کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سیخورێكى ترى ماڵى بارزانى بناسن !

Wednesday, 04/07/2012, 12:00


گەنج لە رۆژهەڵاتى ناوەراست بەتایبەت كوردستانى عێراق ئەوەندەى كۆیلەى پارەو سامانین ئەوەندە بیر لە ئازادى و سەربەستى ناكەین .
زۆر سەیرە گەنجى كورد یەتایبەت ئەو كەسانەى كە خۆیان بە رۆژنامەنوس و رۆشنبیر دەزانن بەڵام ئەوانە دەست كەلاى مایە پووچن ئەگەربێت و ئێمە قسە لەسەر ئەو بەناو رۆژنامەنوس و نارۆشنبیرانە بكەین ئەوا زۆرن بەتایبەت لەشارە خۆشەویستەكەى ئێمە كە شارێكە پرە لە جوانى و دەنگى مۆزیك بەڵام بەداخەوە لەو شارە كە بەشارى قەڵاى مۆزیكى كوردى ناسراوە هەندێ مشەخۆرو گەندەڵ پەیدابووە كە دەیانەوێت نانیان لەسەر جاسوسى و خیانەتى نیشتیمان دەست بكەوێت.
نمونەش (ئیسماعیل ئیبراهیم)ناسراو بە (ئیسماعیل رواندزى)كە ئێستا خۆى زۆر بە كەسێكى چالاكوان و رۆژنامەنوس و رۆشنبیر دەزانێت لەكاتێكدا ئەو تەنها ناتوانێت نیو كاتژمێر قسەلەسەر هیچ بوارێك بكات وە ئێستاش وەك سەرنوسەرى رۆژنامەى زارى كرمانجى یە لە دیانا كە بەئەمرى پاراستن بووە سەرنوسەر وێراى ئەوەى كە هیچ توانایەكى رۆژنامەوانى نیە وە كارەسات لەوەیە ئەو خویندەوارى نیە و ناتوانێت پێنج رستەى كوردى بنوسێت ئاخر جەنابى پارتى و بارزانى ئەوەیە رۆژنامەنوس یان ئێوە ئەو كەسان بەكارهێنابۆخۆتان لەوەى كارى جاسوسى و ئەو شتانەتان بۆ بكات كە ئێمە نمونە گەلێكى زۆرمان لەبەردەستە لە وانە كە خۆى ئێستا كراوەتە بەرێوەبەرى هۆڵى بۆنەكان و پێشوازى لە سۆران وە مووچەیەكى ترى هەیە لە ئاژانسى پاراستن و وەلەناوچەى رواندز و لە هێزى ژینكە پارێزى كوردستان وێراى ئەوەى كە كراوە بەبەرپرسى نوسینگەى سۆرانى سەندیكاى رۆژنامەنوسان وسەرنوسەرى روژنامەى زارى كرمانجى كە لقێكە لە دەزگاى ئاراس هەرچەندە ئێستا پارەكە لە ئاژانسى پاراستن وەردەگرن چونكە پارەى دەزگاى ئاراس كەم كراوەتەوە وێراى ئەوەى ئەو پیاوە چەند كەسێكى نەخۆشە بۆپارە وە چەندین كارى تیرۆرستى ئەنجام داوە وەك لەوەى لەشەرى ناوخۆدا كە كەسوكارى منى ئەشكەنجە داوەو بە گرتنى داوە كە خۆشى باش ئەزانێت مەبەستم كێیە !!!
چونكە ئەو خۆى بە كەسێكى بێلایەن و دادپەروەر نیشان ئەدا خەڵكى رواندزیش باوەریان پێى هەبوو بەڵام ئەو زۆر بەخێرایى ئاشكرابوو وە ریسوابوو لاى خەڵك ئەو ئێستاش بەردەوام دەرگاى بۆكراوەتەوە لە پاراستنى مالێ بارزانى وە وێراى ئەو كارە ناشرین و نامرۆڤانە كەسێكە كە ئەو پۆستانەى بۆ كارى سێكسى بەكارهێناوەو هەر ئەوە ماوە بازرگانى بە كچانیشەوە بكات،وە چەند ناوێكمان دەست كەوتوە كە لەئایندەیەكى نزیكدا بڵاودەكرێنەوە لە سایتى كوردستان پۆستى ئەزیز كە مالێكى گەورەیە بۆخوێنەران و گەلى بەشەرەفى كورد كە تیایدا راستیەكان وەك خۆى بڵاودەكاتەوە كى پەیوەندى بەچەند كەسەوە كردوەو چەند كچى لەگەل بەرپرسانى پارتى بردوە بۆ سەفرە و گەشت .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە