لێکدانه‌وه‌یه‌کی قسه‌کانی نه‌وشیروان مسته‌فا
Sunday, 12/02/2012, 12:00
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ژماره‌یه‌کی زۆر له خه‌ڵکی به‌لای خۆیدا راکێشا. ئه‌م ژماره‌یه شانبه‌شانی ئه‌وه‌ی به چاوی ره‌خنه‌و دژه‌وه ته‌ماشای ده‌سته‌ڵات ده‌کات چاو له بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌پۆشێت. بۆیه به‌رفراوانیی ره‌خنه له به‌رامبه‌ر به لایه‌نێکدا له هه‌مان کاتدا مه‌ترسیی ئه‌وه‌ی لێ ده‌کرێت که سه‌رئه‌نجام ملکهجیی بۆ لایه‌نی ره‌خنه‌گر به‌هێز بکات. هۆی ئه‌م دیارده‌یه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که ره‌خنه‌و هه‌ڵوێسته‌کانمان به‌گشتیی له پره‌نسیپی موراڵیی و زانیارییه‌وه نین تا خه‌وشی هه‌موو لایه‌ک بخوێنینه‌وه، به‌ڵکو زیاتر لایهنگریین، ده‌مانه‌وێت له رێگای دژایه‌تیی لایه‌نێکه‌وه به‌ندبوونی خۆمان به لایه‌نێکی تره‌وه رابگه‌یه‌نین. بۆیه له راستییدا خودی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان وه‌کو هێزێکی تازه‌ی ره‌خنه‌گر پێویسته خۆی زیاتر بخرێته به‌ر پرسیار‌و زیاتر گفتوگۆی جیدی له‌سه‌ر بکرێت. به‌و هیوایه‌ی ئه‌م وتاره کردنه‌وه‌ی ده‌رگایه‌ک بێت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته. وتاره‌که لێکدانه‌وه‌ی قسه‌کانی کاک نه‌وشیروان مسته‌فایه که له به‌رنامه‌ی روبه‌ڕوی که‌ناڵی ته‌له‌فیزیونی (که‌ی.ئێن.ئێن)دا رۆژی 04/01/2012 په‌خش کران و له سایتی "سبه‌ی"یشدا بڵاو بوونه‌وه.
پروپاگەندەی جەنگ
کاک نه‌وشیروان ده‌ڵێت: "
وه‌ختێك ئه‌مه‌ریكا هاتوه بۆ ئێره یه‌كێك له سته‌مكارترین رژێمه‌كانی دنیای روخاندوه،" به‌ڵام ئه‌مه‌ریکا نه‌هاتووه بۆ ئێره، ئه‌مه‌ریکا عێراقی داگیرکردووه. کاک نه‌وشیروان به وشه‌ی "هات" و "رۆیشت" باس له ئه‌مه‌ریکا ده‌کات. ئه‌مه‌ش خۆپاراستنه له وشه‌ی "
داگیرکردن". ده‌سته‌ڵاتدارانی کورد هه‌ر له سه‌ره‌تاوه داگیرکردنی عێراقیان ناو برد به "
پرۆسه‌ی ئازادی". جه‌نگ هه‌ر له کۆنه‌وه به یارمه‌تی پڕوپاگه‌نده پیاده ده‌کرێت. لاش شمیت له (2002/09)دا نوسیبووی: "جه‌نگ له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنی کوشنده‌دا ده‌فرۆشرێت. ئێستا که سه‌رکۆمار بوش خه‌ریکی پلاندانانی جه‌نگێکی تازه‌یه دژی عێراق بلیمه‌ته‌کانی بواری راکێشانی مه‌یلی خه‌ڵک خه‌ریکی سافولوسکردنی ناوێکی گونجاون." ئه‌مه‌ریکا نه‌یتوانی پشتگیریی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ داگیرکردنی عێراق وه‌ربگرێت. هیچ وڵاتێک ئه‌م قسه‌یه له ئه‌مه‌ریکا و به‌ریتانیا وه‌رناگرێت که ئه‌مان ئه‌چن وڵاتێک داگیربکه‌ن بۆئه‌وه‌ی گه‌له‌که‌ی ئازاد بکه‌ن. ئه‌ی ئایا بۆ ئه‌بێت کورد به داگیرکردنی عێراق بڵێت پرۆسه‌ی ئازادیی؟
کاتی خۆی ئه‌مه‌ریکا که عێراقی داگیر کرد دوو بیانووی هه‌بوو. یه‌که‌م: عێراق بووه به بنکه‌ی القاعیده و ئه‌مانیش بۆ دژایه‌تیی تیڕۆڕ عێراق ده‌گرن. دووه‌م: عێراق چه‌کی بایۆلۆجیی و کۆمه‌ڵکوژیی هه‌یه. دواییش ده‌رکه‌وت که هه‌ردو بیانوه‌که درۆ بوون.
کاک نه‌وشیروان ده‌ڵێت:
ئه‌مه‌ریکا یه‌کێک له سته‌مکارترین رژێمه‌کانی دنیای روخاندووه. به‌ڵام کاتێک ئه‌مه‌ریکا عێراقی روخاند سه‌ددام حسه‌ین وه‌کو کوێخای گوندی لێهاتبوو، نه باشوری به ده‌سته‌وه مابوو نه باکوری عێراق و نه ئابورییه‌کی به‌هێزیشی هه‌بوو. ئه‌و کاته‌ی که سه‌ددام له ئه‌وپه‌ڕی هێز و دڕنده‌ییدا بوو ئه‌مه‌ریکا دۆست و پاڵپشتی بوو. مامۆستای ئه‌مه‌ریکیی نوام چۆمسکی باس ده‌کات که سه‌ددام کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ی کرد ئه‌مه‌ریکا بێ هه‌ڵوێست و به‌ڵکو دۆستی سه‌ددامیش بوو.
رەواییدان بە سیاسەتێکی ناڕەوا
کاک نه‌وشیروان ده‌ڵێت: "
له عێراقدا بۆ یه‌كه‌مینجار هه‌ڵبژاردنێكی نهوعهنما ئازادكراوه" له عێراقدا هه‌رگیز هه‌لومه‌رج نه‌بووه بۆ ئه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر به ئازادیی بتوانێت رێکخراو دروست بکات و سیستێمێکی واش نه‌بووه، که ده‌رفه‌ت بدات به‌و رێکخراوانه خۆیان و کاندیده‌کانیان به گه‌ل بناسێنن، چونکه مه‌به‌ست له هه‌ڵبژاردن دیموکراتیی نه‌بووه، به‌ڵکو هه‌ڵبژاردن بۆ ئه‌وه بووه که ره‌وایی بدرێت به‌و ده‌سته‌ڵاته‌ی ده‌هێنرێته سه‌ر حوکم. ژماره‌یه‌ک له‌و رێکخراوانه‌ی له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕاندا له په‌ڕله‌ماندان له‌به‌رئه‌وه نه‌چوونه‌ته هه‌ڵبژاردن و په‌ڕله‌مانه‌وه، چونکه نوێنه‌ری جه‌ماوه‌رن، به‌ڵکو به پێی ئه‌وه‌ی که هێزێکی نادیار فه‌رزی کردوون، پشکی خۆیان له پیسخۆرییدا هه‌یه و بارن به‌سه‌ر کۆمه‌ڵه‌وه. عێراق هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه خرایه سه‌ر سکه‌ی ناکۆکیی مه‌زهه‌بیی و کێشه‌ی کوردیش چاره‌سه‌ر نه‌کرا. رۆژنامه‌نووسی سویدیی بیتته هامهرگرێن ده‌نوسێت: "له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست برینه‌کان له دوای جه‌نگی جیهانیی یه‌که‌مه‌وه هه‌ر به کراوه‌یی ماونه‌ته‌وه." نوام چۆمسکی ده‌ڵێت: "ئه‌مه‌ریکا له‌به‌ر نه‌وت دژی پێشکه‌وتنی سیاسیی و ئابورییه له ناوچه‌که‌دا."
کاک نه‌وشیروان ده‌ڵێت:"
ده‌ستورێك ئاماده‌كراوه كه مافه‌كانی كوردی ده‌سته‌به‌ر كردوه" له ده‌ستوردا نه خاکی کوردستان دیاری کراوه، نه کورد وه‌کو نه‌ته‌وه‌یه‌ک دانی پیادانراوه، نه گه‌ره‌نتییه‌کی نێوده‌وڵه‌تییش هه‌یه.
کاک نه‌وشیروان ده‌ڵێت: "
حه‌ساری ئابوری له‌سه‌ر عێراق لابراوه" حه‌سار، که گه‌لانی عێراقی برد به قوڕدا، ئه‌مه‌ریکا خستییه سه‌ر عێراق، نازانم ئه‌مه‌ریکا که ده‌ستی نابووه بینی گه‌لانی عێراق بۆ به لابردنی بکرێت به ده‌ستکه‌وتی گه‌وره بۆ گه‌لانی عێراق؟ ئه‌مه‌ریکا که له سه‌ره‌تادا گفتی ئه‌وه‌ی ده‌دا که عێراق ده‌کات به نموونه‌ی دیموکراتیی له ناوچه‌که‌دا ده‌رکه‌وت، که ده‌ربڕینێک بوو له پڕوپاگه‌نده‌ی جه‌نگ. ئه‌مه‌ی، که پارته کوردییه‌کانیش داگیرکردنی عێراقیان ناو برد به "پرۆسه‌ی ئازادیی" هه‌ر به‌شێک بوو له‌م پڕوپاگه‌نده‌یه. له سه‌رده‌می جه‌نگی جیهانیی یه‌که‌میشدا ئینگلیزه‌کان به گفتی درۆ و پڕوپاگه‌نده‌ی ئازادکردنی گه‌لانه‌وه هاتنه ناوچه‌که‌وه. یه‌کێک له‌و که‌سانه‌ی ئه‌م ئه‌رکانه‌ی پێ سپێردرابوو ئه‌فسه‌ری جاسوس مێجه‌ڕ سۆن بوو. ئێستاش دوای 94 ساڵ که‌ناڵی (که‌ی.ئێن.ئێن)ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له به‌رنامه‌یه‌کدا رۆژی 21/11/2011 ده‌رباره‌ی ده‌وڵه‌تی کوردیی ده‌ڵێت:
مێجه‌ڕ سۆن و مێجه‌ڕ نۆئێل و کاپتن بێڵ ویستیان ده‌وڵه‌تی کوردیی دروست بکه‌ن، به‌ڵام کورد نوخبه‌ی نه‌بوو. ئه‌مه‌ش جگه له شێواندنی مێژوو ئیهانه‌یه‌کی گه‌وره‌یه بۆ گه‌لێک ئه‌گه‌ر به‌ئاگا بێت.
له قسه‌کانی کاک نه‌وشیروانیشدا راستیی سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریکیی ده‌رده‌که‌وێت، ناوبراو ده‌ڵێت: "
كه ئه‌مه‌ریكا رۆیشتوه له‌دوای خۆی ده‌وڵه‌تێكی به‌جێهێشتوه، ده‌وڵه‌تێكی تایفییه، یه‌كێكه له‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی كه له ریزی هه‌ره‌پێشه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵییه." چۆن له هێلکه‌ی "پرۆسه‌ی ئازادیی" و "ده‌ستکه‌وتی گه‌وره" و "مافی ده‌سته‌به‌ر" ئه‌م مارمێلکه‌یه هاته ده‌ره‌وه؟
مەسەلە دەستکەوتە، نەک بەشداریی حوکم
کاک نه‌وشیروان ده‌ڵێت: "
هه‌مو جارێك كورد به‌جیا به‌شدار ده‌كرێت نه له‌سه‌ر شیعه حساب ده‌كرێت نه له‌سه‌ر سونه حساب ده‌كرێت، چونكه ناسنامه‌ی ئێمه ناسنامه‌یه‌كی قه‌ومیه" ئه‌مه راسته، به فاکته‌ری مه‌زهه‌ب ئه‌وان بوون به دوو به‌شه‌وه. کوردیش به فاکته‌ری قه‌وم له‌وان جودا کراوه‌ته‌وه. به‌ڵام جیاوازییه‌که‌ی کورد له‌سه‌ر بناغه‌یه‌کی نه‌ته‌وایه‌تیی نییه، چونکه کورد وه‌کو له سه‌ره‌وه باسم کرد نه نیشتیمانی دیاری کراوه نه وه‌کو نه‌ته‌وه‌یه‌ک حسابی بۆ کراوه له ده‌ستوردا. دروستکردنی ئه‌م هه‌رێمه له سه‌ر به‌شێکی کوردستانی عێراق بۆ هاوسه‌نگیکردنی شیعه و سوننه و فشار بووه له سه‌ر به‌غداد له کاتی پێویستدا. ئینجا له داهاتوودا چۆن ده‌شکێته‌وه، ئه‌وه‌یان نازانرێت. له قسه‌کانی کاک نه‌وشیرواندا ئه‌م راستییه ده‌رده‌که‌وێت، ناوبراو له وه‌ڵامی پرسیاری ناوبژیی شیعه و سوننه‌دا ده‌ڵێت: "
ره‌نگه عێراق سودی وه‌رگرتبێت، ئه‌گینا كورد وه‌كو خۆی باوه‌ڕ ناكه‌م سودێكی وای بینیبێت، بێجگه له ئافه‌رین شتێكی كه‌ی وه‌رنه‌گرتوه" هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "
ئێمه له‌گه‌ڵ هه‌ردولایاندا كێشه‌مان هه‌یه، تائێستا له‌سه‌ر حسابی چاوپۆشی له‌به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی خۆمان، ناوبژیوانیان كردوه" بۆیه ئاساییه کاک نه‌وشیروان بڵێت: "
من وا هه‌ست ناکه‌م ئێمه شه‌ریکێکی راسته‌قینه بین له ده‌زگای بڕیاردانی سیاسیی عێراقدا" کاک نه‌وشیروان ده‌ڵێت: "
مه‌سه‌له‌که هه‌ر ئه‌وه نه‌بو که ئێمه پۆستی به‌رزمان هه‌بێت و له میزانییه‌ی عێراقدا به‌شی خۆمان وه‌ربگرین، به‌ڵکو گرنگترین مه‌سه‌له‌ی ئێمه ئه‌وه بو که له‌وه‌وپێش به درێژایی مێژوی ده‌وڵه‌تی عێراق کورد به‌شدار نه‌بوه له بڕیاردانی سیاسیی، په‌یوه‌ندیه‌کانی عێراق له‌گه‌ڵ دراوسێکانیدا، جۆری به‌ڕێوه‌بردنی حوکم له عێراقدا" به‌ڵام رووداو سه‌نگی مه‌حه‌که نه‌ک هزر. له لایه‌که‌وه پۆست و پاره و له لایه‌کی تره‌وه به‌شدارنه‌بوون له بڕیاری سیاسیی‌دا ده‌ریده‌خه‌ن که مه‌سه‌له‌ی گرنگ پۆست و پاره بووه، نه‌ک به‌شداریی له حوکمی عێراقدا. قسه‌کانی کاک نه‌وشیروان ته‌نها باس له‌و چاوه‌ڕوانییه ده‌که‌ن که له بزووتنه‌وه‌ی گه‌لێکی رزگاریخواز ده‌کرێت له حاڵه‌تێکی وادا، به‌ڵام ئایا له کرداردا نه‌ک به قسه، کورد چی ده‌وێت؟ ئه‌و نوێنه‌ر و کاربه‌ده‌ستانه‌ش که نێردران بۆ به‌غداد نموونه‌ی وایان تێدا بوو، که ته‌واو ده‌ریانده‌خست بۆ ئه‌وه نێردراون ته‌نها کورسی پڕبکه‌نه‌وه. کاربه‌ده‌ستان و ئه‌ندام په‌ڕله‌مانانی کورد به گوێره‌ی توانای که‌سه‌کان و پێویستیی شوێنه‌کان دانانرێن، به‌ڵکو هه‌ر ده‌سته‌ڵاتدارێک به گوێره‌ی هێزی خۆی تاقمێک له دهستودایهرهی خۆی داده‌مه‌زرێنێت. کورد نه‌ک به‌شدارییکردن له حوکمی عێراقدا گرنگ نه‌بووه لای، به‌ڵکو ته‌نانه‌ت له کێشه‌ی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه‌شدا عه‌ره‌ب زیاتر ههقپرس و توندتر بوو له‌سه‌ر تاوانباران.
دیاریکردنی سنوری کوردستان
کاک نه‌وشیروان ده‌ڵێت: "
كێشه‌ی زه‌ویمان هه‌یه، به‌شی زۆری ئه‌و ناوچانه‌ی كه نه‌هاتونه‌ته‌وه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان كه‌وتونه‌ته ئه‌و ناوچانه‌وه كه سونه زاڵه به‌سه‌ریدا، به نمونه له موسڵ ده‌مانه‌وێت شه‌نگار و ناوچه‌کانی تر بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر هه‌رێمی کوردستان، له سه‌لاحه‌دین ده‌مانه‌وێت دوزخورماتو بێته‌وه سه‌ر هه‌رێمی کوردستان، له دیاله ده‌مانه‌وێت خانه‌قین بێته‌وه سه‌ر هه‌رێمی کوردستان، ئه‌مانه‌وێت که‌رکوک بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر هه‌رێمی کوردستان" به‌ڵام هیچ نیشانه‌یه‌ک دیار نییه که ئه‌م ویسته‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان جیاواز بێت له ویستی پارتی و یه‌کێتی. بۆ؟ چونکه کاک نه‌وشیروان تێگه‌شتن و واتاکردنێکی تر بۆ ئه‌و ناوچانه ناخاته روو تا سه‌رئه‌نجام چاوه‌ڕێی هیمه‌تێکی تریان لێ بکرێت. چۆن؟
ناوچە دابڕاوەکان، یان ناوچە وازلێهێنراوەکان؟
حکومه‌تی هه‌رێم له‌سه‌ر بناغه‌ی نیشتیمانی کورد دانه‌مه‌زراوه تا ئه‌و ناوچانه‌ش بگرێته‌وه. حکومه‌تی هه‌رێم له‌و ناوچه‌یه‌دا دروست کرا، که تا رۆژی 19/03/2003 له‌ژێر ده‌سته‌ڵاتی پارته‌کاندا بوو. بۆیه ئه‌گه‌ر باس له‌و ناوچانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی حکومه‌تی هه‌رێم ده‌کرێت راستر وایه پێیان بوترێت "ن
اوچه وازلێهێنراوه‌کان". کورد که به‌وه رازی بوو له سه‌ر به‌شێک له خاکی کوردستان حکومه‌تێک دروست بکات مانای وایه وازی له‌و به‌شانه‌ی تر هێناوه. بۆیه له راستییدا کورد کێشه‌ی زه‌وی نییه، ئه‌گه‌ر کورد کێشه‌ی زه‌وی هه‌یه ئه‌وا ئه‌مه‌یان زۆر روونه. با نوێنه‌رانی کورد سنوری نیشتیمانی کورد له‌گه‌ڵ به‌غداد یه‌کاڵا بکه‌نه‌وه. هه‌ر کاتێک کورد حکومه‌تێکی له‌سه‌ر نیشتیمانی خۆی دروست کرد ئه‌وسا مادده‌ی 140 و ناوچه دابڕاوه‌کان ما‌نایان نامێنێت.
به‌ڵام له قسه‌کانی کاک نه‌وشیروان مسته‌فادا ده‌رده‌که‌وێت که کێشه‌که چییه، ناوبراو ده‌ڵێت: "
سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد، ئیهتیمامی به پاره داوه، ئیهتیمامی به پۆستی حكومه‌تی داوه، له‌و ماوه‌یه‌دا توانیویانه پۆستی زۆر گه‌وره به‌ده‌ستبهێنن توانیویان پاره‌ی زۆر به‌ده‌ستبهێنن، به‌ڵام نه‌یانتوانیوه یه‌ك بست ئه‌رزی كوردستان، كه له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانه بگێڕنه‌وه بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان."
له‌به‌رئه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیش به هه‌مان شێوه‌ی ده‌سته‌ڵات ده‌ڕوانێته کێشه‌که ئه‌وا سه‌رئه‌نجام جێی بڕوا نییه بتوانێت ئه‌ویش قولانجێک بگێڕێته‌وه. چونکه له بنه‌ڕه‌تدا هاتنه‌وه و گه‌ڕانه‌وه هیچ مانایه‌ک نابه‌خشن. ئه‌گه‌ر گۆڕان به راستێتی با داوای دیاریکردنی سنوری کوردستان بکات. هه‌ر کاتێک سنوری کوردستان دیاری کراو حکومه‌تی کوردیی له‌سه‌ر دروست کرا ئه‌و کات عه‌ره‌ب پێویستی به مادده‌یه که مافی عه‌ره‌بی له کوردستاندا پێ بپارێزێت، ئه‌گه‌ر پێویست بکات. که‌واته جه‌وهه‌ری کێشه‌که دیاریکردنی سنوری کوردستانه نه‌ک ناوچه‌ی دابڕاو و هاتنه‌وه‌و گه‌ڕانه‌وه. به‌ڵام راستییه‌کان ده‌ریده‌خه‌ن که مه‌به‌ست خاکی نیشتیمان نییه، به‌ڵکو مادده‌ی 140 و بابه‌تی ناوچهدابڕاوهکانه که پێویستن بۆ بازاڕی سیاسیی عێراق. له سه‌رده‌می مه‌لیک مهحموددیشدا ئینگلیزه‌کان هه‌میشه خۆیان ده‌پاراست له‌وه‌ی دان به خاکی کوردستاندا بنێن. کورد که ده‌ستی له ئازادیی نه‌ته‌وه‌یی خۆی شت، ئیتر که‌وته خۆگونجاندن له‌گه‌ڵ هه‌لومه‌رجی ژێرده‌ستییدا. گۆڕانێک ئه‌گه‌ر له ناو کورددا رووبدات هه‌ڵوێستێک ده‌بێت له مێژوو. بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان تا ئێستا ده‌ریخستووه که خۆی قوربانییه‌کی مێژووه نه‌ک پرسیارێک له مێژوو.
پاکیچ
باشترین وه‌ڵامی یه‌کێتی بۆ گۆڕان ده‌رکردنی "پاکیج"ی به‌رامبه‌ر بوو که کاک نه‌وشیروان به شه‌ڕه ده‌نوکی له قه‌ڵه‌م ئه‌دات. پاکیجی به‌رامبه‌ر ده‌ریده‌خات که هه‌موو لایه‌ک ده‌توانێت بفکرێ و پڕۆژه ده‌ربکات چی بکرێت. جه‌وهه‌ری کێشه‌که ئه‌مه‌یه: دنیا به‌و جۆره نییه که پاکیجی بۆ ده‌ربکرێت. من له‌و بڕوایه‌دام کاک نه‌وشیروان له‌م راستییه به ئاگایه. ئه‌وجا به‌م دوکه‌ڵانه چی قاو ئه‌ده‌ن، ئه‌وه بابه‌تێکی تره. بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، که ژماره‌یه‌ک روناکبیری هێنایه به‌رده‌رکی سه‌راوه بۆ ئه‌وه نه‌بوو که جه‌ماوه‌ر له ئازادیی به ئاگا بکه‌ن، به‌ڵکو بۆ ئه‌وه بوو که جه‌هلی پیا بده‌ن. کاک فاروق ره‌فیق له به‌رده‌رکی سه‌راوه هاواری له مه‌سعود بارزانی ده‌کرد ده‌ستبه‌جێ بڕوخێت. له راستییدا پاکیجهکهی فاروق ته‌نها شتێکی که‌م بوو، ئه‌ویش ئه‌وه بوو که ده‌بوو له پێشدا مه‌سعود بارزانی بکردایه به ئامیر مه‌خفه‌ر لای خۆی. ئینجا ئه‌مری بکردایه ده‌ستبه‌جێ مه‌خفه‌ره‌که چۆڵ بکات و بگاته لای کاک فاروق، ئه‌گینا عه‌یبی نه‌بوو.
چه‌نده‌ها که‌س له ژێر ناوی مامۆستای زانکۆ، چاودێری سیاسیی، رۆژنامه‌نوس، روناکبیر و نوسه‌ر و سیاسه‌تمه‌دار له که‌ناڵه‌کان و به‌رنامه‌کاندا ده‌بینین که فکری خۆیان تاو ده‌ده‌ن له ره‌خنه‌گرتن له حیزبه‌کان و گفتوگۆکردن له‌سه‌ر چاکسازیی، پڕۆژه، رێنماییکردن و باسکردنی گه‌نده‌ڵیی.
جه‌وهه‌ری ئه‌م چالاکییانه به‌گشتیی به‌م دیمه‌نه‌ی خواره‌وه رون ده‌که‌مه‌وه:
به‌رنامه بۆ فڕینی چۆله‌که‌کان
پۆلێک چۆله‌که به دارێکه‌وه نیشتونه‌ته‌وه. هه‌موو شه‌وه‌که رووناکبیران گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌که‌ن، که به‌یانی رۆژ بووه‌وه ئه‌م پۆله چۆله‌که‌یه به‌ره‌و کوێوه بفڕن، له کوێ دان بخۆن، چه‌ند بخۆن، چۆن بجریوێنن، چۆن خۆیان له مه‌ترسیی بپارێزن؟ به‌ڵام که رۆژ بووه‌وه ئه‌م پۆله چۆله‌که‌یه سه‌ربه‌ست له هه‌موو پاکیج و بۆچونه‌کانی روناکیران له خۆیانه‌وه‌و به پێی خۆیان ده‌فڕن.
هه‌موو ئێواره‌یه‌ک روناکبیران ده‌که‌ونه‌وه فکراندن و هه‌موو رۆژێکیش چۆله‌که‌کان بێباک له فکراندنی روناکبیران به‌هه‌لومه‌رجی خۆیان ده‌جوڵێنه‌وه‌و ناچنه قه‌فه‌زه پاکیجهکابی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه.
چه‌ند جارێک ژماره‌یه‌ک له روناکبیران گرفته‌که‌یان له‌وه‌دا کۆکردۆته‌وه، که پارته ده‌سته‌ڵاتداره‌کان گوێ ناگرن. به‌ڵام گرفته‌که ته‌نها پارته‌کان نییه، که گوێ ناگرن، به‌ڵکو روناکبیران و رهخنهگرانیشن که شانبه‌شانی پارته‌کان گوێ ناگرن که پارته‌کان گوێ ناگرن. بۆیه کۆمه‌ڵگای ئێمه به ده‌ست دوو گوێنهگرتنهوه گیری خواردووه، گوێنه‌گرتنی دیوی شێری ده‌سته‌ڵات و گوێنه‌گرتنی دیوی خه‌تی ره‌خنه‌گران. له راستییدا ره‌خنه‌گران و خاوه‌ن پاکیجهکان بۆ ئه‌وه نافکرن که پارته‌کان بڕگه‌کانی ناو پاکیجهکان جێبه‌جێ بکه‌ن، چونکه ئه‌وان خۆشیان چۆله‌که‌ی سه‌ر داره‌که‌ن، به‌ڵکو بۆ ئه‌وه ده‌فکرن که بفکرن. ئه‌مه‌ش دنیایه‌که بۆ خۆی. ئه‌گینا گوێنه‌گرتنی ده‌سته‌ڵات گوێیه‌کی به‌مان ده‌گرت که ئیتر بۆیان نهفکرن.
ئێستا دنیاکه‌ی ئێمه بریتییه له فه‌زایه‌کی ده‌سته‌ڵات و فه‌زایه‌کی فکراندن ده‌رباره‌ی ده‌سته‌ڵات. فه‌زای فکراندن به‌نده به فه‌زای بوونی ده‌سته‌ڵاته‌وه. ئه‌گه‌ر ئێواره‌یه‌ک پۆله چۆله‌که‌که نه‌هاتنه‌وه فه‌زای فکراندن ده‌بێت دڵی بکه‌وێته مه‌راقه‌وه و بفکرێت بۆچی نه‌هاتوونه‌ته‌وه؟ چی‌یان به‌سه‌ر هاتووه؟ کۆچیان کردووه یان لایان داوه له شوێنێک؟ مه‌لایه‌ک کاتی خۆپیشاندانه‌که له به‌رده‌رکی سه‌را هاواری ده‌کرد: "
ئێمه ناڵێین ئێوه واز له کورسییه‌کانتان بێنن. ئه‌و کورسییانه تا رۆژی قیامه‌ت موباره‌کی خۆتان بێت. ئێمه ئه‌ڵێین جوان دابنیشن."
ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی، که توندتر دژی ده‌سته‌ڵاتیش ده‌دوێن، نموونه‌ی
"سایتی کوردستانپۆست"، چهسپتر به‌ندن به ده‌سته‌ڵاته‌وه. چونکه به‌گشتیی بیرکردنه‌وه و چالاکییه‌کانیان کاردانه‌وه‌ن به‌رامبه‌ر به چالاکییه‌کانی ده‌سته‌ڵات. بۆ نموونه، ده‌سته‌ڵات ده‌نوسێت کابینه‌ی شه‌شه‌می به‌رهه‌م ساڵح سه‌رکه‌توو بووه. به‌ڵام ره‌خنه‌گرێک ده‌نوسێت کابینه‌ی شه‌شه‌می به‌رهه‌م ساڵح گه‌نده‌ڵ بووه. ئه‌م به‌ندبوونه به ده‌سته‌ڵاته‌وه وا ده‌کات که "بابه‌ت" و که‌سی باسکراویش هه‌ر ده‌سته‌ڵات دیاریان بکات. لێره‌دا ره‌نگه خوێنه‌ر پرسیاری ئه‌وه بکات، که ئایا جگه له‌مه دنیابینییه‌کی تر هه‌یه؟ له وه‌ڵامدا به‌ڵێ. کێشه‌که ئه‌وه نییه که پارته‌کان چی بکه‌ن، به‌ڵکو ئه‌وه‌یه که چۆن کۆمه‌ڵگا سه‌ربه‌ست له‌وان له کۆنتراکتێکدا خۆی رێکبخاته‌وه؟ ئه‌گینا پاکیج ده‌رکردن بۆ ده‌سته‌ڵات ئه‌م قسه‌یه‌ی سه‌ید کاکه هه‌ڵده‌گرێت: "
ئه‌و گاره گاره‌ی هه‌ر هه‌بێت باشه".
ناسر حه‌فید
2012/01/29
facebook
[email protected]facebook.com/3kontrakt
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست