رووتێکردن و کشانه‌وه‌ی سیاسیی
Saturday, 05/06/2010, 12:00
مه‌به‌ستم له رووتێکردنی سیاسیی ئه‌وه‌یه کاتێک جه‌ماوه‌ر به‌گشتیی روو ده‌کاته ده‌سته‌ڵاتێک، ئایدۆلۆجییه‌ک یان به‌رنامه‌یه‌ک. دوو خاڵی سه‌ره‌کیی له رووتێکردنی سیاسیی‌دا هه‌یه.
یه‌که‌م، باوه‌ڕ و هیوا به رووتێکراو:
دووه‌م، رووتێکردن جه‌ماوه‌رێکی زیاد له ئه‌ندامان و هه‌وادارانی رووتێکراوهکه ده‌گرێته‌وه. پێچه‌وانه‌ی رووتێکردنیش کشانه‌وه‌ی سیاسییه، کاتێک جه‌ماوه‌ر باوه‌ڕی به رووتێکراو نامێنێت و بێهیوا ده‌بێت لێی.
له ناو کۆمه‌ڵگای کوردئاسادا به‌رنامه که‌متر جێگای سه‌رنجه. زیاتر روو ده‌کرێته که‌س، ئایدۆلۆجیی یان رێکخراو. رووتێکردن و کشانه‌وه‌ی سیاسیی پرۆسه‌یه‌کی مێژوویین که کاتیان هات زه‌حمه‌ته به فاکته‌ری رۆژ به‌ریان لێ بگیرێت. له خواره‌وه په‌نجه بۆ چه‌ند نموونه‌یه‌ک راده‌کێشم:
له سه‌رده‌می جه‌نگی جیهانیی یه‌که‌مدا، دوای ئه‌وه‌ی که گفت و به‌یانه‌کانی به‌ریتانیا و فه‌رنسا ده‌رباره‌ی رزگاریی گه‌لان درۆ ده‌رچوون، ئایدۆلۆجی کۆمۆنیزم و ده‌سته‌ڵاتی یه‌کێتی سۆڤیه‌ت بوون به جێگای باوه‌ڕو هیوای جه‌ماوه‌ری گه‌لانی ناوچه‌که. که جوڵانه‌وه‌ی چه‌کداریی کورد ساڵی 1961 ده‌ستی پێ کرد جه‌ماوه‌ر بڕوای خۆی دا به سه‌رانی ئه‌م جوڵانه‌وه‌یه و رویان تێکردن. ساڵی 1976 کاتێک جوڵانه‌وه‌ی چه‌کداریی ده‌ستی پێ کرده‌وه چه‌ند رێکخراوێک چوونه شاخ، به‌ڵام له‌ناو هه‌موویاندا کۆمه‌ڵه رووتێکردنی سیاسیی به‌ده‌ست هێنا. ساڵی (1992)ش کاتێک په‌رله‌مانی کوردستان هه‌ڵبژێردرا جه‌ماوه‌ر باوه‌ڕ و هیوایه‌کی گه‌وره‌ی پێی بوو. له دوای ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌وه رووتێکردنی سیاسیی له هه‌ڵبژاردنی رۆژی (25/07/2009)دا خۆی ده‌رخست که رووی کرده نه‌وشیروان مسته‌فا. جه‌ماوه‌رێکی به‌رفراوان ده‌نگی دا بۆ لیسته‌که‌ی. یه‌که‌م شتیش که ناوبراو کردی ئه‌وه بوو، دوای هه‌ڵبژاردن خۆی له لیسته‌که هاته ده‌ره‌وه.
رێکخراو بۆ دروستکردنی سهردارێکه هه‌موو مافێکی بڕیار بخرێته دهستییهوههێزی وشه له باوهڕههبووندایه به قسهکهرکشانهوهی سیاسی
باوهڕدروستبوون و هیواپهیدابوون به رووتێکراو بێ بناغه نییه. رووکردنه که‌سێک، ئایدۆلۆجییه‌ک یان پارتێک بێ خواست و چاوه‌ڕوانیی له رووتێکراو نابێت. کاتێک جه‌ماوه‌ری رووتێکهر باوه‌ڕی به‌وه نه‌ما که رووتێکراو خواسته‌کانی دێنێته دی ئیتر باوه‌ڕ و هیوای پێی کز ده‌بێت. تا پله‌ی بێباوه‌ڕیی و بێهیوایی رووتێکهران زیاتر بێت، رووتێکراو زیاتر توشی کشانه‌وه‌ی سیاسیی ده‌بێت.
کۆمۆنیزم دیاره له زۆر شوێنی جیهان که‌م و زۆر توشی کشانه‌وه‌ی سیاسیی بووه، به‌ڵام ساڵی 1989 که دیواری به‌رلین روخا و سیستێمی کۆمۆنیزم نه‌ما توشی ته‌به‌ق بوو. (ته‌به‌ق نه‌خۆشییه‌کی کوشنده‌یه له سمی ره‌شه‌وڵاخ ده‌دات و ئیتر له رۆشتنی ده‌خات.) جوڵانه‌وه‌ی چه‌کداریی کورد ساڵی 1964 که بوو به دوو به‌شه‌وه جه‌ماوه‌ر به گشتیی باوه‌ڕی پێیان لاواز بوو. ساڵی 1975 که جوڵانه‌وه‌ی چه‌کداریی ئاشبه‌تاڵی کرد سه‌رانی جوڵانه‌وه‌که توشی کشانه‌وه‌یه‌کی کوشنده‌بوون. له هه‌ڵبژاردنی په‌ڕله‌مانی رۆژی (25/07/2009)دا ده‌رکه‌وت که یه‌کێتی توشی کشانه‌وه‌ی سیاسیی بووه.
ئایا چۆن مرۆڤ خۆی ده‌پارێزێت له کشانه‌وه‌ی سیاسیی، چۆن ده‌که‌وێته رووتێکردنهوه، ئه‌مانه به جێگای خۆیان. ئه‌وه‌ی لێره‌دا جێگای باسه ئه‌وه‌یه ئایا چۆن رووتێکردن و کشانه‌وه‌کان رۆڵ ده‌بینین له هه‌ڵسه‌نگاندن، تێگه‌یشتن و ههڵوێستهکانماندا؟
رووتێکردنی سیاسیی ئه‌سپ نییه له‌به‌رده‌رگا بیبه‌ستیته‌وه
ئه‌م جوڵانه‌وه‌یه رووتێکردنی سیاسییه نه‌ک بزوتنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تیی
ئایدۆلۆجی شتێک له‌و شتانه‌ی که ده‌بێته جێگای باوه‌ڕ و هیوای مرۆڤ ئایدۆلۆجییه. ئایدۆلۆجیی قاڵبێک دائه‌ڕێژێت بۆ بیرکردنه‌وه و تێگه‌یشتن. ئه‌و روانگانه دیاری ده‌کات که لێوه‌یان و هه‌روه‌ها به پێیان مرۆڤ پێوانه و هه‌ڵسانگاندن و سه‌رئه‌نجام تێگه‌شتن دروست ده‌کات. بۆ نموونه ئه‌گه‌ر له ئایدۆلۆجیی کۆمۆنیزم ورد ببینه‌وه به‌گشتی وا له کۆمه‌ڵ ده‌ڕوانێت که پێکهاتووه له ژماره‌یه‌ک چینی دژ به یه‌ک و له هه‌مان کاتیش‌دا بۆ یه‌ک پێویست. وه‌کو چینی بۆرجوازیی و چینی کرێکار که یه‌که‌م پێویستی به هێزی کاره و دووه‌م پێویستی به ئیشه که سه‌رمایه ده‌یخاته‌وه. ئه‌مه به پێچه‌وانه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی تره‌وه که لای وایه چینه‌کانی کۆمه‌ڵ یه‌کتریی ته‌واو ده‌که‌ن. له شۆڕشی فه‌ره‌نسییدا سلوگانی "برایه‌تیی" پێچه‌وانه‌ی ئایدۆلۆجیی کۆمۆنیزم بوو. چونکه کۆمۆنیزم بڕوای به برایه‌تیی نییه له نێوانی چینه جیاوازه‌کاندا. روانین له روانگه‌ی ئه‌م بیره‌وه ئه‌وه دروست ده‌کات که لایه‌نی به‌رامبه‌ر به ناحه‌ز بناسرێت. له کوردستانی خۆماندا ئه‌م تهرهقانه له هه‌ر که‌س درابێت به چاوی رق، دوژمن یان نه‌فره‌ته‌وه سه‌یر کراوه: ئاغا، شێخ، مه‌لا، حاجی، بۆرجوازیی، بۆرجوازیی بچوک، جوتیاری هه‌لپه‌رست، بازرگان و خاوه‌نموڵک. ته‌نها چینی کرێکار، که به حساب ده‌بێت حوکم بگرێته ده‌ست، ده‌مێنێته‌وه. ئه‌م چینه‌ش له کوردستاندا هه‌رگیز وه‌کو هێزێکی سیاسیی نه‌بووه. ئه‌وه‌ی که به ناوی چینی کرێکاره‌وه قسه‌ی کردووه خۆی کرێکار نه‌بووه. زۆربه‌ی ئه‌م به‌رپرسانه‌ی ئێستای کورد که خاوه‌ن حیمایه و سامانی ناشه‌رعیین کاتی خۆی به‌ناوی دادپه‌روه‌ریی مارکسیزمه‌وه خه‌ڵکیان حوکم ئه‌دا.
تیوریه‌کی تری ئه‌م ئایدۆلۆجییه ئه‌وه بوو که ناوه‌ڕۆکی خودی هه‌ر جوڵانه‌وه‌یه‌ک خۆی به‌س نییه بۆ ئه‌وه‌ی به پێشکه‌وتنخواز بناسرێت. ئه‌گه‌ر پێوانه‌که وا که‌وته‌وه، که ئه‌و جوڵانه‌وه‌یه دژی ئیمپریالیزم بوو ئه‌وا پێشکه‌وتنخوازه با خودی جوڵانه‌وه‌که‌ش پادشایه‌ک سه‌رکرده‌ی بێت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر دژی ده‌وڵه‌تێک بێت که له‌به‌ره‌ی سۆڤیه‌تدا بێت ئه‌وا به کۆنه‌په‌رست ده‌شکێته‌وه هه‌رچه‌نده ئه‌م جوڵانه‌وه‌یه پارتێکی سۆسیالیستیی سه‌رکرده‌یی بکات. بۆ نموونه له مانگی پێنج و شه‌شی ساڵی (1920)دا کاتێک که نوێنه‌ری هاوپه‌یمانه‌کان له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری تورک و ئه‌رمه‌ندا له سیڤه‌ر ئیمزای رێککه‌وتنیان ئه‌کرد کۆمۆنیسته‌کان شانبه‌شانی هێزی که‌مال ئه‌تاتورک و هێزی روس له (02/12/1920)دا حکومه‌تی ئه‌رمینیایان روخاند (1/29).
ده‌رس وه‌ربگیرایه کوردی عێراق په‌نجه‌ی خۆی ده‌بڕی و نه‌ده‌چووه‌وه به‌رده‌می هه‌مان سندوقی هه‌ڵبژاردن
نه‌وشیروان مسته‌فا ئاوی کرده‌وه ژێر به‌له‌مه‌که‌ی یه‌کێتی
پارت و سه‌رکرده و پرۆگرام له‌ناو کۆمه‌ڵگای نادیموکراتییدا رێکخراو زیاتر بۆ دروستکردنی سهردارێکه که هه‌موو مافێکی بڕیار بخرێته ده‌ستییه‌وه. ئه‌م که‌سه‌ش ئه‌بێت که‌سێکی جیا بێت له هه‌موو. کاک نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌ڵێت: "مه‌لا مسته‌فا لای خه‌ڵک کرا بوو به سه‌رکرده‌یه‌کی ئه‌فسانه‌یی له شکان نه‌هاتوو، بگره به بتێکی په‌رستراو (2/54)." له کاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌ڕله‌مانی رۆژی (25/07/2009)شدا گرده‌که‌ی کاک نه‌وشیروان مسته‌فایان ناو ده‌برد به "گردی پیرۆز". چونکه له یه‌کێتی نیشتیمانیشدا بڕیار له ده‌ستی (مامجه‌لال)دا بووه و مه‌کته‌بی سیاسیی ته‌نها بۆ دیکۆر بووه، ئه‌وا کاک نه‌وشیروان مسته‌فا چه‌ند جارێک که بڕیاره‌کانی ئه‌وی پێ قوت نه‌چووبێت ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ته‌وه که خۆی له یه‌کێتی دووره په‌رێز بگرێت. دیاره وا بیری کردۆته‌وه که مافی بڕیار هی ئه‌وه.
به‌رنامه‌و پرۆگرام بۆ ره‌چاوکردن نییه. پارتی دیموکراتی کوردستان هه‌رچییه‌ک بێت دیموکرات نییه. که‌سیش بۆ ئه‌وه نه‌بۆته ئه‌ندام نییه که هه‌وڵ بۆ دیموکراتیی بدات. هه‌ر پارتێکی تری کوردیی بگریت به‌رنامه‌و پرۆگرامه‌که‌ی هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی به کار و راستیی پارته‌که‌وه نییه. ئه‌ندامه‌کانیش وایان حساب نه‌کردووه که به‌رنامه بۆ ئه‌وه بێت جێبه‌جێ بکرێت. جه‌وهه‌ری له‌گه‌ڵبوون له‌گه‌ڵ پارتێک باوه‌ڕو هیوابوونه به‌و پارته و به‌س، نه‌ک له رێگای ئه‌و پارته‌وه سیاسه‌ت و به‌رنامه‌یه‌کی دیاریکراو به ئه‌نجام بگه‌یه‌نرێت. له رێگای باوه‌ڕ و هیواوه به لایه‌نێک باوهڕپێبوو ملکه‌چیی خۆی راده‌گه‌یه‌نێت و بێمافیی خۆی ده‌خاته ده‌ستی ئه‌و لایه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو مافێکی بڕیار له ده‌ستی باوه‌ڕپێکراودا (که‌س بێت یان رێکخراو) کۆببێته‌وه. جه‌ماوه‌ر که له هه‌ڵبژاردنی (25/07/2009)دا ده‌نگی دا بۆ لیستی گۆڕان له‌به‌ر ئه‌وه نه‌بوو که به‌شداریی بکات له جێبه‌جێکردنی به‌رنامه و په‌یامه‌کانی نه‌وشیروان مسته‌فادا. راگه‌یاندنی گرده‌که ناوه‌ڕۆکێکی تازه پیشان نادات و لاوازیشه. په‌یامه‌کانی نه‌وشیروان مسته‌فا نه‌بێت که گفتی گرنگ بوون به کۆمه‌ڵ، که‌چی وه‌کو به‌رد که‌وتنه ناوگۆمهوه، نه‌بوون به جێگای گفتوگۆ. جه‌ماوه‌ر که ده‌نگی دا بۆ لیستی گۆڕان بۆ ئه‌وه بوو که ده‌سته‌ڵاتدارێکی تازه دروست بکات بۆئه‌وه‌ی به‌رانبه‌ر به ده‌سته‌ڵاتداره کۆنه‌که پێی بوه‌ستێته‌وه. به‌ڵام کاک نه‌وشیروان مسته‌فا به حوکمی هه‌ندێک فاکته‌ر به هه‌لومه‌رجی خۆی ده‌ڕوات نه‌ک به گوێره‌ی ویستی جه‌ماوه‌ر.
له بواری نوسینیشدا، بڕوابوون به نووسه‌ر ده‌رگا له سه‌ر واتای نووسینه‌که ده‌کاته‌وه. ده‌گێڕنه‌وه جارێک له که‌سێک ده‌پرسن که تۆ له شیعره‌کانی (بابلۆ نیرودا) تێناگه‌یت بۆچی چه‌پڵه‌یان بۆ لێده‌ده‌یت؟ ئه‌ویش له وه‌ڵامدا ده‌ڵێت: چونکه من بڕوام پێیه‌تی. کامه‌ران قازی له نوسینێکدا ده‌رباره‌ی شێرکۆ بێکه‌س، که ده‌ڵێت ده‌نگ بده‌ن به سه‌وز، ده‌نوسێت: "چه‌ند هه‌ستم به که‌می خۆم کرد و کیوی هیوام ڕما. هه‌ستم کرد چه‌ند درۆزن بووم، ئه‌و ڕۆژه‌ی خه‌ڵکی گوندی قزلهرم بانگ کرد، پێم ووتن: وه‌رن گوێ له ووشه‌ی وه‌ک گوڵ بگرن (3). پیرۆزیی و قورسایی ئایه‌ته‌کان خودی تێکسته‌کان دروستی ناکه‌ن، به‌ڵکو باوه‌ڕبوون به خوداوه‌ند و ئاینه‌که و هیوابوون به پاداشتی به‌هه‌شت دروستیان ده‌که‌ن. ژماره‌یه‌کی زۆر که‌س هه‌ر له ئایه‌ته‌کان تێناگه‌ن.
ئه‌وانه‌ی وشه‌ی قه‌ڵه‌و ده‌رباره‌ی ئازادیی، دیموکراتیی و مافی مرۆڤ ریزده‌که‌ن با وانه‌زانن که هێزی قسه له ناو وشه‌کاندایه. هێزی وشه له باوهڕههبووندایه به قسه‌که‌ر. چاوسیسکۆی سه‌رۆکی رۆمانیا که دوا جار له کاتی قسه‌کردندا بۆ جه‌ماوه‌ر به‌ردیان تێگرت له‌به‌ر ئه‌وه نه‌بوو که قسه‌کانی خراپ بووبوون، به‌ڵکو له‌به‌رئه‌وه بوو که ئیتر باوه‌ڕیان به خۆی و حوکمی نه‌مابوو. له هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی رۆژی (25/07/2009)ی په‌ڕله‌مانی کوردستاندا قسه‌ی به‌رپرسانی یه‌کێتی له‌به‌ر ئه‌وه بێ پێز نه‌بوو چونکه نه‌یان ده‌زانی وشه‌ی جوان هه‌ڵبژێرن. به‌ڵکو له‌به‌ر ئه‌وه بوو که ئه‌وان جێگه‌یان لاواز بوو، یه‌کێتی تووشی کشانه‌وه‌ی سیاسیی بووه، هه‌رچییه‌کیان بووتایه هه‌ر نه‌یده‌خوارد. ته‌نانه‌ت که له شه‌وێکدا ژماره‌یه‌ک جاده‌یان قیرتاو ده‌کرد، به‌یانی خه‌ڵک ده‌یوت سوپاس بۆ ترس له سه‌رکه‌وتنی کاک نه‌وشیروان، ئه‌و نه‌بووایه ئه‌مه‌یان نه‌ده‌کرد. به پێچه‌وانه‌ی یه‌کێتییه‌وه که جه‌ماوه‌ر باوه‌ڕو هیوای پێی نه‌ماوه، نه‌وشیروان مسته‌فا که‌وتبووه رووتێکردنی سیاسییه‌وه. فه‌رهاد سه‌نگاویی به هه‌رلایه‌کدا شقارته‌ی ههڵبایه هه‌ر له‌سه‌ر باریکیی ده‌که‌وته‌وه. جه‌ماوه‌رێکی زۆر ئێستا به جۆرێکی تر له نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌گه‌ن. ئه‌وه‌ی که گۆڕاوه خودی نوسین و سیستێمی بیرکردنه‌وه‌ی ناوبراو نییه، به‌ڵکو باوه‌ڕی خه‌ڵکه پێی. ژماره‌یه‌کی زۆر که جاران نه‌تده‌وێرا لایان بڵێی نه‌وشیروان مسته‌فا مێژوونوسێکی باشه، ئێستا خۆی وه‌کو که‌سێکی بێوێنه‌و قسه‌کانیشی وه‌کو قسه‌ی بێهاوتا لێکده‌ده‌نه‌وه.
رووتێکردنی سیاسیی ئه‌سپ نییه له‌به‌رده‌رگا بیبه‌ستیته‌وه. رووتێکراو که به‌یانی رۆژی له‌سه‌ر هه‌ڵهات له‌گه‌ڵیدا نه‌ڕوات ئێواره سێبه‌ری له‌سه‌ر دادێت. جیاوازیی نێوان رووتێکردنی سیاسیی و بزوتنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تیی ئه‌وه‌یه که یه‌که‌م باوهڕپهیداکردن و هیوابوونه به رووتێکراو که مه‌رج نییه له‌گه‌ڵ رووتێکردنهکهدا بێته‌وه، زیاتر ئاوات دروستی ده‌کات. به‌ڵام بزوتنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تیی هه‌ڵگری نه‌ژادی گۆڕانکارییه که سه‌رچاوه له پێویستیی کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه ده‌گرێت و ویستێکی سیاسیی دروست ده‌کات بۆ گۆڕان.
ئه‌م جوڵانه‌وه‌یه‌ی ئێستای جه‌ماوه‌ر که ده‌یه‌وێت گرده‌که بکات به هه‌وێنی خۆی رووتێکردنی سیاسییه نه‌ک بزوتنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تیی.
رۆڵف ئییهڤهگۆرد، مامۆستای زانکۆ له سوید، ده‌ڵێت: ده‌رسێک فێربووبێتین له مێژوو، ئه‌وه‌یه که دیکتاتۆر ده‌رس وه‌رناگرێت. به‌ڵام من باوه‌ڕم وایه که: ده‌رس وه‌رناگیرێت. ده‌رس ئه‌گه‌ر وه‌ربگیرایه کوردی عێراق په‌نجه‌ی خۆی ده‌بڕی و نه‌ده‌چووه‌وه به‌رده‌می هه‌مان سندوقی هه‌ڵبژاردن.
هه‌رچه‌ند ده‌سته‌ڵاتی یه‌کێتی نیگه‌ران بێت له کاک نه‌وشیروان مسته‌فا به‌ڵام قه‌رزارباره به‌وه‌ی که ناوبراو ئاوی بۆ کرده‌وه ژێر به‌له‌مه‌که‌ی، جارێکی تر سه‌رکه‌وتووانه جه‌ماوه‌ری راپپچ کردەوە بۆ دەنگدان.
ناسر حه‌فید
2010-03-28
ئۆپساله
[email protected] سه‌رچاوه: 1. د.ولید حمدی، الکرد و کردستان فی الوسائیق البریتانیه، 1992.
2. نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌مین، په‌نجه‌کان یه‌کتری ئه‌شکێنن، 1997.
گۆڤاری کۆنتراکت، ژماره: 2، سوید.3
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست