كاك پشتیوان سادق هه‌ر ئه‌وه‌نده فریا كه‌وتم
Friday, 16/12/2011, 12:00
شه‌وی 13-14/12/2001له كه‌ناڵی ئاسمانی زاگروس كاك پشتیوان سادق ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان له به‌رنامه‌یه‌ك میوان بوو سه‌باره‌ت به رِووداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی بادینان ، من ته‌نها (20) كاتژمیر فریای كه‌وتم له كۆتایی به‌رنامه‌كه‌وه ، به‌لاَم له‌م 20خوله‌كه‌دا كۆمه‌ڵێ هه‌ڵه‌ی فیكری و مێژوویی و حه‌قیقی تێدا بوو ، ئومێد ئه‌كه‌م وه‌ك چۆن من به بێ ده‌نگی گوێم لێی گرتبوو ئه‌ویش ئه‌گه‌ر ئه‌م نووسینه‌ی منی بینی به بێ ده‌نگی و بێ هه‌ڵچون بیخوێنێته‌وه.
1- به هه‌موو شێوازێ ئه‌یویست وه‌ك بیردۆزێكی گرنك بیسه‌لمێنێ كه یه‌كگرتوو له‌و دیو سنور هاتوه و ئه‌بێ ئه‌مانه‌ی كوردستانیش موحاكه‌مه بكرێن هه‌تا له سه‌ر هه‌وڵه تیرۆریه‌كه‌ی جمال عبد ناسر چونكه ئه‌مانه هه‌ر به تیرۆر ده‌ستیان پێ كردوه (هه‌رچه‌ند لێره‌دا كاتی چونه ناو ئه‌و مه‌له‌فه ته‌م ومژاویه نیه ئایا ئه‌و هه‌وڵه اخوان كردی یان نا ؟ هه‌تا ئێستا مه‌حاكمی مسری بۆى رِۆشن نه‌بوه‌ته‌وه كه ئایا ئه‌و هه‌وڵه اخوان كردی یان نا ؟ منیش محامی ئه‌وان نیم له‌م مه‌له‌فه‌دا) ، بۆیه به‌زۆری ووشه‌ی اخوان و یه‌كگرتووی به پاڵ یه‌كه‌وه به‌كار ئه‌هێنا ، كاكه خۆ ئێمه نه‌مان شاردۆته‌وه و تۆش هه‌نگت له دار گۆێزدا نه‌دۆزیوه‌ته‌و و بێجگه له تۆ په‌یی به‌م رِاستیه نه‌بردبێ ، ئێمه هه‌ر له سه‌ره‌تای خۆ اعلان كردنمانه‌وه له ساڵی 1994 به كاك مه‌سعود و مام جه‌لالمان ووت بۆ ئه‌وه‌ی زۆر به‌دواماندا نه‌گه‌رِێن و خۆیان و ده‌زگا تایبه‌ته‌كانیان ماندوو نه‌كه‌ن له‌م مه‌جاله‌دا كه یه‌كگرتوو حیزبێكی ئیسلامیه و بێ چه‌كه و فیكری میانه‌رِه‌وی له ناو فیكره ئیسلامیه جۆربه‌جۆره‌كانی دونیای ئیسلامی هه‌ڵبژاردوه و له سه‌ر ئه‌و فیكره‌یه ئه‌ندامه‌كانی ئارِاسته ئه‌كات ، نه توند رِه‌وی له فیكردا له لای ئێمه ئه‌رزشی هه‌یه ، نه له موماره‌سه‌دا و واقعیش سه‌لماندی .
2- من پێم سه‌یر ه كاك پشتیوان لای وابوو ته‌نها قسه بۆ كۆمه‌ڵێ نه‌خوێنه‌وار و دوور له رِۆشنبیری ئه‌كات و له‌وێوه ئه‌گه‌ر كه‌سێك خۆی كورد نه‌بێت ئه‌ڵێ ئه‌م گه‌لی كورده به الف ئه‌ڵێن تێلاَ و قول له فول ناكه‌نه‌وه ، ئه‌م به ساده كردنی عه‌قلی كوردیه خۆی بۆ خۆی جۆرێكه له سته‌م و ئه‌بێت خاوه‌نه‌كه‌ی به‌ر پرس بێت و لێ ى بپرسرێته‌وه .كاك پشتیوان ئه‌گه‌ر خۆی لانه‌دات له رِاستیه‌كان باش ئه‌زانێ كه وه‌ك چۆن به‌رهه‌مه‌مادیه‌كان كه عه‌قلی به‌شه‌ری انتاجی كردوون خاوه‌نه‌كه‌ی مرۆڤه‌كان خۆیانن ، خۆ به‌رهه‌م بۆ هه‌ساره‌یه‌كی تر ناكه‌ن و نای نێرن ، به هه‌مان شێوه ئه‌گه‌ر واز له به‌رهه‌مه مادیه‌كان بێنین و رِوو بكه‌ینه به‌رهه‌مه مه‌عنه‌وی و فیكریه‌كان ، به ده‌یان قوتابخانه‌ی جۆربه‌جۆر به‌دی ئه‌كه‌ین ، له مه‌جاله جیاوازه‌كاندا ، له ئابوری له كۆمه‌لاَیه‌تی ، له ئه‌ده‌ب و هونه‌ر ، ئه‌مانه هه‌مووی قوتابخانه‌ی هه‌یه و هه‌ر قوتابخانه‌یه‌كیش بنه‌ماو چوار چێوه‌ی خۆی هه‌یه و له قوتابخانه‌یه‌كی تری جیا ئه‌كاته‌وه ، خۆ ئه‌گه‌ر به‌م میزانه‌ی كاك پشتیوان بێت كه حیزبه‌كه‌ی ناوی خۆی ناوه (پارتی دیموكراتی كوردستان) یه‌كه‌م ده‌ركه‌وتنی شكڵه دیموكراتیه‌كان له كۆماره كۆنه‌كانی هیندیه‌كانه‌وه سه‌ری هه‌ڵدا و كه مێژوه‌كه‌ی ئه‌گه‌رِێته‌وه بۆ سه‌ده‌ی شه‌شه‌می پێش زاینی .
بۆیه من ده‌ڵێم به‌رهه‌مه فیكریه‌كانی مرۆڤ خاوه‌نی راسته‌قینه‌ی مرۆڤه‌كان خۆیانن ، بۆیه یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان هه‌ر له سه‌ره‌تای كاری خۆیه‌وزه به هه‌موو لایه‌كی رِاگه‌یاندوه كه له نێو بیر‌و بۆچونه ئیسلامیه جۆر به‌جۆره‌كاندا كه كۆمه‌ڵگای موسڵمانان خۆیان لێی به‌ر پرسیارن هه‌ر له سه‌له‌فی تا سوفی تا توند ره‌و ...هتد ئه‌م بیر‌و بۆچونانه له ناو جه‌رگه‌ی ئه‌م كۆمه‌ڵگایانه‌وه هاتوون و له ناویشیاندا ئه‌مێننه‌وه ، بۆیه ئه‌وه‌ی گرنگه كامیان خزمه‌ت به به‌م كۆمه‌ڵگایه ده‌كات ئه‌بێت ئه‌وه بره‌وی پێ بدرێت ،؟ ئه‌وه‌ی كه راسته و راست بتوانین به بێ وه‌ستان وه‌لاَمی پێ بده‌ینه‌وه ئه‌وه‌یه كه فیكره میانرِه‌وه‌كان خزمه‌ت ئه‌كه‌ن و له گه‌ڵ واقعدا ئه‌یان كرێت ، به‌لاَم ئه‌گه‌ر كاك پشتیوان بێت خۆی واتای میانه‌رِه‌و بكات كاتێ كه خۆی نوێنه‌ری ده‌سه‌لاَت ئه‌كات سروشتیه به جۆرێك ئه‌و پێناسه‌یه ئه‌كات كه خۆی حه‌زی لێ بكات و ئه‌بێ ئه‌و هه‌ر چی ووت بگه‌رِێین له ئیسلامدا قسه‌كه‌ی به‌هێز بكه‌ین و بڵێین تا ئێستا قسه‌ی وا نه‌كراوه و ئه‌بێ مناڵه‌كانمانی له سه‌ر گۆش بكه‌ین .ئه‌وه به هه‌ڵه‌دا چوه ،سته‌م بكرێت و كه‌س ده‌نگ نه‌كات ، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه به ناوی ئیسلامه‌وه خه‌ڵك بێ ده‌نگ بكرێت ئه‌وه بریتی بێت له میانه رِه‌وی ئه‌وه به هه‌ڵه‌دا چوه ، چونكه ئه‌گه‌ر فیكری میانه رِه‌وه‌ی بگه‌رِێته‌وه بۆ قورئان و پێغه‌مبه‌ر ئه‌وه خوا له فه‌رموده‌ی قودسیدا ئه‌فه‌رموێ (من سته‌مم له سه‌ر خۆم حه‌رام كردوه و له ناو ئێوه‌شدا حه‌رامم كردوه بۆیه سته م له یه‌ك مه‌كه‌ن) بۆیه خۆشت باش ئه‌زانی سته‌م جۆری زۆره و ئه‌كرێ هه‌ر جۆره سته‌مێ جۆرێك له به‌رهه‌ڵستكار بێنێته كایه‌وه ، رِوژگارێك سته‌می نه‌ژادی و قه‌ومی له ئارادا بوه پارتی دیموكرات و ده‌یان حیزبی تری دروست كردوه ، ئێستا سته‌می كۆمه‌لاَیه‌تی و ئابوری و سیاسی و ...هتد هه‌یه و ده‌یان حیزب دروست ئه‌بێت داوای داد په‌روه‌ری و چاك سازی ئه‌كات ، سته‌م هه‌ر سته‌مه ، ئه‌گه‌ر میزانی توند رِه‌وی به رِووتی به‌كار بهێنرێت كاتی خۆی له لایه‌ن حیزبی به‌عسه‌وه پارته كوردیه‌كان به توند رِه‌و ئه‌درانه قه‌ڵه‌م پارته‌كانیش خۆیان به حه‌ق ئه‌زانی و چونكه داوای حه‌قێكیان ئه‌كرد كه نه ئه‌درا . ئه‌گه‌ر كاك پشتیوان ئه‌توانێ بیسه‌لمێنێ كه دونیا شامی شه‌ریفه و هه‌موو كه‌س هه‌قی خۆی وه‌ر ئه‌گرێت ئیتر چ مانایه‌ك بۆ هه‌ڵبژاردن و یاسای حیزبه‌كان ئه‌مێنێته‌وه و با حیزبی ده‌سه‌لاَت تا ئه‌و كاته‌ی دونیا دونیایه له سه‌ر ده‌سه‌لاَت بمێنێته‌وه .
له لایه‌كی تر یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان ئه‌وه بۆ ماوه‌ی 18 ساڵه پیاوی باشه‌و ئه‌وه خێره له پرِ بویه ئه‌و شه‌یتانه‌ی كه پێویسته خۆیان و باره‌گاكانیان به‌ردباران و ئاگر باران بكرێت ؟یه‌كگرتوو 18 ساڵه توانیویه‌تی له وولاَتێكا كه شه‌رِكردن و شه‌رِ هه‌ڵگیرسان ئاسان تر بوو له سه‌لام كردن له كه‌سێك له بازارِدا ، خۆی پاراستوه له شه‌رِی ناو خۆ (هه‌ر چه‌ند ناحه‌قیه به‌كار هێنانی ووشه‌ی شه‌رِی ناو خۆ) چونكه ئه‌گه‌ر كه‌سێك له كوردستاندا نه‌بووبێ وا ئه‌زانێ ئه‌م گه‌له هه‌مووی به‌ر بووبونه یه‌ك نازانی چه‌ند لایه‌نێك بوه و له‌و كاته‌شدا زۆرێك له خه‌ڵك و لایه‌ن و كه‌سایه‌تی نه‌فرینیان له و شه‌رِه نه‌گریسه ده‌كرد .
كاك پشتیوان جه‌نابتان باش ئه‌زانن كه شه‌راره‌ی شه‌رِى لایه‌نه‌كان كه به سه‌دان گه‌نجی كرد به ئاشا له كۆیه‌وه ده‌ستی پێ كرد له سه‌ر قازێ یان چه‌ند بلۆكی بوو ، خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و قیاسه فیزیكیه به‌كار بهێنرێت ئه‌وه باره‌گاكانی یه‌كگرتوو به‌شی 23شه‌رِی ناو خۆی ئه‌كرد خه‌ڵكیش ده‌ست ئه‌كه‌وێت به‌نزین بكات به‌م ئاگره‌دا ، بۆیه سه‌ركرده‌كانی یه‌كگرتوو له سۆنگه‌ی به‌ر پرسیاریه‌تیانه‌وه وله وفیكره‌میانرِه‌وانه‌ی ته‌به‌ننیان كردوه پرِ به ده‌میان له ژێر قوبه‌ی په‌رِله‌مان هاواریان كرد كه ئێمه وه‌ك چۆن ئیدانه‌ی سوتاندنی باره‌گاكانمان ئه‌كه‌ین به هه‌مان شێوه ئیدانه‌ی سوتاندنی دوكانی مه‌ی فرۆشه‌كانیش ئه‌كه‌ین و ته‌واوی باره‌گاكانمان ئه‌كه‌ینه قوربانی خوێنی لووتی منداڵێكی كورد یان ئه‌وه‌ی له كوردستان ئه‌ژی ، ئیتر ئه‌مه چ پانتاییه‌ك بۆ توند رِه‌وی ئه‌هێڵێته‌وه ، ئه‌مه یه‌كگرتوه یان كاك پشتیوان خه‌و به یه‌كگرتویه‌كی تره‌وه ئه‌بینێ ئه‌وه پێویست ئه‌كات خه‌و په‌رژینی بۆ بكرێت چونكه به‌رِوژدا و له بازارِه‌كاندا و له ناو كۆمه‌ڵدا ئه‌و یه‌كگرتوه نابینرێ كه كاك پشتیوان و هاو فیكره‌كانی بیری لێ ئه‌كه‌نه‌وه .
3- خاڵێكی تر كه پێم وابوو كاك پشتیوان پێیوابوو ته‌حلیلێكی مه‌نتقی موهمی بۆ كردوه و كه‌س تا ئێستا نه‌گه‌شتوه به‌و ته‌حلیله ئه‌ویش له وه‌لاَمی پرسیاری پێشكه‌ش كاری به‌رنامه‌كه‌كه كه بۆچی ئیسلامیه‌كان له وولاَتانی ئیسلامی و عه‌ره‌بی له هه‌ڵبژارنه‌كان بردیانه‌وه ؟له وه‌لاَمداچونكه ئیسلامیه‌كان خاوه‌نی حیزب و رێخستن بوون و ئه‌وانی تر له حیزبه چه‌پ و یه‌ساریه‌كان خاوه‌نی حیزب و لافته‌ی سیاسی نه‌بوون و خه‌ڵك نه‌ی ناسیون ، بۆیه دوای 4 سالى َتر ئه‌مانه ئه‌ناسرێن و ئیتر حیزبه ئیسلامیه‌كان ئه‌كه‌ونه دواوه .
كاك پشتیوان بێ ئاگا یا ن خۆ بێ ئاگا كردن له ساحه‌ی سیاسی ئه‌و ولاَتانه ،بوًیه سه‌ركرده‌ی حیزبی نه‌هزه‌ی تونسی چه‌ند جار لێی بیسراوه و ته‌ێریحی پێ كردوه كه من رِازی ئه‌بم دوای چه‌نده‌ها ساڵ له تاراوگه بگه‌رِێمه‌وه تونس به مه‌رجێ به‌س رِێگام پێبدرێت بچم بۆ مزگه‌وت و نوێژ بكه‌م ، ئیتر كوا رێخستن و كوا كاری سیاسی و كوا خۆ ناساندن به جه‌ماوه‌ر ، له میێر حیزبه چه‌په‌كان و یه‌ساریه‌كان و عیلمانیه‌كان له ژێر ناونیشانی لافته‌ی سیاسی خۆیاندا به‌شداری هه‌ڵبژاردنه كارتۆنیه‌كانی ئه‌و وولاَته‌یان ئه‌كرد ته‌نها اخوان مسلمین بۆیان نه‌بوو لافته‌ی سیاسیان هه‌بێت بۆیه به بێ لایه‌ن و یان له ژێر لافته‌ی تردا به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كانیان ئه‌كرد، ئه‌گه‌ر كاك پشتیوان قسه‌یه‌كی تری بكردایه من پشتم ئه‌گرد ئه‌ویش به‌وه‌ی ئه‌مرۆ حیزبه ئیسلامیه‌كان له به‌رده‌م تاقی كردنه‌وه‌یه‌كی سه‌ختان له به‌رده‌م جه‌ماوه‌ره‌كه‌یاندا و له‌به‌رده‌م هاولاَتیاندا، ئایا ئه‌توانن ئه‌وه‌ی شۆرِشی له پێناودا كرا ئه‌مان هه‌م بی پارێزن هه‌م په‌ره‌ی پێ بده‌ن (نان و ئازادی وكه‌رامه‌تی هاولاَتی) یان خۆیان به شتی بچوك و شكڵیاته‌وه خه‌ریك ئه‌كه‌ن و ئه‌و كاته دوای 4 ساڵی تر هێزی سندوقه‌كانی هه‌ڵبژاردن وه‌لایان ئه‌نێ و له شه‌مه‌نده‌فه‌ری ژیانی سیاسی به دوا ئه‌كه‌ون.
به‌رِای من ئه‌وه‌ی كاك پشتیوان و هاو فیكره‌كانی لێیان تێكه‌ڵ و پێكه‌ڵ بوه له لایان ئه‌وه‌یه كه حكومه‌ت و حیزبیان كردوه به رِووی یه‌ك حه‌قیقه‌ت و له یه‌ك جیا نابنه‌وه و كار ناكه‌ن بۆ جیا كردنه‌وه‌ی ،كاتێ كه‌سێك رِه‌خنه‌ی له حكومه‌ت گرت ئه‌وه پیرۆزیه‌كانی ئه‌و حیزبه و مێژوو و كه‌سایه‌تیه‌كانی له‌كه‌دار كردوه كه ئه‌مه بیر كردنه‌وه‌یه‌كی زۆر سه‌قه‌ته ، حیزب به مێژوو و كه‌سایه‌تیه‌وه نابێ بكرێته قوربانی حكومه‌ت و ئه‌و ده‌سه‌لاَته‌ی كه ئه‌و دروستی كردوه ، هه‌ر دا .من شه‌خسی خۆم نامه‌وێ مێژوو و كه‌سایه‌تی هیچ حیزبێكی سیاسی نه‌ك ته‌نها پارتی له كوردستاندا ببێت به ژێر رِمانی حكومه‌ته‌وه و ئێسك و پروسكی وورد ببێت ،من ئه‌مه‌وێ وێنه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم هه‌ر كه‌س بێت له ئۆفیسه‌كه‌ی خۆم هه‌ڵواسم به‌لاَم پێشَ هه‌ڵواسین ئه‌بێت ئه‌و سه‌رۆكه چوبێته دڵه‌كانه‌وه و خۆی جێگه‌ی بۆ خۆی كردبێته‌وه ، زۆر ووترا له كه‌ناڵه‌كانی رِاگه‌یاندنه‌وه كه ئه‌بوا سه‌رۆكی هه‌رێم له‌م رِووداوه‌دا و له رِووداوی وه‌ك ئه‌مه‌دا له ئاینده وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێم مامه‌ڵه بكات نه‌ك وه‌ك سه‌رۆكی حیزبێكی دیاری كرا‌و .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست