کاره‌ خائینانه‌ی دکتۆر ئومێد ته‌قه‌یان لێکرد، به‌ڵا م داخه‌که‌م به‌هه‌ڵه‌ (کاوس) ناوێکیان پێکا له‌جیاتی، نازانم ئه‌و کاوسه‌ مرد یان نا، له‌بیرم نایه‌ت به‌داخه‌وه‌ چونکه‌ ئه‌و کاوس ناوه ‌سه‌یاره‌که‌ی هه‌ر وه‌کو سه‌یاره‌که‌ی دکتۆر ئومێد بوو، بۆیه‌ که‌وتنه‌ هه‌ڵه‌وه‌. له ‌ترسی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ دکتۆر ئومێد ڕای کرد بۆ به‌غدای پایته‌خت و له‌پاداشتی ئه‌وه‌دا کرا به (وه‌زیری ته‌ندروستی عێراق).
پاداشتی به‌عس بۆ (د. ئومید) ئه‌وه‌شی له‌گه‌ڵدا بوو که ‌له‌ساڵی 1995 بوو (عوده‌ی) کوره ‌گه‌وره‌ی سه‌ددام کچه‌که‌ی د. ئومێدی برد بۆ لای خۆی 1 هه‌فته ‌لای مایه‌وه‌ پاشان چوو بۆ لای سه‌ددام حسین و ده‌ستی کردبوو به‌گریان تاکو عوده‌ی کچه‌که‌ی بۆ بگه‌ڕێنێته‌وه‌ ئه‌وه‌بوو بۆیان گه‌ڕانده‌وه‌ پاش 1 هه‌فته‌. ئه‌مه ‌ئه‌و شێره ‌بوو، که ‌له‌ کوردستان پپێشمه‌رگه‌ی به‌سێداره‌ گه‌یاند، لای دووژمنیش ده‌ستی کرد به‌گریا ن و پاڕانه‌وه‌.
‌پاش ڕاپه‌ڕین له‌باتی ئه‌وه‌ی بیهێنن و دادگایی بکه‌ن و تۆڵه‌ی ئه‌و پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌ی لێبکه‌نه‌وه‌ که‌چی وه‌ک پیشه‌ی هه‌موو جارێکیان ئه‌میشیان شارده‌وه‌ و ناردیانه‌ ده‌ره‌وه‌ی کوردستان ، به‌ڵام زۆر به‌داخه‌وه ‌ناوی ئه‌و پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌ نازانم کێ بوو به‌لا م هاوه‌ڵه‌کانی زۆر چاک ئه‌و به‌سه‌رهاته ‌ئه‌زانن.

کوا نزار خه‌زره‌جی ؟ وه‌فیق سامه‌رئی ؟ طارق مه‌حه‌مه‌د ڕه‌مه‌زان ؟
یان دیفاع کردن له‌سوڵتا ن هاشم .
ڕاسته ‌جه‌لال تاڵه‌بانی له‌ به‌غدا کۆتری سپی و شنه‌ی بایه‌، به‌ڵا م بۆ گیانی ئه‌م کورده‌ داماوه‌ پڵنگ و ڕه‌شه‌بایه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە