زانکۆی سلێمانی تکایە ئەم گەندەڵیە ڕاگرن.......
Sunday, 03/11/2013, 12:00
وەک بەجێهێنانی ئەرکێکیی سەرشانی خۆمان پێشتر لە نوسراوێکداڕای گشتی و وەزارەتی خوێندنی باڵاو زانکۆی سلێمانیمان لەو گەندەڵیە ئیداری و زانستیەی کە لە بەشی بایۆلۆجی دا ڕوو دەدات ئاگادارکردەوەو داوای روونکردنەوی پێوەستمان کرد
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=ab88fb60 https://www.facebook.com. بەهۆی نەبوونی هیچ وەڵامێک لە هیچ لایەنێکی تێوەگلاوەوە بە پێویستمان زانی ناوی تەواوی کەسەکان بڵاوبکەینەوە......
پێشکەشکارە تاقانەکەی دکتۆرا تایبەتەکە ناوی (پەیوەست جەمال جەلال)و بەهاوکاری کەسە پلە یەکەکەی کە بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتە بۆ کارگێڕی و دارایی بە ناوی (خەتاب ئەحمەد مستەفا)یە، کە دارایی ئەم میللەتە بۆ کاری تایبەتی بەکاردەهێنێت، بۆ زانیاری خوێنەران سەرپەرشتیاری ئەم کورسی دکتۆرا یە ناوی (ئامانج عبدالله سەعید)ه وراویزكارە لە وەزارەتی خوێندنی باڵا ، کە پێشینەیەکی ئیداری پاکی نیە لە بواری خوێندنی باڵادا...
ئەمانەی لای خوارەوە لینکی چەند کورسیەکی خوێندن و پسپۆرییەکی ترن، کە لە سایتی وەزارەتی خوێندنی باڵا و بەشی بیۆلۆجیدا لە هەمان کاتی ئەم کاڵابەبەردورینەدا بڵاوکراونەتەوە.. بۆ هەموو ئەو کەسانەی کە لەم گەندەڵیە بەرپرسن..ئەگەر ئێوە پێچەوانەی ئەم قسانەی ئێمە ئەسەلمێنن، ئێوەش لینکی ئەو دکتۆرا خاێە بڵاوبکەنەوە کەلە کاتی خۆیدا و بەلای کەمەوەو لە سایتی فەرمی وەزارەتی خوێندنی باڵا، یان بە نوسراوێکی فەرمی لە زانکۆکان و بەشە پەیوەندیدارەکان وەک تەواوی کورسی خوێندنەکانی تر بڵاوکرابێتەوە پێش وادەی کۆتایی (چاوپێکەوتن)ەکە.
http://www.mhe-krg.org/ku/node/1504 http://mhe-krg.org/ku/node/1528 کۆمەڵێک مامۆستای زانکۆ/ هەڵگرانی بروانامەی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست