ئه‌وه‌ی کوردستان رای رێگادراوه نه‌ك ئازادیی راده‌ربڕیین
Sunday, 22/08/2010, 12:00
ئەم نووسینەمان بە پێویستزانی کە جارێکی دیکە بیخەینەوە بەر دیدی خوێنەران، ئەویش بەهۆی چوونی سەرنووسەرانی بەناو میدیای ئازاد بۆ لای تالەبانیی، کە لێرەدا نووسەر دەیسەلمێنێت کە لە کوردستاندا میدیایەکی ئازاد نییە، ئەوەی هەشە و دەڵێت بە ئازادیی ئێمە کار دەکەین، تەنها ئەو ئازادییەیە، کە دەسەڵات رێگای پێیداوە، دەسەڵات پێی خۆشە بەو شێوەیە بوونیان هەبێت
ئازادیی
راده‌ربڕین شتێکه بۆ تێگه‌یشتن، نه‌ک بۆ فلیقانه‌وه
تێگه‌یشتن له ئازادیی ئه‌وی تر، تۆش
ئازاد ده‌کات له‌و ته‌وقانه‌ی که ده‌یانکه‌یته ملی یه‌کێکی تریش
ناوه‌ڕۆکی نوسین له خودی تێکستدا نییه
"لاش ڤیلکس" هونه‌رمه‌ندێکی سویدییه رۆژی 30/09/2005 دوانزه کاریکاتێری له‌سه‌ر موحه‌مه‌دی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام له رۆژنامه‌ی (یلانده پۆستن)ی دانیمارکییدا بڵاوکرده‌وه. به قسه‌ی خۆی بۆ ئه‌وه‌ی پله‌ی خۆسانسۆرکردن له دانیمارك بپێوێت. رۆژی 2005.10.21 یانزه سه‌فیری وڵاتانی ئیسلامیی داوایان کرد له‌گه‌ڵ سه‌رۆکوه‌زیرانی دانیمارك کۆببنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌و کاریکاتێرانه بکه‌ن. به‌ڵام سه‌رۆکوه‌زیرانی دانیمارك داواکه‌یانی ره‌دکرده‌وه.
رۆژی 26/01/2006 بۆییکۆتی به‌رهه‌مه‌کانی کۆمپانیای "ئارلا" له سعودییه کراو به خێرایی بۆییکۆتهکه په‌ره‌ی سه‌ند. "ئارلا" حسابی کرد که نزیکه‌ی 400 میلیۆن کرۆنی سویدیی (نزیکه‌ی 62 میلیۆن دۆلار) زیانی لێ بکه‌وێت. رۆژی 29/01/2006 سوتاندنی ئاڵای دانیمارك له وڵاتانی عه‌ره‌بی ده‌ستی پێ‌کرد. سه‌فاره‌تی دانیمارك و نه‌رویج له سوریا رۆژی 04/02/2006 که‌وتنه به‌ر شاڵاوی خۆپیشانده‌ران و ئاگریان تێبه‌ردران. بۆ به‌یانیش کونسوڵگه‌ی دانیمارك له بێروت له لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه ئاگری تێبه‌ردرا. رۆژێك دوای ئه‌میش شه‌شی مانگ سه‌فاره‌تی دانیمارك له تاران که‌وته به‌ر به‌ردو شاپڵیتهههڵدان.
سه‌رکۆمای ئێران مه‌حمودی ئه‌حمه‌د نه‌ژاد ئیدانه‌ی بڵاوکردنه‌وه‌ی کاریکاتێره‌کانی کرد. له رۆژنامه‌ی ئێکسپرێسی سویدییدا له وه‌ڵامی ئیدانه‌کردنه‌کانی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاددا نوسرا: "بۆمبه خۆکوژییه‌کان له کاریکاتێره‌کان خراپترن". فتوای کوشتنی لاش له هه‌ندێک لایه‌نه‌وه ده‌رکرا. له‌م دواییه‌دا حه‌وت که‌س له ئیرله‌ندا و دوو که‌س له ئه‌مه‌ریکا له‌سه‌ر پلانی کوشتنی لاش ڤیلکس گیران. جارێکیش له سوید که‌سێکی سۆماڵیی چووه سه‌ر ماڵه‌که‌ی لاش. شه‌وی (15/05/2010)ش ئاگریان فڕێدایه ماڵه‌که‌یه‌وه.
رۆژی 10/05/2010 له‌سه‌ر ته‌له‌فیزێونی سویدیی ژماره‌یه‌ك له سه‌رنوسه‌رانی رۆژنامه سه‌رانسه‌رییه‌کانی سوید به به‌شداریی لاش ڤیلکس گفتوگۆیه‌کیان ساز کرد. له وه‌ڵامی پرسیارێکدا لاش وتی: "هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بم له‌سه‌ر کاره‌که‌م." بۆ سبه‌ینێ ئیواره سه‌عات 18 له زانکۆی ئۆپساله دوباره لاش ته‌قاندییه‌وه. کاتێك کاریکاتێره‌کانی په‌یوه‌ند به ئایینه‌کانی تره‌وه پیشان ده‌دات هیچ روو نادات، به‌ڵام کاتیك ده‌گاته سه‌ر ئیسلام که‌سێك شاڵاو بۆ لاش ڤیلکس ده‌هێنێت. پۆلیس ده‌ست به سه‌ر ره‌وشه‌که‌دا ده‌گرێت و کۆڕه‌که راده‌گیرێت. له ناو رۆژنامه‌نوسان و رێکخراوه‌کاندا راگرتنی کۆڕه‌که بوو به پرسیارێکی تر و ناڕه‌زاییه‌کی تر. چۆن ده‌بێت له وڵاته دیموکراتییه‌که‌ی ئه‌ماندا که ئازادیی بیروڕاده‌ربڕین له یاسای بنه‌ڕه‌تییدا پارێزراوه کۆڕێك رابگیرێت؟
ئازادیی رادهربڕینوهکو له‌سه‌ره‌وه بینیتان بڵاوکرنه‌وه‌ی ئه‌م کاریکاتێرانه بۆ حکومه‌تی سوید و دانیمارک بوون به جێگای سه‌ریه‌شه و زیانی ئابوریی. به‌ڵام ئایا حکومه‌ت و مێدیاکان چۆن هه‌ڵوێست وه‌ربگرن؟ ئایا بڵاوکردنه‌وه‌ی چه‌ند کاریکاتێرێکی که‌سێک که ژماره‌یه‌ک ده‌وڵه‌ت و جه‌ماوه‌رێکی زۆری ئیسلام به ئیهانه‌ی لێکده‌ده‌نه‌وه ده‌هێنێت پشتی بگیرێت؟
زۆربه‌ی رۆژنامه سویدییه‌کان، رایان هه‌رچۆنێك بووبێت به‌رانبه‌ر به خودی کاریکاتێره‌کان، بۆ پشتگیرییکردن له لاش ئه‌وانیش کاریکاتێره‌کانیان بڵاوکرده‌وه. چونکه له راستییدا کیشه‌که هانین و نههانین نییه، به‌ڵکو ئازادیی راده‌ربڕینه. کاریکاتێره‌کانی لاش ڤیلکس ویستیان تاقی بکه‌نه‌وه که ئازادیی راده‌ربڕیین له کوێدا کۆتایی دێت. حکومه‌تی دانیمارك و مێدیاکانیشی ئه‌وه‌یان پیشان دا که فشاری سعودییه و ناڕه‌زایی و هه‌ڕه‌شه‌ی جیهانی ئیسلامیی ناتوانن سنور بۆ ئازادیی راده‌ربڕینی ئه‌مان دابنێن. ئه‌م هه‌ڵوێسته له‌وێوه سه‌رچاوه ده‌گرێت که ئازادیی راده‌ربڕین یه‌کێکه له کۆڵه‌که‌کانی دیموکراتیی. لێدانی ئه‌م کۆڵه‌که‌یه هه‌ڕه‌شه‌یه له هه‌موو بیناکه و سیستێمه‌که‌ی. بۆیه ئاساییه سه‌رۆکوه‌زیرانی دانیمارك ئاماده نه‌بوو سه‌فیری 11 وڵاتی عه‌ره‌بیی ببینێت بۆئه‌وه‌ی گوێ له‌وه بگرێت که ئه‌وان گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌وه بکه‌ن که ئه‌مان چۆن بن. دانیشتن له‌گه‌ڵ ئه‌و یانزه وڵاته ئه‌وه‌ی ده‌گه‌یاند که ئه‌و وڵاتانه داوا ده‌که‌ن که بوونی دانیمارکییه‌کان به پێی مه‌رجی ئه‌وان بێت. رای سه‌رۆکوه‌زیران به‌م جۆره بوو: "کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌فیره‌کان بۆ گفتوگۆکردن ده‌رباره‌ی کاریکاتێره‌کان داننانه به‌وه‌دا که شتێك هه‌یه بۆ گفتوگۆ، به‌ڵام شتی وا نییه. ئازادیی راده‌ربڕین له ده‌ستوری دانیمارکییدا پارێزراوه."
ئه‌و وڵاته دواکه‌وتووانه، نه‌ك ئیسلامیانه، پێویسته له‌وه تێبگه‌ن که ئه‌م وڵاته دیموکراتییانه به‌و جۆره‌ن. ئه‌و وڵاته ههڕهشهکهرانه له پێش ئه‌وه‌دا که ئه‌م وڵاته دیموکراتییانه داگیربکه‌ن ناتوانن پێوه‌ره‌کانی خۆیانیان به‌سه‌ردا بسه‌پێنن. ئه‌وان ئه‌گه‌ر له‌وه تێبگه‌ن که ئازادیی بیروڕا بوونی ئه‌مانه نه‌ك شتێك بۆیاخی خۆیانی پێبکه‌ن، ئه‌وا ئه‌وسا سنورێكیش بۆ خۆیان داده‌نێنن و ده‌توانن ئیسلامیش بن. ئازادیی بیروڕاده‌ربڕین شتێکه بۆ تێگه‌شتن نه‌ك بۆ فلیقانه‌وه. ئه‌مه نه له‌به‌ر خاتری ئه‌وی تر، به‌ڵکو له‌به‌ر خۆت که
تێگه‌شتن له ئازادیی ئه‌وی تر تۆش ئازاد ده‌کات له‌و ته‌وقانه‌ی که ده‌یانکه‌یته ملی یه‌کیکی تریش.گه‌لێکی سه‌ربه‌ست ناتوانێت به‌مه‌رجی گه‌لێکی تر بڕوات به رێووه. فشارهێنان بۆ وڵاته دیموکراتییه‌کان له دژی ئازادیی راده‌ربڕیین وه‌کو ئه‌وه وایه داوایان لێ بکرێت ده‌ستێکیان بۆ ئاره‌زووی ئه‌وان ببڕنه‌وه. له راستییدا ئه‌مه داوای ئیسلام نییه، به‌ڵکو داوای "نه‌بوونی تێگه‌شتن"ه. له‌گه‌ڵ هیچ یاسایه‌کی سروشتییشدا نایه‌ته‌وه له‌شێک دژی خۆی بێت. به‌ڵام ئاساییه له‌شێك به‌رگریی له خۆی بکات و هه‌رچی له‌ده‌ست بێت بیکات بۆ پێشکه‌وتنی خۆی. راسته ئه‌مه له‌گه‌ڵ ئه‌مڕۆی کورددا نایه‌ته‌وه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی که کورد بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی بێگانه کارده‌کات نه‌خۆشییه. ئه‌م نه‌خۆشییه‌ش شێخ سه‌عیدی حه‌فید باوکی مه‌لیك مه‌حمود زیاد له سه‌د ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌ستنیشانی کردووه، ناوبراو له وه‌ڵامی شێخ مه‌حموددا له ئه‌سته‌نبوڵ وتوویه‌تی: "ئه‌وان بۆخۆیان ده‌ژین و ئێمه‌ش بۆ ئه‌وان." مه‌حمودی کوڕی سه‌عید، وه‌کو خۆی له نامه‌کانیدا ده‌ینوسی، هه‌ر زوو به‌یانی کرد: "به‌ناوی ئایینه‌وه وڵاته‌که‌یان داگیرکردووین." ئه‌گه‌ر هه‌موو تێکۆشانی مه‌لیك مه‌حمود له رسته‌یه‌کدا کۆبکه‌ینه‌وه ده‌توانین بڵێین: "بۆ شکاندنی ئه‌و ته‌وقه بوو."
هه‌روه‌کوچۆن چاو له ناو بینای له‌شدایه ئاواش ئازادیی راده‌ربڕین ئه‌گه‌ر هه‌بێت بوونێکی مادییه له‌ناو بینایه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تیی دیاریکراودا. ئه‌گه‌ر له‌شه‌که نه‌بوو چاوه‌که‌ش نابێت. که‌واته بناغه‌ی کێشه‌که بیناکه‌یه. هه‌روه‌کو چۆن دڵێکی مادیی هه‌یه ئنجا سیستێمێکی دڵلێدان، ئاواش بینایه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تیی دیاریکراو هه‌یه ئنجا سیستێمێکی دیموکراتیی. له کوردستان بینایه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تیی نییه بۆ سیستێمێکی دیموکراتیی تا ئازادیی راده‌ربڕین کاره‌کته‌رێکی ئه‌م سیستێمه بێت. راده‌ربڕین به بێ سیستێمێکی دیموکراتیی رای رێگادراوه نه‌ك ئازادیی راده‌ربڕین. کوشتنی نموونه‌ی سۆرانی مامه حه‌مه، سه‌رده‌شت عوسمان و ده‌ستدرێژییه‌کانی تر له کاتی هه‌ڵبژاردنی (25/07/2009)دا ئه‌وه ده‌رناخه‌ن که سنوری ئازادیی راده‌ربڕین و هه‌ڵبژاردنی لایه‌ن له کۆێدا کۆتای‌یان دێن. به‌ڵکو جه‌ڕه‌سی ئه‌وه لێده‌ده‌ن که له بنه‌ڕه‌تدا بینایه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تیی نییه بۆ دیموکراتیی تا ئازادیی بیروڕا په‌نجه‌یه‌کی پارێزراوی سیستێمه‌که بێت. به رسته‌یه‌کی تر، کێشه‌که له کوردستاندا کێشه‌ی ئازادیی نییه، ئه‌مه له‌گه‌ڵ دیموکراتییدا باس ده‌کرێت، به‌ڵکو کێشه‌ی رای رێگادراوه که چییه‌و ئه‌درێت به کێ؟
رای رێگادراودوای داگیرکردنی عێراق له لایه‌ن ئه‌مه‌ریکاوه حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌و ناوچانه‌دا دروست کرا که تا رۆژی 19/03/2003 به ده‌ست پارته کوردییه‌کانه‌وه بوو. دروستکردنی ئه‌م حکومه‌ته له لایه‌ن ئه‌مه‌ریکاوه له‌سه‌ر پارچه‌یه‌کی دابڕاوی باشوری کوردستان بۆ هاوسه‌نگیی بوو به‌رامبه‌ر به به‌ره‌ی شیعه‌و سوننه. له به‌رامبه‌ر به‌م ئه‌رکه‌دا که ده‌سته‌ڵاتی کورد بۆ ئه‌مه‌ریکاو وڵاتانی ناوچه‌که‌ی ده‌بینێت بڕی (17%)ی داهاتی نه‌وتی عێراق خرایه ده‌ستی سه‌رکرده‌ی حیزبه‌کانه‌وه. جگه له‌مه له ده‌ستوردا هاتووه که ئه‌م حکومه‌ته شه‌رعییه. واته، حکومه‌تی هه‌رێم ره‌وایی ئه‌وه‌شی له ئه‌مه‌ریکا وه‌رگرتووه که بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌موو لایه‌ك ناڕه‌وا بێت له‌گه‌ڵ کورد. ده‌سته‌ڵاتی کورد بوو به خاوه‌نی موڵك و مرۆڤیش. له‌م ده‌ستکه‌وته به‌شی ئه‌و که‌س و لایه‌نانه ده‌دات که ملکه‌چیی و بێمافیی خۆیانیان بۆ راده‌گه‌یه‌نن و به‌شدار ده‌بن له فه‌ساددا. هیچ پره‌نسیپێکی سیاسیی نییه بۆ به‌ڕێوه‌بردن. به‌ڵام قورسترین یاسا هه‌یه بۆ کۆیله‌کردنی مرۆڤ که بریتییه له‌مه: "
ئه‌وه‌ی من نهتدهمێ ناتبێت بیخۆیت." له سێبه‌ری ئه‌م یاسایه‌دا مرۆڤ هه‌رگیز ناتوانێت خۆی بێت. ئه‌مه‌ش رێك پێچه‌وانه‌ی دیموکراتییه. به‌ڵام روناکبیران و بڵاوکراوه به‌ناو ئازاده‌کانیان سیستێمی حوکم وه‌کو دیموکراتیی به خه‌ڵك ده‌ناسێنن. ئه‌م ناساندنه‌ش مه‌رج نییه هه‌ر له رێگای پیاهه‌ڵدانه‌وه بێت، ره‌خنه‌یه‌کیش که حسابی دیموکراتیی کردبێت بۆ ده‌سته‌ڵات گرتنی جه‌مسه‌ری دووه‌می هه‌مان بابه‌ته.
له به‌رامبه‌ر ئه‌و ناههقییانهو ئه‌و مافه سروشتییانه‌دا که ده‌سته‌ڵات له خه‌ڵکی زه‌وتکردووه، مافی ناڕه‌زایی داونه‌تێ. ئه‌م مافی ناڕه‌زاییه‌ش له ره‌خنه، توانج، هێرش و جنێوی سه‌رجاده‌و سایت و رۆژنامه‌کاندا خۆیان ده‌رده‌بڕن. ده‌سته‌ڵات به‌گشتی سێ سود له‌م ناڕه‌زاییه ده‌بینێت. یه‌که‌م، زوخاودانهوهو خۆبه‌تاڵکردنه‌وه‌ی ده‌روونیی خه‌ڵك. دووه‌م، دروستکردنی ده‌زگا، بڵاوکراوه‌و رێکخراوی به‌حساب ئازاد‌و به‌رهه‌ڵستکار بۆ ئه‌وه‌ی دنیایه‌ك دروست بکه‌ن که شانبه‌شانی هه‌ڵبژاردنه نادیموکراتییه‌کان له ئازادیی سیاسیی و ئازادیی بیروڕاده‌ربڕین بچێت. سێیه‌م، دیاریکردنی ئه‌و بابه‌تانه‌ی که ببن به جێگای باس و له هه‌مان کاتدا خامۆشکردنی هه‌ندێك بابه‌ت و روداوی تر.
رای رێگادراو مافیکه ده‌سته‌ڵات ده‌یبه‌خشێت. چونکه ده‌سته‌ڵات خۆی ئه‌و مافانه دروست ده‌کات هه‌ر خۆشی بڕیار ده‌دات بیدات به کێ و که‌ی بیسه‌نێته‌وه.
مێدیاکانی کوردستان ئه‌رکیان ئه‌وه‌یه دنیایه‌ك دروست بکه‌ن له ئازادیی بچێت. ئه‌م ئازادییه کارتۆنییه سنوره‌که‌ی له‌وێدا کۆتایی دێت که خودی ئازادیی خۆی نه‌بێت. رای رێگادراو نه‌ك ده‌شێت توند بێت، به‌ڵکو گرنگه بۆ کۆنترۆڵكردنی ره‌خنه و کۆنترۆڵکردنی سه‌رپێچیی له ده‌سته‌ڵات سه‌رتۆپی دژایهتییش بێت تا ئه‌و راده‌یه‌ی که ئیتر ببێت به جێگای بڕوای جه‌ماوه‌ر. رای رێگادراو ئه‌و کاته ده‌گاته مه‌به‌ست که گومان لای خه‌ڵکیی بسڕێته‌وه که چالاکییه‌کانی له سێبه‌ری ده‌سته‌ڵاتدان.
سنوری رای رێگادراو له جنێو و هێرشکردندا کۆتایی نایه‌ت، به‌ڵکو له‌وێدا کۆتایی دێت که ناتوانێت ئه‌و هێڵه سورانه بشکێنێت که له بنه‌ڕه‌تدا بۆ پاراستنیان دروست بووه. رۆژنامه‌وانیی ئازاد کارکته‌رێکی دیموکراتییه، به‌ڵام را و بڵاوکراوه‌ی رێگادراو بۆ یاریکردنه به ئه‌قڵی خه‌ڵك. بۆیه ئاساییه زۆربه‌ی رۆژنامه کوردییه‌کان هیچ په‌یوه‌ندییه‌کیان به زانستی رۆژنامهگریی و زانیارییه‌وه نه‌بێت، له جیاتی ئه‌وه دهستهڵاتدارێك یان ده‌زگایه‌کی نهێنیان له پشته‌وه بێت.
خه‌ڵاتی سۆرانی مامه حهمهخهڵات خۆی چییه‌و کامانه‌ن ئه‌و بنه‌مایانه‌ی که به گوێره‌یان بڕیاری خه‌ڵاتێك ده‌درێت؟ وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه له ناو ئێمه‌دا جێگای گرنگیی نین. به‌ڵام دانی خه‌ڵاتی سۆران به دوو کادری ده‌سته‌ڵات پرسیار ده‌خه‌نه سه‌ر خه‌ڵاته‌که. چۆن؟
بیهێنه‌ره به‌رچاوی خۆت ده‌چینه سه‌ر حه‌وزێك. له‌وێ پارچه‌یه‌ك ته‌خته‌و به‌ردێك له‌به‌ر چاومان ده‌خه‌نه ناو حه‌وزه‌که‌وه. ئێمه ده‌بینین به‌رده‌که سه‌ر ئاو ده‌که‌وێت و ته‌خته‌که‌ش ژێر ئاو. به‌ڵام ئێمه لامان به‌ڵگه نه‌ویسته که نه به‌رد سه‌ر ئاو ده‌که‌وێت و نه ته‌خته‌ش ژێر ئاو. که‌واته ئه‌وه‌ی که سه‌رئاو که‌وت ناکرێت به‌رد بێت، ئه‌وه‌ش که ژێر ئاو که‌وت ناکرێت ته‌خته بێت.
له راستیدا مرۆڤ ده‌توانێت به‌ردێك وه‌کو ته‌خته و ته‌خته‌یه‌ك وه‌کو به‌رد بۆیاخ بکات که به ته‌واویی راستییه‌کی تر پیشان بده‌ن و قه‌ناعه‌ت به چاو بکه‌ن. به‌ڵام که که‌وتنه ناو ئاوه‌که‌وه جهوههرهکانیان خۆیان ده‌رده‌خه‌ن.
له‌م نموونه‌یه ئه‌وه ئه‌نجام ده‌گرین که خه‌سڵه‌تی هه‌ر شتێك له تاقیکردنه‌وه‌و کرداردا ده‌رده‌که‌وێت. ناوه‌ڕۆکی نوسین له خودی تێکستدا نییه. بۆیه قسه و نوسین ئه‌ده‌ب بن یان سیاسه‌ت هیچ شتێك ناگه‌یه‌نن ئه‌گه‌ر بینایه‌کیان له پشته‌وه نه‌بێت. ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر شاشه‌یه‌ك ده‌یبینین بینایه‌کی ئه‌لیکترۆنیی ده‌یخاته سه‌ر رووبه‌ر.
ئازادیی راده‌ربڕین له دانیمارك چونکه ناوه‌ڕۆکه نه‌ك بۆیاخ فشاری 11 وڵات نهیلهقاند. ئازادیی بڵاوکراوه کوردییه‌کانیش چونکه بۆیاخه نه‌ك ناوهڕۆك به‌رد نه‌بوون نوقم ببن ته‌خته‌بوون که‌وتنه سه‌رئاو. سێ بڵاوکراوه‌ی دیار و توند له‌سه‌ر ده‌سته‌ڵات هاوڵاتی، ئاوێنه و لڤین پاش بڕینی ماوه‌یه‌کی دورودرێژ پیشانیان دایه‌وه زه‌وی خڕه. له یادی رۆژنامه‌گه‌ریی کوردییدا خه‌ڵاتی سۆرانیان دا به دوو کادیری ده‌سته‌ڵات. ئه‌م کاره له‌وه ده‌چوو که ئه‌م سێ ده‌زگایه به‌ندێکی هه‌ڵاتوو بگرنه‌وه و بیهێننه‌وه به‌رده‌می عه‌رشی ده‌سته‌ڵات. لێره‌دا سنوری رای رێگادراو کۆتایی دێت. به‌ڵام ئه‌وه‌ی هێنایانه‌وه رۆحی ئازادی سۆران نه‌بوو، به‌ڵکو راستیی خۆیان بوو. چونکه،
هه‌میشه له رێگای ئه‌و شتانه‌وه که هه‌ڵسوکه‌وتیان له‌گه‌ڵدا ده‌که‌ین باسی خۆمان ده‌که‌ین.
ئه‌گه‌ر سێ بڵاوکراوه کوردییه‌که‌ش "هاوڵاتی، ئاوێنه و لڤین" ئه‌ڵقه‌یه‌ک بوونایه له مێژووی رۆژنامه‌وانیی کوردیی زاخێکی تریان ده‌رنه‌ده‌خست. ئه‌م سێ بڵاوکراوه‌یه له روونکردنهوهیهکهدا ده‌رباره‌ی ئه‌م کاره‌یان، که گله‌ییان لێ کراوه، نوسینێکی لاوازیان خسته روو که تیادا بیانووی دابه‌شکردنی خه‌ڵاته‌که‌یان به‌سه‌ر ئه‌و دوو ناوبراوه‌دا باس کردبوو. به گوێره‌ی ئه‌م سێ بڵاوکراوه‌یه بێت ده‌بوو حکومه‌تی دانیمارك و سویدیش به بیانووی زیانلێکه‌وتنی ئابوریی و هه‌ڵای وڵاتانی ئیسلامییه‌وه داوای لێبوردنیان بکردایه و "لاش"یان له به‌ر پێی سه‌فیری 11 وڵاته‌که‌دا سهربڕیایه. به‌ڵام جه‌هه‌ری کێشه‌که ئه‌مه‌یه:
هیچ شتێك ناتوانێت تا سه‌ر خۆی نه‌بێت. وڵاته دیموکراتییه‌کان به‌رگرییان له ئازادیی راده‌ربڕین کرد، بڵاوکراوه کوردییه‌کانیش له رای رێگادراو، وه‌کو بازی سه‌رقۆڵ هه‌ڵفڕین و نێچیره‌که‌یان هێنایه‌وه بۆ دوو سواری ده‌سته‌ڵات. ئاخر ئازادیی ده‌بێت چی بێت لای ئێوه...
سه‌رده‌شت عوسمانکۆریای باکور، که دیکتاتۆرێك کوڕی دیکتاتۆرێکی پێش‌و "کیم ئیل سۆنگ" حوکمی ده‌کات، دوو سه‌د هه‌زار که‌س له به‌ندیخانه‌کانیدا گیراون. له‌وێ تاقیکردنه‌وه له‌سه‌ر مرۆڤ ده‌که‌ن. خێزانێك ده‌که‌نه ژورێکه‌وه له شوشه. ئنجا گاز ده‌که‌نه ژورهکهوهو ته‌ماشاده‌که‌ن چۆن دایکوباوکه‌کان بۆ رزگارکردنی منداڵه‌کانیان ده‌میان ده‌خه‌نه سه‌ر ده‌می منداڵه‌کانیان به‌ڵام بێهوده هه‌موویان گیانیان ده‌رده‌چێت. سه‌رۆکی پۆلیسی ئاسایشی ئه‌وێ وه‌کو مشكی تاقیکردنه‌وه له‌و که‌سانه ده‌ڕوانێت و پێی سه‌یره که کاره‌کته‌ری ئینسانی ده‌ربخه‌ن، ئه‌وانه به دژی سۆشیالیزم ناو ده‌بات (1). تۆ ته‌ماشا بکه له سیستێمێکی وادا بیرکردنه‌وه چ قاڵبێک وه‌رده‌گرێت.
ئه‌م جۆره نموونه‌یه ئێمه خۆمان له‌ژێر ده‌سته‌ڵاتی سه‌ددام حوسه‌یندا تیا ژیاین. گه‌لێك بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سته‌ڵاته‌که‌ی بگاته ئه‌م ئاستانه ده‌بێت له پێشه‌وه دیکتاتۆرێك دروست بکات و مافی بڕیاردان بخاته ده‌ستییه‌وه. ئه‌م تاوانانه هه‌ر تاوانی چه‌ند که‌سێك نین، به‌ڵکو له بنه‌ڕه‌تدا تاوانی سیستێمێکی زۆرداریی یان نادیموکراتیین که سه‌رانسه‌ری کۆمه‌ڵگاکه لێی به‌رپرسیاره.
ده‌سته‌ڵاتێکی خراپ بێتوانایی گه‌له‌که‌یه‌تی.
ئه‌گه‌ر له‌ناوبردنی سۆران و سه‌رده‌شت بڕیاری "ده‌سته‌ڵاتی باڵا"ی کوردستان بێت ئه‌وا ئه‌م ده‌سته‌ڵاتی باڵایه هه‌موو پارته‌کانی ناو په‌ڕله‌مان به‌رزیان کردۆته‌وه. ئه‌م په‌ڕله‌مان و حکومه‌ته‌ی کوردستانیش جه‌ماوه‌رێکی زۆر ده‌نگی بۆ داوه‌و ره‌وایی بڕیاردان و حوکمیان پێ به‌خشیوون. جه‌ماوه‌ر بۆ ئه‌وه ده‌نگیان نه‌داوه که به شێوه‌یه‌کی ناراسته‌وخۆ به‌شداربن له بڕیاری سیاسیی‌دا، به‌ڵکو بۆ ئه‌وه ده‌نگیان داوه که ملکه‌چیی خۆیان تازه بکه‌نه‌وه بۆ ده‌سته‌ڵات.
ده‌سته‌ڵاتێکیش گه‌لێک له به‌ر پێیدا چه‌ماوه‌بێت ئاساییه بۆئه‌وه‌ی ته‌ماشای ناوچه‌وانی نه‌که‌ن جه‌به‌روتی خۆی پیشان بدات. جه‌ماوه‌رێک به بێ مه‌رج خۆی خستبێته ده‌ستی ده‌سته‌ڵاته‌وه، ده‌سته‌ڵات ئه‌رکێتی خه‌تی سوریان بۆ دابنێت.
ئه‌و خۆپیشاندان و ته‌وژمی ناڕه‌زاییه‌ی خه‌ڵك دژی له‌ناوبردنی سه‌رده‌شت عوسمان کاردانه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر نه‌بوو به‌رامبه‌ر به‌وه‌ی که ده‌سته‌ڵات لای داوه له‌وه‌ی که جه‌ماوه‌ر ده‌نگی بۆ داوه. ته‌وژمی ناڕه‌زایی به گشتیی سه‌رچاوه‌ی له چاوگه‌یه‌کی تره‌وه هه‌ڵگرت. پارته‌کانی ناو په‌ڕله‌مان هه‌م دروستکه‌ری ده‌سته‌ڵاتی باڵا و سیستێمهکهن هه‌م ماتۆڕی زۆربه‌ی ناڕه‌زاییه جهماوهرییهکانیشن. هه‌موو پارت و رێکخراوه‌کان به پارتیشه‌وه ناڕه‌زایی خۆیان به‌رامبه‌ر به له‌ناوبردنی سه‌رده‌شت راگه‌یاند و به شه‌هیدیش ناویان هێنا. جه‌ماوه‌ر و پارته‌کانی ناو په‌ڕله‌مان له لایه‌که‌وه ده‌سته‌ڵاتێکی باڵا دروست ده‌که‌ن که کاره‌کته‌ری زه‌بروزه‌نگی هه‌بێت له لایه‌کی تریشه‌وه ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕن به‌رامبه‌ر به کرداری ئه‌و ده‌سته‌ڵاته‌ی که خۆیان دروستیان کردووه. ئه‌مه له بۆڵه‌ی جگه‌ره‌کێش ده‌چێت، نیکۆتینهکهی پێ خۆشه خوێنی داوای ده‌کات به‌ڵام بۆڵه به‌سه‌ر کۆکهکهیدا ده‌کات. ئه‌وانه‌ی دژی له‌ناوبردنی سه‌رده‌شت عوسمان چونه سه‌ر جاده هه‌ر ئه‌وانه نه‌بوون که خه‌مخۆری ئازادیی راده‌ربڕین و مافی مرۆڤن، به‌ڵکو ئه‌وانه‌ش بوون که کاربه‌ده‌ست و سودمه‌ندن له سیستێمه‌که‌دا، هه‌ر ئه‌وانه نه‌بوون که دژی فه‌ساد بوون، ئه‌وانه‌ش بوون که فاسیدن. ئه‌و رۆژنامانه‌ی که وێنه‌ی سۆران و سه‌رده‌شتیان به‌رز کردۆته‌وه هه‌ر ئه‌و رۆژنامانه‌ن که پڕوپاگه‌نده بۆ هه‌ڵبژاردنه نادیموکراتییه‌کان ده‌که‌ن و ریکلامی کۆمپانیاکانی فه‌سادیش بڵاوده‌که‌نه‌وه. ئه‌مانه له‌و ئه‌فسانه‌یه ده‌چن که تیره‌یه‌ک هه‌موو جارێک قوربانییه‌ک له کێوێکی به‌رزه‌وه فڕی بداته خواره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌ڵای هه‌موو لایه‌ک به‌رێت. "سه‌رده‌شت گیان" تۆ بمره ئێمه خۆش.
کوشتنی سه‌رده‌شت له کوشتنی سۆران زیاتر ده‌نگی دایه‌وه. کوشتنی نوسه‌رانی تریش هه‌بوون که ئه‌وه‌نده نه‌بیستران. رۆژنامه‌نوسێک له کوردستان بڵاوی کرده‌وه که دژی فه‌ساد خۆی ده‌کوژێت، خۆی کوشت و له به‌رژه‌وه‌ندیی هیچ لایه‌ک نه‌بوو وا به جدیی دژی فه‌ساد بێت. ژماره‌یه‌ك له‌سه‌رده‌می هه‌ڵبژاردنی رۆژی (25/07/2009)دا بۆ چاوترساندن لێدران یان کوژران بێده‌نگییان لێ کرا. تا ئیستا هه‌ر چالاکییه‌ك له ناو جه‌ماوه‌ردا په‌ره‌ی سه‌ندبێت ده‌سته‌ڵاتێك له ناوچه‌که‌ی خۆیدا بۆ مه‌به‌ستی خۆی گڵۆپی سه‌وزی بۆ هه‌ڵکردووه. ئه‌وه‌ی گرنگه بۆ ناڕه‌زایی نه‌ژادی وه‌خته. سه‌رده‌شت له کاتێکدا کوژرا که پارتی دوای هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌ڕله‌مانی کوردستان و عێراق به‌هێزتر بوو، فاکته‌ری هاوسه‌نگیی نێوان یه‌کێتی و پارتی ده‌بوو پێگه‌ی پارتی له‌ناو جه‌ماوه‌ردا دابه‌زێنێت. به‌هێزکردنی "ده‌سته‌ڵاتی باڵا" هه‌م سه‌رده‌شتی له‌ناوبرد هه‌م ناڕه‌زاییه‌که‌ی گه‌وره‌تر کرد.
یه‌که‌م شه‌هید زانیارییهرۆژی (31)ی ئاب که پارتی به به‌شداریی حکومه‌تی عێراق هه‌ولێری گرته‌وه، روناکبیرانی سه‌ر به پارتی بۆی بێده‌نگ بوون. به‌ڵام هه‌مان روناکبیران که یه‌کێتی هێزی ئێرانی به‌ڕێکرد بۆ سه‌ر کۆیه که‌وتنه کۆکردنه‌وه‌ی مه‌زبه‌ته‌ی ناڕه‌زایی. له رۆژانی سه‌رده‌می (31)ی ئابدا کۆبوونه‌وه‌یه‌ك له ئۆپساله کرا. من به هه‌لم زانی که پره‌نسیپێکی موراڵیی بچه‌سپێنم. له کۆبوونه‌وه‌که‌دا پێشنیارم کرد که له ئێستاوه بڕگه‌یه‌ك زیاد بکرێت بۆ پڕۆگرامی هه‌موو رێکخراوێکی مه‌ده‌نیی که دروست ده‌کرێت بیره‌که‌ی بریتیی بێت له‌وه‌ی هه‌ر هێزو پارتێك له‌گه‌ڵ سوپای هه‌ر داگیرکه‌رێکی کوردستان هاوکاریی کرد به ناپاکیی نه‌ته‌وایه‌تیی له قه‌له‌م بدرێت و ئه‌ندامانی ئه‌و هێزانه بۆیان نه‌بێت ببن به ئه‌ندام له‌م جۆره رێکخراوانه‌دا. لیژنه‌که ئه‌م پێشنیاره‌ی به دڵ نه‌بوو، که‌سیشیان پارتی نه‌بوون. یه‌کێکیان هۆی ئه‌م ناڕازییبوونهی ده‌رخست و وتی: "ئه‌گه‌ر ئێمه ئه‌م بڕگه‌یه زیاد بکه‌ین سبه‌ینێ که یه‌کێتیش کارێکی وای کرد ئه‌وسا ئه‌وانیش ده‌گرێته‌وه." قوڕ به‌سه‌ر نیشتیمان. هه‌موو ئه‌و قسانه‌ی ده‌کرێن، ده‌رباره‌ی نه‌ته‌وه‌بن یان ئازادیی، زه‌رفی به‌تاڵن دهستهڵاکان به گوێره‌ی خۆیان پڕیان ده‌که‌نه‌وه.
پارته‌کان دوو به‌رداشی دهستاڕێکن. ته‌نها مرۆڤ و هه‌لی مێژوویی له نێوانیادا نههاڕدراوه، به‌ڵکو موراڵی سیاسییش. پانتاییه‌ك له نێوان پارته‌کاندا دروست ناببێت که لێوه‌ی بابه‌ت و روداوه‌کان سه‌ربه‌ست له‌وان به پێی بنه‌مای زانستیی مانای خۆیان وه‌ربگرن. تێگه‌شتن له هه‌ر شتێك ده‌گێڕدرێته‌وه بۆ ئه‌وان. هه‌واداری هه‌ر پارتێك له هه‌ر بابه‌تێکدا ته‌نها ئه‌وه ده‌بینێت تا چ راده‌یه‌ك ئه‌و بابه‌ته دژ یان سه‌ر به پارته‌که‌یه‌تی؟ ئه‌وانه‌ی که دژی ده‌سته‌ڵاتیشن هه‌ر ناتوانن سه‌ربه‌ست له‌م هاوکێشه‌یه بیر بکه‌نه‌وه. له پله‌ی یه‌که‌مدا پانتاییه‌ك نییه بۆ زانیاریی تا له پله‌ی دووه‌مدا ئازادییه‌ك هه‌بێت بۆ هه‌ڵبژاردنی زانیارییه‌ك بۆ را. بۆیه روداوه‌کان ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه بووبێتن یان شه‌ڕی ناوخۆ و کوشتنی نوسه‌ران، کاردانه‌وه‌کانیان له‌ناو خه‌ڵکدا ده‌سته‌ڵات و سیستێمه‌که ناخه‌نه ژێر پرسیاره‌وه، هیچ گۆڕان و وه‌رچه‌رخانێک دروست ناکه‌ن، ته‌نها شێوه‌ی شین، زاخاودانهوهو پڕوپاگه‌نده وه‌رده‌گرن. ئه‌م دیارده‌یه‌ش تایبه‌ت نییه ته‌نها به یه‌کێتی و پارتی. له بنه‌ڕه‌تدا سه‌رچاوه‌یه‌کی کولتوریی هه‌یه که هه‌موو پارچه‌کانی کوردستان ده‌گرێته‌وه.
بۆ کوردی ئه‌مڕۆ خه‌باتی ئازادیی شکاندنی ئه‌م ته‌وقه‌یه، ده‌رهێنانی سه‌رێتی له‌م کابوسه‌ی وه‌کو کڵاوی ئاسن کراوه‌ته سه‌ری. چۆن؟ وه‌ڵامی پرسیارێکی وا بۆ گه‌لێکه بیه‌وێت سه‌ربه‌ست بژی.
ناسر حه‌فید
سوید
[email protected]سه‌رچاوه:دانیه‌ڵ چاتزی، دکتۆرا له زانستی ده‌وڵه‌تدا، رۆژنامه‌ی ئۆپساله نیه تیدنینگ UNT، رۆژی 21.05. 2010
(ئه‌م وتاره بۆ یه‌که‌م جار له سایتی سبه‌یدا بڵاوکراوه‌ته‌وه)
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست