فەزیحەتێکی تری ئیداری لە بواری خوێندنی باڵادا....
Tuesday, 24/09/2013, 12:00
ئەوەی ئێستا بووە با باوو زۆر کەس ئەیکەن بە دروشم و خاڵی بەهێزی خۆیان، بنەبرکردنی گەندەڵی و نەهێشتنی زاڵبوون و دەست تیوەردانی حیزب ولایەنەکانە لە کاروبارەکانی حکومەت و زانکۆش لە پێش هەموو شوێنێکەوە، کەچی رۆژ بەرۆژ زیاتر کارو هەوڵ و دەست تێوەردانەکان نەک روو لە کەم بوونەوە ناکەن بەلکو شتی زۆر سەیرو هەوڵی بیباکانە و چاوقایمانە بەبەرچاوی هەموو لایەکەوە دەدرێت بۆ لەکەدارکردنی شکۆی زانکۆ، ئەوەی ئەمرۆ دەگوزەرێت نەک بێرێزی کردنە بەرامبەر زانست و مەعریفە بەڵکۆ شکاندنی ناوی زانکۆو لەپێخستنی ئەو هەوڵە ماندوونەناسانەشە کە بۆ پێشختنی ناوی زانست و زانکۆ لێرەو لەوی لەلایەن خالکی دلسۆزانەوە دەدرێت.
وەک دەزانین کە وەزارەتی خوێندنی بالا بەمەبەستی بهرزكردنهوهی ئاستی كوالێتی خوێندنی دكتۆرا و بهرهوپێشبردنی بهرنامهكانی خوێندن ستراتیژێکی نوێی سهردهمیانهی داناوە کە بە پرۆگرامی (سپلیت سایت) ناسراوە، بە جۆرێک کە ببێتە هۆی بهرزكردنهوهی ئاستی توێژینهوهی زانستی و بهدهستهێنانی متمانهی نێودهوڵهتی، لەو پرۆگرامە نوێ یەدا هاتووە کە دۆسیهی توێژینهوهی خوێدنی دکتۆرا کە لەلایەن سەرپەرشتیارەوە ئامادە دەکرێت دوای تەواوکردنی ئەبێت ڕهوانهی ئهنجومهنی بهشی زانستی له كۆلێژ بکرێت و بهرزبكرێتهوه بۆلایهنی زانستی له زانكۆ و تیایدا بریار لهسهر پرۆژهی توێژینهوهكه بدرێت، دوای وهرگرتنی رهزامهندی و بۆ ئهوهی خوێندكاری ئاست بهرز وهربگیرێت بهپێی پێشبركێ، پێویستە کە بهشی پهیوهندار ههڵبستێ به ڕاگهیاندنی كورسی خوێندن له ناوهوه و دهرهوهی زانكۆ. دواتر لێژنهیهكی زانستی له زانكۆ پێكدههێنرێت بۆ چاوپێكهوتنی پێشكهشكارانی خوێندنی دكتۆرا و دیاری كردنی باشترینیان بۆ پڕكردنهوهی كورسی خوێندنهكه.
بەڵام ....
لە ناوەراستی ئەم ساڵدا بەشی بایۆلۆجی زانکۆی سلێمانی کورسیەکی خویندنی دکتۆرای بەم سیستەمە تازەیە (سیستەمی سپلیت) بە رەسمی راگەیاند و مەرجەکان و دوا کاتی وەرگرتنی داواکاریەکان و وادەی چاوپێکەوتنی پێشکەشکارانیش دیاری کرابوو، تا ئێستا کێشەیەک نیە، بەڵام ئەوەی کێشەیەو بەشی بایۆلۆجی لەگەندەڵیەکی گەورەوە تێوە دەگلێنێت راگەیاندنی کورسی دووەمی دکتۆرایە لە هەمان بەش و بە هەمان سیستەمی سپلیت بەڵام لە دوای تێپەربوونی ماوەی مانگێک بەسەر ڕاگەیاندنی کورسی یەکەم ولە دوانیوەرۆی ڕۆژی (١٥/٤/٢٠١٣) واتە کۆتا رۆژی پێشکەشکردن و تەنها چەند کاتژمێرێک بەر لە وادەی چاوپێکەوتنەکە. سەیرتر لەمەش ئەوەیە کە پێشکەشکارێکی تاقانەش توانی لەم ماوە کەمەدا داواکاری بۆ ئەو کورسیە پێشکەش بکات و رۆژی دواتریش ئامادەی چاوپێکەوتنەکە بی مونافەسەکەی بێت.
ئێمە لێرەدا ئەپرسین؛ کە لە کوێ و لە چ شوێنێکی زانکۆدا هەبووە کە راگەیاندنی کورسی خوێندنی بالا لە دوانیوەرۆی رۆژێکدا بێت و هەمان رۆژ کۆتا رۆژی پێشکەشکردن بێت بۆ ئەو کورسیە و بۆ رۆژی دواتریش چاوپێکەوتن و هەلسەنگاندنی ئەو تاکە کەسەش بێت کە کەس نازانێت کەی و چۆن داواکاری پێشکەش کردووە بۆ وەرگرتن، ئایا ئەمە گۆرین و دەستکاریکردنی رێنمایەکان نیە لەبەر خاتری کەس و لایەنی تایبەت، ئایا ئەمە پێشێلکردنی ماف و پەکخستنی هەلی یەکسانی پێشکەشکردن نیە بۆ خوێندن؟!
ئەم هەوڵە تاکپەرستیانەو کاڵابەباڵادوورینەی زانکۆ یەکەم جار نیە کە لەخزمەتی چەند کەسانێکی دیاریکراودا دەخرێتە کار، ئەگەر چی ڕاگەیاندنی کورسی دکتۆرا لە ناو زانکۆۆ لە چەند بەشێکی تر کەم تا زۆر بەپێی ڕێنماییەکان بەرێوەچوو بێت بەڵام لەهەندێک کات وهەندێک بەش ڕێنمایی و یاساکان لەسەر ئاستی تاک و لە بەرژەوەندی چەند کەسێکدا گۆڕانکاریان بەسەردا هێنراوە. پێشکەشکارە تاقانەکەی ئەم کورسی دکتۆرایە بە ناوی (پ.ج.ج) پێشینەیەکی بەرچاوو ئاشکرای لە کاری هاوشێوە بۆ کراوە هەر لە دامەزراندنی لە زانکۆۆ وەرگرتنی لە دبلۆم و ماستەر و ئێستاش وەرگرتنی لە دکتۆرا، ئاشکراشە کە کەسێکی پلە یەکی خۆی لە ناو وەزارەتی خوێندنی بالا بە ناوی (خ.ا.م) ڕێخۆشکەرو جێبەجێکاری ئەم کارە بووە.
ئێمە بە ئەرکی سەرشانی خۆمانی ئەزانین کە لەسەر بابەتێکی لەم شێوەیە بێدەنگ نەبین لە پێناو پێشخستنی زانکۆو گەراندنەوەی هەیبەت و شکۆی زانکۆو مافی یەکسان بۆ هەموو لایەک و رێگەنەدان بە پێگەیاندنی نادروستی کەسی نەشیاو، بۆیە ئەمە لێرەدا ناوەستێت و ئەگەر بێت و بەدواداجوون نەکرێت ووەڵامی گونجاوی لایەنی بەرپرس لەم دۆسیەیە نەبیستین، کە وەزارەتی خوێندنی باڵا و بەشی ناوبراو و خودی سەرۆک بەش و راگریش دەگرێتەوە ئەوا لە جاری داهاتوودا ناچاردەبین کە تەواوی دۆکومێنتەکان بە ناوی سیانییەوە بڵاو بکەینەوەو دادگای ئیداری لێ ئاگادار بکەینەوە.
کۆمەڵێک مامۆستای زانکۆ/ هەلگرانی بروانامەی ماستەر
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست